⁴⁷||پـیـلانـێـڪ بـوو

واز لەجیهانە بێزار کەرەکەی دەوروپشتت بێنە
هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و هەموو سەرنجت
لەسەر وشە بەوشە دانە و پاشان ......

چـێـژبـبـیـنـە!!




"ڪاتی واژووڪردنی ڕێڪەوتنی نێوان ئەم دوو ڪۆمپانیایەیە"هەموان کۆبوونەوە بۆ ئەوەو نامجون و یۆنگی و چانتۆ ڕۆیشتنە سەر ستەیجەکە
چانتۆ بەخێرای واژووی کرد و چاوەڕێی نامجون بوون بۆ ئەوەی واژووی بکات و پاشان دوای ئەو
یۆنگی واژووی بکات بەڵام ئەو دوو پیاوە قۆزە
دەستیان لە گیرفانیان بوو بە ڕووخسارێکی سارد.




چانتۆ بەتێنەگەشتوی سەیریانی کرد"ئێ بەڕێزان
چاوەڕێی چین واژووی بکەن"چانتۆ بەشڵەژاو وتی.







"ئەتوانم مایکەکە وەر بگرم"یۆنگی وتی و پیاوی سەر ستەیجەکە بەتێنەگەشتوی و ڕێزەوە مایکەکەی
پێدا یۆنگی ڕۆیشتە ناوەڕاستی ستەیجەکە.




"ئحم،ئحم"یۆنگی بۆدڵنیابوونەوە لەکار پێکردنی مایکەکە قوڕگی پاکردەوەو هەموو سەرنجەکان و چاوەکان ڕۆیشتنە سەر یۆنگی.








"بەڵێ هاوڕێیان ئەم پیاوە چاکەی بەردەمتان کە ناسراوە بە چانتۆ کۆمپانیایەکی دانەوە بەناوی میسا
وادەرەکەوێت بۆ کەرەستەی ناوماڵ و پێداویستیە کانی ماڵەوەو گواستنەوەیە بەڵام لەڕاستیدا وانیە!!"
یۆنگی لەگەڵ کردنی قسەکانی وای لەهەموان کرد دەست بکەن بە چپە چپ لەنێوان خۆیان جانتۆیش
ڕەنگی ڕووخساری پەڕی.






"ئێ ، ئێ ، بەڕێز یۆنگی تۆ باسی چیەکەیت"چانتۆ
بەشڵەژاوی وتی و داچەڵەکی کاتێک نامجون بەڕقی
دەستی لەسەر شانی دانا وای کرد چانتۆ داچەڵەکێت.










"پیاو بیەڵە براکەم قسەکانی تەواو بکات"نامجونی
جەستەگەورە وای لەچانتۆ کرد زمانی تەتەڵەبکا.









"وە ئەم پیاوە منداڵ کڕ و منداڵ فرۆشە و بازرگانی
بەمنداڵەکانی سەرشەقام دەکات و کاریان پێ ئەکات
ئەوەی لەفەرمانی دەچێ ئەی فرۆشێت بەمافیای
ئیتاڵی یانیش ئازاری جەستەی و دەرونیان دەدات
دەستی لەکاری خراپ و ئاڵوگۆڕی مادە هەیە لەوەیە
ئێستا هەمووتان بڵێن چۆن بەمانە دەزانن یان بەڵگە
چیە باسەرەتا بڵێن چۆن زانیمان کچەکەم وە برازاکەم و زڕ برازاکەم و بوکەکەم کۆیلەی ئەبوون
یەکێک بوون لەمنداڵانی سەرشەقام و قوربانیەکانی
دەستی چانتۆ ئاگاداریان کردینەوە لەخراپی ئەم پیاوە ئێمە باوەڕمان نەکرد و خەریک بوو کارێک بکەین کۆمپانیای کۆستیڤ لەناو بچێت تاکو کچەکەم لینی و برازاکەم جیمین پلانێکیان دانا
والە ئێمە بکەین باوەڕ بکەین ڕۆڵیان دەگێڕا دواتر
سۆکجین کەدەسەڕاستی چانتۆیە هێنایە قسەو بە
پێی خۆی هات و باسی ڕووداوەکانی کرد و کارە
پیسەکانی بەبەڵگەوە"یۆنگی وتی کەلەسەر شاشە گەورەکەی دانە دانە بەڵگەی کارە پیسەکانی چانتۆی
نیشان دەدا چانتۆ دەیوسەی ڕابکات بەڵام نامجون هێندە توند شانی گرت بوو لەئازارە دەیناڵاند.









"پۆلیسەکان گەیشتن"نامجون بەیۆنگی وت چانتۆ بێ ڕەنگ بوو دەیوست لەژێر دەستی نامجون دەرچێ بەڵام بێسود بوو پۆلیسەکانی بەخێرای
هاتن و چانتۆیان گرت لەکاتێک چانتۆ هاواری دەکرد دەیوت بێتاوانم وازم لێبێنن لەسەر ستەیجەکە کە پۆلیسەکان چانتۆیان دەست بەسەر کرد بوو ڕۆیستنە خوارەوەو چواربێ ڕەگەکە لەبەردەمیا
وەستا بوون بەبزەوە.










"هەی منداڵی نەفرەتیانە هیچ و پوچی گـ++++"
چانتۆ بەتوڕەی جمێنی دەدا لینی پێکەنینێکی نەرمی
کرد و سەرانی هەموانی ڕاکێشا بەتایبەت چانتۆ.










"سەیرکە چانتۆ هەموو ئەو ئازرانەی کە بە ئێمەت
دا چۆن تۆڵەمان کردەوە بەئارام گرتن کاتی سزای
تۆیە هەموو بێڕەگێک لەژێر دەستی تۆ ڕزگاری دەبێ"لینی بەخەندەوە وتی چانتۆ بەتوڕەی سەیری دەکرد.







"هەی کچێ کەم ئەندامی نەفرەتی خاوەن پێداویستی نایەڵم بەسەرتەوە بێچێت تۆ
ژیانی منت وێران کرد باجی ئەمانەت پێ دە
دەمەوە سۆزانی خاوەن پێداویستی منداڵ!"چانتۆ بەتوڕەی دەی وت بەڵام قسەکانی تەواو نەکردبەهۆی ئەو و مستێکی بەهێزی لەلایەن تایهیۆنگ بەری کەوت بەڵام پۆلیسەکانی هەرزوو دوویان خستەوە.








"چانتۆی خوێڕی چانتۆی فێڵباز چانتۆ سزادەدرێ خوشک و براکانم و هۆسۆک ڕزگار بوون لە چانتۆ"
هۆسۆک بەخەندەوە دەیوت و چەپڵەی لێدەدا.







"ئۆتیزیمی گەو++"ئەفسەرەکان ڕێگەیان نەدا
چانتۆ قسەکەی تەواو شکا دەمیان گرت.








"چانتۆ هەر ئازارێک بەئێمەت داوا بەڵێن بێت لە زیندان دووهێندە بکێشیت ئەمەبەڵێنی هانسوی خێزاندار نیە ئەمە بەڵێنی هانسوی بێڕەگی خاوەن
کوڕێکی ئۆتیز مو کچێکی خاوەن پێداویستی وبرایەک"هانسو بەکورتی هەڕەشەی خۆی ڕاگەیاند
و پاشان بەزۆر چانتۆیان بردە دەرەوە ئاهەنگەکە.









"سۆل"سۆکجین بەخێرای بەرەو سۆل ڕۆیشتو
دەستی گرت سۆل بەشۆکەوە سەیری کرد.









"بـ،بـ،بـەڵێ"سۆل بەشۆک و ترسەوە وتی.








"تکایە چاوەڕێم بکە تا دەگەڕێمەوە بەڵێن بێت بەزووترین کات بگەڕێمەوە ئەوکات ژیانێک بۆ ئێمە بنیاد دەنێم تکایە دەتوانی چاوەڕێم بکەی"سۆکجین
بە نەرمی وتی و توند دەستی سۆلی گرت بوو پۆلیسەکانیش قۆڵیان ڕادەکێشت بۆ ئەوەی لەگەڵ
خۆیان بیبەن بەزۆر دەستی سۆلیان لەدەستی دەر
هێنا سۆکجین بەبێ هیوای سەیری سۆلی دەکرد.








"من چاوەڕێتم کیم سۆڪجین"دەنگی سۆل
وای لەجین کرد بێ هیوای لەڕووخساری نەمێنێ
و خەندەیەکی گەورە بکات بەخۆشەویستیەوە لێی
بڕوانێت پاشان سۆکجینیشان برد.












ئەو خوشک و برایانە بەدڵخۆشیەوە باوشیان
لەیەکدا کەلەکۆتایدا ئاسودەی بۆنێو ژیانیان گەڕایەوە.











"خۆشم دەوێت"تایهیۆنگ بەنەرمی وتی
و کاتێک باوشێکی چوار کەسی و پڕ خۆشی
و گەڕموو گوڕیان لەیەک دابوو.








"درۆمەکە تۆ لالیت خۆشەوێ"لینی وتی
کاتێ چاوی داخست بوو چێژی لەباوشە
خێزانیەکە دەبینی.






"تۆ بێدەنگ بە"تایهیۆنگ بەهەمان
شیوە بەچاوی دارخراو وتی.






"کاکە تایهیۆنگ زوو هاوسەرگیری بکە بۆ ئەوەی منداڵی تۆ ببینم وە هی کاکە هۆسۆیۆکیش"لینی
بەهەمان شێوەی پێشتر وتی.








"بێدەنگ بە"ئەم جارە هۆسۆک و تایهیۆنگ
پێکەوە وتیان و هانسو پێکەنی پێان.










"ڪچم!!"ئەوە ئەو دەنگە لینی دەیناسێتەوە
ئەوەدەنگی موهانە ئافرەتی نێو زیندانەکە لینی
بەخەندەوە سەیری دواوەی کرد بۆ دۆزینەوەی ئەو
دەنگە.








"پوورە موهان!"لینی بەشۆکەوە وتی سەیری دەکرد
ئەوە بەڕاستی خۆی بوو جلێکی نیلی ناسکی داپۆ
شراوی پۆشی بوو زۆر تایبەت بوو.








"بیرم ئەکردی"لینی و موهان
پێکەوە وتیان و باوشیان لەیەکتری دا.










"ڪچم!! بۆچی ون بانگی دەکەی لینی ئەوە کێیە!"
لانی ڕەگێکی ئیرەی لەدەنگ دەبیسرا کەنەیەویست
کەس ڕۆڵەڪەی بە کچێ بانگ بڪات.






"دایڪە ئەوە...."قسەکەی لینی بڕدرا کاتێک
مووهان دەستی لەسەر شانی لینی داناو لە
بەردەم لانی وەستا بەخەندەوە.







"تۆدایکی لینی!!"موهان بەنەرمی پرسیاری
کرد و لانیش سەری بەبەڵێ جوڵاند.









" من و لینی لەزیاندا پێکەوە بووین وەدوای ئەوەی
حوکمی بێتاوانیم سەملمێندرا سوپاس بۆ هاوسەرە کەم ئێستا من ئازاردم"موهان بەنەرمی وتی سەیری
هاوسەرەکەی کرد بەخۆشەویستیەوەو ئەویش بزەیەکی نەرمی بۆ کرد کەمێک بەتەمەنا چوبون.









"دەزانی منیش کچێکم هەبوو لەتەمەنی لینی!!
وەکو ئەو خاوەن پێداویستی تایبەت بوو هیچ
کەسێک گرنگی پێ نەدادا وباشیان بەکار دەهێنا
تا ڕۆژێک دەز درێژیان کرده سەری لەلایەن هاوڕێ
کانی و خۆشەویستەکەی و پاشان کوژرا وە لەوێ
کەمن ڕۆیشتمە شوێن ڕووداوەکە منیان بەتاوانی
کوشتنی کچەکەم مینی تاوان بارڪرد مینی کچم
مرد و منیش وەک بکوژی ئەو چومە زیندان کەس
باوڕی بەوە نەدەکرد کەمن بێتاوان بم ئاخر دایک
چۆنەتوانێ وا لەگەڵ ڕۆڵەکەی بکا جەرگم سوتا بوو بێ ئوومێد ببوم لەهەمووشتێک تا لینی هاتە زیندان تاکە کەس بوو باوەڕی پێم کرد کەمن بێتاوانم هیوای پێدام و وای لێکردم جارێکی تر لەگەڵ هاوسەرکەم قسەبکەم بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکە وە ئێستا سوپاس بۆ لینی من ئازاردم و بێتاوانیم سەلمێندرا
وەتاوانبارەکانی کچەکەم لەشوێنی شیاوی خۆیانن
هیوادارم لاریت نەبێ گەر لینی بە کچم بانگ بکەم"
موهان بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی بە خۆشەویستیەوە
سەیری لینی کرد لینیش بەخەندەوە سەیری دەکرد
و قژە لولەکەی بەکیوتی لەسەر ڕووخساری لادەدا.










"ئۆھ،بەداخەوەم بۆ ئەو ڕووداوەنە وە بۆخۆتان خۆش بن وە بێگومان دەتوانی"لانی نەرم و نیان
بەسۆزەوە وتی و موهانیش بەخەندەوە سوپاسی
کرد.











"لینی"چرپەی جیمین لەلای گوێی
لینی وای لەلینی کرد داچەڵەکێت.





"چیتەوێ"لین بەچپەوە وای وت.








"با من و تۆ بڕۆین کارمان هەیە"
جیمین بە دەنگێکی قۆڵ چرپاندی.








"ڪار چ ڪاێڪ!!"لینی بەتێنەگەشتوی ڕووی سوڕاند و بە تێنەگەشتوی سەیری دەکرد جیمین ڕۆیشتە لایملی کاتێک هەمان خەریکی قسەکردن بوون.









"دەی بابڕۆین دواتر دەزانی"جیمین بە شێوەیەکی
ئارام و فریودەرانە وەی و هەرزوو جیمینی فریو
دەر لینی لەگەڵ خۆی بردەدەرەوە ئاهەنگەکە.









****

لێرەدا هەمووشتێک ڕوون بۆیەوەو هیچ شتێک
نیە ڕووننەبووبێتەوە لەچی تێنەگەشتوی دامەنیشە
بێ ئیش بێ ئیش گلەی لەکتێبەکەم بکە سەرەتایش
وتم پێویستە بەوردی خوێنەری کتێبەکەم بیت ئینجا دەتوانی لێی تێک بدەی واتا کێشەکە لەمێشکی جەنا
بتایە کەتێناگەی نەک کتێبەکەم دامەنیشە فتوانی
بدە لەسەری عەزێتە بڕۆ دوو ڕکات نوێژ بکە.

Comment