³⁹||ڕاستیەکانی خێزانی کۆستیڤ

"بەیانی باش بچکۆلانەڪەم"هەرکە لینی چاوی کردەوە یۆنگی بەنەرمی وتی جۆنگکوک بزەیەکی
نەرمی بۆڪرد.


بەڵام یەکەم شت کەلینی چاوەکانی کردەوە ڕوو خساری جیمین بوو لەبەرام بەرای کە تەنها چەند ئینجێکیان بەین بوو جیمین لەتەنیشتی ئەوەوە خەوت بوو دەستیان لەنێو دەستی یەک دابوو لینی بەڕووخسارێکی ماندوو پڕ سۆز سەیری ئەکرد جوابی یۆنگیشی نەدایەوە یۆنگی و جۆنگکوک سەیری یەکیان کرد پاشان لینی.







ماوەیەکی کورت وا تێپەڕی جیمینیش بەئاگاهات
وردە وردە چاوەکانی کردەوە وەهەرزوو چاوەکانیان
پەیوەندیان بەست تەنها ، تەنها سێ ئینجیان بەین
بوو هەناسەیان تێکەڵ دەبوو بەقوڵی لەیەکیان ئەڕوانی جیمین چاوی ڕایشتە سەر لێوی پاشان
ملی و پاشان دووبارە سەیری چاوی کرد.





جۆنگکوک قوڕگی پاک کردەوە کەوای کرد هەرزوو
دەستی لەدەستی لینی جیابکاتەوەو لەسەر جێگاکە
بەشپرزەی هەڵسێت.

بەڵام لینی ئینجێکیش نەجوڵا بەڵکو سەیری ئەو شوێنەی دەکردکە جیمین لێی هەڵسا هەرسێکیان سەیری لینی ئەکرد لینی بەهێواشی فرمێسک لە
چاوەکانی ئەهاتە خوارەوە یۆنگی بەنەرمی لەسەر
جێگاکە دانیشت و لەتەنیشتی پاڵکەوت و باوشی
لێیداو سەری لەنێو ملی لینی نوقوم کرد وتی.




"ششش،ششش،تێدەپەڕێت،ششش،"
یۆنگی بەنەرمی ماچس ڕوومەتی لینی دەکرد.







***



"بەیانی باش"تایهیۆنگ بەهێمنی وتی و دانسش هەموان وەڵامیان دایەوە بێجگە لە یۆنگی و جیمین و جۆنگکوک ، یۆنگی پێیانی ڕاگەیاندکە نایەوێ بێتە خوارەوە ، هەموان دەستیان کرد بەنانخواردن ئەو
سێ پیاوەنەبێ کە دەستە پڕ ماسولکەکانیان لێک ئاڵاند بوو سەیری تایهیۆنگیان ئەکرد چەند بە ئاسودەی ناندەخوات،





تایهیۆنگ لەناکاو دەسەری بەرز کردەوەو ئەو
شێ ڕووخسارە سارد و توڕەی بینی لەناکاو
دەستی کرد بەکۆکین بەخێرای ئاوی خواردەوە
هیۆنگسو بەنێگەرانی دەستی بە پشتیا ئەهێنا.




"تەواو،تەواو ، سوپاس دایکە باشم"تایهیۆنگ بزەیەکی درۆی بۆ کرد و سەرنجی هەموان گەڕایەوە
سەرنانخواردنەکە تایهیۆنگ سەری جوڵاند بەمانای
چییە یۆنگی برۆی بەرز کردەوە بەمانای سەرەوە.






هەر چوار پیاوە ماسولکەدارەکە پێکەوە هەڵسانەوە
نامجون و کوڕی سێمی خێزانەکە سەیریان کرد بە
تیژی یۆنگی وتی کارم پێیانە هەرچواریان بەرەو
سەرەوە بەڕێکەوتن.


"چیە،چی بووە؟!"تایهیۆنگ بەتێنەگەشتوی وتی هەرکە یەکەم قادرمەیان بڕی بەڵام مستێکی توندی لەلایەن جۆنگکوک بەرکەوت جیمین هەرزوو جۆنگکوکی گرت تایهیۆنگ بەگرژی سەیری کرد و لێوە خوێناویەکەی سڕی.









"جۆنگکوک"یۆنگی بەتوڕەی و تۆنێکی ئاگاداری
ناوی هێنا جۆنگکوک دەستی بەڕووخساریدا هێنا.








یۆنگی بەتوڕەی هەموو ڕووداوەکانی دووێنێ
بۆ گێڕایەوە تایهیۆنگیش بەشۆکەوە گوێی لێ
گرت بوو لە کۆتایدا دەستی بۆ خۆی ڕاکێشت.






"چ ، چ ، من وام ڪردووە"تایهیۆنگ بە ڕووخسارەشۆک بۆکەی پەنجەی بۆخۆی ڕاکێشت.








"ئاییی نەخێر تایهیۆنگ گیان ئەوە باوکی من بوو وای ڪرد"جیمین ڕووخسارێکی ڕابواردنی دروست کرد بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕی وای وت.










تایهیۆنگ بەگرژی لە جیمینی ڕوانی و پاشان شڵەژاو و سەیری یۆنگی کرد و وتی"لـ.لـ.لـیـنـی ئێسـتا باشــە!!"نیگەڕانی و خەم خۆری لەڕووخساری تای
دەبینرا یۆنگی بەسەری ئاماژەی بەژووەکەی کرد هەر زوو تایهیۆنگ بەرەو ژوورەکەی لینی ڕۆیشت.











***


تایهیۆنگ ماوەی کاژمێرێکە بێ وەستان داوای لێبووردن لە لینی دەکاو فرمێسک لەچاوە ڕەشەکانی
ناوەستێ بێ وەستان دەڵێ ببورە هەردووکیان ناوچەوانیان لەسەر ناوچەوانی یەک بوو فرمێسکیان ئەڕشت.












"تکایە کاکە تایهیۆنگ با ئەم بابەتەدابخەین"لینی
بەهەنسکەوە وتی تایهیۆنگ ماچێکی توندی نێو
چاوانی کرد و سەری بەباشە جوڵاند و توند لەباوشی
خۆی حەشاریدا.













***








"ئەرێ لالی تکایە گوێم لێگرە سوێندبەخوا من بێڵیگ هۆمم نەکوشتوە تکایە لالی وا مامەڵەم لەگەڵ مەکە"
لینی بەدڵپڕی وتی کاتێک ئەیویست لالی تێ بگەیەنێ بەڵام لالی بەساردی چاوی سوڕاند لێیی.







وا بۆ دوو مانگ دەڕوا بەسەر هەموو ڕووداوەکان
هیچ کەس باوەڕی بە لینی نیە تەنانەت لانیش
زۆر سارد هەڵسوکەوتی لەگەڵەکەن هانسو و جۆنگکوک و تایهیۆنگ و یۆنگی لێ دەرچێت.






تەنانەت هۆسۆکیش وەک هەمیشە سەیر مامەڵە
دەکات وای کردە لینی گومان بکات ئایا ئەویش
دەستی لەکوشتی فڕۆدیس هەیە!!!









لەناکاو گوێیان لەهاواری لانی بوو لەخوارەوە
لینی و لالی سەیری یەکیان کرد هەرزوو لالی
بەخێرای بەرەو خوارەوە ڕای ڪرد بەڵام لینی
هێشتا برینەکانی بەتەواوی چاک نەبۆیەوە بۆی
بەهێواشی بەرەو خوارەوە دەڕۆیشت.








هیچ کەسێک لەماڵەوەنیە ئێوارە پیاوەکان لەکارن
و ئەوانی تریش بۆ کاری خۆیان لەدەرەوەن ئێستا
ۆەم خزمەتۆار دێن بۆ ئێرە زیاتر بۆ مەبەستی پاکرد
نەوەدێن ئەویش بەویستی هیۆنگسو و سۆلی ئازیزە.











لینی دوای ئەوەی کۆتا قادرمەی بڕی و بەرەو هۆڵەکە چو شۆک بوو بینینی دایکی بەو باروو دۆخە شۆکی
کرد کە هانبۆنگسو کەدەکاتە کوڕی سێیەمی خێزانی
کۆستیڤ ئەیوست جلەکانی دایکی داکەنێت و کە لانی ڕێگری دەکرد دەی دڕاند لالی لەقۆڵی دەدەو دەی ویست دووری کاتەوە بەڵام بێسوود بوو بەڵام قسەکانی زیاتر هەموانی شۆڪ ڪرد.







"بەڵێ ئێستا زانیت من هەموو شتێکم کرد من بووم من ڪردم من ئەو لینیە نەفرەتیەو هیسانە
نەفرەتیەم فڕێدایە هەتیو خانەو پاشان پیاوی هەتیو خانەکەیش ئەو چاوچنۆکە ئەوانی فرۆشتە
بە چانتۆی ناپیاوی مناڵ فرۆش ، دەزانی بۆچی بۆ ئەوەی منداڵت لەو یۆنگیە چەپەڵەنەبێت ویستم جۆنگکوکی ناپیاویش فڕێ بدەم یان بیکوژم بەڵام یەک هەل نەڕەقسا هەموو ئەمانە دەزانی بۆچی بوو چونکە من تۆیەکی نەفرەتیم وەک شێت خۆشەوێت وەک شێت ئاشقم وە هاوسەرە نەفرە تیەکەیشم وەک شێت یۆنگی خۆشەوێت من و هاوسەرەکەم هەموو شتێکمان کرد کردمان تاکو
من بەتۆ بگەم ئەویش بە یۆنگی من ماسکی یۆنگیم پۆشی ئەوکاتەم باش بیرە لینی دەگریا
لەبەرقاچەکانم وای دەزانی یۆنگیم دەیوت باوکە باوکەباوکە تکایە مەڕۆ باوکە ههههههه ئەی هیسان
لەبەر قاچم دەپاڕایەوە باوکە بۆچی وام لەگەڵە
کەی من چی هەڵەیەکم کردە بڵێ من چاکی دەکە مەوە باوکە هههههههه ، دەزانی چی من بۆتۆ بوومە
بکوژی باپیرەیش من فڕۆدیسم ڪوشت من بووم
بۆتۆ وام کرد لانی بۆتۆ بوومە بکوژی باپیرە بۆ تۆ هەمووشتێکم کرد دەزانی من خۆم هەمووشتێکم کرد دەزانی من وام کرد هەمووتان گومان لەتایهیۆنگ بکەن و لینی بە بکوژ بزانـن من دوانەی تایهیۆنگم دۆزیەوەو بەکارم هێنا بە کۆمپیتەریش دەنگیم درووست کرد من کردم بۆتۆ لانی بۆ تۆ هەمووشتێک بۆتۆ بو خۆشەویستی هەمووشتێکی ڕەشە پیس کەناوی ئۆرڪودە چەپەڵە هەموویم بۆ لینی ئاشکراکرد تا ڕقی لەتایهیۆنگ بێت بەڵام نەبوو هێشتایش نەم توانی تۆ بەدەست بێنم من دەرمانی هێورکەرەوەم دەدا بەهۆسۆک بۆ ئەوەی گومانی لێبکەن ویستم بت ڕفێنم ئەو لینیە چەپەڵەتێکی دا لێتان دوورنەدەکەوتەوەو ڕێگر
بوو هەمیشە دەزانی وام لەتایهیۆنگ کرد زۆر بخواتەوەو دەست درێژی بکاتە سەر لینی بەڵام نەفرەت لە یۆنگی ڕێگر بوو ئەوکات ئەم توانی لینی دوورکەوێنمەوەو تۆ بەدەست بێنم بەڵام نەبوو لەمنداڵیەوە من شێت بووم بۆتۆ سەبرم
نەما لانی دوای ئەو هەموو شتەیش تۆ منت خۆش ناوێت من ئێستا دەتکەمە هی خۆم پاشان لێرە دەڕۆین ئازیزم هەمووشتێک چاکەبێتەوە شتەکان چاک دەبنەوە ئازیزم چیتر نایەڵم هیچ کەس ببێتە ڕێگر لەبەیەک گەشتنی ئێمە چاو سەوزەکەم"هانبۆنگسو وەک نەخۆشێکی شێت قسەیەکرد و بۆنی ملی لانی دەکرد لالی و لینی شۆک ببون باسی لانی ناکەم لەشۆکا ڕق ببو لەشوێنی خۆی.







هانبۆنگسون دووبارە دەستی بۆجلەکانی لانی
برد بەڵام لانی وەک بەرد بوو لەنێو شۆکێکی
گەورە بوو فرمێسک لەچاوی ئەهاتە خوارەوە.





لالی بەخێرای لەشۆک هاتە دەرەوە دووبارە بەرەو
ڕووی ڕۆیشت و دەیویست دووری کەوێنیتەوە بەڵام
هانبۆنگسو دوای ئەوەی چەند زلەیەکی لێداو بەتو ندی پاڵینا وای کرد سەری بەرمێزەکە بکەوێت و
ببورێتەوە دووبارە پەلاماری لانی شۆک بووی دا.










لینی بەدەستە لەرزەکەی ئەو گۆزە باریک و بچوکەی کە ڕەنگێکی ئاڵتونی هەبوو هەڵی گرت و دایەسەری
هانبۆنسوک ، بەترسەوە هەموو گیانی دەلەرزی هانبۆنگسو بۆچەند ساتێک دەستی بەسەریەوەگرت لەبەر ئازار پاشان بەرەو لینی ڕۆیشت و چەندین زلەی لێدەو لەقەی لەسکی دەدا لینی بەئازارەوە
دەستی بەسکیەوە گرت کە دەکولایەوە.






****

چ دەرێین لۆ ئەم پارتە ڕاستیەکانتان لۆ کەشف
بوویتن بەڕائی ئێوە چی ڕوودەدات دەزانم لۆیشی
ناڕۆن بەس هەر ڕای خۆتانم پێ برێن 300کۆمێنت
عەزێت نەبێت نازدارەکانم خۆشم گەرەکن.


Comment