²||هاوڕێی گەمژە

بـاگـەشـتـێــڪ بـڪـەیـن بـەنـێـو خـەیـاڵـەڪـانـمـان لەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیـن


---------------------------------------






"سـەیرکە ئێمەهیچ نەبێت دەژین ئەوان ئەمەیشیان نیە"لین بەهێمنی سەیری ئەو کوڕە قژ ڕەشەی بەردەمی ئەکرد بەخەندەیەکی خەمبارانە.








"لـیـن تـۆشـێـت بـوویـت هااا؟؟ بەمەئەڵێی ژیان
بەمە ئەڵێت خانوو ئەمە کەلاوەیەکە ئەمە ژیان نیە
تەنها ئێمە هەناسە ئەدەین و مردوین ئەوکەسانەی
ئێمەیان هێنایە دوونیاوە ئەێمەیشیان کوشت"
ئەو کوڕە هاواری کرد فرمێسک لەچاوی هاتە
خوارەوە دەستی بەڕووخسایا هێنا لین خۆی نەگرتو فرمێسک چاوە سەوزەکانی جێهێشت.








"ڕۆژێک باوکم دێت و ئەم بات وە بەڵێ ئەزانی
بەیانی هەی نیە لەوانەیە باوکم بێت و بم بات
هێندە نەرێنی مەبە تایهیۆنگ-شییی" لین بەخەندەوە وتی فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوە تایهیۆنگ چاوی سوڕاندلێی کاتێک فرمێسک چاوە قاوەیەکانی جێ ئەهێشت.










"بەیانی دووبارە ئەچیت بۆ پاڕکەکە تاکو شەو درەنگ دادەنیشیت لەو شوێنەی باوکە نەفرەتێکەت جێتی هێشت پاشان بەگریانەوە دێتەوە کە ئەزانی ئەو نایات"تایهیۆنگ بەگاڵتە جاڕی بەپشتە دەستی فرمێسکەکانی سڕی لین فرمێسک چاوەسەوزەکانی جێ ئەهێشت و فرمێسک گۆناکانی تەڕەکات لێوە پەڕەسورەکەی ئەلەرزی.







"یااا،ئـامـۆزا هێندە ڕەش بین مهبە تۆیش لەگەڵم
دێت و جاوڕێی باوکت ئەکەیت تۆیش ئەگیریت دواتر ئیتر بۆچی وابەمن دەڵێیت هەم لەوانەیە باوکم بێت یان مامم بێت بۆتۆ ئەی وانیە تایهیۆنگ هم"لین فرمێسک لەچاوی ئەهاتەخوارەوە لەسەر زەوی دانیشت و پاڵی دایەوە بە دیواری دەرەوەی خانوە بچوکەکەیان کەوەک کەلاوەیەک وایە ئەو کچە و ئامۆزاکەی تێیدا ئەمێننەوە تایهیۆنگیش لەتەنیشتی دانیشت و پاڵی بەدیوارەکە دایەوە فرمێسک وە ڕووبارلەچاوی ئەو دوو گەنجە ئەهاتە خوارەوە.






"بەیانی تۆ دەبیتە 23 ساڵ ئەوکات تۆ 10 ساڵ
بوویت منیش 14 ساڵ ئێمەیان جێهێشت ئەزانی
چی شتێک زیاتر دڵتەنگم ئەکات مامە؟؟؟؟؟
لەبەرەوەی کچ بووی تۆی خۆش نەئەویست بەڵام
پوورە؟؟؟ تۆی زۆر خۆشەویست بەڵام ئەی دایک و باوکی من بۆچی منیان فڕێدا خۆ ئەوان منیان زۆر خۆشەویستت ئەمە دات پەروەری نیە ژیان بەئێمەی ئەکات"تایهیۆنگ فرمێسک لەچاوەکانی بێ وەستان ئەهاتە خوارەوە دەنگی هەنسکی تایهیۆنگ و لین تێکەڵ ببو تایهیۆنگ لینی ڕاکێشا بۆنێو باوشی هەردووکیان پێکەوە زۆر بەقوڵی ئەگریان و هەنسکیان ئەدا.













"یااا،مەگری ئەزانی دووێنێ پاڕک جیمین
وەڵامی نامەکانی دامەوە"لین فرمێسکەکانی سڕی و بەخەندەوە سەیری تیهیۆنگی کرد تایهیۆنگ چاوی سوڕاند.












"ئوپا،جیمین-شیی،سوارچاکی خەونەکانم
وەڵامی دامەوە ئەمەوێت هاوار بکەم بڵێم
خۆشم ئەوێت پاڕک موچیییی" لین بەپێکەنینە کەرویشکێکەی چاوەکانی لەشێوەی پشیلە لێکرد بەخەندە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد بەڵام تایهیۆنگ چاوی سوڕاند لێی.











"واز لەکوڕە بێنە ئەو خۆشەویستی هەیە
لەدەرەوەی وڵاتە وە ئەو هەرگیز سەیریشت ناکات"تایهیۆنگ بەساردی سەیری کرد لەڕاستیدا لین زۆر باش ئەیزانی کەوایە چونکە تایهیۆنگ لەکۆمپانیاکەی ئەو کارەکات هاوڕێی جیمینـ'ە،بەڵام هەرگیز باسی ژیانی خۆی بۆ کەس نەکردە وە لین ماوەی چەند ساڵێکە جیمینی بەدڵەوەو بەوشێوەیە کەوتۆتە خۆشەویستی لەگەڵی وە لین گوڵ فرۆشە لەدووکانێک کارەکات.











بەم شێوەیە تایهیۆنگ و لین پێکەوە بژێوی ژیانیان
پەیدائەکەن هەرچەندە جلەکانیان هەموو کۆنەن و
هەندێک جار ژەمەکان ناخۆن لەبەر هەژاری بەڵام
هێشتا دڵخۆشن چونکە لەخۆش و ناخۆشی ئەودوانە
پشتی یەک بەرنادەن و لەگەڵ یەکەن ئەوان وەک خوشک و برا ڕاستی وان لەکاتێکدا ئەوان تەنها ئامۆزان.










جیمین کوڕێکی ڕۆشن بیرەو لەخێزانێکی دەوڵەمەندەهاوتەمەنی لینـ'ە،بازرگانی جل و پێڵا و کشتوکاڵە خاوەن کۆمپانیای خۆیەتی وتی و هەواداری زۆر زۆرە لەبەر ناوبانگ و سەرکەوتنەکانی ئەمەیش وای کردە کاچان وازی لێ نەهێنن لەهەمان کاتدا کوڕێکی قۆز و نایابە و جوانێکی سروشتی هەیە تەنانەت لەچەند ساڵی ڕابردوو کوڕەکان بوون بە هاوڕەگەز باز و داوای ژووانیان لە پاڕک جیمین ئەکرد ئەمەیش دەنگدانەوەیەکی زۆری دایەوەو زیاتر جیمینــ'یـان ئەویسـت.








...









J-JUJALA
- سڵاوووو خۆشەویستم-




^9:57AM^




P-JIMIN
- دووبارە تۆ !! چیت دەوێت!؟-





^10:07AM^







J-JUJALA
- چۆنیت ئایا ماندوویت!! ئوپا پیرۆزە
تۆ دووبارە سەرکەوتیت ڕێکەوەنت لەگەڵ کۆمپانیای مین کرد ئەمەیش زیاتر کۆمپانیاکتی پێش خست
بژی موچی-








^10:07AM^











P-JIMIN
- باشە پرسیارێک ئەو هاوڕێ خوێڕیەی من
کێیە کە شتەکانم بەتۆیەکی گەمژە ئەڵێت!!-








^10:10AM^





"چیییی،ئەوە بەمنی وت گەمژە لین"
تایهیۆنگ بەتوڕەی قسەی کرد و دانی جیڕ کردەوە
کاتێک ناوی لینـ'ی،هێنا لین بەکیوتی پێکەنی.







"دوورکەوە تۆ هاتویتەتەنیشتی من
وا دەبینیت لەگەڵ کراشەکەم قسەدەکەم
تۆ هیچ شەرمێکت نیە تای ئوپا ؟؟"
لین بەخەندە کەورشکێکەی سەیری مۆبەکەی
ئەکرد تایهیۆنگ ناڵەیەکی بێزاری کرد.








"تۆ! زۆر ! زۆر! بێشەزمی لەبەرچاوی مندا
ئەم شتانەئەنوسیت من گەمژەم سەیری نامەکانتان دەکەم نامرۆڤانە قسەبەمنیش دەڵێت جیمینی گەمژە"تایهیۆنگ بەتوڕەی و بێزارییەکی تێکەڵ لەسەر زەویەکە پاڵکەوت و بەتانیە تەنکەکەی دابەخۆیە بام کەشەساردە بۆ ئەوەی بخەوێت لین چاوی سوڕاند و پێکەنی بەکیوتی تایهیۆنگ.







J-JUJALA
- جیمین ئەو هاوڕێیەی تۆ پێیەڵێی گەمژە
ئێستا زۆر توڕە بوو خەریک بوو بم خوات
(ئیمۆجی پێکەنین،ئیمۆجی گریان)-




^10:17 AM^






P-JIMIN
- چیی، بۆستە ئەو ئێستا لاتە نەمەکانی خوێندەوە
ئایشش،چیی گەمژەیەکن ئێوە بەرحاڵ ناوت چیە جوجەڵەی نادیار??-





^10:20 AM^






J-JUJALA
- ئمم،کێشە نیە ناوی خۆمت پێ ئەڵێم من ناوم لینـ'ە،وە من و تۆ هاوتەمەنین وە ئەزانی گەردوونیش ئەیەوێت ئێمە پێک بگەین ڕۆژی بوونیشمان وەکو یەکە ئەو ڕۆژە چەند جوانەبێت کەتێک ئەبم بە پـاڕک لـیـن(ئیمۆجی چاوپشیلە،ئیمۆجی دڵێکی سور)-






^10:22 AM^






P-JIMIN
- بەخەونیشت ئەو ڕۆژە نابینیت لینی گەمژە!!
من خۆشەویستم هەیە وە زۆرم خۆشەوێت دڵنیام هاوڕێ گەمژەکەم ئەوەی پێ وتویت وایە لینی گەمژە!!-








^10:24 AM^







P-JIMIN
-لینــ'ی،گەمژە!!تۆلێرەی سڵاو!!-






^10:25 AM^
SEEN+




P-JIMIN
- تۆ هێشتا لێرەی بۆ وەڵام نادەیتەوە بۆستە تۆ دەگیریت چونکە خۆشەویستم هەیە ڕاستە(2- ئیمۆجی پێکەنینی)-





^10:27 AM^
SEEN+






P-JIMIN
- باشە مادەم وەڵام ندەیتەوە ئەڕۆم
ڕۆیشتم!!!-





^10:28 AM^
SEEN+






"تۆڕاستەکەی جیمین تۆ خوشەویستت هەیە من هەرگیز بەتۆ ناگەم من هەم ناشرین هەم هەژار هەم بێکەڵک هەرگیز ناکەم بە پەنجەیەک لە جیای خۆشەویستت ئەو زۆر جوانە ههههه گەمژە لینی گەمژە!! بەرحاڵ ئەگەر خاوەنی چەندین منداڵ بیت من هێشتا ئەمەوێت قسەت لەگەڵدابکەم خۆشەویستم" فرمێسک چاوەسەوزەکانی لینـ'ی جێهێشت لەکۆتایدا خەندەیەکی کەمی کرد.






---------------------------------
هـیـوای بـەدڵـبـوونـتـان گـوڵـەڪـان
ڕای خـۆتـانـم پــێـبـڵـێـن لـەسـەر ڪـتـێـبـەڪـەم؟

بـەرای ئـێـوە باوڪی لـیـن کـێـیـیـە ؟؟

هـەرکـەسـێـک زانـی بـاوڪی لـیـن ڪێـیـە
ئـەم شـەو دووپارت دائـەنـێم لـەم چـیـرۆکە

ڕاڪـانـتـان!


---------------------------------

Comment