³³||ئـازارەڪان و بـێـتـاوانـی

"جـوان پـاڪی بڪەوە" تالی هاواری ڪرد و سەتڵە ئاوەکەی ڕشت کە لینی خەریڪی پاکردنەوەی زەوی زیندانەڪەبوو وە بەقاچەکانی پاڵی پیەوەنا لینی تەنها سەری شۆڕ کرد بوو دووبارە بەبێدەنگی بەردەوام بوو لەپاڪردنەوەی زەویەکە.





"تالی تکایە ئەوەندەبەسە ئەو خاوەن پێــ.."
قسەکەی مووهان بڕدرا لەلایەن تالی لەکاتێکدا
مووهان بەچاوێکی بەزەی سەیری لینی ئەکرد
و ئەوانی تریش بەچاوێکی پڕ گاڵتەجاڕی و و پێکەنیناوی.





"ئایشششش،بێدەنگ بە مووهانی نەفرەتی
بۆستە ئەوەنەی پشتی بگری خاوەن پێدەویستی تایبەتە خاوەن پێداویستی تایبەتە منیش دەزنم منداڵێڪی نەزانە و بێ ئەقڵە پێویستە چارەسەری بۆ وەرگیرین بۆ ئەوەی چیتر کچێکی خاوەن پێداو یستی تایبەت نەبێ دایک و باوکی نەیان توانی بەخێوی کەن و فێری بکەن من فێری دەکەم بووێری نەکەی خۆت تێکەڵ بکەیت"تالی بە ساردی و بێ باکی وتی لینی لەگەڵ قسەکانی وردە وردە فرمێسک لەچاوی ئەهاتە خوارەوەو بەردەوام بوو
لە سڕینەوەی زەویەکە کە تالی بەردەوام پیسی دەکا.








وا بۆ ماوەی یەڪ ساڵی ڕێڪە لینی لە زیندانە هەموو حەفتەیەک سەردانی دێت بەڵام لینی ناڕوان دوو جار ڕۆی ئەویش لەگەڵ هیچیان قسەیان نەکرد و وشەیەکیشی نەوتە وا بۆساڵێک ئەڕوا لینی کەسی
ن

ەبینی وە لەخێزانی کۆستیڤ و قسەیشی لەگەڵ نەکردوون ئەمڕۆیش دوو بارە ڕۆژی سەردانیە.







دەرگا گەورەکەی زیندانەکە کرایوە دووبارە ئەو دوو
پاسەوانەن کە دێن بۆ ئەوەی ئەوکەسانە بەرن کە
سەردانی کەریان ئەتوە وە دەستی کرد بەخوێندنە وەی ناوەکان لەکۆتایدا ناوی لینی هێنا.








"وەڪ و هەموو جار ناوی لینی لە لیستەکە ڕەش بڪەنەوە"ئەوە سۆنگ بۆنگ بوو وتی ئەویش زۆر نەرم و نیانە لەگەڵ لینی جیاواز لەهەموو بەند کراو و تاوان بارەکان بەڵام شتە جیاوەزەکەی ئەمڕۆ ئەوە بوو لینی هەڵسایەوەو وتی.






"نەخێر من دێم بۆ دیدارەڪە"
لینی بەخێرای وتی و هەڵسایەوەو فرمێسکەکانی سڕی ئەو زۆر لاواز بوو زۆر کەم دوو بووە و بێدەنگ بووە زۆریش بێهێز بووە قژە لولەکەی زۆر درێژ بووە
چاوەکانی بەتەواوی دەووروو پشتی سور و ئاوساو بوون لەشی پەڵەی مۆری لێدان و کارکردنی پێوە بو.









"بەڕاستی"سۆنگ بۆنگ و مووهان بەسەرسامی پرسیاریان کرد لەیەک کادا بەسەرسامی چونکە ئەو بەردەوام پێدا گیری لەوەدەکا کەنایەوێ کەس ببینێ لینی سەری بەبەڵێ جوڵاند لینی داماو ئەگەر مووهان نەبووایە دەمێک بوو بەهۆی بی خەوی و ئازار مرد بو بەڵام خۆش بەختانە مووهان زۆر بەباشی ئاگاداریەتی و هەموو شەو لەباوشی خۆی دەیخەوێنێت.







"باشە 5 خولەکی تر ئامادەبن هەمووتان"
سۆنگ بۆنگ وتی و ڕۆیشت.









"زوو بگەڕێوە کچی نەفرەتی و قاپەکان و جلەکان بشۆ"تالی بەتوڕەی وتی و ڕۆیشت لینی بەرەو دۆڵا بەکە ڕۆیشت و جلێکی دەرهێنا بەلاوازی.








*شـێـوەڪاری جلەڪەی لینی*


*شێوەڪاری ئاوساوی چاوە سەوزەکانی لینی*

نوسەر لارا: چاوی خۆمە جوانەಢ‸ಢ

*شێوەڪاری ڕەنگی چاوی و برژانگی*

*شێوەڪاری قژی لینی*





چونکە تازە خۆی شۆردبوو قژی کەمێک خاو ببۆیەوە قژی خستە پشت گوێی و لەگەڵ پاسە
وانەکان ڕۆیشت دوای ئەوەی دەستیان کەلەپچە کرد لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە خەلکی زۆر لێی بوون
کەبە تامەزرۆی باوشیان لەیەک دەداو دایک و باوک بۆ ڕاڵەکەی هاوسەر بۆ هاوسەرەکەی یان خۆشەوستە کەی یان باوک و منداڵ زۆری تر.







لینی چاوی ڕۆیشتە سەر مێزێکی تایبەت و گەورە
پێک هات بوو لە چوار کەس تایهیۆنگ و جیمین
و جۆنگکوک و هانسو تەنها ئەو چوارە بوون بەڵام بێئوومێد دیار بوون لینی بەخێرای بەرەو مێزەکە ڕۆیشت و وتی کاکە جۆنگکوک لەگەڵ ئەوە هەموان سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەیان کرد جۆنگکوک هەرزو هەڵسایەوە و ئەویش بەرەو لینی ڕۆیشت لینی خۆی بەرز کردەوەو باوشی لەملی جۆنکگوک دا جۆنگکوک یش دەستی لەملی ئاڵاند بەتوندی یەکیان لە ئەمێز گرت بوو هانسو و تایهیۆنگیش باش ئەیانزانی لینی سەیریان ناکا بۆیە لەشوێنی خۆیان دانیشت بوون بە بێدەنگی جیمنیش هەموان هۆکاری هاتنی جیمین
زۆر باش ئەزانن جیمین ئەیەوێت ئازارەکانی لینی ببینێت تەنها بەوە ئاوسودەی دادی دەدات.










"بیرم دەڪردای بچکۆلەڪەم"توند باوشیان لەیەکدا بوو جۆنگکوک بەخۆشەویستیەوە دەستی
بەقژی لینی ئەهێنا لینیش سەریلەنێو ملی نقوم کرد بوو حەسرەتی یەکیان بەو باوشە دەڕواندەوە حەسرەتی دووری یەڪ ساڵی دووروو درێژ.





***








"کێ وای لێکردوویت؟! بڵێ با ئەو لەزیندانیەکان
جیاکەینەوە من لەگەڵ باوکم قسەدەکەم بۆ ئەمە
چۆن توانیانە بەم شێوەت لێکەن"جۆنگکوک بە گرنگی پێدانەوە سەیری ئەو شین بوونەوەنایەی ملی و ڕوومەتی و دەست و شانی لینی دەکرد وبە گرنگی
پێدانەوە قسەی دەکرد تەواوی کاتە کە لینی بێدەنگ بوو وەلەکۆتای لینی سەیری جۆنگکوکی کرد.








"نـەخـێـر من بـاشم پێویست بەهیچ شتێک ناکا"
لینی بە سەوتێکی نوساو سارد وتی جیمین پێکەنی
سەرنجی هەموانی ڕاکێشت بۆخۆی.





"بەڵێ من ئەم ویست بەئازارەوە بت بینم بەڵام زۆر باش و تەندرووست و سەلامەت دیاری ئەمە من ئازار دەدا بەداخەوە چاوەڕێی ئەوەنەبووم"جیمین بەگاڵتەجاڕی سەیری دەکرد لینی سەیری کرد بە بێدەنگی و ماتی و بێهێزی بەچاوە سەوزە پڕ ئاوەڪانی بەبێدەنگی لێی ئەڕواند.











"لینی"هانسو بەدڵپڕی و خۆشەویستی
بانگی کرد بەلام لینی وەڵامی نەدایەوە.











تایهیۆنگ بەهێواشی هەڵسایەوەو لەتەنیشتی
لینی دانیشت دەستی بە قژە لولە ڕەشەکەی
دەهێناو دەیخستە پشت گوێی.











"تۆ متمانەیەکی زۆرت بەمن هەبوو بەچاویداخراو وەک چۆن ئێمە متمانەمان پێتە من پرسیارەکەم بەڵام بێدەنگ مەبە باوەڕ بەوە دەکەی من کارێکی وابکەم باوەڕ بەوە ئەکەی من باپیرەم کوشت بێت همم؟!"تایهیۆنگ بەهێمنی پرسیاری لێ ئەڪرد.









"بەچاوەکانی خۆم هەمووشتێکم بینی"
لینی دەستی تایهیۆنگی دوورخستەوە.









"من نازانم تۆ چیت بینی وەو چیت نەبینی وە یەکەم پێم بڵێ تاوانی من و هانسو چیە کە تۆ فڕێدرای هانسو تاوانی چیە باوکی ئەو ئەو پیاوە چەپەڵەیە هاا من تاوانم چیە منیش وەک تۆ فڕێد راوم تەنانەت لانی داماویش بێتاوانە یۆنگی و نامجون هەموو ئەمانەیان کرد منیش وەک تۆ منداڵێک بوومە فێدراوم پێکەوەگەورەبووین ئەزانی ئەچی ئازارێک تێ پەڕیوم ئەوەیەک وە بۆیە بەتۆم نەوت چونکە ئەمویست ژیانێکی تازە دەس پێ بکەی یۆنگی و نامجون پەشیمان بوون وە سورن لەسەر ئەوەی ئەوان وایان نەکردە منیش بۆتۆ دەرفەتێکم دا بە نامجون و دایکم ئەمە دوو
سێ تۆ لەمن باشتر دەزانی ئەوکات هەردووکمان منداڵ بووین دوای ئەوەی هۆسۆک ڕفێنرا دووبا رە ئێمە دەس بەسەر کراین لەلایەن چانتۆ وە جین لەوێ بوو ئەگەر ئامۆزاو خوشک و پارچەیەک لە ڕۆحم هەڵنەبژاردایە چۆن بژیامایە؟!هاا ڕێگەم بدایە لای چانتۆ بیت وەک کۆیلەی سێکسی جین بیت قسەکە لینی____ من ئەزانم تاوانم کرد ڕەشەم هەڵبژارد بەڵام منیش منداڵێکی بێ دەسەڵات بوو ئەبوو چی بکەم هاا ئەگەر ئێستایش دووبارە بێتەوە من هەمان شتەکەمەوە بێ دوودڵی تۆ هەڵەبژێم لەجیاتی ڕەشە ، نازانم ڕەشە زیندووە یان مردوو تەنها هیوادارم لێمان خۆش بێت وە ئەوکاتەی باپیرە مرد نازانم مت مانەت پێمە یان نا بەڵم من نەم کردە لەوەیە ئەوەی تۆ بینی بێتت من بووبێتم یان هەزارەها شت بەڵام من وا پێت دڵێم من نەم کردوە وە ئەگەر متمانەت پێم نیە دوای ئەم قسانەیش لینی بەڵێن بێت لەدوورەوە بەبێ دەنگی بێمنمەوە بەڵێن بێت"تایهیۆنگ بەچاوە پڕ فرمێسکەکەی سەیری لینی ئەکرد هانسویش بەگریا نەوە سەیری ئەڪرد لینی بەگریانەوە لەکۆتایسەیری کرد ئەوانە هیچی تاوانی تایهیۆنگ نین بەڵامهەموان باشە زانن قبووڵ کردنی ئەمە بۆ لینی زۆر سەختە.












"ڪ،ڪ،ڪاڪە تایهیۆنگ"بەگریانەوە هەنسکی ئەدا باوشی لە تایهیۆنگ دا تایهیۆنگیش فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوەو بە خۆشەویستیەوە باوشی لێیدا.












"گیانی کاکە"تایهیۆنگ توند باوشی لێیدایەوە بەخۆشەویستیەوە ماچی هەموو ڕووخسای ئەکرد.










***




لینی لەباوشی تایهیۆنگ لەخەوێکی قوڵ و ئاسودە بوو وە بێگومان خێزانی کۆستیڤ خێزانە گەورەو دەسەڵات دارەکە بڕیاریان دا بۆ ئەوەی دڵنیا بنەوە لەشوێنی لینی خۆیان لینی بەرز بۆ زیندانەکە.









تایهیۆنگ لینی وەک بوک هەڵگرت و بەرەو زیندانەکە بەڕێکەوتن وە جیمین و جۆنگکوک و هانسویش بەدوای دا دوای ئەوەی دەرگای زیندانەکەکرایەوە هەموان بەشێوەیەکی برسیانە و تەماحانە سەیری کوڕەکانیان ئەکرد ئەوان ئافرەتانی کەتەو گەورە بوون لینی لەچاوی ئەوان بێچوەکەروێشکێکی بچوک زیاتر نەبوو مووهان بەرەو تایهیۆنگ ڕۆیشت و بەنەرمی شوێنی لینی نیشاندا تایهیۆنگ سوپاسی کرد و لینی بەهێواشی داناو ماچی نێو چاوانی کرد
دواترهەڵساو هەر چواریان سەیری نێو زیندانەکەیان ئەکرد وە مووهان بەنەرمی دڵنیایانی کردەوەلەوەی ئاگاداری لینی دەبێت بەباشی.











"ئۆ،ئۆ،ئۆ، سەیری سەیری کێ لێرەیە نەوەو بوکی خێزانی ڪوستیڤ"دەنگی تالی وای لەو چوارەکرد
هەرزوو سەیری دوای خۆیان بکەن بەشۆکەوە.

---------------------------------------

ئەویش پارتی نوێ کچینا هیوادارم بەدڵتان بێت
ئینجا بارانێکی زۆر زۆرە بەجدی هیوادارم بەیانی پشو بێت بەجدی زۆر ماندووم پێویستم بە پشویە کی زۆر باش هەیە هیوادارم پشو بێت برێن ئامین.


ئینجا ستۆریەکانی تایهیۆنگ و ڤیدۆیەکەی جۆنگۆوک و بڵاوکراوەی ڤیدۆی پشت کامێرای تایکوک زۆر تایبەت بوو ئەمڕۆ.

...

Comment