⁴²||ئـازارەڪانی لینی

لەهەموو جەنجاڵیەکانی مێشکت دووربکەوە
تەنها هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و هەوڵبدە

چـێـژبـبـیـنـە!







"ئای خوایەگیان ئەوە تایهیۆنگی بێ ڕەگە کۆبنەوە هاوڕێیان"کوڕێک هاواری کرد هەرکە تایهیۆنگ و
جیمین و هۆسۆک و یۆنگی و نامجون و جۆنگکوک
هاتن هەموان سەریان دانواند و تایهیۆنگیش سەری
دانواند بۆیان.






"هاوڕێیان من بەدوای لین دەگڕێم ئەو لەلای هیچ یەکێک لەمنداڵەکانی سەرشەقام نەبوو کۆتا شوێن بەمێشکم بێت ئێرەیە ئایە لین لێرەیە!!"تایهیۆنگ
بەبێ ئوومێدی وتی هەموو ئەوانە سەیری یەکیان
کرد جیمین چاوی بچوک کردەوە سەیری کوڕێکی
کرد کەچاوەکانی وا دەرەکەوت کە بزانێت.






"هێی تۆ کوڕە وەرە ئێرە تۆ چاوەکانت زۆر خوێڕی دیارە من دڵنیام تۆ دەزانیت"جیمین دەستی بۆ کوڕێک ڕاکێشت کوڕەکە سەری بەرز کردەوە ویستی ڕا بکات بەڵام هەرزوو نامجون پێشی گرت یۆنگی پاڵێکی بەشانیەوە نا خەریک بوو بکەوێت تایهیۆنگ توند گرتی بەتوڕەی سەیری یۆنگی کرد.








"مولێۆن تۆ دەزانی لین لەکوێیە تکایە پێم بڵێ"
تایهیۆنگ بەسۆزدارەنە وتی کوڕەک سەری
هێنایە خوارەوە کەناوی مولێۆن بوو.






"دادە لین وتی کەوا وای دانێن نەمن ئەوان دەناسم نەئەوانیش من دەناسن وتی منیش بێڕەگێکم وەک ئێوەو چیتر باڵندەیەکی خێزانی نەماوە بەناوی ئێوە
وتی منیش منداڵێکی سەرشەقامم زیاتر نا دادە توڕە دەبێت ئەگەر شوێنەکەی بڵێم کاکە"کوڕەکە دیارە نایەوێت دڵی لینی لەخۆێ بڕەنجێنێت بۆیە وتی.









"تەنها متمانە بەمن بڪەو شوێنەکەیم پێ بڵێ مولێۆن ئەو لەئێمە توڕەبووە"تایهیۆنگ بەنەرمی
دەستی لەسەر شانی دانا مولێۆن سەیری کرد.







"دادە لین لەلای بێڕەگەکانی شەقامی ئۆڵدینسە
ئەو لەوێ دەمێنێتەوە"کوڕەکە وتی تایهیۆنگ خەندە یەکی بۆکسی پێش کەش کرد و سوپاسی کرد.










دوای ئەوەی تایهیۆنگ و ئەوان بەرەو شەقامەکە ڕۆیشتن کەنزیک بوو لەو شوێنەی ئەوان لێی بوون
دووای پێنج خولەک گەیشتن و گەیشتنە کۆڵانێکی
بچوک و کۆن کە کەلاوەیەک بوو کچێک تایهیۆنگی
بینی بەرەو ڕووی هات.









"کاکە تایهیۆنگ ، کاکە هۆسۆک چی کارێکتان
هەیە لێرە"کچەکە بەشڵەژاوی سەیریانی کرد.








"بۆلای لین هاتوین مینا"
تایهیۆنگ بەنەرمی وتی.







"لین لێرەنیە کاکەــــــــــــ"
قسەکەی مینای بێڕەگ بڕدرا.










"درۆ مەکە مینا ، مولێۆن هەمووشتێکی وت"تایهیۆنگ چاوی سوڕاند لێی.






مینا بەشەرمەزانی پشتەسەری خوراند"مولێۆنی گەمژە نەیتوانی دەمی خۆی بگرێت"لەبەر خۆیە
وە وتی هۆسۆک پێکەنی مینا و مولێۆن هەرگیز ناگونجێن پێکەوە.








"لەڕاستیدا کاکە تایهیۆنگ لین وتی کەتوڕە دەبێت لێمان خۆتەزانی لین چەند منداڵەو خاوەن پێدا ویستی تایبەتە بۆیەیش بەگوێی دەکەین"مینا هێمنی پێی وت تایهیۆنگ بزەیەکی نەرمی بۆکرد.








"بۆ منی لێ بگەڕێ مینا لەکوێیە"تایهیۆنگ بەنەرمی پێی وت تایهیۆنگ لەگەڵ منداڵانی سەرشەقام هەمیشە بە هاوسۆزانە هەڵسوکەوتەکات.






"ئەو لەلای ئاگرەکە لەڕاستیدا زۆر نەخۆشە وە ئەوکاتەی هات بۆ ئێرە بریندار بوو سکی خوێنی لێدەهات بەڵام ئێستا باش بووە"مینا بەهێمنی
وتی و دڵی یۆنگی خرپەی دەکرد لەسەر یەکەوە.









تایهیۆنگ دووبارە دەستی کرد بەڕۆیشتن و ئەوانیش
دوای کەوتن و تۆزێک ڕۆیشتن و پاشان ئاگرێک کرا بۆیەوە کە منداڵە بێ ڕەگەکان لەبەردەمی دانیشت بوو کەپرێکیان درووست کرد بو چونکە بەفر دەباری بۆ ئەوەی ئاگرەکە نەکوژێتەوە وەهەرزوو پشتی لینیان ناسیەوە بەقژە لولەکەی و قاچە سپیەکانی.



*شێوەڪاری جلەڪەی لینی*


*لەگەڵ پووتێکی کورتی ڕەش توکنێ منداڵانە*

*شێوەکاری قژی لین*







وردە وردە منداڵه بێ ڕەگەکان چاویان دەڕۆیشتە سەر تایهیۆنگ و ئەو پیاوە مەزنانە لینی کە بینی
هەموان سەیری دواوەی ئەوان دەکات ڕووی سوڕاند
و سەیری دواوەی کرد کاتێک توند قاچی لەباوش کردبوو بۆ ئەوەی تۆزێک گەرمی بەلەشی بگات.








زەردەخەنە کەروێشکیەکەی بەهێواشی کاڵەوەبوو
ڕوومەتەچاڵەکەی بەهێواشی دیانەمان لینی برۆی
گرژ کرد بەتوڕەی سەیری ئەو کۆمەڵە بێڕەگەی کرد
کەلەبەردەم ئاگرەکە دانیشت بوو گوێیان لەسەوتە
نوساو و کز و توڕەکەی لینی بوو کەوتی کێ شوێنی منی بەوان وتوە ئەوانیش سەریان بەنەخێر جوڵاند.








لینی هەڵسایەوە سەرپێ و بەرەو ئاڕاستەیەکی
جیالەوان ڕۆیشت تایهیۆنگ بەخێرای بەرەو ڕووی
ڕۆیشت و قۆڵی گرت و ڕووی کردە خۆی کاتێک بەفرەکە بەریان دەکەت لووت و ڕوومەتی سور بۆتەوە لێوی لەسەرما دەلەرزی قژەلولەکەی هاتە
سەر ڕووخساری لینی بەتوڕەی قژی لاداو دەستی
لەدەستی تایهیۆنگ دەرهێنا بەتوڕەی.













"چیتەوێت کوڕە"لینی بەتوڕەی وتی تایهیۆنگ بەسۆزەوە سەیری دەکرد بەدەستەکانی ڕوومەتە گەرمەکانی کردە نێو دەستی و ماچی هەموو بەشێکی ڕووخساری کرد دواتر ماچێکی توندی
لەنێو چاوانی کرد.












"ببورە ، ببورە ،ببورە، دەبوو چۆن تۆ متمانەت بەمن کرد منیش متمانەم پێ کردیتایە ببورە لینی ببورە لە براگەمژەکەت ببورە تکایە"تایهیۆنگ بەپەشیمانی وتی و بەردەوام ماچی ڕووخساری دەکرد لینی بەتوندی پاڵی پێوەنا ڕووخساری دەسڕی وەک منداڵ.




"نات بوورم نات بوورم کەستان نابوورم ڕقم لێتانە لەهەمووتان کەستانیشم ناوێت ئێوە خۆتان منتان دەرکرد تۆ ـ تۆ ـ تۆ زلەت لێدام دووجار زلەت لێدام من هەرگیز نات بوورم ئێوە منتان لەماڵ دەکرد و منتان بەهۆکاری ناخۆشیەکانی ژیانتان ناو برد کەوایە ئێستا کە کچێکی شومی وەکو من لەگەڵتان نەماوە ئێوە دەبێت زۆر دڵخۆش بن چونکە چیتر کەس لەئێوە ناکوژم و ئازارتان نادەم لێرە بڕۆن بڕۆ مەیەنەوەژیان کەستانم ناوێ"لینی کاتێک ئەیویست
دەستی بگرێت لینی پاڵی بەدەستیەوە دەنا بەدەمار گیری بەتوڕەی هاواری کرد و پای لە زەویەکەدەدا.













کەسێک لەدواوە باوشی لە لینی دا"تەنها یەڪ جاری تر باوڪەگەمژەڪەت بـبـورە"یۆنگی بەنەرمی وتی
لینی بەگریانەوە دەیویست دەستی یۆنگی لەکەمەری دووربخاتەوە هەنسکی دەدا.









"ناتان بوورم کەستان نابوورم من کەستانم ناوێت نامەوێت لەو خێزانەبم دایک و باوک و خوشک و برام ناوێت هیچ شتێکم ناوێت من لینی نیم لین، بێ ڕەگم من خێزانم ناوێت من هەرگیز ناـــــــــــ"
لینی بەگریانەوە قسەیەکرد ڪاتێڪ دەیویست
دەستی یۆنگی لەکەمەری دووربخاتەوە نەیتوانی
بەڵام نەیتوانی قسەکانی تەواو بکا بوورایەوە نێو
باوشی یۆنگی یۆنگی بەتوندی کەمەر گرت و جەستەی لەباوش گرت لەشێوەی بووک هەڵی گرت.












"کاکە تایهیۆنگ لینی نەخۆشە"کچێکی 16 ساڵ وتی
تایهیۆنگ سەری بەباشە جوڵاند و ماچێکی سەری ئەو کچەی کرد پاشان ئەوشوێنەیان جێهێشت.













دووای ئەوەی ڕۆیشتنە نەخۆشخانەو دکتۆرەکان
ئاویان بۆ هەڵواسی دڵنیایان ڪردەوە کەهەموو هۆکاری بورانەوەکەی سەرمایەکی زۆر و ماندویەتی
بووە وە برسیەتیش هۆکاری سەرەکی بووە.









"من بە ئێوەم وت هەڵەدەکەن"جۆنگکوک بەتوڕەی وتی هیچ کام لە تایهیۆنگ و یۆنگی و جیمین ئامادەنەبوون هیچ بڵێن.








"ئێوە گەمژەن هاا گەمژەن واز لە ئێوە دێنم ئەی تۆ یۆنگی چۆن کاری وادەکەی"نامجون هاتە قسەو بەتوڕەیەوە قسەی بە یۆنگی دەوت یۆنگیش تەنها
قاچەکانی دەجوڵاند و بەتوندی لێوی دەگەز لە پەشیمانی.









"هۆسۆکیش وتی هۆسۆک وتی لینی خاوەن پێداویستی تایبەتە هۆسۆک وتی لینی ناتوانێ
شتی وابکات بیشیەوێ ناتوانێ ئەو ترسنۆکە"
هۆسۆک دەستەکانی دەجوڵاند و لەسەریەک
دووبارەی دەکردەوەو دەیوت.








"تایهۆنگ بە هۆسۆک دەڵێت بێدەنگ بە"تایهیۆنگ بەتوڕەی وتی چونکە هۆسۆک زیاتر بەنزی بە ئاگرە کە دەکرد.









"ئەسڵەن تۆ بێدەنگ بە بە چ ڕوویەک قسەدەکەی"نامجون بەتوڕەی وتی وای
لە تایهیۆنگ کرد بێدەنگ بێت.









"دووعا بکەن لینی لێتان خۆش بێت دووعا بکەن"
نامجون بەتوڕەی وتی و ڕۆیشتە ژوورەوە بۆلای لینی بەتوڕەی دەپرسم مەگەر کەس دەتوانێت لە بەرام بەر توڕەی نامجون خۆی بگرێ و قسەبکا
بێگومان نەخێر ناتوانێ.










*****
دەم گو دای دەنێم دای نانێم وەچی حەمەدەبڵێ
دەم گۆ داینێم داینەنێم بنوسم نەنوسم بنوسم نە نوسم ئیتر گۆتم با ئەم پارتەیش بڕوات قەینا لۆیان دانێم جا تاکە شت لەئێوەم بووێ بیخەنە لیستی ڕیدینگ و ڤۆت بکەن و ڕایخۆتان لەنێو دێڕەکان جێ بهێڵن.

Comment