¹⁹||داوای لێبووردنی باوکێک

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------

"مـامـە ئـەوە تـۆ بـ-بـ-بـاسی چـیـەڪەیـت"
لین بەسەرلێشێواوی دەنگێکی لەرز سەیری ئەکرد.






"بـبـورە بـچڪلەڪەی بـاوڪی زۆر تـۆم لـە چـاوەڕوانی هـێـشـتەوە بـاوڪت ئـەبـووری؟"
یۆنگی بەسۆزەوە قژە لولەکەی ئەبردە پشت گوێی
کاتێک لەسەر چۆک دانیشت بوو لەبەردەمی جۆنکوک و جیمین بەبێدەنگی سەیریان ئەکرد.




"تـخـوا بـاتـۆ نـەبـیت تـۆڪەسێڪی باشیت
تخوا با باوڪم نەبیت تڪایە وامەبە مامە لێتەپاڕێمەوە ئاھہ"
لین بەگریانەوە سەری بەنەخێر ئەجوڵاند
جۆنکوک فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوە
جیمین چاوی پڕ ئاو بوو سەیری خوارەوەی کرد.







"بـاوڪت تۆی زۆر خۆشەوێت بۆنخۆشەڪەم
مەگری چاوە جوانەکانت بافرمێسکی لێ نەیات"
یۆنگی بەنەرمی هەڵسایەوەو لەتەنیشتی دانیشت
و بەپەنجەکانی فرمێسکەکانی لین'ی، سڕی بەڵام
دوای سڕینی دووبارەو دووربارە فرمێسکەکان نۆژەن
ئەبوونەوە لین هەستی ئەکرد هەناسەی توند ئەبێت
هەڵسایەوە لەتەنیشت یۆنگی و ویستی بڕوا بەڵام تایهیۆنگ لەوکاتە هاتە بەردەمی لین داچەڵەکی.






"کاکە تایهیۆنگ"
لین بەهەنسکەوە باوشی لەکەمەری دا بەڵام تایهیۆنگ باوشی لێینەدایاوە هانسوو لەدوورەوە
لەبەردەم دەرگای هاتنەژوورەوەی هەتیوخانەکە پاڵی بەدەرگاگەورەکەوە دابوو دەستی لەنێو قەمسەڵە گەورەوگەرم و کۆنەکەی بوو سەیری لین'ی،ئەکرد فرمێسک لەچاوی دڵۆپ دڵۆپ ئەهاتە خوارەوە بۆ کچە بچوکەکەی تایهیۆنگ لینی لەخۆی دوورخستەوە بەهێواشی.






"سەیرکە ئەوە باوکتە یۆنگی،جۆنکوکیش براتە تۆ ئێستا خێزانت هەیە بێ ڕەگ نیت ، یۆنگی تۆی لێرە جێ هێنەهێشت بەڵکو ئەوە دووژمنەکانی خێزانی کۆستیڤ بوون کە ماسکی ساختەی ڕووخساری یۆنگیان پۆشی بوو یۆنگی تۆی فڕێنەداوە لینی لانی زۆر چاوەڕێی تۆی کرد لین ئۆھ،مەبەستم لینی ئێستا بڕۆوەناوخێزانەکەت ئەوان زۆر ئازاریان چەشت لەدووری تۆ"
تایهیۆنگ بەهێمنی هەنگاوێک لە لین ڕۆیشتە
ڕۆیشتەدواوە لین بەگریان و هەنسکەوە سەیری ئەکرد چاوی تەڵخ ببو لەبەر فرمێسکەکانی.




"نەخێر کاکە تایهیۆنگ"
لین بەگریانەوە سەری بەنەخێر جوڵاند
ویستی بچێتە پێشەوەو باوش لەتایهیۆنگ
دات بەڵام تایهیۆنگ پاڵی نا کەوای کرد بکەوێتە
بەردەمم قاچی جیمین،یۆنگی و جۆنکوک هەڵسانەوە
بەتوڕەی سەیری تایهیۆنگ'یان ، ئەکرد جیمین بەهێمنی هاتە ئاستی لین بۆ ئەوەی هەڵیسێنێت
بەڵام لین دەستی دوورخستەوە لەخۆی فرمێسکەکان وەک ئاوەڕۆیەک لەچاوەکانی لین ئەهاتنە خوارەوە
وردە وردە لەشی لین دەستی کرد بەلەرزین.





"تێ بگە ئیتر تۆ لەئێمەنیت تۆ بێ ڕەگ نیت
تۆ یەکێک نیت نیت لە باڵندەکان نیت "
تایهیۆنگ بەساردی وشەکانی ئاڕاستەی لین ئەکرد
لەین بەدەنگ ئەگیرا هەنسکی بەرزی ئەدا یۆنگی هاتە ئاستی و لەباوشی نوقمی کرد.






"نەخێر نەخێر"
لین بەرگریانەوە لەنێو باوشی یۆنگی
سەری بەنەخێر ئەجوڵاند هانسو گریانەکەی زیاتر و زیاتر ئەبوو لین هەناسەی توند ببو لەشی ئەلەرزی تایهیۆنگ پشتی تێکرد و ویستی بڕوا جۆنکوک و جیمین بەبێ باوەڕیی سەیری تایهیۆنگیان ئەکرد.


تایهیۆنگ بەچاوی پڕ ئاو سەیری هانسوی کرد لەدوورەوە هانسو سەری بەنەخێر ئەجوڵاند ئەوان
باش بچکۆلەکەیان ئەناسن بەوان نەبێت بەکەس
ئارام نابێتەوە.





لین بەدەنگ ئەگریا کەوای لەجەرگی باوکی ئەکرد
بسوتێت وەک ئەوەی نانێک بخەیتە تەنورەوە جۆنکوکیش فرمێسک لەچاوی نەئەوەستا.




تایهیۆنگ ڕووی سوڕاند و بەخێری بەرەولین ڕۆیشت و قۆڵی گرت و لەباوشی یۆنگی دەری هێناو هەڵی ساندەوە لە چرکەیەکدا بەتوندی لەنێو باوشی خۆی حەشاریدا لین بەتوندی باوشی پیاکردەوەو ئەگریا هەنسکی ئەدا هانسو بەهێواشی دەستی کرد بەهاتن بەرەو ئەوان و لەتەنیشت تایهیۆنگ وەستا.








"تـەنـها کـەمێـک بەرگەبـگرە"
تایهیۆنگ بەسۆزەوە دەستی بەقژی
ئەهێنافرمێسک چاوەڕەشە کانی جێهێشت.






"بـەم زوانە دێـین بۆلات تەنها ژیانێکی خۆش بژی لەگەڵ خێزانی ڕاستەقینەت تۆ هەمیشە یەکێکی لەئێمە هەروایش ئەبیت ئێمە خێزانی باڵندە بەهێزەکانین یەکێکمان بێ ئەوەی ترمان تەواو نابێت تەنها ئێستا تۆ ئەبێت لای خێزانەکەت بیت"
تایهیۆنگ بەسۆزەقسەیەکرد کاتێک فرمێسکەکانی
تاک تاک چاوە ڕەشەکانی جێ ئەهێشت هانسو بەهێواشی لین لەباوشی تایهیۆنگ ڕاکێشا بۆ باوشی خۆی.







"قوربانی تۆبم مەگیرە چاو جوانەکەم
تۆ ئەگەر بڕۆیتە لای لانی'ش ، هێشتا کچە
بچوکەکەی من ئەبیت بەڵام ئەبێت تێ بگەیت
کەئێستا پێویستە بچیتەوە نێو خێزانەکەت
ئێمەیش بەزووترین کات دێن بۆلات تۆ ئەبێت
ئەوە بزانیت کە دایک و باوکت و خێزانەکەت
تۆیان زۆرخۆشەوێت"
هانسو بەسۆزەوە دەستی بەقژە لولەکەی ئەهێنا
دواتر لین لەخۆی درخستەوەو ماچێکی نێوچاوانی
کرد بزەیەکی هێمنی بۆکرد و پشتی لە لین کرد ڕۆیشت.






"جیمین تۆ لەلایبە"
تایهیۆنگ بەهێمنی پێی وت جیمین سەری جوڵاند بەبەڵێ تایهیۆنگ ماچێکی نەرمی لەسەر لوتی لین جێهێشت و پاشان بەهێمنی بزەیەکی بۆ کرد و دواتر ئەویش پشتی تێکرد بۆ ڕۆیشتن لین چاوی بەرز کردەوەو سەیری تایهیۆنگی کرد کەلەگەڵ هانسو بەتەواوی دیار نەمان گریانەکەی زیاتر بوو جیمین بەهێمنی لین،ڕاکێشایە باوشی خۆی لەنێو باوشە گەرم و گەورەکەی لین،حەشاردا.

یۆنگی بەهێمنی بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ئەڕۆیشت
جۆنکوک فرمێسکەکانی چاوی سڕی و دەستی
لەسەرشانی جیمین دانا جیمین سەیری کرد و سەری جوڵاند جیمین بەهێمنی بێ ئەوەی لین لەباوشی خۆی دووربخاتەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشت.





سەیری ئەم مرۆڤانە بكە چۆن ڕاكە ڕاكەی ژیانیانە بێ ئەوەی تێ بگەن بەرەو ژیان هەنگاو دەنێن كەچی نازانن بە تەنیشتیەوە ڕەت دەبن و نایبینن، ژیان وەك گوێزێك دەبینن هێندە گیرۆدەی شكانی توێكڵەكەین، تامەزرۆیان بۆ چێژی ناوكەكەی نامێنێ گەر بزانی ژیان دۆزینەوەی كوپێك زێڕە لەژێر دارێكی كۆن،گەر نەشزانی پێوەدانی دوپشكێكی ڕەشە لە شەوێكی تاریكدا،ژیان كردن وەك عەشق پەیوەندی بە گیانەوە هەیە هەركاتێك گیانی لەگەڵدا بێت جۆرێكە لە تاوان تەنانەت خۆشەویستیش.







لین سەری بەجامی ئۆتۆمبیلەکەوەناوەو دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک ئەڕژێت یۆنگی ئۆتۆمبێلەکە لێ دەخوڕێت و جۆنکوک لە تەنیشتێتی و جیمین لەدواوەی ئۆتۆمبێلەکەبوو لەتەنیشت لین تەواو بێدەنگیەکی
نامۆ لەنێوانیان هەبوو وەفرمێسکە بێ کۆتاکانی لین.









ئەوان بەڕێوەن بۆ لای لانی بۆ ماڵەکەیان
ڕیاکشنی لانی دوای بینینی لین بەڵام
ئەم جارە وەڪ کچی بچێتە ئەوماڵە
بۆدایکێکی جەرگ بڕ عەجەب چی خۆشەیەکە.









-----------------------------------

بەهیوای بەدڵبوون و ئەکتیڤ بوون
تاقەتی پرسیار کردنم نیە بندقەکان.

چیتان هەیە و چیتان نیە
لەدێڕەکان جێی بێڵن.

خۆشم ئەوێـن🪽🐙.

...

Comment