³⁴||بـرینـدار ڪردن










"تۆی نەفرەتی چ ڪارێڪت هەیە لێرە"
تایهیۆنگ بەتوڕەی بەرەو ڕووی ڕۆیشت و
قۆڵی گرت تالی بە گاڵتەجاڕی دەستی لە
دەستی دەر هێنا.









"دووبارە ئەندامانی خێزانی ڪۆستیڤم بینیەوە
هههههه،شێوەی ئەو بیانی خاوەن پێداویستی تایبەتەتان پێ چۆن بوو؟؟؟ خەمتان نەبێ لێرە فێری ڪاری باشم کردوە ئێستا ئەزانی خواردن لێ بنێت زەوی پاک بکاتەوەو خزمەتکاری بکە ههه ئەزانی چی پێم وابێ کۆتای کارماوەلەگەڵیبیکەم"
تالی بەفیزەوە پێکەنی و ئەو شێوێنەی جێ هێشت جیمین بزەیەکی لاری ڪرد و سەری بادا.









"تۆ دەبوو بە ئێمە بڵێی جیمین کە ئەوت ڕادەستی پۆلیس کردەوەو زیندانیە ئایی خوایە ئەبێت لینی چەند ئازاری چەشتبێت لەلای ئەم شەیتانە"
هانسو بەتوڕەی بەجیمینی وت بەنیگەرانی سەیری لینی ڪرد کە چۆن وەک فریشتەیەکی بێ باڵ و بێ تاوان خەوتوەو ڕووخساری هەمووی جێی برینە و ملی شوێنی نینۆکە.






"هههههه،ئەزانی پێشتر دوودڵبوم لەوەی وام لە تالی کردە پێم وابوو خۆشەویستیەکی ڕاستە قینەم بۆی هەیە بەڵام دەزانن چییی ههه بەڕاستی دڵخۆشم کە ئەوکات کارە ڕاستەکەم کرد و ئەوم زیندانی کرد ئێستا ئاسودەم چونکە دڵنیام لەوەی لینی بە سزای خۆی دەگات"جیمین بەپێکەنیە پڕ کەیفەکەی دەستی خستە گیر فانی و چاوێکی لە ئافرەتانی زیندانەکە داگرت و بەرەو دەرەوە ڕۆیشت هەموویان دەستیان کرد بە وەسف کردنی جیمین
جۆنگکوک و هانسوو تایهیۆنگ سەیری یەکیانڪرد.













***







"نایەڵم یەک خولەکی تریش لەو شوێنە پیسە بێت لەلای ئەو تالیە چەپەڵە"یۆنگی بەتوڕەی کۆتا سەیر کردنی دا بەجیمین ،جیمین تەنها بێدەنگ بوو نەیە وێرا قسەبکا ئەگینا هەموان پێیدا دەتەقینەوە.










یۆنگی بەتوڕەی هۆڵەگەورەکەی جێهێشت
ئەوان ئێستا لە ڤێلاکەی فڕۆدیسن هەموان
بڕیاریان داوە وەک یاد کردنەوەیەک لەوێ
بمێننەوە بۆیە ئێستا هەموو خێزانی کۆستیڤ
لەوێ دەمێننەوە لەنێو ئەو ڤێلا گەورەیە.










دوای ئەوەی هانسو و تایهیۆنگ و جۆنگکوک هەموو ڕووداوەکانیان بۆ ئەندامانی خێزانی کۆستیڤ باس کرد هەموان توڕە بوون لە جیمین وە یۆنگی خراپتر لەهەموویان زۆر خراپی سەرزەنشتی جیمینی کرد.












"لالی ئەتەوێت بڕۆین و سەردانی گۆڕی باپیرەبکەین"هانبۆنسوک بە نەرمی وتی لالی کە تەواوی کاتە کە بێدەنگ بوو سەری بەرز کردەوە و
سەیری کردوبەهێمنی سەریبەبەڵێ جوڵاند تایهیۆنگ سەیری لالی کرد بۆساتێک بەڵام زوو چاوی لەسەری لاداو ژوورەکەی جێهێشت.










"چاکەتەکەم دەهێنم و دێم"لالی بە هێواشی هەڵساو و ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژوورەڪەی.









"هۆسۆک گیانەکەم دەتەوێت بێت لەگەڵمان"
هانبۆنسوک بە نەرمی و خۆشەویستیەوە پێی وت
هۆسۆکیش کە تەواوی کاتەکە بێدەنگ بوو سەری
بەرز ڪردەوە سەیری ڪرد.






"نەخێر مامە هۆسۆک نایەوێت بێت هۆسۆک دەڕواتە ژوورەکەی هۆسۆک سڵاوی هەیە بۆ باپیرە"هۆسۆک دەستەکانی دەگوشی و هەڵساو
ڕۆیشت هانبۆنسوک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و
دەستی بەڕووخساری هێنا ئەوان تا ئێستایش نەیان توانیوە لەشۆکی مردنی باپیرەیان دەر بچن بەتایبەت لالی و هانبۆنسوک و سۆل وە لانی.








"دە منیش دێم بەم حاڵە شۆفێری ناکرێ"
نامجون بەهێمنی وتی هانبۆنسوک بەشێوەیەکی
دڵتەزێن سەیری کرد و سەری بەباشە جوڵاندو هەڵسا و ڕۆیشتە دەرەوە هۆسۆکیش بێ ئەوەی هیچ بڵێت ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی نامجونیش ڕۆیشتە
دەرەە دوای ئەوەی لالی ڕۆیشتە دەرەوە سۆلیش
بەدوای ڕۆیشت تایهیۆنگ ڕۆیشتە تەنیشت هیۆنگسو باوشی لێدا سەری لەسەر سینگیدا هیۆنگسویش باوشی لێیدایەوە تایهیۆنگ بەلانی وت بیتە تە نیشتی لانی بەهێمنی هەڵسایەوەو ڕۆیشتە تەنیشتی تایهیۆنگ و تایهیۆنگ هەردووکیانی لە باوش ڪرد.










هانسو هەڵسایەوەو ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆی و جۆنگکووک ،جۆنگکوکیش بەدوای دا ڕۆیشت
کە چوە ژوورە بینی هانسو لای پەنجەرەکە وەستاوە سەیری دەرەوە دەڪات جۆنگکوک ڕۆیشت و لە دواوە لەباوشی کرد و سەری لەسەر شانی دانا هانسو دەستی لەسەر دەستی جۆنگکوک داناو ڕوویسوڕاند و سەیری جۆنگکوکی کرد دەستی لەسەر ڕوومەتی
جۆنگکوک دانا بەخۆشەویستیەوە سەیری دەکرد.











"تێدەپەڕێت"
جۆنگکوک بەنەرمی چرپەی کرد.









"هیوادارم زوو تێ بپەڕێت"هانسو بەلاوازی وتی جۆنگکوک ماچی نێو چاوانی کرد و سەری لەسەر سینگی داناو بەخۆشەویستیەوە لەباوشی نوقمی کرد و بەنەرمی دەستی بە قژیا ئەهێنا.










"دڵنیام باوڪم لینی لەو شوێنە دێنێتە دەرەوە
ڕووناکی خێزانەکە دەگەڕێتەوەو دووبارە گوڵەکان دەگەشێتەوەوخۆری خێزانی کۆستیڤ هەڵدێتەوە"
جۆنگکوک بەهێمنی دەستی بەقژیا ئەهێنا هانسو بەهێواشی فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوەو وتی
هیوادارم ، ئەوان ساڵێک و چەند مانگێکە هاوسەری یەکن بەڵام تا ئێستا دوای مردنی خێزانی کۆستیڤ تەنانەت لێوەکانیشیان بەر یەکتر نەکەوتون تەنها
باوش کردن و دڵدانەوەیان خۆشەویستی ئەو دوانەی پتەوتر ڪردووە.










***







"ببورە بەڕێز یۆنگی بەڵام ئەوە ڕوونادا"
بەڕێوبەری گشتی بنکەی پۆلیس وتی کەماوەی
یەک کاژمێرە یۆنگی قستی لەگەڵەکا بەڵام بێسودە.








"100,000"یۆنگی ئەم جارە بەجدی سەری بەرز کردەوە و سەیری ڪرد ئەفسەری باڵا سەیر کردنێکی
سەیری پێدا ماوایەک بێدەنگی مایەوە لەو ژوورە.












"بەیانی ئازاد دەکرێ وە پارەکە بۆ ئەمشەو
بگاتە دەستم"ئەفسەرە چاو چنۆکەکە وتی یۆنگی بزەیەکی کرد و وتی باشە و پاشان شوێنەکەی جێهێشت.












***







"لینی"تالی بانگی ڪرد.








"بـ،بـ،بـەڵێ"لینی کە تەواو بوو لە شوشتنی دەستی بەترسەوە ڕوویوەرگێڕاو سەیری ڪرد بەمانای چـیە.










"ژیانت وێران ڪردم جیمینت لێ بردووم"
تالی چەقۆکەی لە کەمەری دەر هێنا لینی لەشی
دەستی کرد بەلەرزین بەترسەوە سەیری ئەڪرد
ئەوان لەدەست شۆرەکەن وە لە لینی و تالی زیاتر
کەسیتر لەو شوێنە نیە تەنها ئەو دوانە.










"تـ،تـۆ چییەکەی تالی تکایە بۆستە من هیچیم
نەکردەوە بۆچی هەمووتان ئازارم دەدەن تالی من
دەترسم تکایە من زۆرە ترسم"لینی بەهەنسک و گریانەوە وتی وەک منداڵێکی بچوکی بێتاوان دە پاڕایەوەو دەگریا.










"ڕقم لێتە ڕقم لێتە کچی بیانی کەم ئەندامی نەفرەتی زۆرم ڕق لێتە"تالی بەتوڕەی بەرەو ڕوویڕۆیشت و بەتوندی ئەوی بەدیوارەکە نوساند
و چەقۆکەی کردە سکیا نەجارێک نە دوان بەڵکو سێ جار لینی فرمێسک لەچاوی نەئەوەستاو بە ئازارەوە دەی ناڵاند لینی کەوتە سەر زەوی و تالی بەخەندەوە
سەیری ئەڪرد لینی ڕووخساری سور هەڵگەڕابوو
هەناسەدانی بەهێواشی کەم دەبووەیەوە دەنگێک
خەندەکەی تالی کەم کردەوە.




"تـ،تـ،تـۆچیـت ڪرد"ئەودەنگە وای
لە تالی کرد لەشوێنی خۆی ڕەق بێت.

--------------------------------

ئایششش کچیناا ئەویش پارتی نوێ ئەکتیڤ
بن باشە کۆمێنتی زۆر بکەنن ئێێێێ.

ڕاکانتان بڵێنن.


...

Comment