¹⁸||لین بێ ڕەگ نییە ئیتر

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـان
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------


"ئەمەوێت لین بگەڕێننەوە
بۆ نێو خێزانی کۆستیڤ"
تایهیۆنگ بەجدی سەیریانی کرد.


"چ،چ،چۆن،واتا چۆن ڕازی بوویت
ئەی تۆ نەت وت کەوا هەرگیز نایەڵم بیبەن"
جۆنکوک بەشۆکەوە سەیری ئەکرد.


"با هەر من بووم وام ئەوت ئێستایش هەر منم وا دەڵێم ئەڵێم هەر ئەمڕۆ هەر کە شەوداهات هەمو شتێک بەلین ئەڵێن پاشان بیبەن بۆ خۆتان"
تایهیۆنگ وەک ئەوەی هەموو خەڵکی گۆی زەوی
کۆببونەوەو بەدار و بەشەق لێی بدەن تاکو ئەو قسانەی کرد وەک ئەوەی زۆر ناچار کرابێت.




"هیسـ،مـەبەستـم تایهیۆنگ"
لانی بەنەرمی بانگی کرد و هەڵساو
لەتەنیشتی دانیشت.



"تۆ باشیت لین باشە شتێک بوە"
لانی بەنەرمی دەستی تایهیۆنگی
گرت و بە سۆزەوە پێی وت.




"هەموو شتێک باشە تەنها با لین بێتەوە لای ئێوە ئێمە چیتر نامانەوێت لین لامان بمێنێتەوە نەمن و نە هانسو وەنە هۆسۆک لینــ'مان، ناوێت"
ئەو قسەیە هەر سێڪیانی شۆڪ ڪرد تایهیۆنگ هەڵسایە سەرپـێ لانی و جۆنڪوڪ بەشۆڪەوە هەڵسانەوە یۆنگیش بەدانیشتانەوە سەیر تایهیۆنگی ئەڪرد.








"ئێوارە جۆنڪوڪ بڕۆ دووڪانی گوڵەڪە
لەگەڵ لین بڕۆن بۆ هەتیوخـانەی ********
قـسـەی لەگەڵ مەڪە ئەمڕۆ هەینیە ئەو ڕۆژەیە ڪە یۆنگی ئەوی فڕێدا تێیدا هەموو هەینیەڪ لەوێ چاوەڕێی یۆنگی ئەڪات بۆیـە شـەو هـات یـۆنگـی بڕۆ و بڵێ باوڪی تۆم شتێڪ بدۆزەوە مەڵێ من تۆم فڕێداوە بانەزانێت تەنها شتێک بدۆزنەوە"
تایهیۆنگ بەساردی سەیری یۆنگی ئەکرد
یۆنگی بەهێمنی سەری بەباشە جوڵاند.







"تایهیۆنگ تـ,تـ,تۆ لین
لەخۆتان دوورناخەیتەوە ڕاستە"
لانی قۆڵی تایهیۆنگی گرت و ڕووی کردە خۆی.











"ڕێک بەم شێوە لین چیتر پەیوەندی بەبەبێ ڕەگەکانەوە نامێنت لەمەودوا بێ ڕەگەکان تەنها
سێ کەسن نەک چوار لین یەڪێڪ نیە لە بێ ڕەگەڪان چیتر لین هیچی ئێمە نایە هیچی بێ ڕەگەڪان نیە"
تایهیۆنگ بەساردی وتی یۆنگی هەڵسایەوەلانی و بەشۆک و جۆنکوک بەبێ باوەڕی سەیری ئەکر.








"نابێت شتی وا بکەین لین ناتوانێت
بێ ئێوە تایهیۆنگ تۆ چیت بەسەر هاتوە"
لانی سەری بەنەخێر ئەجوڵاند
بەسەر لێشێواوی سەیری ئەکرد.





"ئەوە هەموو شتێڪ بوو وەک وتم دەربارەی ئەوەی یۆنگی ئەوی فڕێداوە هیچی بۆ باس مەکەن ئەتوانن باسی فڕێدانی هیسانی بۆ بکەن ماڵئاوا"
تایهیۆنگ وتی و هەموانی بە ڵاڵی جێهێشت.






"کچەکەم بێ ئەوان ناتوانێ سودی چیە کە دڵخۆش نەبێت کچەبچوکەکەم چیتر ئەچێژێت"
لانی فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە.






ئێ بێگومان دەگریت تایهیۆنگ ئەو هەموو خۆشەویستیەی بۆلین'ی،هەبوو وەک باوکێک
وەبوو ئەگەر لە ڕۆڵەکەی دووری بخەنەوە ناتوانێت
و خۆیە کوژێت ئەی هانسو وەک دایکێکی دڵسۆز و میهرەبان بوو کەکچەکەی لەهەموو شتێکی گۆی زەوی یاتر خۆشەویست واز لەو دوانە بێنن ئەی هۆسۆک چی!! هۆسۆک ئاڵودەی لین بوو ئەی ئێستا چی ڕوویدا واز لە هۆسۆکیش بێنن لین چی؟.


لین تەنانەت ناتوانێت بێ ئەوانیشت بخەوێت
ناتوانێت بێ ئەوان نانبخوات ناتوانێت هەناسە
بدات بێ ئەوان لین زۆر هەستیارە و زۆر بەزوی
ئاڵودە نابێت بەڵام کە بوویش ناتوانێت دوورکەوێتەوە لێیان.




لین ناتوانێت دوورڪەوێتەوە لەوشتانەی ئەڵودەیەتی دەی چی سەبارەت بە بەو ڪە هەرلە لەتە مەنی منداڵیەوە لەگەڵ ئەوان بووە بەسەختی و بەخۆشی و بەناخۆشی بەئازار و بەنەخۆشی بەلەش ساخی و بەتەندرووستیەکی باش لەدڵخۆشی و لەڕشتنی فرمێسک لەقاقای پێکەنین ئێستا ئەو چۆنەتوانێت.









...











"بۆچی لەگەڵ من هاتیت بۆ ئێرە"
لین پرسیاری لە جۆنکوک کرد دوای
بێدەنگیەکی درێژ لەکۆتایدا لین قسەی کرد.





دوای ئەوەی جۆنکوک بەلین'ی , وت کە لەگەڵی دێت چونکە تایهیۆنگ وای ئەوێت ئیتردوای ئەوە قسەیان نەکردەوە ئێستا کاتژمێر 8 شەوەو لەکۆتایدا گەشتنە هەتیو خانەکەو لە باخچەی هەتیو خانەکە دانیشتن
لین بێدەنگێکەی شکاند بە پرسیار کردن.








"تەنها حەزم کرد"
جۆنکوک بەکورتی وەڵام یدایەوە
کاتێک لەلای دانیشت بەهێمنی.





"باوکت کەی دێت"
جۆنکوک پرسیاری لەلین کرد و سەیری کرد.







"وتی کەوا زوو دێت نازانم هەرکات
بێزار بوویت لەچاوەڕوانی ئەتوانی بڕۆی"
لین بزەیەکی کەمی بۆکرد و سەیری لای دەرگای
هاتنە ژوورەوەی هەتیو خانەکەی ئەکرد.






چـرڪە
چــرڪە
خـولـەڪ
خـولـەڪ
سـەعـات
سـەعـات
کـات تـێ ئەپەڕی.





جۆنکوک و لین وا بۆ 4 کاتژمێری دووروو درێژ
ئەبێت بەبێ دەنگی لەوێ دانیشتو ن ئێستا کاتژمێر
12:00 شەوە لین بۆجاری هەزارەمین سەیری لای دەرگای هەتیوخانەکەی کرد جۆنکوکیش بەبێدەنگی
سەیری لینی ئەکرد.






"باوڪت کەی دێت"
جۆنکوک لەکۆتای 4 کاتژمێر پرسیاری کرد.

لـیـن سـەیـری ڪرد.

*شـێـوەڪار*


"ئـەو دەهـات بـەڵام وادیـارە بـیری چوە کێشەنیە مـن- مـن کاتێڪی تر دێمەوە بۆ بینینی"
لین بەسەوتێکی لەرز و قوڕگێکی گیربووی
پڕ دەنگ خۆی نەگرت و لەکۆتای تەواو کردنی
قسەکانی فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە.




"بۆچی ئەگریت"
جۆنکوک چاوی پڕ ئاو بوو سەیری کرد.



لـیـن دووبـارە بەڕووخـسـارێـڪی
پــڕ ئــازار ســەیـــری ڪرد.

*شـێـوەڪار*

"چـونڪە بـاوڪم بیری چوە بێت بەڵام
کێشە نیە ڕۆژێکی تر دێم ئەودێت من دەبات"
لین سەری هێنایە خوارەوە قژە لەولەکەی ڕووخساری داپۆشی هەنسکی بچوک بچوکی
ئەدا بەدەستی ڕووخساری توند گرت بوو.


"لـیـنـی"
سەوتێکی قوڵ و هێمن هات
لەبارام بەر لین کەوای کرد لین
بەهەنسک و گریان سەری بەرزکاتەوە.

"مامە تـ- تـ- تۆ چی دەکەیت لێرە"
بەڵێ ئەوە یۆنگی بوو کەلەسەر چۆک دانیشت
بوو لەبارام بەر لین بەدەستی دەستە بچوکەکانی
لینی گرت لین بەهەنسکەوە لێی پرسی کاتێک لوت
و چاوی سور بۆیەوە ڕوومەتەکانی پەمەی ببون.

کەمێک چاوە سەوزە جوانەکانی جوڵاند و جیمینی بینی کەلە دواوەی یۆنگی و دەستی لەنێو قەمسەڵە ڕەشە گەرمەکەی بوو شنەباکە بەهێمنی لەقژە ڕەشە کەی ئەداو پێستی ڕووخساری کەمێک سور ببۆیەوە.


"ئـەی تـۆ چـاوەڕێـی مـن نـەبـوویت!!"
یۆنگی بزەیەکی جوانی پێ بەخشی
لین بۆساتێک لەشوێنی خۆی تاسا.

-----------------------------------

ئەویش پارت کچینا بەجدی نەخۆشم و پارتان بۆدا ئەنێم سەیرم مەکەن قسەم کەمێک ڕقە بەخوا زۆر دڵم گەوریە تەبعەن وایە دڵم گەورە نەبێت پارتان بۆ دانانێم ئەی وانیە جوانکیلەکان🥹.

ئینجا لێرەوە خۆشی چیرۆک دەست پێ دەکات
پەرۆشن بۆ پارتی داهاتو ڕاستە؟‌🩵🪺.

هیچ پرسیارو هیچ قسەیەک نیە چیت هەیە
لەنێو دێڕەکان کۆمێنت و جێ بێڵە باخزمەتوکەم🩷🪽.

خۆشمەوێن

...

Comment