¹⁶||بێڕەگەڪان دۆزرانەوە

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------

"ڪەوایە ئەتوانن لەم خانوە بمێننەوەبەو مەرجەی ڪە ڪاری گوڵفڕۆشەڪە بەڕێوەببەن بێ ئەوەی مووچە بدەم پێتان وەک دانشڪانێڪە بۆتان وە
مانگانە 45 وون ، ئەدەن بەیانی دێم ومریشکەڪان ئەبەم" ئەو ژنەقەڵەوە بە ئاسای وتی و دوای ئەوەی
هانسو سەری دانواند و سوپاسی کرد ژنەقڵەوەڪەڕۆیشت.




"بەیانی مریشکەکان ئەبەم"
لین ڕوومەتە پەمەیەکانی خڕکرد
دەمی پڕ هەواکرد لاسای ژنەکەی ئەکردەوە.


"یاااا،بچکۆل کارێکی ڕاست
نیە لاسای گەورەکان بکەیتەوە"
هانسو بەخەندەوە لووتی لین'ی،ڕاکێشا لین پێکەنی زۆر بەژیکەڵەی تایهیۆنگ و هۆسۆکیش بەخەندەوە سەیری لین'یان ئەکرد.


"من حەزم لەگوڵە"
لین بەچاوەدرەوشاوەکانی
سەیری هانسوی کرد.

"ئێ تۆ خۆت گوڵی چۆن
ئەبێت گوڵێک حەزی بەگوڵ بێت"
هانسو بەتوڕەیەکی کیوت وتی لین پێکەنی پێیی.


"من هەوڵەدەم کارێک بدۆزمەوە"
تایهیۆنگ هەناسەیکی قوڵی هەڵمژی و
سەیری هانسوی کرد هانسویش سەیری کرد.



"ئهم،ئەوە باشەبێت منیش هەوڵەدەم لەیەکێک
لەم چێشتخانانەی ئەم ناوە کارێک بدۆزمەوە"
هانسویش وەڵامی دایەوە هۆسۆک و لین
تەنها بەبێدەنگی سەیری ئەوانیان ئەکرد.


"نەفرەت کار بێناسنامە؟"
تایهیۆنگ دەستەکانی بەڕووخساریاهێنا.

حەفتەیەڪ تێپەڕیوە بەسەر ئەوەی هۆسۆڪ'یان، لەوێ ڕزگارڪرد لەدەست چانتۆ ئەوان ناچار بوون لەمزگەوتەڪە بڕۆن تەنانەت بێ ئەوەی ماڵئاوای لە
شیپۆڪ بڪەن ئەوێیان جێهێشت و هاتون بۆ ئەم شوێنە دوورە و لە خانویـەڪ ئەمێننەوەکە مریشکی تیا ئەهێڵنەوە ، وەتەنها یەڪ ژوورەئەویش بەدار درووست ڪراوە هیچی تر ئەو ژنەقەڵەوە بە پارەی
خانویەک ئەوەی داوە پێیان بەڵام ئەوان ناچارن شوێنڪ بمێننەوە.


بەڵێ ڕووداوەڪان بەم شێوە بەسەختی ئەڕۆیشتن
هەنێڪ جار کە خەریڪ ئـەبوو ئەوان بگرن ئەوان
هەڵ ئەهاتن تاکە پەناگەیان ئەو خانوی مریشکەیە
کە وردە وردە شتیان بۆ ئەکڕی بە زەحمەتیەکی زۆر.

ساڵەکان تێ ئەپەڕین بەم شێوە لین بوو بە 15
ساڵ و دووکانی گوڵەکەی بەڕێ وە ئەبرد لەجیاتی
ئافرەتەقەڵەوەکە کەناوی «هوانها»یە.

هانسوی'ش، بوو بە 18 ساڵ و لەچێشتخانەیەکی بچوک کاری پاکردنەوە ئەڪرد هۆسۆڪیش لەهەمان
چێشتخانە وحسابی وەرەگرت بەهۆی زیرەکێکەی وەرگیرا بەڵام بێگومان چونکە چێشتخانەیەکی بچوک و ناودار نەبوو بەبێ ناسنامە کاریان ئەکرد.



تایهیۆنگی'ش کرێکاری ئەکرد بەڵام کە بوو بە 17 ساڵ ئەویش جیمین و جۆنکوکی ناسی و بەبێ ناسنامە دەستی کرد بەکار کردن لەلایان و بوون بەهاوڕێی زۆر نزیکی یەک دواتر دەزانن خۆتانـن.



بەڵام هەموو ڪاتێڪ لەپشتی یەڪ بوون ئەم چوارڪەسە وە بەشێوەیەڪ ئەو سیانە گرنگیان
بە لین ئەدا ڪە هەر بە مۆبایل لین یان فێری خوێندن و خوێنەوەو چەند زمانێڪ ڪرد ئەمە
نەک بەس لین بەڵڪو هۆسۆڪ و تایهیۆنگ و
هانسو'یش، هەرگیز لەخوێندنی خۆیان دانەبڕاون
بێ مامۆستان و بێ کتێب و قەڵەم و دەفتەر تەنها
بەمۆبایل خۆیان فێر کردەوە بەم شێوەیە هەر چواریان چوار زمان ئەزانن زمانی خۆیان واتا کۆرای وە ئینگلیزی و ئیتاڵی و فەڕەنسی.



خۆشەویستی ئەوان بۆیەڪ هێندە پتەواو بەهێز بوو کە تا ئێستایش گەورەتر و گەورە تر ئەبێت تەواو لەسنور دەرچوە هانسو دایکێک بوە بۆیان
لەکاتێکدا کەس نەبووە دایکایەتی بۆخۆی بکات.

تایهیۆنگیش هەم باوڪ و هەم براو هەم شاخێڪ بووە بۆیان ڪە تا ئێستا ڪەس باوڪایەتی بۆخۆی و ڪەسیش برایەتی بۆخۆی نەڪردەوە ڪەسیش نەبووە ووەڪ شاخێڪ لەپشتی بواستێـت.


هۆسۆڪ سەڕەڕای ئۆتیزمیەڪەی بەهەمان
شێوە زۆر گرنگی بە لین ئەدا وەڪ برا هەمیشە
هەڵێت «لـین هی هۆسۆڪە تەنها هۆسۆڪ»
خۆشەویستی ئەو سیانە بۆ لین بێکۆتایە.


هەرگیز ڕێگەیان نەداوە بۆ تەنها ساتێڪیش بـێـت هەست بەتەنهای یان ئازار بڪات تەنها کەنەخۆش ئەکەوت زۆربەخراپی نەخۆش ئەکەوت چونکە هێزی بەرگری زۆر کەمە هەندێک جاریش نەخۆشەکەوت بەهۆی ترسەوە ، ترسنۆکی لین لەسنور لایدابوو.






ئـەمەیش ڕابردووە پڕ لەسەختی و ئازارەکەی
ئەم چوار گەنجەیە کە بەخۆیان ئەڵـێـن.
«خـێـزانـی بـاڵـنـدەڪان»





E̶N̶D̶ F̶L̶A̶S̶H̶ B̶A̶C̶K̶


"تـڪایـە نـزیـڪ مـەبـەوە"
لین فرمێسڪ لەچاوەڪانی ئەهاتە خوارەوە
هـەموو لـەشـی ئـەلـەرزی چانتۆ نزیک ئەبۆیەوەلێی.






"ههههه،ڪەروێشڪی ترسنۆڪ ئێستا
ڪێ تۆ لەدەستی من ڕزگارەڪات"
چانتۆ کە نزیک ئەبۆیەوە لەلین بە
فیزەوە لین فرمێسک لەچاوەڪانی
هاتە خوارەوە هەموو لەشی ئەلەرزی.








"مـن هـاتـم"
دەنگی جۆنڪوڪ دووڪانە بچوڪەڪەی
گوڵەفـۆشەڪەی پـڕ ڪرد چانتۆ ڪە گوێی لەو
دەنگە بوو ئاوڕی نەدایەوە بەڵڪو شۆڪ بوو
لین فرمێسڪەڪانی بەخێرای سڕی.



"ئەگەڕێمەوە تا ئەوڪاتە ڪەروێشڪێڪی ژیربە"
چانتۆ بە لین'ی وت، بێ ئەوەی بهێڵێت جۆنکوک
بیبینێت لە دووکانەکە ڕۆیشت جۆنکوک بەتێنەگەشتوی لە لین نزیک بۆیەوە.









"ئەو پیاوەکێ بوو بۆچی ئەلەرزی و ڕەنگت تێک چوە تۆ باشیت شتێک بووە یان ئەو پیاوە شتێکی کردە پێم بڵێ ئێستا ئاقڵیەکەم"
جۆنکوک پرسیارەکانی بەسەر یەکەوە کرد لین لەسەرکورسیەکە دانیشت و بەدەستە لەرزەکەی ئاوی سەر مێزەکەی هەڵگرت و خواردیەوە فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە دووبارە.







"لین باشیت"
جۆنکوک بەخەمخۆری دەستەکانی گرت
لین هەڵسایەسەر پێی و زۆر بەخراپی دەستی
کرد بەگریان هەموو لەشی ئەلەرزی جۆنکوک
باوشی لێیدایەوەو ئەیویست ئارامی کاتەوە.



بەڵام بێسود بوو چونکە وا بۆ 5 خولەک تێ ئەپەڕێ لین لەنێو باوشی جۆنکوک ئەلەرزی و ئەگیرێت.






"ئارام بەوە لین تکایە ئارام بەوە
باشە من لێرەم تەواو ئارامبەوە"
جۆنکوک توند باوشی لێیدا بوو لین'یش،بەتوندی دەستی لەملی جۆنکوک ئاڵاند بوو.






"هـۆسـۆڪ هات"
بەڵێ ئەوە دەنگی هۆسۆڪ بوو ڪە تەواوی دووڪانەڪەی پڕ ڪرد کە دووڪانێڪی بچوڪە
و بەشوشەدرووست ڪراوەو گوڵی جۆراو جۆری تیایە.


"لین"
هۆسۆڪ هـەرڪە لینی بینی بەخێرای
نزیک بۆیەوە لێیان قۆڵی لین'ی، گرت
و لەباوشی جۆنکوک ڕایکێشا بۆ باوشی خۆی.





"هۆسۆڪ خەریڪە بەتەواوی ئەترسێت
لین چی لێ بەسەر هاتوە لین بۆ هۆسۆڪی
باس دەڪات"
هۆسۆک کاتێک باوشی لە لین دابوو
دەستی بەقژی ئەهێنا لین وردە وردە
خەریک بوو هێمن ئەبۆیەوە.






"لین ترسا ڪاڪە هۆسۆڪ ئەو لێرەبوو"
لین کاتێک زیاتر دەستی لەکەمەری
هۆسۆک ئاڵاند و فرمێسکی ئەڕشت.




"ئایا مشک لێرە بوو؟"
هۆسۆک وتی و لینی لەخۆی
دوورخستەوەو سەیری کرد.




"نا مشک نا گەورەکە"
لین بەدڵ پڕی ئەیوت جۆنکوک
لەهیچ تێ نەئەگەشت.




"من،من،مـ،مـ"
هۆسۆک ڕووخساری 90°
پلە گۆڕا زمانی تێک ئاڵا.




"مشک کێیە ئەی گەورەکە کێیە یەکێک
تێم بگەیەنێت چی ڕوو ئەدات لێرە"
جۆنکوک بەبێ ئارامی وتی کاتێک حاڵی
لین'ی،بەم شێوە ئەبینی خەریک بوو شێتەبوو.






"هۆسۆڪ پەیوەندی بە هیۆنگ ئەڪات
هۆسۆڪ لەلین ئەپرسێ باشە هیچی لێکردی؟"
هۆسۆک دەستەکانی ئەگوشی بەترسەوە لین بەهەنسکەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند هۆسۆک مۆبایلەکەی دەرکرد و ڕۆیشتە دەرەوەی
دووکانەکە بۆ پەیوەندی کردن بەتایهیۆنگ.







"لین تڪایە پێم بڵێ
چیتە دەی مەم ترسێنە"
جۆنکوک بەهێمنی خۆی نزم کردەوەو
بەدەستەڪانی ڕووخساری لین'ی گرد
و بەپەنجەگەوەری فرمێسکەکانی سڕی.





"هیچ شتێک ئایا گوڵت دەوێت
چی جۆرێکت ئەوێت بت دەمێ"
لین دەستی جۆنڪوڪی دوورخستەوەو
و بەرەو گۆڵەڪان ڕۆیشت بەڵام جۆنکوک
دەستی گرت و بەرەو خۆی ڕایکێشاو باوشی لێیدا.






"مـن بـۆتـۆ لـێـرەم لـیـن"
جۆنکوک بەهێمنی چرپاندی.







"ئێمە د،د،دوڪانەڪەدا ئەخەین"
لین پاڵی بەجۆنکوکەوە نا بۆ دەرەوەو قەمسەڵە ڕەشە گەورەکەی لەبەر کرد کە بەکەمی دڕا بوو مۆبایل و کلیلی دووکانە کەی هەڵگرت و دەرگای دووکانەکەی داخست و ڕای کرد بەرەو هۆسۆک کە کەمێک دووربوو دیار بوو چاوەڕێی تایهیۆنگ بوو تایهیۆنگ ئێستا لە دووکانێکی فرۆشتنی کەلوپەلی چێشتخانە کارەکات جۆنکوک لەشوێنی خۆی وەستا بوو سەیری لین'ی ئەکرد.








"خـوشـڪەڪەم پێم وابێت ڪاتی زانینی ڕاستیەڪان هاتوە ڪاتێتی ئێستا!"
جۆنکوک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
و بۆکۆتاجار سەیری لین کرد و بەرەو
ئۆتۆمبێلەڪەی ڕۆیشت.








--------------------------------

چـۆنن گـوڵـەڪانـم حـاڵـتـان چـۆنە
لـەگـەڵ ئـەم پـارتە ئـێـسـتا هـەموو
شـتـێـڪ ڕوونـە بـێـجـگـەلـە هـۆڪاری
ئـەوەی هانبۆنسوک و هاوسەرەکەی بۆچی
ئەوڪارەیان کردە وە چانتۆ بۆ بەدوایانەوەیە.

پـرسـیـارەڪان.

هانبۆنسوک و هاوسەرەکەی ڤالینا بۆچی
لین و تایهیۆنگ'یا فڕێدا بەناوەی یۆنگی
و نامجون؟

ئێستا هانبۆنسوک و
هاوسەرەکەی لەکوێن؟

چانتۆ بۆچی بەدوای هۆسۆک و
لین و تایهیۆنگەوە تەنها لەبەر هانسوە؟

ڕەخنەت هەیە بیڵێ.

چیت بەدڵبوو چیت؟

چیت بەدڵنەبوو؟

خۆشم ئەوێن.

...

Comment