¹¹||خوانی خێزانی ڪۆستیڤ

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------

ئاگادار بن پارتی 10 و 11 پێکەوە
دانراوە هەردووکی وەک یەک ئەکتیڤ کەن.



"تایهیۆنک لێتە پاڕێمە
بۆ ئەم ئێوارە خوانە وەرە فڕۆدیس
چەندین ساڵە بەحسەرەتی ئەوەوەیە
لەبەر من وەرەلێتەپاڕێمەوە"
لانی و تایهیۆنگ لە چێشتخانەیەک بوون
لانی ئەیویست ئێوارە خوانێک بکات بۆ ئەمڕۆ
بۆ ئەوەی فڕۆدیست بکەوێتەوە سەر پێی خۆی بەڵام تایهیۆنگ سورە لەسەر ڕازی نەبوون چونکە
نامجون و یۆنگیش لەوێ دەبن.




"تایهیۆنگ هیۆنگسوویش لەدووریت خەریک بوو ئەمرد ئەو تاوانی چیە دەی تکایە هیسان ڕازیبە"
لانی بەتکاوە دەستی تایهیۆنگی گرت.





"من هیسان نیم من تایهیۆنگ ،تــایـهـیـۆنگ"
تایهیۆنگ ئەمجارە بەتوڕەی سەیری کرد
و درزی کردە ناوەڕاستی برۆ ڕەشەکانی.



"تۆ هەرچیەک بکەیت هیسانە بچوکەکەی ئێمەیت چیتر ئێمە ئازار مەدە ئێمە تاوانمان نیە هەرخۆی من سەیری یۆنگیش ناکەم دوای ئەو ڕووداوەی 2 مانگ پێش ئێستا تکایە هیۆنگسوو ئەدوومانگە کەزانی زیندووی فرمێسکی چاوی نەوەستاوە تاوانی من و هیۆنگسوو چیە هم،تایهیۆنگ"
لانی بەدڵپڕی قسەیەکرد لەکۆتایدا تایهیۆنگ
خەیاڵی ڕۆیت بوو دەستی لەسەر دەستی
داناو بانگی کرد تایهیۆنگیش سەیی کرد.









"باشە"
بەبێزاری چاوی سوڕاند.




"هەمووتان وەرن هانسو و هۆسۆک"
لانی ئەمەیشی زیاد کرد.

تایهیۆنگ خۆی ڕێک کردەوەو سەری هێنایە
پێشەوە لەلانی کاتێک لانی لەپێشی دانیشت
بوو چاوە تیژەکانی بچوک کردەوە.






"کۆتا داواکاریتە دواتر وەک پێشتر لینەکەمان
پەیوەندی بە ئێوەوە نامێنێ منیش و هانسوویش و هۆسۆکیش وە جۆنکوک ئەبێت بەهەمو شێوەیەک لە هانسوو دووربێت هیچ شتێک ناکەن لین گومان کات کۆتا مەرجەکان"
تایهیۆنگ خۆی ڕێک خستەواو بەساردی وتی لانی هەرچەندە بەگوێی نەئەکرد سەری بەباشەجوڵاند تایهیۆنگ بەبێزاری سەوتێکی«هۆف»ی،دەرکرد.



"کەوایە هانسوو ئەو کچەیە
کە دڵی کوڕەکەمی دزیوە"
لانی بەنەرمی پێکەنی.


"هەرچیەک بێت شتێک بووە
لە ڕابردوو دوو بارەیش نابیتەوە"
تایهیۆنگ بەبێزاری سەیری لای چەپی کرد.




"تایهیۆنگ"


"دیسان چییە!!"

"من و لین پێکەوه ئەمڕۆ خۆمان ئامادە
ئەکەین پەیوەندی پێوە بکە بابێت"



"دەی من دەڕۆم خوات لەگەڵ"

"دەی تایهیۆنگ تکایە ئەمەوێت ئەو جلە
بپۆشێت کەکۆتاجار هەموومان ئەومان بینی ئەمەوێت فڕۆدیس بیناسێتەوەمن هەمان شتم
بۆ دووری وە دەی تایییی"
لانی بەتکاوە دەستی گرت تایهیۆنگ
بە توڕەی سەیری کرد بەڵام کیوت دەرەکەوت
لانی خەندەیەکی شیرینی بۆ کرد وەک سەرکەوتن.








...





"یاپوورێ تکایە بۆستەلەوەی وام لێکەیت
شەرم بکەم هێندە گەورەی مەکە تکایەھھ"
لین بەشەرمەوە بەدەستە بچوکەکانی ڕووخساری
داپۆشی ڕوومەتەکانی پەمەی ببو.










"یااا،بۆچی شەرمەکەی بەڕاستی
زۆر جوان لەبەرت کچی بچوک"
لانی پێکەنی بە کیوتی لین.






ئەمڕۆ تەواو ڕۆژەکە لانی و لین پێکەوە بوون
خەریکە خۆر ئاوا ئەبێت و ئەوانیش لەنێو ئۆتۆمبێلن بەڕێگابوون بۆماڵی لانی ئەمڕۆ تەواوی ڕۆژەکە کاتێکی نایابیان بەسەر برد پێکەوە.




ئەوان چون بۆ شاری یاری و ئایسکرێمیان خوارد
و بینینی دیمەنی جوان و مۆڵی منداڵان و وێنەی زۆر
ئەوکاتەی بۆکۆتاجار خێزانەکەی لینیـ'یان،بینی لانی هەمان جلی دووری بوو بە قیاسی تەواو لین و ئێستا لەبەریەتی دوای ئەوەی گەرماوێکیان کرد پێکەوە.




«شێوەی جلەکەی لین»





«قژە لولەکەی کەلەگەڵ عەزێ سپیەکە
زۆر ناسک و جوان بوو شێوەی قژی»







لین سەڕەڕای ئەوەی هیچ ماکیاژێکی نەکرد بوو زۆر جوان بوو لێوە کەرووێشکیە پڕەکانی کە ڕەنگێکی سوری تێری هەبوو پێستە سپیەکەی کەبەفری
شەرمەزار کرد بوو وەک پەمۆ بوو برۆ قاوەیە ڕەنگ کاڵەکەی و چاوە سەوزە تیژەکانی ئەوخاڵەی لەژێر چاوی ڕاستی هەی بوو تەواو نایابی کردە لەگەڵ ئەو خاڵەی لەسەر چەناگەیەتی و وە ئەوخاڵەی لەخوار لێوە پڕەکەیەتی ڕووخساری لینـ'یان،تایبەت ترکرد بوو وە بۆنە تایبەتەیەکەی کە ئەسڵەن پێویستی بە بەکار هێنانی بۆنی عەتر نەبوو چونکە بەڕاستی بۆنی لەبۆنی گوڵ خۆشتر بوو ، لین بەتەواوی جوانی
شەرمەزار کرد بوو ئەو بەڕاستی تێکەڵەی خێزانەکەیانە.




"لین ئایا ئێوە چوار کەسن پێکەوە"
لانی بەهێمنی پرسیای کرد.





"بەڵێ من و دایکەو کاکە تایهیۆنگ
و کاکە هۆسۆک من هەموویانم زۆر خۆشەوێت"
لین بەچاوه سەوزە درەوشاوەکانی باسی ئەکرد
لانیش کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ ئەخوڕی بۆساتێک
سەیری چاوە درەوشاوەکانی کرد بەنەرمی پێکەنی.








"بەڵێ ئاوان کەسانی زۆر باشن تۆیشیان زۆرخۆشەوێت باشە هەندێک شتم پێ بڵێ دەربارەی خۆت"
لانی بەهێمنی دەستی بە قژە لولەکەی هێنا.







"وەکو چی"
لین بە تێنەگەشتوی سەیری کرد.






"هەرچیەک کەتۆ بتەوێت"
لانی شەنەکانی بەرز کردەوە.







"من شەوان لە باوشی کاکە تایهیۆنگ
یان دایکه هانسوو یان کاکە هۆسۆک
نەبێت ناتوانم بخەوم تەنها ئەو سیانە"




"چی ئەگەر ئەوان
هاوسەرگیریان کرد ئەوکات چیە بێت"
لانی پێکەنی ئەو بەمنداڵیش
وابوو بەتەنها نەیەتوانی بخەوێت.




"ئەوان ناتوانن هاوسەرگیری بکەن"
لین خەندە کەروێشکێکەی کاڵ بۆیەوە.






"باشە واز لەوە بێنە چیتر"
لانی تەنها نەی ئەویست دڵگرانی کات
ئەو ئەیزانی کە ئەوان بێ ناسنامەن.





"من هەستیاریم هەیە بە قۆخ و هەنگوین
و بادەم و سرکە و هەنجیر و سیر و گێزەر هەیە"
لین بەشیرینی بە پەنجەکانی ئەی ژمارد لانیش پێ کەنی بەکیوتی و ژیکەڵیەکەی کچەکەی.






"وە هەستیاریت بە
کەچەبی سپی و بەزالیا هەیە"
لانی بەخەندەوە وتی.







"تـ.تـ.تـۆچۆن ئەزانی؟"
لین بەشۆکە وە سەیری کرد.





"ئێ،ئەوە،شیرینەکەم
تایهیۆنگ ئەوەی پێ،پێ وتم"
لانی بەشڵەژاوی سەیری کرد لین
بزەیەکی کرد و سەری بە ئەرێ جوڵاند.






"من حەزم لەهەموو ڕەنگەکانە
وە حەزم لە پشیلە و کەرووێشکە"
لین وەک ئەوەی ئاژەڵێکی ماڵی لەباوش
بێت خۆی گرژ کرد لانی بەکیوتیەکەی پێکەنی.







"تۆ خۆت کەروێشکی"
لانی ڕوومەتەکانی ڕاکێشت.













...



"کاکە"
لین باوشی لە تایهیۆنگ دا هەرکە دۆیشتنە
ژوورەوە هەموان کۆ ببونەوە تایهیۆنگیش باوشی لێیدا دواترباوشی لە هۆسۆک دا و هانسوویش ماچی کرد لین بەخێرای ڕووی سوڕاند و یۆنگی دۆزیەوەو خەندەیەکی گەورەی کرد کە ددانە بچوک و پڕەکانی دەرکرد ئەو ڕێک وەک جۆنکوکە پێکەنینەکەی.






یۆنگی شۆک بوو کە جلەکەی بەر لینی بینی
ئەو ئێستا زانی کە لین کچیەتی بەشۆکەوە سەیری جلەکانی کرد پاشان سەیری کرد بەزۆر بزەیەکی کرد.







"مامە یۆنگی"
یۆنگی بەهێواشی هەڵسایەوە و لین باوشی لێیدا لین و یۆنگی بوو بوونە دوو هاوڕێی زۆر باش پێکەوە بەڵام یۆنگی نەیی ئەزانی کە لینکچەکەیەتی یۆنگیش بەهێواشی باوشی لێیدایەوە هانسوو لانی و جۆنکوک و تایهیۆنگ بەڕقەوە سەیری یۆنگیان ئەکرد لین دوورکەوتەوە کەمێک لێی سەیری کرد بە خەندە کەرووێشکێکەی ڕوومەتەکەکانی کە چاڵەبن لەکاتی پێکەنین ڕێک وەک جۆنکوک.







"چۆنی مامە ماوەیەکی زۆرە تۆم نەبینی وە
دەزانی بەڕاستی بیرم کرد بووی"
لین بەخەندەوە وشەکانی بەشیرینی دەرە بڕی
دواتر سەیری ئەوکەسانەی ژوورەکەی کرد.







"سڵاو من نامجونم برای یۆنگی ئەویش هاوسەرەکەمە هیۆنگسوو وە ئەوەیش
کوڕەکەمە جیمین وە ئەویش کچەکەمە سۆل"
نامجون بەخەندەیەکی هێمن هەمووانی پێ ناساند و لینیش سەری دا ئەنواند بۆیان.






"بەڕاست جیمین کوڕێ تۆیە"
لین ڕووخساری گەشایەوە لەگەڵ
ناو هێنانی جیمین کە ئەمەیش بەئەشکرا
هەستی پێکرا نامجون خەندەیەکی کرد و ڕوومەتەکانی چاڵەکانی دەرکەوت سەری بەبەڵێ جوڵاند.






"ئەویش خۆشەویستەکەیەتی
تالی بەجیا بانگی دەکەن"
لەگەڵ ناو هێنانی خۆشەویستەکەی
ڕووخساری تێک چو تەنها سەری جوڵاند و ڕۆیشتە لای تایهیۆنگ و دانیشت لانی بەسەر لێشێواوی سەیری کرد کە بۆچی میزاجی تێک چوو.






"تایهیۆنگ من شتێکم بۆ
تۆ کڕیوە وەرە بانیشانت بدەم"
لانی بەئیشارەت بانگی تایهیۆنگی کرد
جۆنکوکیش دوای تایهیۆنگ هەڵسایەوەو
ڕۆیش بەدوایان ڕۆیشتنە چێشتخانەکە.




"چیە لانی"
تایهیۆنگ بەتێنەگەشتوی سەیری کرد.






"کێشەیەک هەیە دایکە"
جۆنکوک سەیری کرد بە تێنەگەشتوی.





"تایهیۆنگ لینی جیمینی خۆشەوێت!!"
لانی یەکسەر پرسی.





"چییی"
جۆنکوک بەسەوتێکی نزم هاواری کرد.





"یااا،یەکسەر هەستت پێکرد"
تایهیۆنگ لەبێ باوەڕی سەری جوڵاند.






"بەرداوام بە"
لانی دەستەکانی لێک ئاڵاند.









"لین جیمینی زۆر خۆشەوێت لەتەمەنی 10 ساڵیەوە هەمیشە جیمین تەنانەت پێشەوەی ئێمە فڕێ بدەن لین بەدزیەوە تاتۆی جیمینی لەسەر دڵی درووست کرد بەڵام بیری نیە کەی درووستی کرد تەنها بەئازانێ لە 10 ساڵیەوە ئەم ئەشقە دەستی پێکرد ئەو ماوەی 9 مانگە دەستی کردە بەوەی بەچات قسەی لەگەڵ کات بەڵام نازانێ کە ئەم لینەیە لین شێتانە خۆشی ئەوێت ئەڵێت ئەگەر خاوەنی 4 منداڵ بێت من ئامادەم لەگەڵی بم
زۆر هەوڵم داوە دەری کەم لەمێشکی بەڵام بێسوودە ئەو جیمینی زۆر خۆشەوێت"
تایهیۆنگ بەهێمنی بۆیانی گێڕایەوە
و لەکۆتایدا ئاهێکی بێ چارەی دایەوە.








"ئایی،کچە بچوکەکەی من
کوڕی دووەم جێی خۆشەوێت"
لانیبەدڵپڕی سەوتێکی پڕ سۆز وتی.









"باپیرەگەورە لێرەیە"
دەنگی یۆنگی وای کرد ڕووخساری
هەموان سارد بێتەوە لەکاتێکدا بێ ئاگا
گوێی لەهەموو قسەکان بووە.






"دەی بابڕۆینە"
لانی بەساردی شانی لەشانی یۆنگی دا.








هەرکە ڕۆیشتنە دەرەوە بینیان
فڕۆدیس لەسەر عارە بانەیەکە ئەمە
حاڵی هەموو ئەم ساڵانەیەتی لەدووری
نەوەکەی وشەیەک لەدەمی نەهاتووە.








"پوورێ ئەوە ئەوە بەڕێز فڕۆدیسە"
لین بە باوەڕ پێ نەکراوی دەستی
بۆ ئەو پیاوەی سەر عارەبانەکە ڕاکێشت.





"بەڵێ"
لانی بەخەندەوە سەری جوڵاند
سەرسام بوو بەم کاردانەوەیە چاوەڕێ
نەبوو هێندە دڵخۆش بێت؟.






"تای سەیرکە من لەنزیکەوە
ئەوە بینم دادە هانسوو سەیرکە"
لین بەشۆکەوە دەستی هانسووی ڕا ئەوەشاند
هەمووان سەیری لینیان ئەکرد وەک ئەوەی فریشتەی بینی بێت یانی سەرسام بوون بەوکاردانەوەی.








"لین بەڕێز فڕۆدیسی زۆر خۆشەوێت
هەوادارێکی سەرسەختێتی ئەو سەرسامە پێی"
تایهیۆنگ بەهێمنی ڕوونی کردەوە و هەموانی تێگەیاند.




"پووری ئەتوانم نزیک ببمەوە لێی"
لین بەپەرۆشەوە سەیری لانی کرد
لانی سەری بەبەڵێ جوڵاند.






لین بە خەندە کەرووێشکێکەی نزیک بۆیەوە
لێی جیمین دەسکی عارەبانەکەی گرت بوو
لین دەستەکانی لەسەر دەستی ئاڵسید فڕۆدیس
دانا چاوی پڕ ئاو بوو.







"ئایی،خوا بەڕێز فڕۆدیس من باوەڕناکەم
کە ئێستا لەبردەمی مندای من سەرسامی
بەهرەکانتم ئەوتوانا نایابانەت کە لەماوەیەکی
کەم بەجیهانت نیشاندا ئەو هێز و میهرەبانیەت
من هەمیشە شتەکانم لەسەر تۆ ئەخوێندەوە
و سەرسام ئەبووم پێی نازانم چی شتێک وای کردووە پیاوێکی بەهێزی و قۆز و میهرەبانی وەک تۆ بەم شێوەی لێی بێت تۆ هێشتا نابێت بوەستی لەسەرسام کردنی من تکایە مەوەستەو بکەوە سەر پێیەکانت وەک پێشتر هیچ شتێک شایەنی ئەوەنیە خۆتی بۆ والێ کەی هیچ شتێک دڵنیابە"
لین بەسەوتێکی پەرۆش و دڵخۆشی
و هێمن و دەستی فڕۆدیسی گرت بوو
قسەی بۆ ئەکرد لەگەڵ قسەکانی فرمێسک
چاوە جوانەکانی لانی و هیۆنگسووی جێهێشت.






"خۆشم دەوێی بەڕێز بێڵیگ هۆم"
لین پێکەنی بەنازناوەکەی
بەڵام فرمێسک فرمێسکەکانی چاوی فڕۆدیسیش
هاتە خوارەوە لەگەڵ ئەو نازنەوە کە بەمنداڵی لین پێی بانگی ئەکرد لانی باوشی له جۆنکوک دا.




لین بەخەندەوە ویستی هەڵسێتەوە بەڵام
دەستی گیرا لەلایەن فڕۆدیس لین ویستی
دەستی دەر بێنێت بەڵام سودی نەبوو لین ترسا
سەیری جیمینی کرد جیمین بەهێمنی دەستی
لەسەر شانی باپیرە گەورەی دانا بۆ ئەوەی بەری دا بەڵام سودی نەبوو لین ترسا.





"لـ.لـ.لینی لینیەکەم"
بەڵێ فڕۆدیس یەکسەر ناسیەوە
لین بەترساوە ئەیویست دەستی دەر بێنێ.





"بەڕێز هەڵەو کردە من لینـ'م نەک لینی
تکایە دەستم بەرە ئازاری هەیە"
لینـ'ی،ترسنوک فرمێسک لەچاوی هاتە
خوارەوە ئەویست دەستی دەر بێنێت
جیمین دەستی لەسەر دەستی فڕۆدیس
و لین دانا بۆ ئەوەی دەستیان لێک جیاکەنەوە.










-------------------------------

چۆنن کچینا پارتی تازەتان پێ چۆن بوو
هیوادارم بەدڵتان بووبێت ئایا پەرۆشن
بۆ پارتی داهاتو؟؟

باشە بۆچی براکەی تری یۆنگی و نامجون دیار نیە؟؟؟

ئەو لەکوێیە؟؟

بۆچی کەس باسی ناکات؟

-------------------------------

...

Comment