⁴⁹||ڪچەڪانی یۆنگی

هەناسەیەڪی قوڵ هەڵمژەو...
چـێـژبـبـیـنـە!!
╔══ ❀•°❀°•❀ ══╗

"ئەرێێ لالی بۆ دەبێ خۆمان بڕازێنینەوە چ بۆنەیەڪە"لینی بەبێزاری لەسەر بێدەڪە
پاڵڪەوت بوو.


"ئایی من چوزانم دادە دەی هەڵسە با دایڪە توڕە نەبێت هەرخۆی نازانم منیش وەکو تۆم"لالی بە
بێزاری ناڵاندی کاتێک خەریکی ماکیاژ کردن بوو.

"جیمین ماوەی حەفتەیەکە نزیکم نابێتەوە!!
تەنانەت دووێنێ شەوشادی لێم نەکرد وە ماچی
نەکردم ئەمڕۆیش پەیوەندیەکانم فەرامۆش دەکا"
لالی بەدڵپڕی سەیری سەقفەکەی ئەڪرد سەیری
مۆبایلەڪەی ئەڪرد کە جیمین نامەکان و پەیوە
ندیەکانی فەرامۆش ئەکاتت.

لالی دەستی لە ماکیاژ هەڵگرت و ڕۆیشتە نزیک لینی "دەی لەوەیە کارێکی هەبێ ، یەکسەر خۆت خەمبار مەکە"لالی بەنەرمی دەستی لەسەر ڕانی لینی دانا.

لینی فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە"لەوانەیە چیتر منی خۆش نەوێت"لالی لەگەڵ ئەم قسەیە برۆی گرژ کرد لینی خۆی بەرز کردەوەو دانیش سەرینە کەی لەباوش کرد و فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە.


"یااا ، ئەوشتانە لەمیشڪو دەرڪە خۆشەویستی
شتێڪی لەم شێوەیەنیە دڵنیام هۆکارێکی هەیە دەی
هەڵسە دڵنیام ئەمڕۆ هەر دەت بینی وەرە ئێمە کوڕەکان شێت بکەین"لالی بەنەرمی فرمێسکەکانی سڕی و چاوی داگرد لینی بەهەنسکە بچوکە کاکانی پێکەنی بەلالی.



*شێوەڪاری جلی لالی*

*شێوەڪاری جلی لینی*

*شێوەڪاری قژی لینی*

*شێوەڪاری چاوی لینی*

*شێوەڪاری ماڪیاژی لینی*

لالی بەماندوویەتی لەسەر بێدەڪە دانیشت.
"یااا ، ماندووبووم قژ لول هەرگیز جارێکی تر پێش نیارت بۆناکەم قژت خاو بکەیتەوە"لالی بەنزیکە لە ماندوویەتی ناڵانی چونڪە ئەو پێش نیاری بۆ لینی

کرد کە قژی خاو بڪاتەوە وە زۆر ماندووبوو چۆنکە
بەڕاستی قژی لینی ڕێک وەک ئیندۆمی لول لول بوو.

"ئایی خوایە قژی خاویشم زۆر لێ جوانە"لینی
بەخەندەوە سەیری خۆیەکرد هەڵسایەوە سەر پێی
لالیش هەڵسایەوە ئەو دوو خوشکە زۆر زۆر جوان
دەرەکەوتن جوان و سەرنج ڕاکێش دڵی هەموانیان
ئەبرد و سەرنجیا ڕا ئەکێشت دووای ئەوەی عەتریان
لەخۆیان دا بەخەندەوە سەیری یەکان کرد.

لالی کە ئەو جلە شینە زۆر ناسکیکرد بوولەگەڵ
پێستە سپیەڪەی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش بوو.

وە لینی کە ئەو جلە سەوزە لەگەڵ چاوی وەکو
یەک بوو زیاتر چاوی دەرخست بوو وە ڕەنگە
کاڵەکە لەگەڵ پێستە سپی و ناسکەکەی تەواو
سەرنج ڕاڪێش بوو.


"ئاییی ئامادەنەبوون کچینە"ئەوە سۆل بوو هەر
کە هاتە ژوورەوە خەندەیەڪی ڪرد بەبینینی
ئەو دوو ئافرەتە سەرنج ڕاکێشەی بینی باشە
سۆلیش زۆرسەرنج ڕاکێش و جوان بوو.

*شێوەکاری جلی سۆل*





"ئایشش ، ئێستا من ئیرەی بە ئێوە ئەبەم"سۆل
بە گریانێکی درۆینە ڕووخساری نمایش ڪرد.




"ئۆییی، تۆ چەند شیرین و جوانی سۆل"لینی
بەخەندەوە ڕوومەتی ڕاکێشا سۆل بەبێزاری
دەستی لینی دوورخستە.

"ئایشش ، براژن ئەوە جوان نیە هۆتە"
سۆل بەنزیکەی گاڵتەی کرد.



"یەک من براژنت نیم دوو تۆ زۆر منداڵی بۆئەوە"
لینی بەبێزاری وتی و پێڵاوە پاش نە بەرزە ڕەشە
کانی لەپێ کرد.


"هیچ نیە ئێستا لەکاکم توڕەی بەڵام ئەو بە بزەیەک
فریود ئەدا ئەو جیمینی فریودەرە"سۆل بە پێکە نینەوە چەقەنەیەڪی لێیدا.



"نەخێر سۆل من ئەم جارە هەڵناخەڵەتێم وەبەڵێ تۆ بەباشی براکەت دەناسیت"لینی بەبێزاری شانەی بە
قژە ڕەشە خاوەکەی دەهێنا.




"من متمانەم بەبراکەمە لەو بوارەدا وە لینی قژی خاوت زۆر لێدێت زۆر زۆر زۆر جوانی"سۆل بە
ئارامی وتی لینی بزەیەکی نەرمی بۆڪرد.






"ئەمە چ بۆنەیەکە سۆل"لەکۆتایدا لالی وازی لەسەیرکردنی خۆی هێنا و پرسیاری لە سۆل کرد.

"ئممم، نازانم"سۆل بەکیوتی
شانەکانی بەرز کردەوە.





"درۆزن"لینی و لالی بەبێزاریپێکەوە
وتیان سۆلیش زیاتر پێکەنی پێیان.




"ئایی بەداخەوە بۆتان براژنەڪانم"سۆل چاوی داگرت و بەخێرای لەژوورەکە ڕۆیشتە دەرەوە لە
ژوورەکە کاتێک لینی و لالی بە بەرزی هاواریان کرد.



"ســـــــــــۆلــــــــــــــ"ئەوان بە توڕەی
ناوی سۆلی شەیتانیان هێنا.






"من هەرگیز هاوسەرگیری لەگەڵ جیمین ناکەم"
"منیش هەرگیز هاوسەرگیری لەگەڵ تایهیۆنگ ناکەم" ئەوان پێکەوە بەتوڕەی وتیان.

هۆکاری توڕەی لینی دیارە وە هۆکاری توڕەی
لالیش توڕەیە چونکە تایهیۆنگ هەرگیز ڕۆمانسی
نیە زۆر سارد و قسە لەڕووە وە بێزار ڪەرە بۆ لالی.


✧༝┉˚*❋ ❋*˚┉༝✧





"بۆچی هەموان بەم شێوەکۆ بوونەتەوە"لینی
بەسەرسامی پرسی هەرکە ڕۆیشتە هۆڵەکەو بینی هەموو خێزانی کۆستیڤ لەهۆڵەکە کۆ بوونەتەوە وە منداڵەکانی هانسو لانی کە بوونەتە 7 مانگ زۆر خرپن شیرین کوڕەکەی هانسو کەناوی جیهون'ە، وەکوڕەکەی لانی کەناوی هیسیۆنە هەردووکیان
کوڕیان بوو وەمن داڵەکانیان زۆر شیرینن.



*شێوەڪاری جلی تایهیۆنگ*


*شێوەکاری جلی یۆنگی*


*شێوەکاری جلی جیمین*


هەموان خۆیان ڕازاند بۆیەوە زۆر شاهانە دەرەکەوتن وەلەگەڵ دەرکەوتنی لینی ولالی
چاوەکانی جیمین و تایهیۆنگ کەلەتەنیشتی
یەک دانیشت بوون دەستیان کرد بەدرەوشانە
وە لەگەڵ بینینی دڵبەرەکانیان.







"لینی و لالی بڕۆن قاوە ئامادەبکەن دواتر دەزانن"
یۆنگی بەنەرمی وتی کاتێک یاری لەگەڵ هیسیۆن
ئەکرد ماچی دەڪرد.




"ئێ جا ئێمە بۆ ئامادەی بکەین ئێستا بەخزمەت
کارەکان دەڵێن"لالی هێمنی و تێنەگەشتوی وتی.




"نەخێر بڕۆن و ئەو دوانەتان ئامادەی بکەن"
هیۆنگسو بەئارامی وتی لالی و لینی سەیری
یەکیان کرد پاشان سەیری هیۆنگسویان کرد.




"ئێ ، پوورێ من نازانم درووستی بکەم"لینی
بەشەرمەزاری قژی خستە پشت گوێی.




"منیش هەرگیز ئامادەم نەکردوە"لالیش
بەهەمان شێوەتۆنێکی شەرمەزاری بەکارهێنا.





"ئایشش ، بووڪەڪانم دەست ڕەنگین نین"
هیۆنگسو وەک خەسویەک ناڕەزای دەربڕی
هەرزوو ڕوومەتی لینی ولالی سور بۆیەوە.







︵‿︵‿୨♡୧‿︵‿︵

هەموان دانیشت بوون قاوەیان ئەخواردەوەو
باسی ڕابردوویان ئەکرد وپێ ئەکەنین تایهیۆنگ
و جیمین نەبێ چاویان بەقوڵی لەسەر دڵبەرە
کانیان بوو.



"ئحم،بابێنە سەرباسەسەرەکێکە"نامجون
فنجانەکەی دەستی دانا کە زۆر گران بە
هاو ڕاقی بوو دەستەکان نوساند بەیەکەوە.





"ئهم ، بێگومان"یۆنگی بەبزەوە وتی.



"بەپێی سونەتی خودای گەورەو ڕێوشوێنی پێخەمبەر"د,خ"دەمانەوێ داوای لینی کچت
بکەین بۆ جیمینی ڪوڕم وە داوای لالی کچت
بکەین بۆ تایهیۆنگی ڪوڕم"نامجون لەگەڵ
تەواو کردنی قسەکەی هەموان زۆر دڵخۆش
بوون وە لالی و لینی شۆک ببون.






"دڵخۆشەبم ئەگەر کچەڪانم بۆ کوڕەڪانت بێت
هیۆنگ من ڕازیم گەر خۆیان ڕزی بن"یۆنگی بە
خەندەوە وتی و نامجون خەدەیەکی نازدارانەی
بۆڪرد هەموان سەیری لینی و لالیان کرد کە
ڕووخساریان لەشۆکا گۆڕابۆ گرژی.







"نەخێر"لینی و لالی دووبارە پێکەوە ناڕەزایان
دەربڕی و هەموا شۆک بوون جیمین قاوەکەی
لەقوڕگ پەڕی تایهیۆنگیش خەریک بوو فنجانە
کەی دەستی بڕژێت.






"یااا"جیمین و تایهیۆنگ بەشۆکەوە ناڕەزایان
دەربڕی و هەموان شۆک بوون بەوەڵامەکەیان.





"باوکە من نامەوێ هاوسەرگیری بکەم من بچوکم
وە من نامەوێ لەگەڵ تایهیۆنگ هاوسەرگیری بکەم
ئەو زۆر توڕەیە لە حەفتەیی یەکەمی هاوسەرگیری
من دەکوژێ وەمن دەمەوێ ببمە خاوەن کاری خۆم"
لالی بە گلەیەوە قسەی دەکرد تایهیۆنگ هەناسە
یەکی ئاسودەی دایەوە لەگەڵ وەڵامەکەی لالی.





"لینی"یۆنگی وەک ئەوەیچاوەڕێی ڕوونکردنەوەی
لینیش بێت دوای لالی ، لینی هەڵسایەوە.




"من هیچ هۆکارێکم نیە لەوەیە کوڕێکی باشتر
لە جیمین بدۆزمەوە کێ دەزانی یەکێک نەتوانێ
فەرامۆشم بڪات دوای ئەوەی .... هەرچیەک بێ"
لینی بەتوڕەی دەستەکانی لێک ئاڵاند و قسەکانی
کۆتای بەتەواویتوان جێک بوو کە جیمین تێگەشت
زوو هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوەوە نامجون
پێیانی وت بڕۆن و قسەبکەن.






༶•┈┈୨♡୧┈┈•༶
"لالی"تایهیۆنگ بەنەرمی ناوی
هێنا دوای ئەوەی هاتنە ژوورەکەی
لالی بۆ ئەوەی قسە بڪەن.

"بەڵێ"سەیری خوارەوەی کرد و جوابی
دایەوە تایهیۆنگ نزیک بۆیەوە لێی.

"خۆشم دەوێت"تایهیۆنگ بەنەرمی لەلای
گوێیەکانی بەسەوتێکی قوڵ چرپاندی.

"چـ،چـ،چـی!!"لالی بەشۆکە وتی.

"خۆشم دەوێت"دووبارەچرپاندی
"وەبەڵێن بێت دەت کەمە دڵخۆشترین
ئافرەتی دوونیا لالی هۆسەرگیرم لەگەڵ بکە"
تایهیۆنگ بە نەرمی دەستی بەکەمەری لالی
دەهێنا لالی تەواو بێ هەناسەبوو.

"منیش خۆشم ئەوێت تایهیۆنگ"لالی
چیتر ئارامی نەماو ئەوشتەی چەندین
ساڵە لەدڵی شاردیەتیەوە درکاندی.

༶•┈┈୨♡୧┈┈•༶

"یاا ، ئازیزم چی بووە بۆچی لەخوارەوە وتت
ڕازی نیم"جیمین بەبێ ئارامی وتی هەرکە لینی
دەرگای ژوورەڪەی داخست.

"تۆ لەئێستاوە فەرمۆشم دەکەی دەبێت دوای هاوسەرگیری چۆن بێت جیمین"لینی بەتوڕەی
وتی جیمین هەناسەیەکی گاڵتە جاڕی وتی.

"هەر بەڕاستی بەدرۆ نەیان وتوە کە تۆ
خاوەن پێداویستی تایبەتی!!"جیمین
بەمەبەست ئەوەی نەوت بەڵام لەگەڵ
قسەکەی دڵی ئەو بچکۆلەی ڕەنجاند.



"بڕۆ دەرەوه جیمین"لالی بەتوڕەی وەتی سەیری
لای چەپی خۆی کرد و فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوە.


"لینی...."جیمین بەنیگەرانی ناوی هێنا.


"بێدەنگ بە وە بڕۆ لەگەڵ کچێک هاوسەرگیری
بڪە کەوەک من بێکەڵک نەبێت و خاوەن پێداو
یستی تایبەت نەبێت"لینی بەدڵپڕیەوە فرمێسکی
دەڕشت جیمین بەتەواوی نیگەران بو ئەو مەبەستی ئەوە نەبوو لەوتنی خاوەن پێداویستی تایبەت.



نوسەر لارا:بۆ ئەوەنای تا ئێستا نازانن
༊*·˚خاوەن پێداویستی تایبەت چیە༊*·˚
وەتا✧.* کەسێک کە زیاتر ئەڵقێکی منداڵانەی
هەبێت سەڕەڕای تەمەنی ئەویش لەئەنجامی
پەروەردەو فێرکردنەوە لینی بێ دایک و باوک
گەورەبوو وە تایهیۆنگ و هانسویش ئەوکات
ئەو ئەقڵەیان نەبوو کە وە لینی بەمنداڵی له
لایەن یۆنگی زۆر ترسێندراوە ئەمیش وای
کردە زیاتر هەستیار بێت بۆیە لینی کچێکی
دڵناسک و ترسنۆکەو ناتوانێ بەتەنها بخەوێ
بەتەنها و لەزۆر ڕووەووە منداڵە.


"لینــ-لـیـنـ-لـینـ-ئـازیزم هەڵەتێگەشتی زۆر هەڵە
جیمین بە خەمخۆری وتی و ماچی نێو چاوانی
لینی ڪرد و دواتریش ماچی لێوی کرد ماچێکی
کورت پاشان دەستی لەکەمەری ئاڵاند و باوشی
لێیدا بەنەرمی لینیش هەنسکی ئەدا.


"ششش،سوێندەخۆم مەبەستم هیچ شتێک نەبوو
ببورە تەنها من زۆر سەرقاڵ بووم بە ئامادەکردنی
کاروباری دەزگیرانیەکەو وە کاری کۆمپانیا بۆیە
ئەمە وای کردە تۆ هەست بەوە بکەی من تۆ فەرامۆش دەکەم بەڵام سوێندەخۆم وانیە"جیمین بەخۆشەوستیەوە بۆی ڕوون کردەوەو پاشان لە خۆی دووری خستەوەو فرمێسکە کانی سڕی و ماچی ڕوومەتی ڪرد سەیری چاوە سەوزەکانی کرد.


"زۆر جوانی دەزانی"جیمین بە بزەیەڪی دڵبەرانە
ڪرد لینی ڕوومەتەڪانی سور بۆیەوە سەری هێنا
یە خوارەوەو جیمین بەدەستە نەرم و گەورەکانی
ڕوومەتەکانی گرت و وای کرد چاوەکانیان پەیوەندیان بەست.



"بەڵام قژ لولەکەم چارێکی تر قژت خاو مەکەوە
من قژە لولەکەتم زۆر خۆشەوێت"جیمین بەنەرمی
بەپەنجە گەوەرەکانی لوتی لینی ڕاکێشت لینی
بەپێکەنی و سەری بەباشە جوڵاند.


"ئێستا کەروێشکەکەم هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەکەی"
جیمین بەخەندەوە وتی لینی پێکەنی سەری بەباشە
جوڵاند "بەڵێ"بەپێکەنیەوە وتی هەردووکیان پێکەنی و باوشێکی توندیان لەیەڪدا.

╚══ ❀•°❀°•❀ ══╝
˚ ༘♡ ⋆。˚

╔══ ❀•°❀°•❀ ══╗

شایەنی 1k کۆمێنتم دوای نوسینی 1430 وشە
ئینجا هیوادارم چێژتان لێ بینی بێت خۆشم دەوێت
باش نازدارەڪانن.

Comment