⁸||چۆن توانیت وا بڪەیت

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------


"دڵخۆشی خێزانی کۆستیڤ کۆتای هات ئەو ڕۆژەی یۆنگی جۆنکوک و لینی بردە دەرەوە بۆ
پارکی منداڵان «شاری یاری» ئەوەکۆتاجاربوو
لینیـ'مان بینیـ'ە،وەیۆنگی کە هاتە وتی کەوە کاتی زۆر خۆشیان بەسەر بردووە لەگەڵ یەک شەو بوو یۆنگی لەگەڵ جۆنکوک ڕۆیشتن بۆ ئەوەی ئایسکرێم بکڕن بۆ لینی چونکە داوای کرد بوو بەڵام تا هاتنە وتیان لینی دیار نەماوە لەو ڕۆژەوە هەموو شاروو وڵاتێک گەڕوین لەهیچ شوێنێک نەبوو کچە بەنازەکەم نازانم زیدووە یان مردوو نازانین چیەکات ئەو زۆر هەستیارە ئەبێت ئێستا لەشوێنێکی گەرم بێت و سکی تێر بێت بەڵام دڵم هەستەکات ئەزانم زیندووە ئەزانن جۆنکوک هەندێک جار ئەگریت یان لەناکاو شوێنێکی ئازاری بۆدێت بی ئەوە هیچ ببێت بەمەیش ئەزانم لینی بچکۆلانەکەم زیندووەم جۆنکوک هەستی پێ ئەکات منیش هەستی پێ ئەکەم دڵم پێمەلێت ئەو زیندووە بەڵام نازانم لەکوێییەو چیەکات دڵخۆشە یان دڵتەنگ ئێمەی بیر ماوە ئەو ڕۆژە هەینی بوو خێزانی کۆستیڤ بەتەواوی خەریک بوو لەناوەچوو ئاڵسید فڕۆدیست،بەڵێ فڕۆدیس
لەڕۆژی دیارنەمانی ئەوەوە یەک وشەی نەوتە لەکۆشکێک خۆی بەند کردەو خۆی تاوان بارەکات کە نەیتوانی وە ئاگاداری نەوەکەی بێت
لەکۆشکێکی گەورەو چۆڵ و تاریک لەگەڵ کەس قسەناکا و کۆتاجار ناوی لینی ئەهێنا بەم شێوە کوڕەکانی فڕۆدیس دەستیان کرد بە بەڕێو بردنی کارەکان هەر ئەو ڕۆژە دەرکەوت کە هیسان کوڕی نامجونیش دیار نەماوە ئەمەیش دووبارە ئازارێکی گەورەی بۆ خێزانی کۆستیڤ هێنا وتیان کەوا هیسان لەکاتی یاری کردن ون بووە بەڵام هیسانیـ'ش، لەهیچ شوێنێک بوونی نەبو هیوادارم ڕۆژێک بە کچەکەم و هیسان شاد ببمەوەچونکە سەخترین سزا بۆ مرۆڤ دوورکەوتنەوەیە لەکەسە ئازیز و خۆشەویستەکانی دورکەوتنەوە لەبەشێکی جەرگی"
گریانە قوڵەکەی لانی بۆ کچەکەی و چاوە پڕ فرمێسکەکەی جیمین بۆ هیسانی برای و گریانەکەی
جۆنکوک بۆ خوشکەکەی و پارچە ڕۆحیەکەی و چاوە پڕ فرمێسکەکەی لالی و یۆنگی هەنسکە قوڵەکانی تایهیۆنگ کە لە هەموویان خراپ تر بوو سەیری یۆنگی کرد بە پشتە دەستی فرمێسکەکانی سڕی.



"ئێی، یۆنگی هیۆنگ دڵنیای کە ون بووە
لینی واتا کچەکەتان یان شتێکی ترە خۆی
تۆ ئەوت خۆش نەئەویست"
تایهیۆنگ بەڕقی سەیری یۆنگی کرد.


"من ئەوم خۆشنەئەویست بەگەمژەی خۆم
بەڵام دواتر دەستم کرد بەخۆشویستنی ئەمە
چی جۆرە قسەکردنێکە تایهیۆنگ"
یۆنگی بەتوڕەی سەیری کرد چونکە تایهیۆنگ
بەئاشکرا پێی وت تۆ فڕێت داوە.



"خوا بەنەفرەتت بکات چەند
گەمژەبووم مرۆڤی پیس تاکەی درۆ ئەکەی!!"
تایهیۆنگ هەڵسایەوە یۆنگیش هەڵسایەوە لەسەر
زەویەکەو مەچەکی تایهیۆنگی گرت بەتوڕەی
سەیری ئەکرد هەموان هەڵسان لەسەر زەویەکەو
فرمێسکەکانیان سڕی.







"تایهیۆنگ ئاگاداری خۆتی ها"
یۆنگی بەتوڕەی سەیری کردنێکی توڕەی پێدا.



"باش ئاگاداری خۆمم بۆستە تەنها ئەمەوێت یەک شتی تر بزانم لانی چۆن جیمین کوڕی ئەو نامجونە 23 ساڵە لەکاتێک هیسان ئێستا 25 ساڵە تکایە تەنها پێم بڵێ بێ هیچ پرسیارێک"
تایهیۆنگ سەیری لانی کرد چاوەڕێی
وەڵامێک بوو لەلانی.






"ئێ،تەواو هێمن بەوە تایهیۆنگ ، خۆ وتم دووساڵ دووای لەدایک بوونی هیسان ،من بە جۆنکوک و لینی دووگیان بووم وەهەروەها دایکی جیمین واتا هاوسەری نامجون هیۆنگسوو ئەو دووبارە دووگیان بوو کە هیسانیان دەرخست واتا من و هیۆنگسو پێکەوە دووگیان بووین وە جیمین و لینی لەیەک کاتدا لەدایک بوون ئێستا پێم بڵێ چیتە بۆچی واتوڕەبووی لەناکاو مەبەستت لەقسەکانت چی بوو یۆنگی بۆچی ئەو فڕێدات"
لانی بەهێمنی ڕوونی کردەوە پاشان لەکۆتایدا
بە ترسەوە پرسیاری کرد.






"ئـ.ئـ. ئەتوانم نامجون واتا باوکی جیمین ببینم
ئەگەر بۆ یەکجاریش بێت تـ.تـ.تـڪایە"
تایهیۆنگ بەدڵپڕیەوە داوای لە لانی کرد.









"بێگومان خولەکێک"
لانی بەدەستە لەرزەکەی مۆبایلەکەی لەسەر
مێزەگەورەکەی هۆڵەکە هەڵگرت و چەند نامەیەکی نارد پاش ماوەیەک لە بێدەنگی وەڵامی نامەکانی لانی درایەوە لانی مۆبایلەکەی داناو ڕۆیشت و لەتەنیشت تایهیۆنگ دانیشت.





"ئەو ئێستا دێت ، تایهیۆنگ ت،ت،تۆشوێنی لینی ئەزانیت لێتەپاڕێمەوە ئەگەر ئەزانی پێم بڵێ هێزی چاوەڕوانیم نەماوە لەدووری کچەکەم"
لانی بەدڵپڕیەوە دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک لەچاوی ئەهاتەخوارەوەکە ئاهی دووری جەرگەکەی خەریکە
ئەیکوژێت دووری هاوڕێی خێزان ناگاتە دووری جەرگ.







"لانی لەهاوسەرەکەت بپرسە کچێکی 10 ساڵان تاوانی چیە لەسەر شەقام گەورەبێت کچێکی بێتاوان تاوانی چیە هەموو ڕۆژێکی هەینی لەو شوێنەی فڕێدارەوە چاوەڕێی باوکی بکات لەکاتێک ئەزانێت هەرگیز نایات لێی بپرسە لانی لێی بپرسە"
تایهیۆنگ بەئازارەوە قسەی کرد خۆی نەگرت و فرمێسک لەچاوی هاتەخوارەوە لانی دەستی لەسەر دەمی داناو بەخراپی ئەگریا.









"یۆنگی بڵێ ڕاست نیە بڵێی من کچەکەمانم فڕێی نەداوە لێتەپاڕێمەوە بم کوژە تەنها وامەڵێ"
لانی بەگریانەوە سەیری یۆنگی کرد کە بەشۆکەوە لەشوێنی خوێی ڕەق بووە.







"م،م،مم،من شتی وام نەکردە سوێندەخۆم
من لینیـ'یـم،فڕێ نەداوە سوێدەخۆم وام نەکردە"
یۆنگی بەشۆک و ترسەوەسەیری لانی کرد.






"باوکە چۆن ئەتوانی وابکەیت هاا"
جۆنکوک فرمێسک چاوەکانی جێهێشت
هاواری بەسەر یۆنگی کرد کاتێک ڕۆیشتە
بەردەمی و شانەکانی ئەجوڵاند یۆنگی تەنها
لەشۆکابوو.







"تهیۆنگ بۆستە لەم قسە
بێمانایەنە و بەڕوونی قسەبکە"
جیمین بەتوڕەی سەیری تایهیۆنگی کرد.








"من تەنها یەک پرسیار لەو باوک
نەفرەتیەت ئەکەم ئەڕۆم جارێکی تر
نەمن ئێوە ئەبینمەوە نەئێوەیش منە بیننەوە"
تایهیۆنگ فرمێسکەکانی شڕی بەڕقەوە وتی.








"کورە جوان قسەبکە لەسەر
باوکم ئەگینا لێرە ئەوکوژم نەفرەتی"
جیمین بەتوڕەی یەقەی تایهیۆنگی گرت و هەڵی ساندەوە لالی تەنها بەبێدەنگی فرمێسکی ئەڕشت.









"چیی ڕوو ئەدات لێرە هاوڕێیان"
دەنگێکی سەرسام بوون کە دەنگی نامجون
بوو هەموانی وەستاند تایهیۆنگ بەهێواشی ڕووی سوڕاند بۆدەنگەکەو ئاهێکی پڕ ئازاری دایەوە کاتێک
ئەو ڕووخسارەی بینی بۆساتێک دەستی لەسەر سینگی داناو چاوی داخست.











---------------------------------
ئەویش پارتی نوێ بەئاقڵی ئەکتیڤی کەن
ئەگینا پارت دانانێم ئۆکەی!

پرسیارەکانی ئەم پارتە:

تایهیۆنگ چی پەیوەندیەکی بەخێزانی کۆستیڤەوە هەیە؟ - ¹

هەربەڕاستی یۆنگی لینی فڕیداوە؟ - ½

تایهیۆنگ چی پرسیارێکی لە نامجون هەیە؟ - ⅓

تایهیۆنگ شوێنی لینیـ'یان،پێ ئەڵێت؟ - ¼

پێش بینیەکانتان بۆ ڕووداوەکانی داهاتوو؟- ⅛

---------------------------------

...

Comment