²⁶||ئیفلیجی ڪاتی

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

----------------------------------------

"پـێـویـسـت نـاڪات بتـرسن ئەم باروودۆخەی
خاتو لینی باروودۆخی سڕ بوونی پێ ئەوترێ
ڕاستە وەک ئیفلیج وایە بەڵام ئیفلیج نیە بەڵکو سڕ بوونی قاچەکانە ئەویش بەهۆی ئەوەی خاتون کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە
وە ئەگەر چارەسەر وەرگرێ لەماوەیکی کورتدا
بە ئیزنی خودا چاک دەبێتەوە خەمتان نەبێت"
دکتۆرە ڕووخۆشەکە بەئارامی ڕای گەیاند لین تەنها فرمێسکی ئەڕشت و وە لەگەڵ قسەکانی دکتۆرە دڵی هەموویان ئاسودەبوو جۆنگکوک بەنەرمی لای لین دانیشت و بەدەستی ڕووخساری گرت و ماچی ڕوومەتی کرد پاشان بەسۆزەوە وتی.






"سوێندئەخۆم زۆڕ هەوڵم دا بەڵام لەهیچ شوێنێک بوونیان نیە وەک ئەوەی زەوی ئەوانی قوت دابێت
وەناوەستم لەگەڕان بەڵێن بێت باشە"
جۆنگکوک بەسۆزە پێی وت لین سەری بەباشە جوڵاند جۆنکوک بانەرمی لەباوشی کرد.








"لینی شیرینەکەم من زۆرت لێناکەم بۆ ئەوەی
قسەبکەیت بەڵام ئەوەبزانە تۆ کچی خێزانی
کۆستڤیت وە ئەوەناگۆڕێت هەرکیز"
یۆنگی بەنەرمی کۆتای بەقسەکانی هێنا لەگەڵ سندووقێکی ڕەنگ سوری بچوکی چوار گۆشە
لین بەتێنگەشتوی سەیری کرد پاشان سەرنجی
خستەوە سەر سندووقسەکەو بەهێواشی کردیەوە
بەڵام لەگەڵ کردنەوەی سندووقەکەچاوە سەوزەکانی لەشۆکا کرایەوە سەیری یۆنگی کرد یۆنگی خەندەیە کی شیرین بۆ کردانەوەی کرد لین ئەوشتەی ناو سندوو قەکە دەرهێنا هەرکە هەموان زانیان چیە بزەیەکی نەرم ڕۆیشتە سەر لێویان تەنانەت لالیش وە بێجگە لە تالی کە هێشتا بەڕقی سەیریەکات.










"مـ،مـ،مـن ئـێـسـتـا نـاسـنـامـەم هـەیـە"
لین بەشۆکەوە سەیری هەموو سوچێکی ناسنامەکەی ئەکرد جۆنگکوک بەخەدەوە چاوێکی لێ داگرت لین چاوی لەسەر جۆنگکوک لاداو سەیری ئەوشتەی دەستی کرد کە خەونی هەموو بێ ڕەگێکە.





بەڵام کەچاوی کەوتەوە سەر لالی چاوەکانی
پڕ ئاوبوو سەری هێنایە خوارەوە جیمین چاوی
بچوک کردەوەو سەیری لالی و تالی کرد پاشان
بەشێوەیەکی سەیر سەیری لینی کرد.




"تۆ لەمەودوا لین نیت بەڵکو لـیـنـیـ'ت"
فڕۆدیس بەنەرمی ماچێکی لەسەر قژێ جێهێشت
و بڕیارە گرنگەکەی ڕاگەیاند کەدڵی لین وەک دەهۆل
لێی ئەدا لەگەڵ ئەوقسەیە توند باشی بە فڕۆدیسدادا فڕۆدیسیش باوشێکی سۆزدارەنەی پێش کەش کرد.



نوسەر لارا:کچینا چیرتر نانوسم لین وەکو ئەبینن ئێستا لین کچێکە ناسنامەی هەیە ناویشی لینیە
بۆیە لینی ئەنوسم چیتر لین نانوسم ئۆکەی..

***






هەموان لە هۆڵەڪەن دووای ئەوەی جۆنکوک
پێیانی وت ئەیەوێت پێکەوە سەیری فلمێکی کۆمیدی بکەن هەموو خێزانەکە وەک هەمیشە
کۆ ببونەوە لینی لەتەنیشت جۆنکوک دنیشت
بوو وە لالی لەتەنیشت و لانی و لەولای لانی
یۆنگی هەیە وەلەبەرام بەریان نامجون و
هیۆنگسو جیمین و سۆل و تالی هەیە.







جۆنکوک بەهێمنی لەتەنیشتی لینی هەڵساو بۆ هەڵکردنی تیڤیە گەورەکە وەدوای ئەوەی کردیە
سەر ئەوشتەی دەیەوێ لەتەنیشت لینی دانیشت
کۆنتڕۆڵەکەی بەنەسەوە بوو سەیری جیمینی کرد
جیمین سەری بەئەرێ جوڵاند جۆنکوکیش سەری جوڵاند و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی.






³ ڕۆژ بەسەر ڕووداوی دەرچونی نەخۆشخانەو
ناسنامەکەی لینی ڕۆیشتە زۆر ویستیان قسە لەدەمی لینی دەر بێنن بۆ ئەوەی بزانن چۆن ئەو ڕووداوە ڕوویداوە چونکە دەموو چاو ملی لینی هەمووی شوێنی نینۆڪە ئەمەیش گوماناویە
بەڵام لینی ئامادەنیە بۆ وتی هیچ وشەیەڪ.


هەرزەکاری تاریک ئەڵـێـت...

نوسەر لارا:من بەناوی
هەرزەکاریتاریک وتە ئەنوسم.

هیوای بێهێزی ئەو!!

کەسێکە دڵخۆشی دەکات، دەیکاتە مرۆڤ، دڵخۆش، پڕ لە هیوا، زەردەخەنە، ژیانی خۆشدەوێت، سەرەڕای هەموو ئەو شتە خراپانەی کە ڕۆژانە بەسەریدا دێت، ژیانی خۆشدەوێت، خۆشی دەوێت، و... پڕی دەکات لە ئازار و دووری و پشتگوێخستن، بەڵام هێشتا خۆشی دەوێت، بۆچی؟ نازانێ، ناتوانێ ڕۆژەکەی تێپەڕێت بەبێ ئەوەی بیری لێبکاتەوە، بەبێ ئەوەی پەیامە قووڵەکانی بخوێنێتەوە، بەبێ ئەوەی سەیری بکات، بۆچی ئەمەی کردووە؟ بۆچی گۆڕانکاریت بەسەردا هات؟ ئەمجارە چیم هەڵە کرد؟ بەردەوام چاوپۆشی لەوە دەکات کە ڕوودەدات، بەو هیوایەی بگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوازەی لەگەڵیدا بووە، هیوادارە تەنها ماوەیەک بێت بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە و لەبیری نەکات.






جۆنکوک بەهێواشی پەنجەی نا بە تیڤێ کەو
تیڤێکە داگیرسا بەڵام هەموان سەر سابوون
چونکە ئەوە فلمی کۆمیدی یان شتێکی تر نەبوو!!!



ئەوە لینی بوو کە بەجلە سپیەکەی و قۆنەرە بەرزە سپیەکانی بەقادرمەکان دێتەخوارەوە لینی کەزانیتی چیە چاوەکانی لەشۆکا کرایەوە سەیری جۆنکوکی کرد ویستی کۆنتڕۆڵەکەی لێسەنێت بەڵام جۆنکوک کۆنتڕۆڵەکەی بۆ جیمین هەڵداو جیمین گرتیەوەو بەردەوامی دا بەسەیرکردنی ڤیدۆیۆ کە لالی سەری هێنایە خوارەوەو فرمێسکی ئەڕشت تالی ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا لینی تکاوە سەری بەنەخێر جوڵاند کاتێک سەیری جۆنکوکی ئەکرد بەڵام جۆنکوک بەنە می لەباوشی کرد و سەری لینی لەسەر شانی دانا.



لەگەڵ قسەکانی هەموویان شۆڪ بوون!!




$$$

لین بەخەندە کەروێشکێکەی ڕۆیشتە بەردەم
ئاوێنەکە بەخەندەوە سەیری خۆی ئەکرد
ئەو جوانیەکی خەیاڵی هەبوو کە هیچ
نوسەرێک ناتوانێت وەسفی بکات.

"جیمین سەیر بکە من بۆتۆ
چلی سپیم پۆشیوە ئایا جوانە "
دەستی بەقژە لولەکەی ئەهێنا بەخەندەوە
کەروێشکێکەی سەیری ئاوێنەی نزیک هۆڵەکەی ئەکرد تەنانەت کەلەگەڵ خۆیشی قسەیەکرد ڕوومەتەکانی سوردەبوونەوە لە شەرما سەڕەڕای ئەوەی ئەو بەتەنها لەگەڵ خۆی قسەئەکات.







"سوپاس بۆدووێنێ کوڕی یەکەم جێ
خۆشم ئەوێت خۆشەویستیەکی ڕاستەقینە بۆ هەمیشە،دڵخۆشی تۆ دڵخۆشی منە مۆچی"
لین بەخەندەوە لەبەردەم ئاوێنەکە سوڕاو
بەرەو قادرمەکانی سەرەوە ڕۆیشت بە گۆرانی
و دڵخۆشی بەڵام دوای بڕینی هەشتەم قادرمە دەنگێک ئەوی وەستاند

دوای بڕینی هەشتەم قادرمە ویستی بڕوا بۆ لای ڕاست و بۆ ژوورەکەی بۆ هێنانی جانتاکەی دەنێگێک
وەستاندی و وای کرد ڕوو بسوڕێنێت بۆ لای چەپ
ئەوە تالی بوو بەجلە بووکێنێیەکە بەقادرمە دووروو درێژەکە ئەهاتە خوارەوە.

"ئۆی ئۆی جلی سپیت پۆشیوە ئەتەوێت جیمینم لێ بەری بە ئەقڵە بچوکەکەت سپی پێستی بیانی"
تالی بەگاڵتەجاڕی سوکایەتی پێکرد باشە مەبەستی
لە سپی پێستی بیانی بێڕێزی کردنێکی گەورەبوو
چونکە کۆریەکان سپی پێست نین سپی پێستیش
بن پێستێکی تۆخیان هەیە بەڵام لین کچێکی زۆر
سپیە ئەمەیش وای کردە زیاتر لە بیانیەکان بچێت.



"من نامەوێ هیچ کەسێکت لێ بەرم جیمین هی تۆیە تۆیش هی جیمین زۆر جوان دەرەکەویت تالی جیمین بەبەختە تۆی هەیە"
لین بە خەندەکەروێشکێکەی سەیری تالی کرد
کەلەناو جلە بووکێنیەکەی زۆر جوان دەرەکەوت
بەڵام هێشتا بەقەدەر لین جوان نەئەبوو لین بەشیرینی قسەیەکرد زۆر قشت و جوان دەکەوت.




"مێشک بچوک دووێنێ چێژت لەوە بینی ماچی جیمینت کرد هاا وا ئەزانیت کچێکی زۆر جوانی
تۆ تەنها کچێکی بێ ڕەگی تێگەشتی"
تالی بەتوڕەی هەتەبەردەمی بەهەموو هێزی زلەیەکی لە لین دا لین بەشۆکەوە دەستی بەڕوومەتیەوە گرت بەشۆکەوە سەیری تالی کرد.






"تۆ تۆ بۆچی ، بۆچی وات کرد"
بەشۆکەوە سەری کرد دەستی بەشوێن زلەکەی
تالی گرت بوو تالی پاڵێکی پێوەنا خەریک بوو بکەوێت بەڵام لین خۆی گرتەوە.





"هێیی....."
لین ویستی قسەبکە بەڵام سەری بەرز
کردەوەو سەیری لای قادرمەکانی کرد
بەهۆی قسەی ئەو کەسەو نەیتوانی قسەکات.









"تۆ دایک و باوکی منت برد خێزانەکەمت برد
خۆشیەکانت بردم ئەوشتانەی لەمنداڵیەوە هی منن هەرکە تۆ هاتیتە ئێرە بە دوو حەفتە هەموویانت لێ زەوت کردم تۆ دزی خێزانەکەمیت"
لالی ئەو قسانەی ئەکرد کە هەنگاو هەنگاوبەسەر قادرمەکان ئەهاتنە خوارەوە ئەوقسانەی ئەکرد لین بەچاوە پڕ ئاوەکانی سەیری ئەکرد لالی کۆتای بەقسەکانی هێنا کاتێک لەبەردەم لین وەستا بەڕقەوە سەیرێ ئەکرد وەک ئەوەی بکوژی لالی بێت لە داهاتو تالی لەلای چەپی لالیش لەلای ڕاستی لین سەیری لالی ئەکرد.

"لـ،لـ،لالی ت،ت،تۆ باسی چیەکەیت تۆ خوشکی بچوکی منی ئەم قسانە چیە ئەیکەیت گ.گ.گیانەکەم شتی وا بوونینیە پوورێ و مامە تۆیان زۆر خۆشەوێت تەنها من ماوەیەکی زۆرە درووم لەوان ماوەیەکی زۆرە خۆشەویستی دای."
لین بەهەردوو دەستی قۆڵەکانی لالی گرت بەڵام
قسەکانی بڕدرا کاتێک تالی دەستی لینی گرت و ڕووی کردە خۆی.





"تۆ تەنها تێک دەرێکی بۆ خێزانی کۆستیڤ تۆ مارێکی بیانی هاتویت بڕۆو مەگەڕێوه نەفرەتی"
تالی قاڵی و قژی لین، ڕا ئەکێشا.




"بەردمدە تالی بەتۆ دەڵێم بەرم دە"
لین ئەیویست تالی دوورخاتەوە بەڵام
تالی بەردەوام بوو لە شەڕەکەی تالی توڕەبوو
گۆزەکەی تەنیشتی کەلەسەر میزە ئاڵتونیەکەبوو
هەڵی گرت و دای بە ڕووخساری لین ، لین کەوتە سەر چۆک بە ئازارەوە دەستی بەڕوخساریەوە گرت
خوێن لە نێو چاوانیەوە ئەهاتە خوارەوە بەرەو ملە سپیەکەی تک تک ئەچۆڕا جلە سپیەکەی بەری ڕەنگی سوری گرت.





لالی قۆڵی لینی گرت و هەڵی ساند.








"سەیری من بکە تۆ خۆشیەکانی مت برد تۆ دایک و باوکت لە من برد تۆ کەکە جۆنکوکیشت بردم
باپیرە هەموویان تۆ چی شومێکی هاتویت بۆ
ئەوەی خۆشەیەکانم زەوت بکەیت بڕۆ لێرە مەگەڕێوە من ڕقم لێتە تۆ کچێکی نەفرەتی"
لالی هاواری ئەکرد و شانی ڕا ئەوەشاند.









"بەرمدە لالی تکایە بەرمدە"
لین بەگریانەوە ئەیویست دەستی لالی دوورخاتەوە بەڵام دەسەڵاتی لالی نەبوو لین ڕاستە گەورە ترە لە لالی بەڵام ئەو هەرگیز شتی وای بەسەر نەهاتە لە ژیانی ئەو کچێکی بێدەسەڵاتی بێهێزی خاوەن
پێداویستی تایبەتە زیاتر نا ئەو تەنانەت نەی ئەتوانی زلەیەک بهاوێژێت جا چی ئێستا بەدووکەس ئازاری ئەدەن چی زاڵمیەکە.







"تێکدەری خۆشیەکانی نێوان من و جیمینی"
تالی و دووبارە قۆڵی گرت و توند قژی ڕاکێشا.





"ئااااااا، تکایە بەرم بدە
تالی وازم لێ بێنە ئاھھ"
لین ئەیویست قژی لە دەستی تالی
دەر بێنێت بەڵام بێ سود بوو.




لالی تالی دوورخستەوەو دەستی کرد
بەوەی بەنینۆکە درێژەکانی ڕووخساری
لین بشێوێنێت.




"تەنها من جوانم تۆ نا تۆنا"
بەتوندی قژی ڕائەکێشاو بەنیوکی ملی و ڕووخساری بریندارەکرد لەکاتێکدا سەری تک تک خووێنی لێ دەهات لین بەتەواوی بێدەسەڵات بوو تەنها دەنگی هەنسکەکانی ئەبیسرا.








"تخوا وازم لێ بێنە کەکە
تایهیۆنگ د،د،دادەهانسو تکایە وەرەن"
لین بەگریانەوە ئەویست لالی دوورخاتەوە تالیدەستی کرد بە دڕاندنی جلەکانی لین لین لە بێدەسەڵاتی هاواری بۆ فریاد ڕەسەکانی ئەکرد.



لین ئەیویست ئەوان لەخۆی دوورخاتەوە بەڵام
بەهۆی تالی و لالی لین پاڵنراو لەسەر قادرمەکان
کەوتە خوارەوە تالی و لالی لەشوێنی خۆیان ڕق بوون بەشۆکەوە سەیری لین یان ئەکرد کە خوێن
تەواوی ئەو شوێنەری گرتەوەو بەتەواوی بێ هۆش بوو.










"ئ،ئ،ئێمە چیمان کرد"
لالی دەستی لەسەر دەمی دانە
بەشۆکەوە سەری بەنەخێر ئەجوڵاند
تالی ڕق ببو لەشوێنی خۆی.









لەناکاو دەنگی زەنگی دەرگا کۆشکەکەی پڕ کردەوە
تالی و لالی بەشۆکەوە سەیری یەکیان ئەکرد







"ئـ،ئـ،ئەوە جیمینە"
تالی بەترسەوە سەیری لالی ئەکرد.

$$$


لینی سەری هێنابۆیە خوارەوە لالیش سەری هێنابۆیەخورەوە ئەگریا تالیش فرمێسکە تیمساحیەکانی دەستی کرد بەهاتنە خوارەوە.







یۆنگی هەڵسایەوە بۆ ئەوەی بڕوا بەڵام لالی هەڵسایەوەو ڕۆیشتە بەردەمی توند قۆڵەکانی
یۆنگی گرت لالی بەبێدەنگی فرمێسک لەچاوی
ئەهاتە خوارەوە.





"باوکە، باوکە تخوا ببورە سوێند بەخوا ئەوکات توڕەبووم و ئیرەیم بەدادە ئەبردباوکە تخوا ببورە"
لالی بەگریانەوە سەیری بێدەنگی و ڕووخسارە
ساردەکەی یۆنگی ئەکرد.







"من تۆم بەم شێوەیە پەروەردەنەکردە لالی پێویستە بە پەروەردەکەم بچمەوە"
یۆنگی بەشێوەیەکی شەرمەزارەنەو دڵپڕانە ویستی بڕوا بەڵام لالی دووبارەدەستی گرت ئەوەی،هەموانی شۆک کرد ئەوە بوو یۆنگی بۆیەکەم جار لەتەواوی ژیانی دەست لە منداڵەکانی بەرز بکاتەوە زلەیەکی بەهێز بەر لالی کەوت و وای کرد بکەوێتە سەر زەوی
بەردەم قاچی لانی ،لانی بەگریانەوە سەری بۆلای
چەپ برد لالی بەگریانەوە دەستی بەشوێنی زەلەکەیەوە گرد یۆنگی هاتە ئاسیتی لالی.










"ئیرەیت بەچی لینی برد هااا چیمان کردەوە کەم تەرخەمی بێت هاا ئەوەنە کوێر بوویت کەتەنانەت
خۆشویستی ئێمەت بۆخۆت نەئەبینی تۆ کچە باش و میهیرەبانەکەمان بوویچۆن توانیت لالی چۆن؟؟
ئیرەیت بەوەئەبرد لینی خاوەن پێداویستی تایبەتە
ئیرەیت بەوە ئەبرد بەبێ ڕەگی گەورە بووە؟؟؟؟؟؟
ئیرەیت بەوە ئەبرد لەخێزانەکەی دوور بووە هە لەمنداڵیەوە بێ دایک و باوک گەورە بووە؟؟؟؟؟؟"
یۆنگی بەتوڕەی هاواری ئەکرد بەسەری لالی و شانەکانی ئەجوڵاند لالی هەنسکی ئەداو ئەگریا.







"بـڵێ لالی ئیرەیت بەوە برد کەوا لینی کەمێک
خۆشەویستی وەرگرتە لەتەواوی ژیانی بەبێ نازی دایکی گەورەبووە ئیرەیت بەوە برد کەوا کەمێک خۆشەویستی لەو خێزانە بێسودە وەرگرت کە ئەبو لامانن گەوڕە بێت هاا بڵێ من وام پەروەردەکردوی
بڵێ لالی بڵێ ئەو ڤیدۆیە ڕاست نیە بڵێ باوکە من کچە باش و میهرەبانەکەی تۆم بڵێ وام نەکردە
باوڪە بامنیش پێیان بڵێم لالی ڕاستەکا کاری واناکا"فرمێسک لەچاوی یۆنگی هاتە خوارەوەو بەتکاوە بەلالی ئەوت لالی ئەگری سەری هێنا بۆیە خوارەوە.










"تخوا ببورە باوکە"
لالی بەگریانەوە وای وت و یۆنگی تەواو بێ هیوابوو
سەری بۆلایی چەپ برد کاتێک فرمێسک لەچاوی ئەهاتە خوارەوە هەڵسایەوەو بێ هیچ قسەیەک
هۆڵەگەورەکەی جێهێشت.








"دایڪە ببورە تخوا تۆ بم بوڕە
گەمژە بووم هەڵەم کرد ببورە"
لالی بەگریانەوه قاچەکانی لانی گرت.







"یۆنگی ڕاستەکات ئەمە پەرووەردەی ئێمە نیە
وەتۆیش لالی ئێمە نیت تۆکێی کوا کچەکەمان؟!"
لانی بەگریانەوە هەڵسایەوەو بەدوای یۆنگی ڕۆیشت لالی ڕووخساری داپۆشی و ئەگریا لینی بۆ خوشکە بچوکەکە بە دڵپڕی سەیری ئەکرد.









"لەگەڵم وەرە تالی"
جیمین هەڵسایەوەو دەستی تالی بەدوای خۆی ڕاکێشت بۆ دەرەوە ئەوانی تریش هێشتا لەشۆکابوون بەتیبەت فڕۆدیس.








"جۆنکوک بم بە بۆلای لالی"
لینی بەڵپڕی وتی.





جۆنکوک هەناسەیەکی قوڵی هەلکێشاو و لینی هەڵگرت و لەسەر زەویەکە لەتەنیشت لالی داینا
خۆیش دوورکەوتەواو سەیریانی ئەکرد.








"تۆ من ببورە دادە ئەزانم شایەنی نیە بەڵام بەخوا مەبەستم نەبوو پاڵت پێوە بنەم ببورە تخوا دادە"
لالی بەگریانێکی قورسەوە سەری هێنابۆیە خورەوە
لینی دڵباشیش بەنەرمی لەباوشی گرت و فرمێسک
لەچاوی هاتەخوارەوەو خۆزگەی ئەخواست لالی ئەوکارەی نەکردایه خۆزگەی ئەخواست لالی کاری وای نەکردایەخۆزەگەیاخواست تەنها تالی بوایە.










...




"یـۆنـگـی"
دوای ئەو هەموو ڕوداوە بۆیەکەم جار لانی
ناوی یۆنگی هێنا یۆنگی سەری بەرز کردەوەو
سەیری کرد بەچاوە پڕ فرێسکەکانی لالی لەسەر
بێدەکە دانیشت و باوشی لێیدا لەکۆتای دووای ئەو
هەموو ڕوداوە بۆیەکەم جار ئەوان نزیک بوونەوە
لەیەکرتر یۆنگیش دەستی لەکەمەری ئاڵاند و سەری
لەنێو شانی لانی نقوم کرد و هەردووکیان فرمێسک
لەچاویان نەئەوەستا، لینیش وەک ئەوەی زانی بێتی
ئەمانە ڕووەدا بۆیەڕووداوەکانی شاردەوە.









"ئێمە زۆر کەم تەرخەم بووین لەپەروەردەکردنی منداڵاکانمان ئێمە چەند گەمژە بووین نەمان توانی
ڕقی دڵی منداڵەکانمان دەرکەین و لەجیاتی ئەوە
خۆشەویستی و باشە بخەینەناویان تۆ ڕاستەکەی لانی من باوکێکی زۆر خراپم"
یۆنگی بەگریانێڪی داخ لەدڵانە دەردە دڵی بۆ هاوسەرەڪەی ئەڪرد لەگەڵ ڪۆتا وشەی یۆنگی لانی باوشەڪەی توند تر ڪردەوە.








"ششش، تکایە وامەڵێ تکایە ئەمە هەڵەی هەردووکمانە نەک تەنها تۆ تکایە وامەڵێ"
لانی دوورکەوتەوە لێی و بەهەردوو دەستی
ڕووخساری یۆنگی گرت و نێوچاوانی لەسەر
نێو چاوانی دانا هەردووکیان فرمێسکان ئەڕشت
ئۆقیانوسێکی ڕەش و سەوز کە پڕ بوون لە ئاوی سوێر.





چەند بەئازارە دایک و باوک بیت و بزانیت پەروەردەی منداڵەکانت هەڵەیە چەند بەئازارە
کە منداڵەکانت هەڵەئەکەن دوو هێندەی منداڵەکانت ئازار ئەچێژیە چەند سەختە دایک و باوک بیت و نەتوانیت ڕیگری لەهەڵەی ڕۆڵەکانت بکەیت.


لانی چی نەکرد بۆ لالی..

دایکی ژنێکە وەک هیچ ژنێکی ترنیە. ژیانی پێبەخشیی، پەروەردەی کرد، فێری کرد، جل و بەرگی لەبەر کرد، شەڕی بۆ کرد، دەستی گرت، هاواری لێکرد، ماچی کرد، بەڵام لە هەمووی گرنگتر بێ مەرج خۆشی دەویست. وشەی ئەوەندە نییە کە باس لەوە بکەین کە لانی چەند دایکێکی باش بوو.

یۆنگی چەند باوکێکی نموونەیە بۆمناڵەکانی.









***


لەژوورەکەی لینی لالی لەلای ڕاسەتی لینیو
لەباوشی لینی ئەگریەو داوای لێبووردن ئەکات دووبارەو دووبارە کاتژمێر 2ی شـەوە خێزانەکە بەبێدەنگی ئەوێیان جێهێشت وە جیمین تالیش وەک ڕەشەبا دیار نەمان.








"تەواو لالی شیرینەکەم من لێت
خۆش بووم تکایە بۆستە لەگریان"
لینی بەنەرمی دەستی بەقژیا ئەهێنا لەکاتێکدا
جۆنکوک لەدواوە باوشی لە لینی و لانی دابوو تاکەکەی لەوێدا جۆنکوک بوو کە بێدەنگ بوو.







"هەمیشە ئەم وت بۆ دایک و باوکم،
هەرگیز داوای لێبوردن مەکە لەوەی کە نەتتوانی پێم بدەیت کاتێک گەورە بووم، وەک دەزانم هەموو شتێکت بەخشی.هەرگیز مەترسە لەوەی کە منت بۆ جیهانی ڕاستەقینە ئامادە نەکردم،وەک چۆن کردت وبەباشی کردت،هەرگیز پەشیمان مەبە لەوەی کە ڕەنگە بووبێت،وەک چۆن من ئەوەندە دڵخۆشم کە هەبوو،هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە چونکە هەندێک جار توڕە بووم لەو بڕیارانەی کە تۆ بۆم دەدا کە تێنەگەیشتم کە تۆ تەنها بیرم لە من دەکەیتەوەهەرگیز بۆ ساتێک گومان مەکەسەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا چۆن ڕەفتارم کردبێت کە بە ئازیزەوە تۆم خۆش نەویستوە،وەک من، هێشتا خۆشم دەوێت و هەمیشەش دەیکەم.
وە ئەوکارەی تۆ کردت هەڵەبوو لالی ئەگەڕ وام
نەکردایە زیاتر جێی شەرمەزاری ئەبووی بۆدایک و باوکم هەموان تۆیان خۆشەوێ تۆ کوێر ببویت و نەت ئەبینی لالی تۆ هەڵەت کرد"
جۆنکوک لەکۆتایدا بێدەنگێکەی شکاند و قسەی دڵی کرد لالی زیاتر گیاو زیاتر خۆی نوقم کرد لەباوشی
لینی ،لینی و لالیش لەنێو باوشی جۆنکوک نوقم ببون ئەوشەوە بەم شێوەیە تێ پەڕی.

ئێمە تەنهاهەرزەکارین تەنانەت هەنێکمان
پێگەشتوین هەڵەدەکەین بەڵام پێویستە بۆکەمێکیش بێت لێبووردە بین چونکە ئێمە لەدینێکیان بەناوی ئیسلام وە ئێمەی ئیسلام
دڵێکمان هەیە بەناوی دڵێکی میهرەبان و پاک
خودا چەند لێبووردەیە بۆ گەورە ترین هەڵەت
لێت دەبوورێ ئەی بۆچی ئێمەیش لەسەر هەڵەیەک
لێبووردەنەبین و پڕ بەپێستی دینەکەمان بین..











---------------------------------
کچینا تۆلەی دووێنێم کردە کە پارتم دانەنا
2404wordsم
نوسێ جا ڕێز لەماندووبوونم بگرن
لەبیری نەکەن خۆشم ئەوێن.

جا تالی و جیمین چیان
لێ هات کاکە پرسیارە؟.

خۆشم ئەوێن

...


Comment