⁵||بێڕەگەکان کێن

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەین بـەنـێو جـیـهـانـی
خـەیـاڵـەڪـان لـەگـەڵ پـاڕڪ جـیـمـیــن

✧ ▬▭▬ ▬▭▬ ✦✧✦ ▬▭▬ ▬▭▬ ✧



"ڕاکە لـیـن ڕاکە"هانسوو هاواری کرد بۆ لین کاتێک
لەدەستی چەند پیاوێک ڕایان ئەکرد.









"ئەو دوانە لەگرووپی بێ ڕەگەکانن بیان گرن خێراکەن واڕادەکەن"یەکێک لەپیاوەکان هاواری کرد کۆمەڵێک پیاو هاواریان کرد.





"دادە ئەوان زۆرن"لین دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی ئەڕشت کاتێک ڕایەکرد بە دوای هانسوو ڕایەکرد.










"ئەبێ خۆمان بزرکەین دەی کچەبچوکەکە
ڕاکە دەی بۆستە لەگریان"هانسو بەترسەوە دەستی لینی گرت و ڕایان ئەکرد ئەو پیاوە زەبەلاحانەیش بەدوایانەوە بوو ئەوان لەسەر یەکێک لە شەقامی سەرەکی ڕایان ئەکرد لین زۆر ترساو بوو هانسویش بەڵام لەلین باشتر بوو زۆریش.














لەناکاو دوودەستی گەورە دەستی لین و هانسوی
گرت و ڕایکێشانە کۆڵانێکی تەسک و تاریک هەردووکیان ترساو دیار بوون هانسو ویستی بەرهەڵستی بکات بەڵام ئەو جەستە گەورەیە
جەستەی لین و هانسوی شاردەوە هانسو شۆک
بوو بەڵام لین تەنها ئەگریا و هەنسکی ئەدا.








چەند پیاوێک هاتنە ئەو کۆڵانە جۆنکوک کەمەری
هانسوی گرت و بەخۆیەوە نوساندی لینـ'ی،شاردەوە
بەجەیستەی خۆی و هانسو جۆنکوک دەستی خستە سەردەمی لین بۆ ئەوەی هەنسکی دەرنەچێت.











"ششش"جۆنکوک بەنزمی وای وت
و سەیری چاوی هانسوی ئەکرد.










"نەفرەت بێ ڕەگەکانمان ون کرد ئێستاچی بکەین ئەوبێ ڕەگانە دوبارە ڕایان کرد لەدەستمان"یەکێک لەپیاوەکان وتیان جۆنکوک تێگەشت کە مەبەستیان هانسو و لینـ'ە،بەلاچاوێیک سەیری پیاوەکانی کرد بەڵام بەهێواشی چاوی گەڕاندەوە سەر هانسو لین بەردەوام بوو لە هەنسک دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی ئەڕشت و دەستی جۆنکوکی تەڕەکرد هانسوجۆنکوک سەیری چاوی یەکیان ئەکرد.











"سوێندەخۆم گەورەم چانتۆ ئەمجارە ئەمان کوژێت ئێستا چی بکەین چۆن لەدەست ئەو چانتۆیە دەرچین ئای بەنەفرەت بن چیان لێهات"
پیاوێکی تر لە پیاوەکان وەڵامی دایەوە بەترسەوە.







"ئەمانە چیەکەن"پیاوێکی تر لەپیاوەکان سەرنجی چوە سەر جۆنکوک هانسو لین دیار نەبوو لەبەر ئەو دوانە.














کەنزیک بوونەوە جۆنکوک یەکسەر لێوی نوساند
بەلێوی هانسو ، هانسو یەکسەر دەستی لەملی ئاڵاند چونکە بۆ ساتێک ترسا لین سەیری جۆنکوک و هانسو ی ئەکرد کاتێک دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک دەستی جۆنکوکی تەڕەکرد.









هانسو و جۆنکوک هیچ بۆشایەکیان نەما
بەقوڵی لێوی یەکیان ئەخوارد.










"نەفرەت ئەوان ناتوانن بڕۆنەماڵەوە بۆئەم کارەیان"پاسەوانی یەکەم وتی کاتێک کەمێک گەڕایەوە.













"واز لەوانە بێنە گەورەم چانتۆ ئەڵێت هەموان وەرن بۆ ڪۆگا با زوو بڕۆین دەی دەی"هەموو پاسەوانەکان وردە وردە لەوێ ڕۆیشتنفرمێسکەکانی لین باردەوام بوو ماچە قوڵەکەی هانسو و جۆنکوکیش بەردەوام بوو.




⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇



فلاش باک-
پۆڤـےجۆنڪوڪ
«3 سـاڵ پـێـش ئـێـسـتا»








من و هانسو ماوەی دوو مانگە پێکەوەین من
زۆر دڵخۆشم با خۆمتان پێ بناسێنم من جۆنکوک
تەمەنم 20 ساڵە من هانسوم لەسەر شەقام ناسی واتا ئەو کچی سەر شەقامە هەرچیەک بێت یۆنگی فێری کردووم کەوا من جیوازی نەکەم لەنێوان چینەکان.












ئۆھھ با یۆنگیتان پێ بناسێنم یۆنگی باوکی منە
ئەو باشترین باوکە ئێمە جیاوازی تەمەنمان زۆر نیە
دوواتر داوە لەدایکم ئەکەم بۆتان باس بکات کە بۆچی و خێزانەکەی ئێمە چین و چۆن بەرحاڵ.









من لە چێشتخانەیەکی بچوک هانسوم ناسی
لەڕاستیدا من سەردانی ئەو چێشتخانەیە ناکەم
بەڵام کە بەوێدا تێپەڕیم هانسوم بینی و وردە وردە
دەستم کرد بەوەی هەموو ڕۆژێک بچم بۆ ئەو چێشتخانە بچوکە تا وای لێهات من ئاڵودەی بووم
ئەونەک جوانە بەڵکو زۆر جوانە.









دوای ئەوەی کە چەند جارێک داوام لێکرد ژمارەکەیم
بداتێت بەڵام ڕەتی ئەکردەوە تا ڕۆژێک دوای بێزار کردنێکی زۆر ژمارەکەی داپێم من ماوەیەک بێزارم
کرد و دواتر ئەویس دەستی کرد بەقسەکردن لەگەڵم
من تەواو گیرۆدەی هانسو ببوم کچێکی شیرین و جوانە وەک لەوەی دیارە سارد نیە بەڵکو زۆر خوێن شیرینە بەڕاستی وایە.






تا دوومانگ وەک هاوڕێک قسەمان ئەکرد و جار جار
پێکەوە بۆ نانخواردن لەچێشتخانە بچوک و بێ ناوبانگەکان نانمان ئەخوارد ئەو هەمیشە جلی کۆنی لەبەر بوو بەڵام من پرسیارم نەکرد لێی بەڵکو چاوەڕێم ئەکرد خۆی باسی ژیانی و خێزانەکەیم
بۆ بکات بەڵام هەرگیز نەیەکرد کەئەم ویست باسەکەیش بکەمەوە هەر بەزووی دای ئەخست.










دواتر من هەستەکانی خۆمم بۆ هانسو دەربڕی
بەڵام ئەو دەستی کرد بەوەی خۆی لەمن دوورخاتەوە نزیک مانگێک من بەوە زۆر دڵتەنگ بووم هەمووان هەستیان بەوەکرد کەوا من وەک جاران نەماوم من کوڕێکی دەم بەخەندەوو قسە خۆش بووم وە تێکەڵ بووم بەڵام ئەو ماوە زۆر بێدەنگ بووم و کەمم ئەخوارد وو لەژوورەکەم
نەدەهاتمە دەرەوە ئەمەیش وایکرد دایکم و باوکم
بەردەم بێزارم بکەن بەوەی پێم بڵێن چیتە.







شەوێک کاتژمێر 2:14 دەقەی شەبوو من دوای داواکاریەکی زۆر توانیم هانسو ڕازی بکەم بێت بۆ
ئەوەی بێت بۆ ئەو باخچەی کە من دیاریم کرد بوو شوێنێکی چۆڵ بوو واتا دادەخرێت لەدوای 12 ی شەو بەڵام ئەوەم بە پارە چارەکرد دوای ئەوەی ماوەی 1 کاتژمێر چاوەڕێم کرد لەکۆتای 2 کاتژمێر
هانسو هات لەگەڵ نزیک بوونەوەی دڵم دەستی
کرد بەلێدان ئەو لەدڵم زۆر شیرینە وە زۆر جوانە.












من بەدڵپڕی پێم وت کەوا خۆی لێم دوورنەخاتەوە چونکە من ئاشقیم بەڵام ئەو وەڵامێکی ساردی دامەوە بەوەی وتی وازم لێبێنە.










پاشان ویستی بڕوا من زۆر توڕە بووم دەستیم گرت و نوساندم بەخۆمەوەو ماچیم کرد زۆر بەرهەڵستی کردم بەڵام من وازم لێی نەهێنا لێوی تامی هەنگوین ئەدات نامەوێت لێوی جیاکەمەوە لەلێوی دوای ماوەیەک کەمێک دەستم شل کرد هانسو بەتوندی
پاڵی پێوەنامی لێدام و هاواری کرد کەوا منی شۆک کرد هەربەڕاستی شۆک بووم کە زانیم کچی سەرشەقامە من وام زانی لەخێزانێکی هەژارە.







ئەو پێمی وت."بەسە جۆنکوک بەسە منیش خۆشم دەوێت بەڵام سودی نیە و نایش بێت ئێمە ناتوانین پێکەوە بین نەک ناتوانین عەسڵەن نابێت من تەنها کچێکی سەر شەقامم کە دایک و باوکم بەهۆی هەژاری منیان فڕێداوە تێبگه من لەوەتەی 2 ساڵانم لەسەی شەقام سوڵای پارچەیەک نانم ئەکرد من کچێکی بێناسنامەم ناتوانم بچم بۆ نەخۆشخانەو وناتوانم منداڵم بێت ناتوانم هاوسەر گیری بکەم نەمتوانی بخوێنم و وەک و کچانی تر چێژ لەژیان ببینم تێ ئەگەی من ناتوانم منداڵیشم ببێت من لە کولانەی مریشکێک ئەمێنمەوە بەکرێی خانویەک ئێمەی بێناسنامە ئێمەی هەژار و فڕێدرام واین ئەوانەی لەسەر شەقام گەورە ببون پیان ئەوترێت منداڵی بێڕەگ بۆچی تێناگەی بۆچی من ناتوانم هاوسەرگیری بکەم ناتوانم بخوێنم ناتوانم ناسنامەم هەبێت ناتوانم خێزانم هەبێت ناتوانم منداڵم ببێت ناتوانم کەنەخۆشم بڕۆم بۆنەخۆشخانە تکایە تێ بگە لەوەزیاتر ئاڵودەی خۆتم مەکە تکایە بەسە ئێستا ڕاستیەکانت بۆ دەرکەوت چیتر مەیەوە ژیانم لێتەپاڕێمەوە
ژیانی من و کەسانی وەک من شتێکە لەشێوەی
بێ ڕەگیی ، ئێمە لەنێوان خۆمان خوشک و براین و کەسانیتر ناپیاو نەناسراو دووڕوو درۆزنن وە خراپن چونکە کەسیان ئێمەیان ناوێ وەک خۆمان"
هانسو بەگریان و هاوارەوە ئەمانەی بەمن وت یانی بەتەواوی شۆک بوو ئەو پڕ بەدەنگی هاواری ئەکرد
فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە چیتر خۆم نەگرت.










"چیتر نزیکم مەبەوە"هانسو ویستی
بڕوات من مەچەکیم گرت.











"هانسو بیەڵە یارمەتین بدەم من بەڕاستی خۆشم دەوێت ئەگەر کێشەی ناسنامە هەموو چارەکات من نوسنامەت بۆ درووستەکەم تکایە وا لەئێمە مەکە من تۆم زۆر خۆشەوێت هانسو"من بەتکاوە لێی پاڕەماوە کاتێک هەردووکمان فرمێسکەکان لەچاومان ئەهاتنە خوارەوە ئەو بەتوندی مەچەکی لەنێو دەستم دەرکرد.








"ئێمە بوونی نەبووەو هەگیزیش بوونی نابێت جۆنکوک ئێمەی باڵندەی خێزانەکە دەست لەژێر پای کەس دانانێن ئەگەر بمرین لەبرسیشا تێ بگە"
هانسو دوای تەواو کردنی ئەو قسەیە بەگریانەوە ئەوێی جـێـهـێـشـت من کەوتمە سەر چۆک و فرمێسکەکانم دڵۆپ دڵۆپ ئەکەوتنە خوارەوە.



چەند لەسەرخۆ گەورە بووین!



⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇



ئێستا ئەوەنە گەورە بووین،کە چیتر بە دوای هاوڕێی نوێدا ناگەڕێین!تەنانەت،نامانەوێ بزانین کێ خۆشی ئەوێین و کێمان خۆش ئەوێ!
ئەوەنە گەورەبووین، ئیتر هیچ لامان گرنگ نیە، کە چەند ڕۆژ لەسەریەک، هەمان پۆشاک بپۆشین!
هێندە گەورەبووین ئیتر لەجێی ئەوەی لە گەورەکانمان بترسین، ئەبێ خەمیان لێ بخۆین!
ئ

یتر تاقەتی مناقەشە و شتمان نەماوە، ئەگەر لەسەر حەقیش بین، هەر سەر ڕائەوەشێنین و ئەڵێین:ڕۆژگار خۆی ڕاستی شتەکان ئەسەلمێنێ!
ئەوەنە گەورەبووین،زۆر جار تاقەتی قسەمان نیە و ناشتواین تا سەر گوێ لە قسە و چیرۆکی کەسێک بگرین کە باسی شتێکمان بۆ ئەکا خوا خوامانە زوو تەواوی کات! ئەگەر قسەشمان پێ بڵێن، تاقەتی جواب دانەوەمان نەماوە و بە کزی برینەکانمان بە خۆمان چارەسەر دەکەین!
ئیتر پیر بووین..! بە بێدەنگی، دڵخۆشی دەرئەبڕین..!بە بێدەنگی ئەگرین..!پێکەنینمان، بە خەندەیەکە و وەک جاران بە قاقا پێناکەنین!
قسەی خۆش و نوکتە، زۆر نامانهێنێتە پێکەنین!
ناتوانین ئیتر، گاڵتە بە کەسی تر بکەین! گەورە بووین و ئەزانین:ڕووخسار و ڕوکاری زۆرێ لە کەسەکان، هەڵخەڵەتێنەرن..!هەر شتێ بریسکەی هات، نابێ ئاڵتوون بێ!زۆرێ لە وەڵامەکانمان ئەوەیە کە ئەڵێین:خوا چاکی کات!ئەزانین چۆن لێبووردە بین و بە دوای تۆڵەدا نەگەڕێین چاک ئەزانین خۆمان بدەین لە گێلی!فێربووین کە نابێ ئەوەنە چاو لە دەستی کەسانی تر بین و هیوامان بە کەسا هەڵنەواسین..! تەنها خوامان بەسە!
ت

ەنها خۆمان باشترین هاوڕێی خۆمانین!
بایی ئەوە گەورە بووین.. ؛کە بە سادەترین شت، دڵمان تەنگ بێ..! بە هۆکاری بچوکیش، دڵخۆش ئەبین..!کەسێ بە عەقڵمان پێبکەنێ و بە گێلیشمان بزانێ، ئەڵێین:قەینا، توخوا با هەر وا بزانێ، کە فەقیرین!سوودی چیە بزانێ ئێمەش لە دنیا حاڵیین!ئەوەنە گەورە بووین ئیتر ئەزانین متمانەمان بەکێ هەبێ و بە کێ نەبێ!
ئــــــای..چەند لەسەرخۆ گەورە بووین

████ 60% *___*







تۆش گەشتووی بەمە؟






ئیند فلاش باڪ-
ئیند پـۆڤ جۆنڪوڪ
«ئـــێـــــســـــــتــــــا»




✧ ▬▭▬ ▬▭▬ ✦✧✦ ▬▭▬ ▬▭▬ ✧










هانسو و جۆنکوک دوای ماوەیەک لەماچ کردنی یەکتر و ڕۆیشتی پیاوەکان هانسو بەهێواشی لێوی دوورخستەوە لێی و هەردووکیان هەناسەیان توند ببو سەیری چاوی یەکیان کرد چاوی جۆنکوک هێشتا
خۆشەویستی ئەبینرا لێی بەڵام هانسو تەنها ڕووخسارێکی سارد بوو لین بەبێدەنگی و تێنەگەشتوی سەیریانی ئەکرد.









"سوپاس بۆ ڕزگار کردنمان دەی لین با بڕۆین"
هانسوو بەساردی چاوی لەچاوی جۆنکوک لاداو
دەستی لینی گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشا.








" تــۆ بڵــێی من هــەروا گیـرۆدەبمێنــم!"جۆنکوک بەچرپە وتی و ڕوی سوڕاند کاتێک لەکۆڵانە تاریکەکە هانسو و لین دیار نەمان وتی."ڕۆشت،دەی بەهەر حاڵ یەکەم مردنم نەبوو!"پێکەنینێکی شکاوی کرد.






▬▭▬ ▬▭▬ ✦✧✦ ▬▭▬ ▬▭▬ ✧







هااییی بندقەکان ئەویش پارتی نوێی
زۆرم نوسی هیوادارم بەدڵتان بێت زۆرترین
ڤۆت و کۆمێنت پارتی نوێیە ئەم چیرۆکە بخەنە لیستی ڕیدینگ

══✿══╡°˖✧✿✧˖°╞══✿══

Comment