ڕۆژێکی باراناوی - چاپتەر ٥-



ماوەی ٣ مانگە ئەدێلینا هەوڵی کۆ کردنەوەی پارچەکانی میکانۆکەی بوو بەڵام هێشتا پارچەکانی وون بوو کە نەیدەتوانی بیدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووبارەکەی بێتە دەرەوە و بە ئازادیانە هەناسە بدات و سیەکانی تێر بکات.
تەنها بوو زۆر تەنها ماڵەکەی هەر وەک خۆیەتی تەنها کەلوو پەلەکانی باپیرە و ڕۆحی باپیرەی نەماوە، باپیرەی پارەیەکی زۆری بۆ بە جێ هێشتبوو بۆ ئەدێلینا زۆر بوو کە بۆ ئەدێلینا ئەوە پارەیەکی زۆر بوو نازانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکات بەڵام بڕیاریدا هەڵی بگرێت ڕۆژێک لە ڕۆژان پێویستی پێ ئەبێت، مناڵەکانی داوای خانووەکەیان کرد لە ئەدێلینا کە بە حەق ئەبێ بۆ مناڵەکانی بێت بەڵام باپیرەی وەسێتی کردبوو هەموو موڵکەکانی بچێتە ژێر دەستی ئەدێلینا.
ڕۆژێکی باراناوی بوو هەمووان بە چەترەکانیان غاریان دابوو بۆ کولانەکانیان بۆ ئەوەی گریانی هەورەکانیان بەر نەکەوێی و زیانیان پێ نەگات، بەڵام ئەدێلینا بەم بیرو ڕایە بیری نە ئەکردەوە، ئەو حەزی بە باران بوو پێی وابوو کاتێک ئەو ئەگریێت بارانیش هاو خەمی ئەبێت و ڕێگر ئەبێ بۆ ئەوەی فرمێسکەکانی بەتەنها لە چاوە گەشاوەکەی بڕژێت، ئەزانن هەستێکی چۆنە کاتێ باران ئەبارێت لە لای ئەدێلینا؟
وەک ئەوەی هەورەکان خەمێکی زۆری هەیە بە هەموو هێزی ئەگری بە بێ ئەوەی گرنگی بە کەس بدات کە ئەگری...
هەنێک ڕقیان لێیە و هەنێک سوودی لێ ئەبینن!
بەڵام بۆ ئەدێلینا تەواو جیاواز و پڕ مانا بوو..
ئەدێلینا بەرامبەر تەلەفزیۆنەکە دانیشتبوو دوای ٣ مانگ بڕیاریدا کەمێک هەواڵ لەم وڵاتە گەورەیە بزانێ کە چەن بێ ئاگایە لێی.
لەسەر کەناڵێک وەستا کە دەروون ناسێک بە زەردە خەنەیەکەوە قسەکانی وەک دەرمانێک ئەگەیەنێ بە ڕۆحە بریندارەکان، ئەدێلینا زۆر بە سەرنجەوە لەو دەروون ناسە گەنجەی ئەڕوانێ بە جۆرێک هەموو قسەکانی ئەچەسپا بە دڵی ئەدێلیناوە وەک ئەوەی دەروون ناسەکە ئاگای لە حاڵی ئەم بەستە زمانە بێت و ئەویش لە ڕێگەی قسەکانیەوە برینەکانی دەست بەجێ ساڕێژ بێت، کاتێک باپیری ئەوی نارد بۆ لای دەروون ناسێک خۆی بە شێتێک ئەهاتە پێش چاو نەک نەخۆشێک کە ڕووخاو بێت لە لایەن دەروونیەوە، دەروون ناسەکە لێی بێزار بوو چونکە هیچ قسەیەک لە دەمی نە ئەهاتە دەرەوە، دەروون ناسەکەش بە بێزاری پێی ئەوت :
-من ناتوانم تۆ چارەسەر کەم خۆت ببە سینۆهەی خۆت ئۆباڵی شکست و نەهامەتیەکانت مەخە گەردنی کەسیتر!
دەروون ناسەکە ناخی ئەم کچەی وێرانتر کرد لە جاران و لە پێشتر زیاتر گۆشەگیر بوو چونکە هەر بە ڕاستی پێی وابوو بوەتە بارگرانی بۆ دەوروو بەرەکەی، بریا ئەدێلینا زانیبا بە چ شێوەیەک بژیێت یا کەسێکی چنگ بکەوتایە کە شێوازی ژیانی فێر بکردایە.
لەسەر کەناڵەکە ژمارەی شوێنەکەی ئەو دەروون ناسە نووسرابوو ئەدێلینا خێرا ژمارەکەی لای خۆی هەڵگرت لەوانەیە ڕۆژێک بیر بکاتەوە و پێویستی بەم دەروون ناسە دەم بە خەندەیە بێت.
ئەدێلینا هەستا و ڕۆیشتە دەرەوە لە ماڵەکە هاتە دەرەوە بە جلێکی تەنکەوە ڕۆیشتە ناوەڕاستی شەقامە چۆڵەکە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی کاتێ فرمێسکی هەورەکان تکە بە تکە ئەکەوتنە قژی ئەدێلینا دواتر بۆ دەموو چاوی و جەستەی، بە تەواوی گیانی تەر بوو بوو بارانەکە ڕۆحە وشک بووەکەی تەڕ کرد و ناخە پڕ ڕووبارەکەی ئازاد کرد و فرمێسکی لەگەڵ هەورەکان ئەتکاند وای لێ هات نەت دەزانی کامیان فرمێسکی هەورەکانە و کامیان فرمێسکی چاوە بڕیقە دارەکەی ئەدێلینایە کە ئێستا ئەو چاوە گەشاوە جوانانەی پێشتری گۆڕاوە بۆ چاوێکی پڕ خەم و هەستی شاراوە و لەبەر گریان ژێر چاوە گەشاوەکەی ڕەنگی ڕەشی لە خۆ گرتووە و بە تەواوی ئەو چاوانەی پێشتری نەماوە کە ئێستا فرمێسکەکانی لەگەڵ هەورەکان هاوبەش پێ ئەکات..

Comment