پیسی کۆمەڵگا - چاپتەر ٩-


دکتۆرەکان بە شڵەژانەوە لەمبەر و لەوبەر ئەسووڕانەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەم خۆکوژە کە چۆن بە بێ هەستانە پێستە ناسکە درەوشاوەکانی بڕی، بەڵام کەس هۆکاری ئەوەی نە ئەزانی بۆچی ئەم خۆکوژە ڕقی لەو پێستە جوانەی بوو کاتێک هەر کەسێک بیبینایە بەخیلی پێ ئەبرد، ئەو ڕقی لە هەموو شتێکی خۆی بوو..
هەر کەسێک بە بینینی ئەدێلینا قسەی ئەلەق و بەلەقیان بۆ درووست ئەکرد بەڵام قسەکانیان ڕێک پێچەوانەی حەقیقەتی ئەدێلینا بوو.
نابینن چی ئەگووزەرێ بە فیشەک ئەوەی هەشەی نایهێڵن.
نابینن چی ڕووی داوا ئەوەی ڕووشی داوە لو گۆڕی ئەنێن.
نابینن ناخی چۆن وێران بووە بووە ئەوەی وێرانیش بووە وردی ئەکەن.
هەندێک شت بە چاو نابینرێت مانای ئەوە نییە تۆش ڕێگەپێدراو بیت بۆ ڕسوا کردنی!
بیرت نەچێت کەسیش تۆ نابینێت ئەبێت تۆش خۆت ئامادە بکەیت بۆ حەق لێ کردنەوەی برینەکانی ئەوان..
هەمیشە پیاوان شتەکانیان ئەشاردرێتەوە کاتێک شتانێکی زۆر پیسیشیان کردبێت، بەڵام ئافرەت؟ هەمیشە خاڵێکی لێ ئەدۆزنەوە بۆ پیس کردنی ناویان لە ناو کۆمەڵگا لە کاتێکا بێ دەسەڵات ترینیان بووە..
بەڵام ئایا هەموو ئافرەتێک وەک یەکن؟ ئایا هەموو پیاوێکیش وەک یەکن؟ بێگوومان نەخێر! بەڵام ئەوەی زیاتر ئەچەوسێرنرێتەوە ئافرەتانن ئەوەشی زیاترئەیانچەوسێننەوە پیاوانن..

Comment