زیندانەکەی - چاپتەر ٣-


ئەدێلینا تا تەمەنی حەڤدە ساڵی بەم شێوەیە ژیا لە چوار بنمیچەی تەنگ و تەسک، ئەو ژوورەی ئەدێلینا بە زیندانەکەی ناوی دەبرد.
هەر کەس هاتبایە ئەو ژوورە هەستی بەزەیی بە ناخی کەسەکە بڵاو دەبوویەوە هەرچی زووە لەو ژوورەی ئەهاتە دەرەوە، ئەو ژوورە بۆ ئەدێلینا زیندانێکی ناخۆش و ئەشکەنجەدان نەبوو! بەڵکوو ئەو ژوورە بوو دەیتوانی بە ئارەزووی خۆی ئەو شتانە بکات کە ئەرەزووی تیایدا هەبا، ئەو هێشتا بە کچێکی بێ هێز نەمابوویەوە ئەو هێشتا ناخی بەهێزی مابوویەوە بەڵام توانای درووست کردنەوەی قەڵا ڕووخاوەکەی نەمابوو سەر لە نوێ درووستی بکاتەوە.
دوای مردنی باپیرەی بەهۆی نەخۆشی سەڕەتان کە ماوەیەک بوو هەیبوو دکتۆر تەنها شەش مانگی پێدابوو لە ژیان، ئەدێلینا بەردەوام چاودێری ئەکرد و خزمەتی ئەکرد، ئەو تاکە کەس بوو بۆی مابوویەوە زۆر خەمی بوو تەنانەت ئەگەر بیشی زانیبا ئەمرێ بەڵام هەر خزمەتی ئەکرد، ئەو پارانەی چەندەها ساڵە لە زیندانەکەی کۆی کردبۆوە هەمووی دا بە نەخۆشی باپیرە ئازیزەکەی، بەڵام ئەدێلینا دەسەڵاتی نەبوو بەرامبەر ئەو نەخۆشیە چونکە کۆتاییەکەی هەر مردن دەبێت!
ڕۆژی پرسەت باپیرەی زۆر سەخت بوو بۆ ئەو چونکە ئەبوو ئەو بەڕێوەی بەرێت چی ئەگەر دایکی ئەبووایە کچی باپیرەیەتی ئەو بەرپرسیارەتی پرسەکەی لە ئەستۆ بگرێت بەڵام هەرگیز دایکە بێ ویژدانەکەی ئەو کارە ناکات!
ئەو ئەدێلینایەی ماوەی چەن ساڵە خۆی لە لەو ژوورەی بەند کردووە کە بە زیندانەکەی ناوی دەبرد، ئێستا بە بێ هێزی پرسەی باپیرەی بە ڕێوە ئەبات،

Comment