ئازاد کردنی فمێسکەکان - چاپتەر ٤-


ئەدێلینا چونکە تەمەنی حەڤدە ساڵ بوو نەبوو بووە هەژدە ئەبوو کەسێک ئەو لە خۆی گرێت بەڵام هیچ کام لە خزمەکانی ئەویان لە خۆیان نەدەگرت تەنانەت دایکیشی چونکە ئەویان بە شێت ناو دەبرد! دایکی لە پرسەکەی بەردەوام بوو لە وتنەوەی :
-ئاهـ من دەمزانی ئەم کچە بێ سوودە بۆیە هەر لە سەرەتاوە لە کۆڵ خۆمم کردەوە!.
ئای ئەگەر دەیزانی ئەم قسەیە چۆن وەک چەقۆیەک چوو بە دڵی ئەدێلینادا، ئەدێلینا ئەو ڕۆژە تەنانەت یەک فرمێسکیشی نەڕشت تەنانەت دوای ئەو هەموو قسە ناخۆشەی خزمەکانی کاتێ بە دایکیان ئەوت، بۆ ئەو فرمێسکی مابوو بۆ ڕشتن؟ ئەو فرمێسکەکانی بووبوو بە ڕووبار و ئێستا تیایدا نوقم بووە کێ ئاگای لەو ڕووبارەیە؟
کەس ئامادە نەبوو بۆ ئەوەی ئەدێلینا لە خۆ هەڵگرێت، ئەدێلیناش نەیدەویست کەس لە خۆی هەڵگرێت و بە چاوی بەزەییەوە سەیری بکات، وە لەوەش زیاتر دەترسا لە پڕ ڕووبارەکەی شەپۆلێک خۆی لە کەسی بەرامبەردا بدات ئەو کەسەش بە کەسێکی خراپ بیبینێت.
هەموو کەس دڵێکی هەیە بشکێت ناخێکی هەیە توڕە بێت گیانێکی هەیە زامدار بێت، ئەدێلیناش بەم شێوەیەیە بەڵام ئەوە ئەدێلینای بەستەزمان بوو کە خەڵک وای دەزانی ئەو شایەنی ئەو شتانە نییە ونابێت وای لێ بێت!
دوای پرسەکە ئەدێلینا گەڕایەوە ماڵەوە ڕووباری فرمێسکەکانی ئازاد کرد و ئەو بێ هێزیەی لە فرمێسکەکانی دەرخست و دەنگی هەنسک و هاوارەکانی تەواوی ماڵەکەی گرتەوە هەر کەسێک بە پێش ماڵەکەی بهاتایە وای دەزانی قیامەت لەو ماڵە ڕوویداوە، نەیدەزانی چۆن ئەم کچە نوقم بووە لەو ڕووبارە!
ئایا ئەکرێت دووبارە قەڵاکە بنیاد بنێتەوە؟ ئایا کەس هەیە بێت ئەو ڕزگارکات لە ڕووبارەکەی؟ کەس هەیە بە چاوی بەزەیی سەیری نەکات؟ کەس هەیە ڕەخنە لە بیر کردنەوەکانی نەگرێت؟ کەس هەیە خەونەکانی بە شتێکی بێ مانا نەزانێت؟
لەوانەشە کەس نەبێت..
لەوانەیە بەم شێوەیە بمێنێتەوە بۆ هەتا هەتایە هەتا لە ناو ڕووبارەکەی ڕۆح دەرئەدا و ئەمرێت..
ئەوە زۆر زۆر بوو بۆ ئەدێلینا بە ڕادەیەک زۆر بوو خەریک بوو چۆک دا بدات و بچێتە ژێر گڵەوە و چیتر بەردەوام نەبێت لەم ڕێگایەی کە تەواو نابێت، ژیان بە جۆرێک بێ بەزەییە هەر کە لە دایک بوویت بە گریانەوە چاوەکانت ئەم دوونیا پڕ سەیر و سەمەرەیە ئەبینێ ڕێگا.

Comment