هێلانەیەکی تازە -چاپتەر ٦-

بێگوومان هێشتا نەبوو بوویە ١٨ ساڵ، خاڵی کە لە تەمەنی چلەکاندایە ماوەیەکی زۆر بوو هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردبوو وە هیچ مناڵێکی نەبوو داوای لە ئەدێلینا کرد بێت و لەگەڵ ئەو بژی، ئەدێلینا کاتێک زۆر مناڵ بوو تەمەنی ١ ساڵان بوو پێش مردنی باوکی ئەوی دی بەڵام ئەوی هیچ بیر نەماوە تەنانەت ناویشی لە بیر کردبوو، بیستبووی لە شاری بەرلین ئەژی لە ئەڵمانیا ئەوە تاکە زانیاری بوو کە لەسەر ئەوی ئەزانی ئێستا ماوەی ٤ ساڵە هاتۆتەوە فەرەنسا گوایە لێرە دەستی بە ژیان کردۆتەوە بە تەنها، ئەو ئامادە بوو لە پرسەکەی باپیرەی بەڵام ئەدێلینا بۆ ساتێکیش سەری بەرز نە ئەکردەوە بۆ بینین و ئاشنا بوون بەو خەڵکە نەناسراوانەی ئەوێ کە بە ناو هاوڕێ و ناسیاوی باپیرەی ئەون! سەرەتا ئەدێلینا ڕەتی کردەوە کە لەگەڵ خاڵی بژی ئەو هیچ شتێک دەربارەی ئەو نازانێ پێی باشتر بوو بە تەنها بژی هەتا لەگەڵ کەسێکی نە ناسراو کە بە ناو خاڵتە و برای دایکیەتی بەڵام دایکی پەیوەندی پێوە کرد و وەک هەموو جارێک بە قسەی ڕەق داوای لە ئەدێلینا کرد بڕوات و لەگەڵ ئەو بژی، بۆیە ناچار بوو ئەم کارە بکات دەبێ لەگەڵ خاڵی هەر چۆنێک بێت خۆی بگوونجێنێ...
کەلوو پەلەکانی بە تەواوی پێچابوویەوە بەم زووانە ئەم ماڵەی کە لە مناڵیەوە لەگەڵ باپیرە ئازیزەکەی کە تاکە کەس بوو بە ڕۆح و بە دڵ گرنگی پێ داوە ژیاوە لەگەڵیدا، هەر سووچێکی ماڵەکە یادگاری ئەوە، ئێستا ماڵەکەی کەسانی تازە دێتە ناوی و یادگاری تازە ئەنووسرێ لە ماڵەکەی خۆی و باپیرەی!
ڕۆیشت بۆ ماڵی خاڵی، ماڵێکی گەورە بوو دیار بوو کە خاڵی زۆر زەنگین بێت بەڵام ئەدێلینا باکی بەو شتانە نییە ئەو کچێکی سادە و بێ داوا کاری بوو وە پارەشی زۆر زۆرە کە خۆی کۆی کردۆتەوە و ئەوانەی باپیرەشی بۆ ماوەتەوە بۆیە تەنانەت تۆزقاڵێکیش باکی بە پارەکانی خاڵی نییە، ڕۆیشتە ژوورەوە و یەکەم کەس بەرەو ڕووی هات پیاوێک لە تەمەنی چلەکان دایە، دەم بە خەندە بوو دڵنیابوو ئەوە خاڵیەتی دایکی وتی کە ناوی 'ئەلبێرت جۆنێس'ـە.
خاڵی پێشوازیەکی گەرمی لێ کرد و بردی بۆ هۆڵەکە دانیشتن خاڵی بەردەوام بوو لە گفتووگۆ کردن لەگەڵی بە شیرینی بەڵام ئەوەی ئەدێلینا ئەیکرد زەردەخەنەیەکی بە زۆر بوو کە ئەوە زۆریش بوو بۆ ئەو دوای ئەو هەموو ساڵە کردنی زەردەخەنەیەک.
ژووری مانەوەی ئەدێلینای پیشاندا و ئەدێلینا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بیری لەوە کردەوە، چۆن ئەگوونجێت لێرە؟ چی ئەگەر خاڵی بزانێت توانای قسە کەردنی لە دەست داوە؟ چی ئەگەر بزانێت ئەو توشی خەمۆکی(depression)بووە؟ ئایا خەمۆکیەکەی زیاد ئەکات لەم ماڵە؟ یاخود لە جاران خراپتر ئەبێت؟ ڕێگاکەی بەرەو کوێی ئەبات؟ خاڵی ئەو کەسەیە کە لە ڕووبارەکەی دەری ئەهێنێت؟ یان ئەو کەسەیە کە ئەیخنکێنێت؟

Comment