هەستە وێران کەرەکان -چاپتەر ١-


هەستەکان، هەستەکان پڕیەتی لە نهێنی نامۆیی..
بە شێوەیەک هەمووان جۆرە هەستێک سەرهەڵدەدات بۆیان جیهانە تایبەتیەکەیان سەراوژێر ئەکات، هەندێک کات هەستەکان بە تەواوی ئەتگۆڕن و وەک مەتەڵێکی لێ دێت کە پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی یەکجار زۆر هەیە بۆ شیکار کردنی، جاری واش هەیە مەتەڵەکە ئەوەندە قورس ئەبێت کە شیکار کردنی ئەستەم ئەبێت! وە بە پشتگوێ خستنی هەستەکان کۆتایی پێ دێت. هەستەکان بەرەو ڕێگای جیا جیا ئەڕۆن و پێویستە کەسەکە وریا بێت لە هەڵبژاردنی ڕێگاکان، هەندێک جار ڕێگا ئەبێتە لە ناو بردنت و هەندێک ڕێگاش باشکردنت، هەندێک کاتیش مەتەڵەکە کارەساتێک لە مێشکت درووست ئەکەن وات لێ دێت بووەستیت و چاوەڕوان بیت ڕێگاکان خۆی بێتە پێشتوو تۆش پیایدا بڕۆین بێ ئەوەی بزانی کۆتایی ڕێگاکە تاریکیە یاخود ڕووناکی؟
پێت ناوەتە دوونیا ڕێک هەروەک کتێبێکی کراوە سادەو نەنووسراو دەبێت چارەنووسی خۆت دیاری بکەیت، خۆت نەک کەسێکیتر، هاتوویتە دوونیا وەک تۆیەک دەتوانیت بە هەمات تۆ بمێنیتەوە هەتا مردن بەڵام دەشتوانی گوڵ بیت و شکۆفە بکەیت وە دەشتوانیت درەخت بیت و باڵا بکەیت، بەڵام هەستەکانت ڕۆحت ئەشۆنەوە و بەتەواوی ئەیکەنەوە بەو تۆیەی سەرەتا هاتیتە دوونیاوە، من بەس باسی هەستەکان ناکەم لێرەدا کە ڕۆحت لە ناو ئەبەن من باسی هۆکارە کوشندەرەکەی ئەکەم کە لە لایەن مرۆڤی بێچارەوەیە کە بە قسەکانیان تەنانەت بە یەک قسەش ئەتوانن ئاگری ناخی تۆ هەڵکات! ئەو دەمەی بڵێسەت لێ بەرز بۆوە ئارەزووەکانت لەم ئاگرە دەسووتێن هیواکانت لەم ئاگرە دەبنە خۆڵەمێش خۆشت کە وەک زێڕیک بوویت لەم ئاگرەدا دەتوێیتەوە و هۆکاری بوونت لە بیر دەچێتەوە...
لە یادت بێت ژیان قوتابخانەیە هەندێک لە وانەکان دەبێت لەسەر ئاسمان بنووسرێت تا هەمووان بیبیستن و تێبگەن بۆ ئەوە لە تاقی کردنەوەکەدا نەکەونە بەر تیری مەینەتی و چۆک دا بدەن و ببنە حاڵ وێرانکەرێک...
وەک وتمان ژیان قوتباخانەیە کەواتە نابێت یەک سات یەک ڕۆژ یەک خۆشی یەک هەناسە یەک خەم یەک لە دەست بدەین ئەو کات لە ناو تاقی کردنەوە لە یەک پرسیار ئەچەقین و ناتوانین شیکاری بکەین، ئێمە تەنها قوتابیەک نین لەم ژیانە یاساکانمان بۆ دانراوە پێویستە خۆمان ڕێگاکە هەڵبژێرین نەک کەسانیتر هەڵی بژێرن!

Comment