-ڕوونکردنەوە-





سڵاو!
حەزم کرد ڕوونکردنەوەیەکی تەواو بدەم دەربارەی ئەم چیرۆکە، وە هۆکاری نووسینی.
ئەم چیرۆکە بە تەواوی ژیانی تەواوی هەرزەکارەکان ئەگرێتەوە، لەوانەیە بە تەواوی ڕوون کردنەوەی تیا نەبێ لە ناو نووسینی چیرۆکەکەدا، بەڵام ئەگەر بە تێبینیەوە بیخوێننەوە ئەزانن کە بە تەواوی هۆکاری نووسینی چییە، هەمووان هەرزەکار ئەچەوسێننەوە و بەهۆی ئەوەی هەرزەکارن گاڵتەی پێ ئەکەن و ئەیشکێننەوە و قسەیان پێ ئەوترێت لەبەر ئەوەی هەرزەکارە و حەزەکان و بیر و ڕاکانی گێلانەن بەهۆی تەمەنەکەیانەوە بیری جیاواز دەرئەبڕن بەڵام بە پێچەوانەوە کە نازانن هەندێک شت کە هەرزەکار دەیزانێت کەسانی پێگەیشتووش نایزانن بەس هەرزەکار بەم شێوەیە ناوی براوە، هەر بۆیەش زۆربەی هەزرەکاران لەو تەمەنە دووچاری گۆشەگیری و خەمۆکی و ڕق لێ خۆبوونەوە ئەبنەوە، وە بە تایبەتی لە کۆمەڵگای خۆماندا هەرزەکار بە سەرکێش و هەڵەشە دا ئەنێن، بۆچی؟ چونکە عادەتەن لە تەمەنی هەرزەکارا حەزت بە شتانێک ئەچێ ئەشزانی هەڵەیە بەڵام گرنگی نادەی و دەیکەیت، هەندێک جاریش نازانیت هەڵەیە ڕاست و هەڵە لە یەک ناکەیتەوە بۆیە دەیکەیت و بەمەش هەڵەیەکی گەورەدەکەی کە پەشیمانی بە دوادا دێت، بۆیە ماڵەوە بە شێوەیەکی هەڵە ڕێگری ئەکەن لە کردنی هەر شتێک لە جیاتی ئەوەی بە شێوەیەکی ڕەوان ئامۆژگاری بکەن، جا ئیتر ئەوە خێزان تا خێزانێکیکە جیاوازە چۆن ئامۆژگاری ئەکەن هەندێک دایک و باوک بە تەواوی هاوڕێن لەگەڵ مناڵەکانیان هەندێکیش بە پێچەوانەوە، وە دوای ئەوەش کاتێ کچیت دووچاری دەستدرێژی ئەبیتەوە یاخود بدرێی بە شوو بە زۆر، من لێرە تەنها دەست درێژیم تێ خست بۆ کورت کردنەوەی چیرۆکەکە نەمویست زۆر درێژی بکەمەوە، بەڵام ئەوەم گەیاند کە باوەڕ بە کەس نەکەیت تەنانەت نزیکترن کەست تۆ نازانیت ئەو لە دواییدا ئەتوانێت چیت بەسەر بێنێت، وە چوونە لای دکتۆری دەروونی کە لە لای زۆربەی خەڵک چوونە لای دکتۆری دەروونی بە مانای شێت دێت، کاتێک تۆ لە لایەنی دەروونیەوە باش نیت مانای ئەوە نییە کە شێت بیت، کاتێک کێشەیەکت هەیە و لە لایەنی دەروونیەوە برینداریت ئەوە ئاساییە بە شێوەیەکی ڕەوان ماڵەوەت تێ بگەیەنی کە پێویستت پێیەتی، وە ئەوەش مانای شێتی نییە، وە هەروەها کۆڵ نەدانی ئەدێلینا لە لایەک کە بە هەر شێوەیەک بێ بە سەربەرزیەوە مرد، هەر چەن ژیان بێ بەزەیی بوو بەڵام هێشتا گەشاوە بوو، ئەگەر حاڵتان خراپە و ئەم چیرۆکە ئەخوێننەوە و سەیرکەن و ژیانتان بەراورد بە ئەدێلینا بکەن کە چۆن دەبوو ژیانتان ئەگەر وەک ئەو یان خراپتر با؟ بەرگە گرتن باشترە لە کۆڵدان، وە بۆ کتێبەکەی ئەدێلینا و ئەو وتانەی لە کۆتایی پارتدا دامنا، ویستم ئەوە دەربخەم هەر نووسەرێک کە شتێک ئەنووسێت هۆکاری خۆی هەیە بۆ نووسینی، وە هۆکاری منیش بۆ نووسینی چیرۆکێکی لەو شێوەیە شتێک بوو، بینینی جۆرەها هاوڕێم لە ژیانێکی لەم شێوەیە بوو، چەندەها هاوڕێم بینیوە کە چۆن ژیانیان کردووە هەر بۆیەش چیرۆکی ژیانی هەمووانم لە ژیانی ئەدێلینا دانا، لەوانەیە بەشێکیان ئەم چیرۆکە بخوێننەوە ئەوانیکەش خۆزگەم دەخواست بیخوێننەوە، وە هەروەها بەشێکی خۆمم تێ خست کە نووسینی ئەم چیرۆکە هۆکارێک بوو بۆ خۆم بۆ پێدانی هیوا بۆ خۆم، وە ئەوەی خۆشم کە فێر بووم لێوەی ئەوە بوو گوێ بۆ خەڵک نەگرم کە چۆناهی قسەکانیان تێم ئەگرن لە لایەنی حەز و ئارەزووەکانم چی ئەگەر کەسانێکم هەبوو پشتمیان ئەگرت و بە شتێکی بێ مانایان دا نە دەنا بەڵام کەس نییە بتوانێت بشتگوێی قسەی ناخۆش بکات، بەڵام بە تەواوی نووسینی ئەم چیرۆکە هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بە تەواوی بشتگوێی هەموو ئەوانە بکەم، بە هیوام ئەم چیرۆکە یارمەتیتان بدات کە چۆناهی دووچاری کێشە و ناخۆشی ژیان ببنەوە و خۆڕاگر بن.

Comment