یەکەم دیدار - چاپتەر ١٢-



ئەدێلینا ئێستا بووە بە ١٨ ساڵ مافی خۆیەتی ئەو بڕیارە بدات کە خۆی ئەیەوێت لە ژیانیدا، خانوێکی بچوکی کڕی بەو پارانەی کە چەندەها ساڵە کۆی کردۆتەوە لە ناوچەیەکی ئاسایی، هەروەها حەفتانە ٢ ڕۆژ دیداری هەیە لەگەڵ دکتۆر 'ڤیکتۆر ڕۆلێستۆن' ئەوە ناوی ئەو دکتۆرەیە و ئەمڕۆ یەکەم دیداریەتی جگە لە دیدارەکەی نەخۆشخانە..
ئەدێلینا زۆر شڵەژابوو ئەو هێشتا لە حاڵەتی تراوما بوو کە ئەوە زۆر قورس بوو زاڵ بوون بە سەریدا، ئەو هێشتا وەک فیلمێک ژیانی خۆی لە مێشکیدا لێ دەدرێتەوە، کاتێک هەستەکان زاڵ بوون بە دەریدا و نزیکترین کەسەکانی لە دەست دا و سووکایەتی پێ کراو دەست درێژی کرایە سەر، ئایا چیتر ڕووبەڕووی ئەبێتەوە؟ ئەوە ئاسان نییە زۆر قورسە، کە ئەدێلینا قسە کردنیشت لە خۆت زەوت کردبوو..


بە هێمنی هەنگاوی نایە ئەو شوێنەی کە ٥ دکتۆری دەروونی لێ دادەنیشێت شوێنێکی ئارامە وەک خانوویەک وایە و بەش بەشیان کردووە، وەک هەر نەخۆشخانەیەک بۆنی دەرمان نە دەهات بەڵکوو ئاسایی بوو وە شوێنەکە زۆربەی بە گوڵ ڕازێنرابۆوە دیمەنێکی زۆر جوانی بەوێ بەخشیبوو..
ئەدێلینا بە هێمنی لە شوێنی چاوەڕوان کردنەکە وەستا بوو چاوەڕێی ئەوە بوو بانگی بکەنە ژوورەوە، ئەو لە کاتی خۆیدا هاتبوو کە دەبوو بێت بەڵام پێویستە چاوەڕوان بێت تا ئەو نەخۆشەی پێش خۆی تەواو دەبێت لە دیدارەکە..
ماوەی نیو کاتژمێر ڕۆیشت تەنانەت لە کاتی خۆیدا هاتبوو بەڵام هێشتا ئەو نەخۆشە نەهاتبوویە دەرەوە، ئەدێلینا بێزار بوو هەوڵیدا خۆی بەو کتێب و ڕۆژنامانە سەرقاڵ بکات کە لەوێدا دانرا بوون، بەڵام ئەوە هیچ کاری لێ نەکرد و دوو ئەوەنە بێزار بوو لە چاوەڕوانی کردن، ویستی هەستێت و بڕوات چیتر چاوەڕوان نەبێت ئەو ڕقی لە چاوەڕوانییە، بەڵام هەر کە هەستا دەست بە جێ دەرگای ژوورەکە کرایەوە و نەخۆشەکە هاتە دەرەوە، سکرتێرەکەش ناوی ئەدێلینای هێنا و داوای کرد بێتە ژوورەوە، ئەدێلیناش ئەوەی کرد و ڕۆیشتە ژوورەوە کە کەمێک پێش ئێستا بەتەما بوو بڕوات..
دانیشت لەسەر ئەو قەنەفەیەی دانرابوو لە پێش مێزی دکتۆرەکە، دکتۆر ڤیکیۆر بە هێمنی بەخێرهاتنی کرد و دواتر قوڵ بوونەوە لە نێوان گفتووگۆکەیان..
دکتۆر ڤیکتۆر پرسی :
-بۆچی ماوەیەکی زۆر خۆت بەند کرد لە ژوورەکەت ئەو کاتە باپیرەت کۆچی دوایی نەکردبوو؟
ئەدێلینا هەناسەیەکی قوڵی هەڵ مژی، ئەم ماوەیە ناچارە کە زۆر قسە بکات، دەنگە نووساوەکەی هێشتا وەک خۆی کزە و بەرامبەر بە ئەستەم ئەتوانێت هەموو وشەکانی لێی تێ بگات.
ئەدێلینا وەڵامی دایەوە :
-گاڵتەیان بە بیر و ڕام تەنانەت بە پۆشینی جل و بەرگیشم دەکرد بەوەش هەستی ڕق لە خۆ بوونەوە بەسەرمدا زاڵ دەبوو.
دکتۆر ڤیکتۆر یەکسەر وتی :
-ئەو کاتە ڕابردوو بوو ئەی ئێستا؟
ئەدێلینا وەڵامی دایەوە :
-هەر چەندە کەم دێمە دەرەوە بەڵام کاتێک دێمە دەرەوە وا هەست ئەکەم هەموو چاوەکان لەسەرمە و هەناسەم بۆ نادرێت و ئەمەوێ هەرچی زووە بگەڕێمەوە ماڵەوە.
دکتۆر ڤیکتۆر سەری لەقاند و دەستی کرد بە ناردنی هێز لە ڕێی وشەکانی :
-ئێمەی مرۆڤ چاو برسین، لە ڕێی چاومان لە ڕێی وشەکانمان لە ڕێی ڕەفتارمان ئەتوانین کەسانی بەرامبەر بچەوسێنینەوە بۆ ئەوەی ئێمە لەوان باشتر بین هەموو شتێک ئەکەین و نامانەوێ کەسەکان لە ئێمە باشتر بن، ئەستێرەکان منافەسە ئەکەن لە ڕێی درەوشاوەکانیان بەڵام هێشتا ناتوانن پێشی یەک بدەنەوە چونکە ئەوان وا درووست کراو بوون درەوشاندنەوەیان لەوەندە زیاتر نەبێت، ئەستێرەیەکی گەورە کە ئێمە ئەیبینین لە ئاسمان پێمان وایە لە هەموویان گەورەتر و جوانترە بەڵام لە نزیکەوە لە هەموویان بچووکترە بەڵام بە هۆی نزیکیەکەی لێمان بەو شێوەیە دەر کەوتووە ئەوانەشی بچووک دیار بوون بەڵکوو گەورەتر بوو لەوەی ئێمە پێمان وابوو گەورەترینە، مرۆڤەکانیش وان نزیکەکان ئەبینی ئەدرەوشێتەوە و وا ئەزانی گەورەیە بەڵام لە نزیکەوە وا نییە دوورەکانیش نابینین و وا ئەزانین بچووک و نەزانن، تۆ ئەستێرە دوورەکە بوویت ئەگەر کەمێک نزیکت بکەوتنایەوە ئەیان زانی چەن گەورەیت بە هۆی دووریت بەم شێوەیە دیاریت، بۆیە پێویست ناکا چیتر ئەو هەستەت هەبێت و دوور کەویتەوە، ئەستێرەکەت پیشان بدە! هەموو کەس دووچاری ڕەخنە و قسە پێ وتن ئەبێتەوە لە لای مرۆڤەکان نەزانینی شتێک عەیبەیە و وا ئەزانن تۆ تەواو بە تەواوی نەزانیت و کەوتوویت لە ژیان، بەڵام وا نییە تەنها لەمەدا نازانیت مانای ئەوە نییە لە هەموویان نازانیت، کەواتە گرنگی بە ڕەخنەکان مەدە لە جیاتی ئەوەی بەو ڕەخنەیە برووخێی بەو ڕەخنەیە گەورەبە و ئەوەی نازانیت هەوڵبە لێی ببیتە زانا!

Comment