داوای یارمەتی -چاپتەر ١٠-



خۆشبەختانە ژیانی خۆکەژەکەیان ڕزگار کرد لە کۆتا چرکەی هەناسەدانیدا لە کاتێکا ئەدێلینا خۆزگەی ئەخواست ئەم هەناسەدانە بە ئازارەی بوونی نەبا!
بە قوڵی خۆی نەبڕیبوو ئەوەش دڵخۆشکەرانە بوو بۆ پزیشکەکان بەڵام پێچەوانە بوو بۆ ئەدێلینا.
ئەدێلینای ترساو ئێستا بە هۆش خۆی هاتۆتەوە و ئەترسێت لە خاڵی، بە تکاوە داوای تەلەفوونی کرد لە پەرستارەکە ئەویش دای پێی..
ئەدێلینا نەیدەزانی تەلەفوون بۆ کێ بکات کە چارەسەری ئەم ڕێگا پڕ برینەی ئەکات؟
بەڵام بۆ چرکەیەک دەروون ناسەکەی سەر تەلەفیزیۆنەکەی بیر کەوتەوە، ژمارەکەی لەبەر بوو چونکە چەندەها جار ژمارەکەی ئەوتەوە و هەوڵی ئەدا پەیوەندی پێوە بکات بەڵام دوودڵی نەیهێشتبوو بیکات..
بۆیە بە خێرایی ئەم جارە بە هیوا و هێزێکی زۆرەوە ژمارەکەی نووسی و پەیوەندی پێوە کرد، بە دەنگ لەرزیەکی زۆرەوە داوای یارمەتی کرد لە سکرتێری دەروون ناسەکە نەک دانانی مەوعیدێک بۆ گفتووگۆ کردن لەگەڵ دەروون ناسەکە، سکرتێرەکە نەیدەزانی چی بکات تەنها هەوڵی هێمن کردنەوەی ئەدا و بە خێرایی بە دەروون ناسەکەی وت و ئەدێلینایان دڵنیا کردەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا ئەگەنە ئەوێ بۆ یارمەتی دانی..

Comment