نەوتراوەکان - کۆتایی-



هەندێک لەو پارچە نووسراوانەی ئەدێلینا لە کتێبەکەی نووسیبووی


وتنی"من باشم" "خۆش ئەژیم" "هیچم نییە" "ناگریم" "خەمم نییە"
ئەکرا ڕاستی بان؟ ئەکرا؟ وەک ئەڵێن هەرزەکار شت گەورە ئەکاتەوە و خەمی خۆیان ئەکەن بە دوو ئەوەنە بۆ سەر دڵیان، کەواتە بۆ لەو خەمە گەورەیە ناگەیت و لەسەر شانمانی کەم ناکەیتەوە؟ بۆچی بەردەوامی لە شکاندنەوەمان؟ بۆچی بەردەوامی لە خۆشکردنی بڵێسەی ئاگرەکە؟ بۆچی بەردەوامی لە نقوم کردنمان لە ڕووبارەکە؟ دەی چی ئەبوو پڕ بە دەنگم هاوارم بکردایە "نەخێر من هیچ باش نیم لە ئێستایا زۆر زەحمەت ئەژیم زۆر شتم هەیە بۆ وتن و بۆ کردن من هەموو شەوێک ئەگریم خەمەکانم بووە بە هاوڕێم" نە ئەبوو بمگووتایە لە بە هاوارەوە لە جیاتی ئەوەی لێرە یان لەسەر پارچە وەرەقەیەکی بنووسم؟ ناخم پڕە بە جۆرێک لەو ناخە پڕەم ڕووبارەکەم سەری هەڵدا و نووقمی کردم، دە دەی لێم گەڕێن با پڕ بە سینەم هاوار بکەم و هەموو ناخم بەتاڵ بکەمەوە و ئیسراحەت بکەم!! بەس بە کردنی ئەوە تەنها بە هەرزەکارێکی شێتم ئەزانن، وە منیش نامەوێ لەوە بێ هێزتر و داماوتر دەرکەوم، هەمیشە باشترینەکان پیشان ئەدەم بۆ ئەوەی نەزانی چەن وشە پڕ لە قینەکانت ئەبێتە مەینەتیەکی کوشندە بۆم...


ئەکرێ بووەستن لەو دوو وشە بێ مانایەی هەموو کەت ئەیکەنە کوێچکەم وەک بزمارێکیش ئەیچەقێنن بە مێشکم وەک گولەیەک ئەیدەن لە دڵم؟ من ئەوەم کە هەم بۆ بەردەوامی لە وتنەوەی "بگۆڕێ-بەسە وا ژیان مەکە ناگەی بە هیچ-شێت بووی بەسە بگۆڕێ-بێزار نابی لە ژیان کردن وا-قەت فێر نابی بگۆڕێ!" دەی ببینە چۆن ورد ئەبم بە وشەکانتان!! ئەیبینی؟ بێگوومان نەخێر! چونکە بەردەوامم لەوەی پشتگووی دەنگەکان بکەم، بەڵام دەنگەکان بە بێ ئاگاداری بەردەوامن لەوەی خیانەتم لێ بکەن..
دەی من تەمەنم بچووکە بەس ئەبینم کوێر نیم، گوێم هەیە ئەبیستم، دڵم هەیە ئەشکێ، مێشکم هەیە بەکاری ئەهێنم، کەواتە بۆ بەردەوامی لەوەی بڵێی مناڵی هیچ تێناگەی کە گەورە بووی ئەگۆڕێی و تێ ئەگەی..
ئەوەی دێ ئەڵێ بگۆڕێ ئەوەی ئەڕوا ئەڵێ وا بمێنەوە مەگۆڕێ، دەی وتم بۆ خۆم ئەژیم هەر کەس قەبری خۆی بۆ خۆی، بەس بۆچی بە ڕادەی بڵێسەی ئاگر ئەپرژێر بۆ پێستم هەتا ئێسقانم؟ ئەبینی ئازاری هەیە وشەکانی لە زارت دێنە دەرەوە بە زانینی ئەوەی سوودی ئەبێت بەڵام زیانی هەبوو بە خۆشکردنی ئاگرەکە؟ ئەگەر ئەوە تاوان با ئێستا قەڵەمەکەت لە دادگا هەر زووبوو شکابوو بە پەتی سێدارەشەوە کرا بوویت، بەس ئەوە لە بێ بەختی منە کە ئەوە تاوانێک نییە لەم ژیانە کە من ئەمەوێ بیکەم بە تاوان!
دووبارە خۆزگەکان بوونە دوکەڵ لە ئاسمان..


زۆر جار ئەکەومە ناو لێشاوێکی زۆر بە هێز کە نازانم کۆتاییەکەم بەرەو کوێم ئەبات، خۆزگە ئەخوازم زۆر شت ئاسایی با بۆ کردنی، ئەوەی ویستووتە بیکەی نەویستراوە ئەوەی نەتویستووە بیکەیت ویستراوە بۆیە ئەکەویتە قوڵاییەک ئەبیتە نەزانێک کە نازانێ کام ڕێگایە هەڵبژێرێ، خۆزگە خواستن بۆ شتەکان بێ مانایا لە کاتێکا ڕوو نادەن تۆ هەردەم بەردەوام و بەردوام خۆزگەیان پێ ئەخوازیت و خەیاڵیان بۆ ئەکەیت و خەویان پێوە ئەبینی، نازانی ژیان بەرەو کوێتەوە ئەبات چەندێژ بتەوێ ئازاد بیت دوو ئەوەندە بەند ئەبیت، وتنی ڕاستیەکان بە ئازارترە لە درۆکان کەواتە بۆچی بەردەوامی لەوەی بڵێیت ڕاستیەکە بڵێ؟ ئایا ئەگەر ڕاستیەکەم وت لەو ڕووبارە تێ ئەگەیت کە شاردوومەتەوە بەو زەردەخەنەیەی کە هەمووانم پێ هەڵخەڵەتاندووە و هەمووان وا ئەزانن خۆشبەخترتنم، ئەتەوێ چی دەربارەم بزانی؟ ئەوەی ئەزانیت بەسە! چونکە ئەگەر لە ڕووبارەکە نزیک ببیتەوە بە خراپترین شێوە کە خەیاڵی بۆ ئەکەیت ئەتخنکێنێت...


ئەو وشانەی لەم پارچە کتێبەدا بوون هەموو ئەو وشانە بوون من لە ناخما زیندانیم کردوون، ئەو چیرۆکە هەمان ئەو چیرۆکەیە کە هەمووان بێ ئاگان لێی.
لەوانەیە ئەمە تەنها بە چیرۆکێکی ژیانی کچێکی داماو دا بنێی بەڵام نەتزانی لە پشت هەر چیرۆکێک واقعیەکی بە ئازار هەیە کە نووسەرەکە بە هەموو هەستەکانیەوە گەیاندوویەتی، لە کۆتاییدا من ئەو کچە لێقەوماوەکە بووم کە ڕێگا نەمابوو پیایدا نەڕۆم و نوقمی ئازار و نەهامەتی ئەبێت لە ڕووبارێکی بێ کۆتا و بێ چارەسەر، ئەی ئەم دەمەی ئەم کتێبە ئەنووسم چەندێک ئەچێژم کاتێک هەر سووچێکی مێشکم سەردانی ڕابردووە بە ئازارەکەم ئەکەن ئەوەش وام لێ ئەکا بۆ ساتێک بووەستم لە نووسین و فرمێسکی خەم بڕژم و هەناسەم ڕسوا بێت و فرمێسکەکانم وەک کانیاوێک خۆیان بڕژێنن بەو چاوانەی کە خۆزگەم ئەخواست کوێر بوونایە و نابینا بانایە باشتر بوو لە بینینی ژیانێکی خەم و خەفەت و پەژارە کە ئێستا دەروون زانێک یارمەتیدا گیانی هیوای دەکرد بە بەرمدا و دەیکرد بە هەستێکی تەلیسماوی بەڕێزی بەرزی نازدار..
من بە تەواوی بێ چارە بووم خونچەی گوڵێک بووم کە بە بێ دەسەڵاتی و نەهامەتی گەشەی کرد، وەک ئەڵێن [ بای ئەجەل هات و لە ناکاو دەفتەری ژینی دڕیم تاکوو دوێنێ خونچە بووم ئەمڕۆ بە ناهەق هەڵوەریم]


•••••••••••••••••••




دڵخۆشم لە کۆتاییا چیرۆکەکەی ئەدێلینام کۆتایی پێ هێنا، ئەم چیرۆکە تایبەت بوو بۆم بە چەندەها هۆکار،
سوپاس بۆ خوێندنەوەی لە نووسینەکانی ترم هەوڵ ئەدەم لەمە باشتر بم لە کەم و کورتیم ببورن.
تەنها ویستم بەم کورتە چیرۆکە ژیانی نیوەی هەرزەکاران و کچان پیشان بدەم و بە هیوام سودێکی هەبووبێت..
هەروەها ئەو پارچە قسەیەی ئەدێلینا لە کۆتاییەکەی لە کتێبی ( ڕۆمانی یا کۆڵۆڵان) دەرم هێنا پێم جوان بوو لەگەڵ حاڵی ئەدێلینا ئەگوونجا هەر بۆیەش دامنا و بە کۆتا ڕستەی چیرۆکەکەم دانا..

Comment