ڕووبارە قوڵەکە -چاپتەر ٢-


ئدێلینا سکانلێن هەرزەکارێکی دانیشتووی وڵاتی فەڕەنسا بوو لە شاری نانتێس، لە تەمەنێکی بچووکدا ڕووبەڕووی جۆرەها شت بوویەوە، کچێکی بێ کێشەو بەهێزوو پڕ هیوا بوو تەنانەت دوای هەموو شتێک هەوڵی ئەدا بۆ هێنانە دی خەونەکانی بە شێوەیەک هەوڵەکانی وەک پارچە میکانۆیەک ڕیز ئەکرد لەسەر یەکتری و بە وریایی لەگەڵ گەورە بوونی تەمەنی و هەوڵدانی زیاتر قەڵاکەی بەرزتر ئەکرد و فراوانتری ئەکرد، بەڵام گەورە بوونی تەمەنی بووە هۆی زیاد کردنی میکانۆی جیاواز و گەورەتر و پڕ ڕەنگتر، کە بە شێوەیەک خەونەکانی گەورە بوو لای کەسێک باسی بکردایە گاڵتەی پێ ئەهات چونکە خەونەکانی لە ئاستی تەمەن و جۆری ژیان کردنی نەبوو!
ئەدێلینای بێ باوک و بێ دایک لەگەڵ باپیری کە لە تەمەنێکی زۆرا بوو کاتی ڕۆیشتنی هاتبوو، داهاتی ئابووریان باش نەبوو لە خانویەکی ئاسایی ئەژیان لە گەڕەکێکی کۆن و تێکچوو زۆر کەس هەڵئەهاتن لەو گەڕەکە بۆیە دانیشتوویەکی زۆری لێ نیشتەجێ نەبوو، هەر بۆیەش خەونەکانی ئەدێلینا بە شێوەیەک گەورە بوون کە گەیشتن پێیان ئەستەم بوو بەڵام لە لای ئەدێلینا ئەستەم نەبوو بەڵکوو قەڵاکەی بە شێوەیەک درووست کردبوو ئەوەی ئەستەم بێت ڕووخاندنی قەڵاکەی بوو، هەمیشە بیرکردنەوەی جیاواز بوو لەگەڵ گەورە بوونی تەمەنی بیرکردنەوەی لەگەڵ باپیرەی نە ئەگوونجا بۆیە زۆر جار دەمەقاڵێیان ئەکرد و بەوەش باری دەروونی ئەدێلینای بەرەو خراپ بوون ئەبرد.
هاوڕێکانی بەردەوام بوون لە شکاندنەوەی و بە هەتیو ئەبرد خزم و کەسوو کاریشی بە بێ دەسەڵات ناویان ئەبرد کەس ئەو کچە بەهێزەی نە ئەدی کە چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە ئەکات، هەموو کات چەوساندنەوە و ڕێگری کردن لێی لە کردنی خولیاکانی چونکە بێ باوک و بێ دایک بوو ئەوە وای لێ ئەکرد زۆر جار هێرشی سام ڕووبەڕووی بێبێتەوە، بێ هیوا بوون و بێ هێزی وەک شەپۆلێک خۆیان ئەکێشا بو ئەدێلینا و نوقمیان ئەکرد لە ڕووبارێکی قوڵ بە شێوەیەک قوڵ کە کۆتاییەکەی نادیار بوو، کەس نەدەگەیشت لەو هەستانەی کە ئەدێلینا هەیەتی ئەوەی خەڵک ئەیان بینی کەسێکی بێ دەسەڵات و نەزان و بێ دایک و باوک بوو، هەموو کات بەوە قسەی پێ ئەوترا کە گۆشەگیرە و دوورەپەرێزە! هەمیشە پرسیاری هۆکاری ئەو حاڵە وێران کەرەیان لێ ئەکرد بەڵام نەیان ئەزانی کە خۆیانن ئەو حاڵەیان بۆ وێران کرد! هەستەکان جیاوازن لە یەکتری بۆیە کەس لەو هەستەی تێ نە ئەگەیشت کە ئەدێلینا هەیبوو باس کردنی هەستەکانیش زۆر قورسە چونکە ئەگەری هەیە کەسی بەرامبەر لێت تێنەگات بەوەش بە خراپی ئەتچەوسێنێتەوە و ئەڵێ :
-هەستەکانت لە بیر بکە تەنها مناڵێکی هەرزەکاریت ژیانت لە خۆت کردووە بە فیلمێکی ترسناک!.
کەسێک کە مناڵی بە شێوەیەکی جیاواز بەسەر بردبێت وا ئەزانێت ئەوەی بەرامبەریشت بە هەمان شت تێپەڕ ئەبێت بەڵام نازانێت کە نوقمی چ ڕووبارێکی نادیار ئەبێت و کەسیش نییە ڕزگاریکات!
ئەدێلینا هەمیشە بە دوای ڕێگای جیاواز و جیاوازتر ئەگەڕا و تاقیانی ئەکردەوە تەنها بۆ ئەوەی خەڵک پێی ڕازی بێت، ئەوەی خەڵکیش ئەیکرد گاڵتەپێکردن بوو پێی، نەیان ئەدی چ ڕووبارێک نوقمی ئەکات چەن بە بێ ئۆقرەیی قەڵاکەی بنیاد ئەنێت بەڵام خەڵکیش چەن بە بێ بەزەییانە ئەیڕووخێنن! ئەدێلینا بە شێوەیەکی لێ هات تووشی نەخۆی دەروونی بوو، لە لای هیچ کەسێک قسەی نە ئەکرد وای لێ هاتبوو قسە کردنیشی بیر چووبۆیەوە کاتێک قسەی ئەکرد زمانی ئەگیرا و نەی ئەتوانی قسەکەی تەواو بکات، ئەو کچە قسە زانە چی لێ هات کە ئێستا ڵاڵ بووە؟ باپیرەی وای لێ هات ئەبرد بۆ لای دکتۆری دەروونی وای ئەزانی نەوەکەی شێت بووە خۆی لە ژوورێک ئەنێ ئەوەی ئەیکا تەنها بێ دەنگی و نووسینی هەستە ئاڵۆزەکانی بوو لە ناو دەفتەرەکەی! وای لێ هاتبوو بیرکردنەوە و هەستەکانی تەنها بۆ دەفتەرەکەی ڕوون ئەکردەوە هەر هیچ نەبێ دەفتەرەکەی گوێی بۆ ئەگرت و ڕەخنەی لێ نە ئەگرت تەنها بە بێ دەنگی ڕێزی بۆ هەر بیرکردنەوەیەکی ئەگرت!
ئەو ژیانە ئاساییەی لە پڕ هەڵگەڕایەوە و بووە ژیانێکی بێ سەروو بەر.
خۆ خەتای ئەو نەبوو، ئەو تەنها کچێکی بێ تاوان بوو، کاتێک لە تەمەنێکی بچووکدا باوکە ئازیزەکەی و پشت و پەناکەی مرد دایکیشی هەمیشە لە ئەدێلینای بەستەزمان توڕە ئەبوو ئەیوت :
-خۆزگە کوڕ ئەبووی ئەو کات سوودێکت ئەبوو!.
خۆ تاوانی ئادێلینا نەبوو کچ بوو!
یاخود کاتێ ئەدێلینای بچووک داوا کاریەکی ئەبوو دایکی ئەیوت :
-ئەم هەموو داوا کاریە چییە! خۆزگە بوونت نەدەبوو.
ئاخر تاوانی ئەدێلینا چییە کە بوونی هەیە؟ مەگەر هەر ئەو دایک و باوکە نەبێت کە ئەویان هێنایە دوونیا؟ مەگەر هەر ئەو دایک و باوکە نەبێت ئەویان بەخێو کرد؟
دایکە بێ ویژدانەکەی ئەدێلینای ڕادەستی باوکی کرد و خۆشی وەک ئەوەی ئەدێلینا بوونی نەبێت هاوسەرگیری کردەوە..

Comment