کچێکی ناسک؟ -چاپتەر ٧-


ماوەی چوار مانگە لەگەڵ خاڵی ئەژی تا ڕادەیەکی باش لەگەڵ یەک گوونجاون، ئەدێلینا لە قوتابخانەیەکی باش ئەخوێنێت بە هۆی خاڵیەوە هەموو کات بە بێ ئەوەی ئەدێلینا داوا بکات خاڵی جۆرەها شتی بۆ ئەکڕێت، بەڵام ئەدێڵینا پێویستی بە هیچ کامێکیان نەبوو ئەو تەنها بەوە ڕاهاتبوو لە سووچێکی ژوورەکەیدا دابنیشێت و ڕووبارەکەی کە هەرگیز ناوستێت لە خنکاندنی کەمێک بە هۆی فرمێسکەکانیەوە کە بووەتە هۆی ڕەش بوونی ژێر چاوی و کەم خەوی و سەر ئێشە، بەڵام تەنها بەم فرمێسکانە کەمێک لە ڕووبارەکەی بەتاڵ ئەبێت.
خاڵی لە دەرەوەیە ئەدێلیناش کۆتا ساڵی بوو لە قوتابخانە تاکە شت بۆ ئەوەی هەموو شتێکی بیر بچێتەوە خوێندنە بۆیە ئەیخوێند بە ڕادەیەک نان و ئاوی لێ بووبوو بە خوێندن، ئەدێلینا ئاگای لە کات نەمابوو چەندێک لە کاتەکەی ڕۆیشتبوو ئێستا درەنگانی شەوە وە ئاگادار نییە خاڵی گەڕاوەتەوە یاخود نا..
بە کردنەوەی دەرگای ژوورەکەی بە هێزێکی زۆرەوە ئەوە وای لە ئەدێلینا کرد دابچڵەکێت لە جێی خۆی بە بینینی خاڵی بە سەرخۆشی گیانی هاتە لەرزین دڵی وەک چۆلەکەیەک دەستی کرد بە فڕین و لە سنگی هاتە دەرەوە لە ترسان، خاڵی نزیک بوویەوە لێی و بە هەموو هێزی هاواری کرد بەسەر ئەم بەستە زمانی ڕۆح فڕیوە، وتی :
-کچێکی ڵاڵ و گۆشە گیری وەک تۆ کە هەموو ژیانت بە نەهامەتی بووە و کەس نەبووە گرنگیت پێ بدات! بۆچی ئەژیت تۆ؟
ئەوە ئەو پرسیارەش بوو کە هەمیشە لە مێشکی ئەدێلینا ئەخوولایەوە 'بۆچی ئەژی؟' بۆ تەنها نامرێت؟
خاڵی بە دڵ ڕەقانە دەستی کردەوە بە قسە و وتی :
-تەنها باوکم بێ مێشک بوو تەواوی سامانەکەی دا بە ڵاڵێک!! تۆ شایەنی هیچ نیت، من تەنها بە زۆری دایکت هێشتم لە لام بمێنیتەوە، بەڵام چیتر گرنگیت پێ نادەم تۆ تەنها شایەینی مردنی!!
فرمێسکە قەتیس بووەکانی ئەدێلینا دووبارە و هەزار بارە ڕژایەوە سەر ڕووخساری..
خاڵە بێ ویژدانەکەی دەست درێژی کردە سەر ئەو داماوە! ئەدێلینا بە هاوار و تکاکانی لەو پیاوە ئەپاڕایەوە، ئەو تەنها کچێکە! کچێکی ڵاڵ، کچێکی بێ دایک و باوک، کچێکی بەستەزمان کە خۆزگە ئەخوازێ کەسێک هەبا کەمێک گرنگی پێ بدایە..
ئێستا چیتر ئەو کچە ناسکە نییە..
ئەو ئێستا بە تەواوی جێگای نابێتەوە لەم ژیانە..

Comment