Parte2

سڵاو
کونە باشن
ئاهـ نەمزانی ئەم چیرۆکەش بێ ئەکتیڤ دەبێت😒تەنانەت دوو ڤۆتم بۆهاتوە دوو ڤۆت بەڕاستی زۆر عەیبە بۆتان زۆر بەڵام کێشە نییە من دڵم گەورەیە
بۆ نێو چیرۆک☟


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


٭ن/ت تەقەی کرد بەڵام ئاڕاستەکەی چەکەکەی گۆڕی و بەر یۆنگی نەکەوت٭


ن/ت:ئەمە تەنها ئاگادارکردنەوەیەک بوو بەڵام دڵنیابە بۆجاری داهاتوو نیشانەکە دڵتە ئامۆژگاریت دەکەم لێم دوورکەوە چونکە ئەم یاریە کۆتاییەکی باشی نابێت بۆ هیچمان بابێت
٭ن/ت وای وت و ڕۆیشت٭
یۆنگی:ھھھھھ ئەم یاریە کۆتاییەکی باشی بۆ هیچمان نابێت٭لاسای ن/ت ی کردەوە٭ببورە گیانەکەم بەڵام تۆ وات لێکردم حەزم بچێتە یاریەکە و بەسەختی بەردەوام بم😈


لای ن/ت
٭ن/ت گەڕایەوە ماڵەوە٭
خ/ک:بەخێر بێیتەوە خانمەکەم،خواردنی ئێوارە ئامادەیە
(خ/ک واتا خزمەتار)
ن/ت:باشە
٭وای وت و بەرەو سەرەوە ڕۆیشت٭
pov n\t
هاتمە ژوورەکەم و چومە گەرماو دوای ماوەیەک لە گەرماو هاتمە دەرەوە و قژم وشک کردەوە و خۆم گۆڕی و چومە خوارەوە
شێوەی جلەکەی ن/ت☟



دووبارە ناخوارد بە تەنها لەسەر مێزێکی گەورە بەڕاستی بێزارکەرە
end pov n\t
٭ن/ت بەبێزاری لەسەر مێزەکە دانیشت و دەستی کرد بە نانخواردن دوای نانخوارد چووە ژوورەکەی و خەوت٭
بووبە بەیانی
pov n\t
هەستام لەخەو و چوم دەست و دەمچاوم شۆرد و خۆم گۆڕی و ماسکەکەم داناو چوومە خوارەوە بۆ نانخواردن
end pov n\t
شێوەی جلەکەی ن/ت☟



خ/ک:بەیانی باش خاتونەکەم خواردن ئامادەیە
ن/ت:نامەوێت ٭ڕاستەوخۆ ڕۆیشتە دەرەوە٭


٭ن/ت گەیشتە کۆمپانیا ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام ئۆتۆمبێلێکی ڕەش لەبەردەم کۆمپانیاکەی وەستا کەسەکە هاتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە٭
جیمین:سڵاو من پاڕک جیمینم وابزانم تۆش کانگ ن/ت ی وایە؟
٭جیمین دەستی بۆ تەوقەکردن درێژکرد بەڵام ن/ت تەوقەی نەکرد٭
ن/ت:بەڵێ من کانگ ن/ت بۆچی پرسیت؟
جیمین:من سەرۆکی کۆمپانیای پارکم هاتوم بۆئەوەی گرێبەستی کار واژۆبکەین
ن/ت:ئۆو بەڕێز پارک بەخێر بێیت فەرموو بابچینە ژوورەوە
٭جیمین و ن/ت چوونە ئۆفیسەکەی ن/ت٭
جیمین:خاتوون ن/ت من دەمەوێت کۆمپانیاکانمان هاوبەش بێت واتا گەر تۆ من بەهاوبەشی خۆت قبوڵ بکەیت زۆرباش دەبێت بۆ هەردوو لامان
ن/ت:دەتوا.....
٭قسەکەی تەواو نەکرد چونکە دەنگی دەرگا هات٭
ن/ت:ببورە،وەرە ژوورەوە
پاسەوان:گەورەم خاتو های مین و خاتو لیسا هاتون دەتوانن بێنە ژوورەوە؟
ن/ت:بابێن
لیسا:سڵاو گەورەم،ئۆو سڵاو بەڕێز
های مین:س....٭قسەکەی تەواو نەکرد چونکە جیمینی بینی بە تەواوی شۆک بوو٭
جیمین:سڵاو لەتۆش من پاڕک جیمینم
لیسا:منیش لیسا خۆشحاڵبووم
جیمین:ئەی تۆ خاتوون٭سەیری های مینی کرد٭
های مین شڵەژابوو بەڵام هەوڵی دەدا خۆی هێمن بکاتەوە٭
های مین:ئ ئێ م منیش پاڕک های مین
جیمین:خۆشحاڵبووم
ن/ت:بابێینە سەر بابەتە سەرەکیەکە،ئێ کچینە ئێوە چ کارتان هەبوو؟
لیسا:گەورەم لە لیستی ژمێریاری بڕێک پارە دیار نییە پێویستە بچینە بەشی ژمێریاری
ن/ت:باشە دەی من و لیسا دەڕۆین های مین تۆ لای بەڕێز پاڕک بمێنەوە
های مین:باشە
٭ن/ت لیسا ڕۆیشتن٭
های مین:ت تۆ چیدەکەیت لێرە؟؟بۆچی هاتوی؟؟
جیمین:بەڕاستی زۆر سەیریت خەڵک بەینینی براکەی توڕە دەبێت
٭بەڵێهـ های مین و جیمین خوشک و بران٭
های مین:برا؟؟کوا من هیچ برایەک لێرە نابینم؟؟چییە نەکا بەخۆت بڵێی برا؟؟تۆ نەفرەتیەکی تەنها نەفرەتی،،هەی بێنرخ هەر ئێستا لێرە دەڕۆیت
٭های مین بە هاوارەوە قسەی دەکرد٭
جیمین:ئۆو دەبینم خوشکە لاوازەکەم زمانی درێژ بووە؟؟دەتەوێت زمانت ببڕم همم؟من بۆ سۆزانیەکی وەک تۆ لێرەنیم
های مین:من هەمان کچە لاوازەکەی جاران نیم ناتوانن هیچ شتێکم بەرامبەر بکەن و کێشەی من نییە بۆچی لێرەی بەڵکو نابێت لێرەبی
جیمین:مانەوەی من لێرە هیچ پەیوەندیەکی بەتۆوە نییە وە لەوە زیاتر توڕەم مەکە ئەگینا....
های مین:ئەگینا چی؟؟همم ئەگینا چی؟؟لێمدەدەی؟؟یانیش بەندم دەکەی؟؟من لەوە زیاتر بێدەنگ نابم دەچم بە گەورەم دەڵێم تۆ چەن کەسێکی خراپی
٭های مین ویستی بچێتە دەرەوە بەڵام جیمین قسەیەکی کرد کە وای کرد های مین لەشوێنی خۆی بوەستێت٭
جیمین:ئەی چی دەربارەی خوشکە بچوکەکەمان ئەبێت لەکوێ بێت؟؟
٭های مین و جیمین خوشکێکی بچوکیشتیان هەیە من لە فکرم چوو پێتانی بڵێم🤦لێم مەگرن ئەم ماوەیە مێشکم فایرۆسی تێکەوتوە😂٭
های مین:چی؟؟
جیمین:بەڵێ های جین لای منە ئەگەر یەک وشە بدرکێنی سوێند دەخۆم کوا خوشکە ناسکەکەت لەنێو دەبەم تێگەیشتی؟؟
٭های مین چاوی پڕ فرمێسک بوو٭
های مین:نەفرەتت لێبێت تۆ ویژدانت نییە باشە های جین خوشکی تۆش نیە بۆچی ئەوەندە خراپی؟؟ئەزانیت ڕۆژێک دێت باجی یەک بەیەکی کارەکانت دەدەیەوە من ئێستا هیچ ناڵێم لەبەر های جین بێدەنگ دەبم بەڵام لەبیرت بێت ڕۆژێک دێت باجی دانە بەدانەی کارەکانت دەدەیەوە نەفرەتی
٭های مین وای وت و ڕۆیشت٭


ناساندنی های جین
ناو:park hae jin
تەمەن:18
خێزان:یەک خوشک و یەک برا


کاسایەتی کچێکی کیوت و خوێن شیرینە کاتێک منداڵ بوو دایک و باوکی های مین و جیمین و های جین دایم شەڕ یان دەکرد و جیمین زۆر ڕقی لە های مین و های جین دەبوەوە ڕۆژ نەبوو لە های مین و های جین نەدات ڕۆژێکیان های جین ویستی ڕابکات بێ ئەوەی بە های مین و جیمین بڵێت بەڵام ئەو شەوە جیمین دەیزانی کە های جین بە تەمای ڕاکردنە بۆیە پیلانی دانا های جین ببات و لە شوێنێکی تر بیشارێتەوە دوور لە های مین دوای ئەو شەوەی های جین هەوڵی ڕاکردنی دا جیمین توانی بیگرێت و های جینی بردە شوێنێکی زۆر چۆڵ کە هیچ خانویەکی لێنەبوو های جینی لەوێ حەشاردا هەموو ڕۆژێک جیمین لە های جینی دەدا زۆر بە خراپی های مین وای دەزانی های جین مردووە چونکە جیمین بە های مینی وت کەوا ئەو شەوەی هەوڵی ڕاکردنی دا خۆی لە ئۆتۆمبیلێک داو گیانی لەدەست دا دوای چەندین ساڵ های مین توانی لە دەستی جیمین ڕزگاری بێت ئەوکاتە های مین تەمەنی تەنها 15ساڵان بوو های جینی تەمەنی 13ساڵان بوو های مین دووای چەن ساڵێک زانی کە های مین نەمردووە بەڵکو زیندوە بەڵام نەیدەزانی کە لەکوێ دەژێت و چی دەخوا و چی ناخواتەوە ئێستاش بۆی دەرکەوت کە های جین لای جیمینە بۆیە های مین ناچاربوو لە پێناو خوشکەکەی بێدەنگ بێت و هیچ بۆ ن/ت باس نەکات
ئەوەش های جین☟



٭دوای ئەوەی های مین لە ئۆفیسەکە چوە دەرەوە دوای 15 خولەک ن/ت هاتەوە٭
ن/ت:ببورە کە دواکەوتم ئێ های مین بۆکوێ چوو؟
جیمین:نازانم وتی کەمێک کارم هەیە،بابگەڕێینەوە سەر کارەکانمان
ن/ت:ڕازیم تۆ بەهابەشی خۆم قبوڵکەم!


٭بــــەردەوامــــــدەبـــــێـــــــت٭


ئایا ن/ت چۆن وا بە ئاسانی ڕازی بوو کە جیمین ببێتە هاوبەشی؟؟؟
ئایا ن/ت گوێی لە قسەکانی های مین و جیمین بوو؟؟
ئەی چی بەسەر های مین و های جین دێت؟؟


ئەمانە لە پارتی داهاتوو دەزانین







ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
باییی
ILove you❤
1007وشە

Comment