Parte 8

هەلاو
کونە چاکن
زۆۆر داوای لێبوردن دەکەم بەجدی هیچ کاتم نەبوو چیرۆک بنوسم بۆیە بمبورن
بابڕۆینە نێو چیرۆک☟


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


لە کۆمپانیای مین
لەدەرگادرا
یۆنگی:وەرە...
جیمین:سڵاو مین یۆنگی
یۆنگی:چیڕویداوە ئەمڕۆ بۆوا جدی؟!
جیمین:شتێکت پێدەڵێم لەوانەیە باوەڕم پێنەکەیت
یۆنگی:گوێم گرتوە قسەکە!


لای جێنی و ن/ت
جێنی:ڕینا بێزاربووم لە بەیانیەوە چەپکێک گوڵمان نەفڕۆشتوە!
٭گەر بیرتان مابێت لە پارتی پێش ئەمە وتم ن/ت ناوی خۆی کردۆتە ڕینا٭
ن/ت:ڕاستەکەی منیش بێزاربووم
جێنی:حەزەکەی بچینە دەرەوە بۆ ڕێستۆرانت دوایش پارک؟
ن/ت:ئممم بۆنا..بەڵام جلەکانم گوجاو نییە بۆ ئەو شوێنانە
٭ن/ت وای وت و سەیری جلەکانی کرد٭
جێنی:یااا ئەوە کەی کێشەیە وەرە لەگەڵم بۆ ماڵەکەی من لەوێ جلێکی جوان دەپۆشین و دەڕۆین
ن/ت:بەڵام....
جێنی:یااا ڕینا ئێمە هاوڕێین دەی وەرە


لای جیمین و یۆنگی لە کۆمپانیای مین
جیمین:جاکسۆن وانگ...سیخوڕە کۆنەکەت...هێشتا لە ژیاندایە
یۆنگی:چیی؟جاكسۆن نەمردووە بەڵام کانگ ن/ت ی نەفرەتی ئەوی کوشت
جیمین:ئەوکەسەی بەرگریت لێکرد و لەبەر ئەو دوژمنایەتیت دروست کرد بەڵام ئەو خیانەتی لێکردی
یۆنگی:قسەکانت بە ڕوونی بکە پاڕک جیمین
جیمین:ئەوکاتەی دەستگیر کرا لەلایەن کانگ ن/ت لە پێناو سەلامەتی خۆی تۆی ئاشکراکرد وە ن/ت تەقەی لێنەکرد بەڵکو دەرفەتی دووەمی پێیدا وە ئێستاش جاکسۆن مافیایەکی بچوکی هەیە
یۆنگی:بەنەفرەت بیت
٭یۆنگی بەهەموو هێزی مستی لە مێزەکە دەداو هاواری دەکرد٭
جیمین:ئای یۆنگی ئەمە حاڵە تێیدای ئەوکەسەی لەخۆت زیاتر متمانەت پێی بوو خیانەتی لێکردی
یۆنگی بەهاوارەوە:بڕۆ دەرەوەەەەە
٭جیمین بێ هیچ قسەیەک چووە دەرەوە٭


لای جێنی و ن/ت
ن/ت:ئای جێنی تۆخاوەن ماڵێکی گەورەی کەچی لە دوکانێکی گوڵ فرۆش کار دەکەیت
جێنی:ڕاستە خاوەن ماڵێکی گەورەم بەڵام خۆشحاڵی لای من بوونی نییە ئەوەندەی کات لە دووکانەکە بەسەر دەبەم لەماڵەوە بەسەرم نەبردووە وە من حەزم بە ژیانێکی ئاساییە نەک ژیانێک پڕی لە تاریکی بێت وە لە پشت ئەو زەردەخەنانەم کۆمەڵێک خەم و ئەرک بوونی هەیە
pov n\t
ئەو قسانەی جێنی وایلێکردم ژیانە کۆنەکەم بێتەوە یاد ئەمە ڕێک من بووم ژیانێک جگە لە ڕەنگی ڕەش هیچ ڕەنگێکی تر نەبوو دەگەڕێمەوە بۆ جیهانی کانگ ن/ت ی دڕندە بەڵام جارێ نا دەبێت بە شێوەیەکی تر دەرکەومەوە
end pov n\t
جێنی:داوای لێبوردن دەکەم کە بە قسەکانم بێزارم کردی
ن/ت:نا نەخێر من لێت تێدەگەم خۆت دڵگران مەکە ڕۆژێک دێت هەموو ناخۆشیەکان کۆتای پێدێت و ژیانێکی نوێی ڕەنگاو ڕەنگ دەست پێدەکەین
جێنی:تشش من ئێستا بۆچی ئەو باسەم کردەوە؟دەی وەرە بابچینە ژوورەوە
٭چونە ژوورەوە...جێنی ن/ت ی بردە ژووری خۆ گۆڕین٭
جێنی:دەی من دەڕۆمە دەرەوە تۆش بۆخۆت جلێک هەڵبژێرە و بیپۆشە
٭جێنی چووە دەرەوە٭
ن/ت:با ئەم جارە جیاوازبم
٭ن/ت جلێکی هەڵبژارد و کردیە بەری٭
جلەکەی ن/ت☟



٭ن/ت قژی بەردایەوە(کردیەوە)بەشێوەیەکی سادە تا لەگەڵ ستایلەکەی بگونجێت و چووە خوارەوە٭
جێنی:واو ڕینا تا ئێستا تۆم وانەبینیوە زۆر جوانی
ن/ت:زۆر سپاس جێنی بۆ هەموو شتێک یارمەتیت دام هەرگیز ئەوچاکانەت لەبیرناکەم
جێنی:ڕینا ئەوە کەی قسەیە جارێکیتر دووبارەی کەیتەوە لێت توڕەدەبم
ن/ت:کیوتییی
٭ن/ت هەردوو کوڵمەی(کوپی)جێنی گرت٭
جێنی:یااا بەرمدە کوڵمەت لێکردمەوە
ن/ت:ئۆی ببورە٭کوڵمەی جێنی بەردا😂٭
جێنی:هیچ نییە دەی بابڕۆین


٭بــــەردەوامــــــدەبـــــێـــــــت٭


ئایا ن/ت دەزانێت جێنی کێیە؟؟
ئایا ن/ت چاوی بەکێ دەکەوێت؟؟
یۆنگی هەروا دەوەستێت دوای بیستنی ڕاستیەکان؟؟
جیمین هەستی بۆ کێ هەیە؟؟
جاکسۆن ن/ت دەناسێتەوە؟؟



زۆر داوای لێبوردن دەکەم ئەمپارتە زۆر کەم بوو بەڵام بەڵێنبێت پارتەکەی کە زۆر بێت
خواتان لەگەڵ
520وشە

Comment