Parte 5

هەلاو
چۆنن باشن بمبورن کە بەڵێنەکەم نەبردە جێ دووبارە ببورن نامەوێ درێژەی پێبدەم
بۆ نێو چیرۆک☟


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


لای ن/ت و یۆنگی
٭یۆنگی بە زۆر ماسکەکەی ن/ت ی لابرد بەڵام......٭


pov yongi
بەڕاستی شۆک بووم هەر بەڕاستی ئاگام لەخۆم نەما ئەوە بە ڕاستی کانگ ن/ت یە ڕووخسارێکی ئەفسوناوی هەیە ئاهـ زۆر جوانە بە ڕادەیەک وای کرد دڵم لەڵێدان بوەستێت.....چاوەکانی مەستت دەکات٭خۆزگە ناوی چیرۆکەکەم دەنوسی پشیلەی ڕۆمانسی😂٭لێوە پڕەکانی کە ناتوانی خۆت بگری تا ماچی نەکەی بەڕاستی من شێت بووم حەزدەکەم هەر ئێستا ماچی بکەم
end pov yongi


٭ن/ت لەگاتی قسەکردن هەلێکی قۆسەوە و توانی خۆی بکاتەوە و هەر کە یۆنگی ماسکەکەی ن/ت لابرد ن/ت هەتا هێزی تیابوو پاڵێکی بە یۆنگی دا کەوای کرد پشتی یۆنگی زۆر بەخراپی لە دیوارەکە بکەوێت٭
یۆنگی:ئاهـ تۆ شێتی
٭ن/ت بەخێرای ماسکەکەی دانایەوە٭
ن/ت:تۆ یەکەم کەس و کۆتا کەسی کە ڕوخسارم ببینێت بۆیە تۆش دەنێرمە لای پاسەوانەکەت
یۆنگی:ھھھھھ تێناگەم کەبۆچی ڕوخسارت دەشاریەوە بەڕاستی زۆر جوانی
ن/ت:ھھھ جوانم؟!ڕوخسارێکی جوانم هەیە بەڵام ناخێکی دڕندەم هەیە
٭ن/ت چاوی کوتە چەکەکەی یۆنگی کەلە کەمەری داینابوو و ن/ت بە جوڵەیەکی خێرا چەکەکەی برد و ئاڕاستەی یۆنگی کرد٭
یۆنگی:هێی ئارامبەوە بۆستە تۆچی دەکەیت؟؟
ن/ت:جارەکەی تر ئاگادارم کردیەوە وتم دڵنیابە بۆجاری داهاتوو نیشانەکەی دڵتە...خوات لەگەڵ
٭ویستی تەقەکات بەڵام نەتەقی چونکە فیشەکی تێدا نەبوو ن/ت چەکەکەی فڕێدا٭
ن/ت:بەنەفرەت بی
یۆنگی:چیبوو؟؟ئۆو لەبیرم کرد فیشەکی تێکەم ببورە
٭یۆنگی وردە وردە هاتە پێشەوە ن/ت ویستی زلەی لێدات بەڵام پێش ئەوە یۆنگی دەرزیەکی لە ملی ن/ت داوبێ هۆش بوو٭


لای لیسا و های مین لە کۆمپانیاکەی یۆنگی
٭لیسا و های مین و نزیکەی سەد پاسەوان هاتن بۆ کۆمپانیای مین٭
لیسا:خێرا بانگی سەرۆکە نەفرەتیەکەتان بکەن
٭لیسا بە هاوارەوە وای وت٭
؟؟؟:گەورەم لێرە نییە
لیسا:کەواتا بڵێ لە چ دۆزەخێکە ئەگەرنا تۆ و هەموو ئەوانەی ئێرە دەکوژم
٭لیسا چەکەکەی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە و تەقاندی٭
لیسا:خێرا بیڵێ لەکوێیەەە


لای ن/ت و یۆنگی
٭ن/ت چاوەکانی کردەوە بینی لە ژوورێکی نوستنە لە ناکاو یۆنگی هاتە ژوورەوە٭
ن/ت:بۆ منت هێناوەتە ئێرە؟؟
یۆنگی:مەترسە ئاشقت نەبووم تەنها لێرە دەبیت تاکو مافیاکەت ڕادەستی من دەکەی
٭ن/ت لەسەر بێدەکە هەستاو چوە بەردەم یۆنگی٭
ن/ت:مین یۆنگی دڵنیابە ئەگەر خۆم ڕادەستی تۆ بکەم ئەوا مافیاکەم ڕادەستی تۆ ناکەم
٭لەوانەیە ئێستا هەنێکتان بڵێن ن/ت بۆچی گیانی خۆی فیدای مافیاکەی دەکات...با پێتان بڵێم کە بۆچی وا دەکات٭


گەڕانەوە بۆ ڕابردوو
باپیری ن/ت:دەی کچم وەرە با بچینە ماڵی ئێمە
ن/ت:بەڵام ئەی دایک و باوکم
باپیری ن/ت:سەیرکە کچە جوانەکەم دایک و باوکت ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دوور هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆیە وەرە لەگەڵم
ن/ت:نانەخێر دایک و باوکم من جێ ناهێڵن
٭ن/ت دەستی کردە گریان٭
باپیری ن/ت:بەڵام جێیان هێشتی مەگری و لەگەڵ من وەرە ئێمە پێکەوە دەژین کچ و باپیرە
٭ن/ت سەری بە مانای باشە جوڵاند...ن/ت و باپیری ڕۆشتنە ماڵەوە ژنێک هاتە لایان٭
ژنەکە:سڵاو.....ئەمە کچەکەیە؟
باپیری ن/ت:بەڵێ
ژنەکە:تەمەنی چەندە؟؟
باپیری ن/ت:چوار ساڵ بەڵام لەچاو تەمەنی زۆر زیرەکترە....بەباشی ڕاهێنانی پێبکە
ژنەکە:باشە...دەی کچە جوانەکەم بابڕوین بەیەکەوە یاری بکەین
٭هەردووکیان ڕۆشتن٭


دوای دوانزە ساڵ
pov n\t
ئێستا تەمەنم 16ساڵە بەڵام شەڕکرد و نیشانگرتنم بە کەسێک دەچێت کە ماوەی 20ساڵ ڕاهێنانی کردبێت مایەی شانازیە یان نا من ئەوە نازانم،وە شتێکی تریش من ئێستا جێگرەوەی باپیرمم من و ئەو بەینمان زۆر زۆر باشبوو پێش ئەوەی بزانم کە باپیرم بە دەستەکانی خۆی دایک و باوکمی کوشتوە،لەبەر ئەوەی ئەوان ڕازی نەبوون ببمە جێگرەوەی باپیرم و تێکەڵێ کاری مافیا و کوشتن بم باپیریشم ئەوانی کوشت و منی هەڵگرتەوە
end pov n\t


٭ن/ت بێ ئەوەی لە دەرگا بدات ڕۆشتە ژوورەوە٭
(تێبینی چیتر نانوسم باپیری ن/ت بەڵکو دەنوسم ب.ن/ت واتا باپیری ن/ت ئۆکەی؟)
ب.ن/ت:چیبووە کچم شتێک ڕوویداوە؟؟
ن/ت:تۆ ویژدانت هەیە تۆ دەزانی خێزان واتا چی چۆن توانیت کوڕەکەت و بوکەکەت بە دەستی خۆت بکوژی؟؟
ب.ن/ت:سەیرکە کچەکەم
ن/ت:کچ؟؟تۆ منت تەنها بۆ مافیاکەت بەکار هێنا هەرگیز هەرگیز لێت خۆشنابم من ئیتر هیچی تۆ نیم
٭ن/ت ویستی بچێتە دەرەوە بەڵام دەنگێک وەستاندی ن/ت بە ترسەوە ئاوڕی دایەوە٭
ن/ت بەهاوارەوە:باپیرەەەەەە
٭ن/ت چوە لای باپیری٭
ب.ن/ت:ک...کچەکەم...من....ناچاربووم...چونکە...زۆر...نەخۆشم...تۆ...تاکەکەسی.....دوای من....مافیاکە..بەڕێوەبەری....تکایە..بەڵێنم پێبدە..کە..مافیاکە بپارێزی
ن/ت:بەڵێن دەدەم هەتا کۆتا هەناسەم و کۆتا لێدانی ترپەی دڵم وەک چاوی خۆم مافیاکە بپارێزم تا من لە ژیاندابم ڕێگە نادەم کەس زیان بە مافیاکەت بگەیەنێت
٭ن/ت بەگریانەوە ئەوانەی وت باپیری ن/ت زەردەخەنەیەکی بێهێزی کرد و هێواش هێواش چاوەکانی داخران٭
ن/ت:ناااااااااا باپیرە تکایە جێم مەهێڵە تکایەەەە
٭بەهاوار و گریانەوە وای دەوت٭


گەڕانەوە بۆ ئێستا🥱


یۆنگی:ھھھھ من تۆم ناوێت بەڵکو مافیاکەتم دەوێت تەنها هەفتەیەکت دەدەمێ تاکو بەخۆشی ڕازی بیت دوای ئەوە شێوازی خۆم بەکار دەهێنم
٭یۆنگی وای وت و ڕۆشت٭


لای لیسا و ئەوان
؟؟؟:ن نازانم ئەو بۆ شوێنێک بڕوات هەواڵ بە ئێمە نادات
٭لیسا ئەو پیاوەی کوشت٭
پیاوی2:ت تەواو وابزانم لە خانوی دارستانەکەیە تکایە ئێمە مەکوژە


٭بــــەردەوامــــــدەبـــــێـــــــت٭



چاوەڕێی پارتی نوێ بن
باییییی
800وشە

Comment