Parte 14

سڵاو
پێش خوێندنەوە ڤۆت و کۆمێنت بکەن
بۆ نێو چیرۆک


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


..جیمین ن/ت ی وەک بوک هەڵگرت و بەڕێکەوتن بۆ نەخۆشخانە.....دوای ماوەیەک گەشتنە نەخۆشخانە..


جیمین:
ت تکایە کەسێک یارمەتیمان بدات
..وەک شێت هاواری دەکرد..


دوکتۆر و پەرستارێک هاتن و ن/ت یان بردە ژووری نەشتەرگەری جیمین و لیسا و جێنی چاوەڕێیان دەکرد


جیمین:
لەناوت دەبەم لەناوت دەبەم مین یۆنگی
..بەگریانەوە قسەی دەکرد..


جێنی:
خوایەگیان باهیچی بەسەر نەیەت
..ئەویش دەگریا..


..لیسا لە شوێنی خۆی ڕەق ببو و فرمێسک لەچاوی نەدەوەستا....جاکسۆن هات..


جاکسۆن:
ئ ئەو چۆنە...چۆن وای لێهات


جێنی:
ئەو وایکرد ئەو دڕندەیە
..جاکسۆن تێگەیشت کە مەبەستی لە یۆنگیە..


..هەموویان بێدەنگ بوون جیمین و جێنی دەگریان لیسا تەنانەت یەک قسەشی نەدەکرد تەنها دەگریا..جاکسۆن زۆر خەمبار بوو...دوای چەند کاتژمێرێک دکتۆر هاتە دەرەوە هەمووان خێرا لێی کۆبوونەوە..


جیمین:
د دکتۆر چیبوو ئەو چۆنە تکایە قسەیەک بکە
..بەترسەوە وای وت..


دکتۆر:
نەشتەرگەرێکە تەواو بوو بەڵام ئێستاش لە مەترسیدایە چونکە گولەکە نزیکی دڵی بوو دەبێت تا ماوەیەک لە ژووری چاودێری بێت تاکو بارودۆخی جێگیر دەبێت


جاکسۆن:
دەتوانین بیبینین..؟!


دکتۆر:
تەنها یەک کەس ئەویش ماوەیەکی کەم لە ژوورەوە بێت


جیمین:
ت تکایە بامن بچم تکایە


جێنی:
بەڵام....باشە


..جیمین بە ڕاکردن چووە ژوورەوە و سەیری ن/ت ی کرد چەندین ئامێریان بۆ دانابوو بۆ هەناسەو لێدانی دڵ جیمین نزیک بۆیەوە و دەستی ن/ت ی گرت..


جیمین:
تکایە هەستەوە و هاوارم بەسەردا بکە بڵێ ڕقم لێتە بەس تکایە وابێدەنگ مەبە....ئاوا بێهێز مەبە دەزانی کە ئاوا تۆدەبینم ناتوانم هەناسە بدەم هەست دەکەم دەخنکێم خۆشمدەوێی زۆرم خۆشدەوێی......باوەڕم پێبکەی یان نا...ئامادەم بۆیەک هەناسەی تۆ بمرم نازانم چۆن و بۆچی خۆشمدەوێی بەڵام حەزدەکەم هەمیشە لەپێش چاوم بیت...هەستەوە باتۆڵە لەو نەفرەتیە بکەینەوە....دەبێت بە شێوەیەکی خراپ ئازاری بدەین
..بەگریانەوە ئەو قسانەی کرد...


پەرستار:
بەڕێزم کاتەکە تەواو دەبێت بڕۆیت ئێمەش پشکنینی بۆدەکەین


کاتەکە دەبەم
دوای دوو ڕۆژ


../ت یان بردە ژوورێکی ئاسای نەخۆش واتا لە مەترسیدەرچووە...بەڵام تائێستا بەهۆش خۆی نەهاتۆتەوە جیمین تەنانەت بۆیەک چرکەش ن/ت ی جێنەهێشتووە لیساش حاڵی زۆر خراپ بوو...واتا شۆک ببو جاکسۆن بردیە ماڵەوە جێنیش چۆتە کۆمپانیا چونکە دەبێت کەسێکیش لەوێ بێت....ئێستا جیمین لای ن/ت یە لە ژوورەوە..


جیمین:
گیانەکەم دەی تکایە چیتر چاوەکانت بکەوە
..فرمێسک لەچاوی هاتە خوارەوە..


ن/ت کەمێک جوڵاو بەهێواشی چاوەکانی کردەوە..


جیمین:
ئااای سوپاس بۆتۆ خوایە گیان
..جیمین کاتێک ن/ت ی بینی بەهۆش هاتەوە دڵی زۆر خۆشبوو..


ن/ت:
ئاهـ پ...پاڕک جیمین
..بەبێهێزی وای وت..


جیمین:
گیان خۆت ماندوو مەکە دەچم بانگی دکتۆر دەکەم
..ڕۆشتە دەرەوە....دوای کەمێک جیمین و دکتۆرەکە هاتنە ژوورەوە و دکتۆرەکە پشکنینی بۆ ن/ت کرد..


دکتۆر:
کەسێکی بەهێز بوو گولەکە بەر نزیک دڵی کەوتبوو وە ئەگەری مردنی زۆۆر بوو بەڵام بەهێزە تێیپەڕاند ئێستا زۆر باشە بەیانی دەتوانێت بچێتەوە ماڵەوە


جیمین:
باشە زۆر سوپاس دکتۆر
..دکتۆرەکە زەردەخەنەیەکی کردو ڕۆشت..


ن/ت:
ت تۆ چیدەکەی لێرە؟ئەی جێنی و لیسا دەزانن؟تکایە پێیان مەڵێ..........


جیمین:
خاتوون تۆ دوو ڕۆژە بێهۆشی هەموویان دەزانن...لیسا تۆزێک خەمبار بوو چۆوە ماڵەوە جێنیش دەبوایە بچێتە کۆمپانیا پەیوەندیم پێیانەوەکرد ئێستا دێن


ن/ت:
چ چی دوو ڕۆژ؟دەبێت وا لە مین یۆنگی بکەم نەک دوو ڕۆژ هەتاهەتایە بێ هۆش بێت


جیمین:
کچێ تۆ دەخولەک نابێت بەهۆش هاتوویەوە یەکسەر بیرت لە تۆڵە کردەوە کەمێک پشووبدە...خۆم لاشەی مین یۆنگی دەخەمە بەردەم سەگەکان


ن/ت:
ئەرێ تۆبۆچی بەتەنها لای منیت؟ئەی بۆ تۆڵە دەکەیتەوە؟من پێویستم بەکەس نییە


جیمین:
من و مین یۆنگی چیتر هاوبەش نین
..هەموو شتێکی بۆ باسکرد کەوازی لەکار هێناوە و گوێی لە های مین و یۆنگی بووە..


ن/ت:
های مین.....کەسێکی نەفرەتیە.....نەدەبوو هەرگیز باوەڕم بەو گەمژەیە کردبا


جیمین:
ئەو سۆزانیە بۆخۆم جێبهێڵە وادەکەم ئاوات بەمردنی بخوازێت
..بەڕقەوە وتی وەک ئەوەی خوشکیشی نەبێت..


ن/ت:
ب بەڵام تۆ بۆچی یارمەتیم دەدەیت؟من ناتوانم باوەڕت پێبکەم


جیمین:
چونکە خۆشمدەوێی کانگ ن/ت ی کەلە ڕەق


ن/ت:
دەزانیت های مین زیاتر لەسەد جار وتویەتی خۆشمدەوێی؟بەڵام ئەو سیخوڕی ئەو نەفرەتیە دەرچوو چی ئەگەر تۆش وابیت؟بمبورە ناتوانم باوەڕت پێبکەم


جیمین:
ئەگەر وابووم خۆم خۆم دەکوژم....بڕوام پێدەکەی یان نا ئەوە گرینگ نییە بەڵام تکایە بهێڵە لە نزیکت بم لەخۆت دوورم مەخەوە
..چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک..


دەنگی دەرگا هات جێنی و جاکسۆن و لیسا بوون جێنی و لیسا ڕایانکرد و باوەشیان لە ن/ت دا


لیسا:
وامزانی دووبارە جێم دێڵیت...و ئیتر ناتبینمەوە
..بەگریانەوە وتی..


جێنی:
نەمزانی بێ تۆیی ئاواسەختە تۆ ئێمەت زۆر ترساند
..ئەویش گریا..


ن/ت:
تششش ئەوە نەمردووم ئاوا دەکەن ئەی ئەگەر بمرم چی؟


جاکسۆن:
ڕاستە تۆ ئێمەت زۆر ترساند ئەی ئێستا چۆنی؟هیچ ئازارێکت هەیە؟


ن/ت:
باشم هیچ ئازارم نییە...بەڵام دەمەوێت بەخراپترین شێوە تۆڵەبکەمەوە مەڵێن پشوو بدە چونکە ڕقم لە پشوودانە
..وای وت و لەسەر بێدەکە دانیشت..


جێنی:
فەرمان بکە...


ن/ت:
ئحم من نامەوێت کەسی بێگانە لێرە بێت
..مەبەستی جیمین بوو..


جێنی:
ن/ت ئەو ئێمەی ئاگەدار کردەوە تۆی هێشنا بۆ نەخۆشخانە ئەو دوو ڕۆژ نەخەوت نەهیچی خوارد هەر ئاگاداری تۆ بوو ئێمە متمانەی پێدەکەین ئەو بەڕاستی خۆشیدەوێی


ن/ت:
بەڵام....


لیسا:
ئێمەش سەرەتا متمانەمان پێی نەکرد بەڵام ڕەفتارەکانی وایکرد ببێتە جێی متمانە


ن/ت:
جیمین ئەگەر درۆ بکەیت یان وەک های مین ببیتە سیخوڕ ئەوا دەتکوژم..
..بە ترسناکی سەیری دەکرد..


جیمین:
بەسەر چاو خاتوونی ترسناک.....
..جێنی و لیسا و جاکسۆن بە کیوتیەکەی جیمین پێکەنین..


ن/ت:
بەڵام تۆ لای مین یۆنگی کارت دەکرد چۆن نەتزانی های مین سیخوڕە؟!!!!!


جیمین:
تا ئێستا باسی نەکردبوو...نازانم بۆچی ئایا دەیزانی ڕقم لە های مینە یان شتێکی تری لە مێشک دایە؟!


لای یۆنگی و های مین


های مین:
گەورەم کانگ ن/ت نەمردووە...


یۆنگی:
ئەرێ ئەو کچە حەوت ڕوحی هەیە...؟!


نوسەر:
بەڵێ حەوت ڕوحی هەیە.....هیچ کێشەیەکت هەیە بەڕێز یۆنگی🤨😂


های مین:
ئێمە پیلانەکەمان بەجێ گەیاند بەڵام ئیتر نامرێت..


نوسەر:
ئای خۆزگە ئێستا های مینم لادەبوو پارچە پارچەم دەکرد😒زەڵام خۆم لە هەقی دێم بزانن چ دەردێکی دەدەمێ😈😂


یۆنگی:
ئەو هەستە نەفرەتیەی جیمین هەموو شتێکی تێکدا


لای ن/ت و ئەوان لە نەخۆشخانە


ن/ت:
شتێک لە ئارادایە.....من پیلانێکم هەیە


جێنی:
پیلانی چی؟!


ن/ت:
سەرەتا٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
..ن/ت هەموو پیلانەکەی پێیان وت..


جیمین:
چی؟تۆ دڵنیایت بەڵام مەترسیدارە...
..بە خەمباری وتی..


ن/ت:
دڵنیام ئەمە کۆتا پیلانم دەبێت....بێگومان سەر دەگرێت


٭بــــەردەوامــــــدەبـــــێـــــــت٭


ئایا پیلانەکەی ن/ت چییە؟؟
ئایا سەر دەگرێت؟؟
بۆچی جیمین خەمبار بوو؟؟
هەموو شتێک هەر ئاوا دەبێنێتەوە؟؟



ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
چاوەڕێی پارتی نوێ بن
تێبینی/چیرۆکەکەم دوو یان سێ پارتی ماوە کۆتای بێت.
خواتان لەگەڵ
1021وشە

Comment