Part '37'


جێنی ئەو ڕۆژە لە ماڵ دەرچوو بۆ بازاڕ.
دواتریش چووەوە بۆ ماڵی دایکی تێھیۆنگ.
چونکە پێی وابوو عەیب بووە کە ھیچ سەردانی خەسوی نەکردووە ماوەیەکی زۆرە.


لە دەرگایدا و خاتوو تێیۆن بۆی کردەوە.


جێنی: ئەو کاتەت باش دایە تێیۆن ؟


خ.تێیۆن: جێنی !؟


جێنی: خۆ لە کاتێکی خراپ نەھاتووم؟


خ.تێۆن: نا...فەرموو کچەکەم دانیشە.


ووتی و جێنیش بە زەردەخەنەوە چوو دانیشت.


جێنی: سوپاستەکەم.


خ.تێۆن: با من قاوەیەک بکەم.


جێنی: ئێ نا نا دایە گیان ھیچ پێویست ناکا خۆت ئەزیەت بدەی.


خ.تێۆن: ئەزیەت نییە...ئێستا دێم.


دوای پێنج خولەکێک قاوەکەی ھێنا و دانیشت.
لەو دەمە تێھیۆنگ پەیوەندی بە جێنی کرد و وەڵامی دایەوە.


جێنی: بەڵێ گیانەکەم ؟


تێھیۆنگ: چۆنی جێنی لە کوێی؟


جێنی: زۆر باشم وا لە لای دایکمم.


تێھیۆنگ: دایکت؟!...بەڵام من ئێستا لە ئۆفیسەکەی دایکت بوم؟


جێنی: ھھھە نا ئەو نا دایکی تۆ ئەڵێم.


تێھیۆنگ: ئەھا لای دایکمی یانی.


جێنی: بەڵێ وە ئێستاش قاوە ئەخۆینەوە.


تێھیۆنگ: ھمم باشە سڵاوی منی پێ بگەیەنە.


جێنی: بێگومان، دەی ئاگات لە خۆت بێ، ئێوارە یەک ئەبینینەوە.


تێھیۆنگ: باشە تۆش ھەروا.


جێنی پەیوەندییەکەی داخستەوەو قاوەکەی ھەڵگرت.


جێنی: تێھیۆنگ زۆر سڵاوی بۆت ھەبوو.


خ.تێۆن: ھھە سەلامەت بێ.


جێنی: ...ئێ دایە تێۆن...من بەڕاستی شەرمەزاری لای تۆم، چەند مانگ بەسەر ھاوسەرگیریماندا تێپەڕی بەڵام نە توانیم داوەتت بکەم بۆ ماڵەوەو نە توانیشم بێمە لات ھیچ....خۆتەزانی لەبەر نەخۆش کەوتنەکەم...


خ.تێۆن: ...کێشە نییە.


جێنی: ...ئێ من ئەمڕۆ دیارییەکی بچوکم لەگەڵ خۆم بۆ ھێنای ھیوادارم بە دڵت بێ.


ووتی و پاکەتێکی بچوکی لەناو جانتاکەی دەرکرد.


خ.تێۆن: بۆ خۆت ئەزیەت داوە کچم؟


جێنی: ئەزیەتی چی تۆ دایکی ئازیزترین کەسمی، کەواتە وەک دایکی منیشی.


خاتو تێۆن پاکەتەکەی لە دەستی جێنی وەرگرت و کردییەوە شۆک بوو کە بینی.


ملوانکەیەکی جوانی زێڕ بوو، کە گونجاو بوو لەگەڵ تەمەنی ئەو.


جێنی: حەزەکەم نێوانمان لەمەودوا زۆر باش ببێت.


خ.تێۆن: سوپاس کچم بەڵام....ئەو دیارییە پێئەچێ زۆر گران بێ...


جێنی: جا چییە دایە گیان؟ تۆ شایەنی زۆر زیاتریشی.


خ.تێۆن:....سوپاستەکەم.


جێنی: ئەم ئێوارەیەش لای ئێمە داوەتی تکایە وەرەو گەورەمان کە....خۆی لەمێژ بوو ئەبوایە داوەتت بکەم بکەم بەڵام...نەخۆش کەوتم..


خ.تێۆن: وایە ئەی ئێستا چۆنی باشتر بوی؟


جێنی: بەڵێ زۆر باشم، ئەو نەخۆشییەش وا خەریکە لە کۆڵم ئەبێتەوە ھیچی وای نەما.


خ.تێۆن: دڵخۆشم بە بیستنی ئەوە.


جێنی: سوپاستەکەم دایە تێۆن....دەی با من ئێستا بڕۆم بۆ ئێوارە چاوەڕێت ئەبین تکایە وەرە....شۆفێرەکە ئەنێرم بەدواتا دوایی.


خ.تێۆن: ئێ نا پێویست ناکا ھیچ..


جێنی: دایە تێۆن تکایە...


خ.تێۆن:...باشە کچم.


دەستی خاتو تێۆنی ماچ کرد و ڕۆیشت.


تێۆن گومانی زیاتر لا دروست بوو.
چوو ڕۆژنامەکەی دەرھێنایەوەو سەیری وێنەکەی کردەوە کە خاتو یونا لەگەڵ سوھۆ گرتبووی.


ھەستێک لە ناخی دڵنیای کردەوە کە یەکێک لەو خێزانە کارو باری خانووەکەی بۆ چارەسەر کردووە، بەڵام ئەوە ھیچ دڵخۆشی نەکرد...


~~


ئێوارە ھات و منیش لەگەڵ ڕۆزێ و چانیۆل ھەموو ئامادەکارییەکانی ھاوسەرگیریمان ئامادە کرد و لە بازاڕ و شت تەواو بوین ئێمەی گەڕاندەوە ماڵەوە.


ڕۆزێ کەل و پەلەکانی لە ئۆتۆمبێلەکە دەرکرد و چوو ژوورەوە تا ئێمە بەتەنیا جێ بھێڵێ.


چانیۆل: ئاھ خۆزگە چرکەیەک زووتر بەیانی ئەھات.


ئارا: ھھھە سەبر بگرە ھەر دێت!


چانیۆل: ئەگەر ئەزانی چەند لەمێژە سەبرم گرتووە...بەس دەی..بەیانی ھەقی ھەمووی ئەکەمەوە ھھھە


ئارا: ھھھە پەشیمانم مەکەوە!


چانیۆل: نا نا تەواو ئەھا وسکوت بووم.


ئارا: ھھھە...چانی ؟


چانیۆل: گیانی چانی؟


ئارا: بمبورە :(


چانیۆل: بۆ چی؟


ئارا: چونکە بەھۆی من وەک بەشەر ھاوسەرگیری ناکەی...وەک ئەو خەڵکە زەماوەندێک ناکەی بە دڵی خۆت...سەیرکە ئەمشەو شەوی پێش ھاوسەرگیریمانە و تۆ کۆتا شەوی زگورتیت لەگەڵ ھاوڕێکانت بە خۆشی بەسەر نابەی و چێژ وەرناگری....لەبەر من بە نھێنی ناچاری ھاوسەرگیرییەکە بکەی...


بە خەمباریەوە ووتم و سەرم نزم کرد.


چانیۆل: ششش بەسە ئارا گیان ئەو قسانە چین؟...دواتر ئەوە لە چاکەی ھەردووکمانە کە بە نھێنی ھاوسەرگیریەکە بکەین چونکە دایکم ھەرگیز ڕێگا بەوە نادات...دواتر من ئەبێ داوای لێبوردن بکەم کە نەمتوانی زەماوەندێکی خۆشت بۆ بکەم وەک ئەوەی کە ھەموو کچێک خەونی پێ ئەبینێ...تۆش کۆتا شەوت لەگەڵ ھاوڕێ کچەکانت بە ئاھەنگ و خۆشی بەسەر نابەی بە ھۆی من...


ئارا: یا وا مەڵێ...من کێشەم نییە لەگەڵ ئەوە.


چانیۆل: کەواتە منیش نیمە...خەم لە ھیچ مەخۆ باشە؟


ئارا:....باشە گیان تۆش ھەروا.


چانیۆل: دەی من ئەبێ بڕۆمەوە ماڵەوە ئێستا با دایکم زیاتر شکم لێ نەکات ھھە


ئارا: ڕاستەکەی دەی بڕۆ ئاگات لەخۆت بێ.


چانیۆل: تۆش ھەروا گیانم، بەیانی ئەبیت بە ھی منن ئیتررر!


ئارا: ھھھە دەیی بڕۆ لەوە درەنگتر مەکەوە!


چانیۆل: ئۆکەی...خۆشمئەوێی ئارا.


ئارا: ...منیش.


~~~


خاتوو تێۆن'یش  ھیچ دڵخۆش نەبوو بەو داوەتە...
بە نابەدڵی و دڵتەنگییەوە ئامادە بوو و شۆفێرەکە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردەوە.
سەرکەوت و بە ڕێکەوت بۆ کۆشکی کیم.


گەیشت و دەرگایان بۆ کردەوە.
جێنی و تیفانی ھاتن بۆ پێشوازی کردنی بە گەرمی.
جێنی لەگەڵ پوری بە یەکتری ناساندن و چوونە ھۆڵەکە دانیشتن.
چاوەڕێی خاتوو کیم و تێھیۆنگ بون تا لە کۆمپانیا بگەڕێنەوە.


جێنی: زۆر دڵخۆش بووم بە ھاتنت دایە گیان.


خ.تێۆن: سوپاستەکەم کچم.


جێنی: ئێ ھیچ شتێک ئەخۆیتەوە پێش نانی ئێوارە بۆتی بێنم؟


خ.تێۆن: نا ھیچ ناخۆمەوە.


دەنگی دەرگا کرانەوە ھات و جێنی زانی تێھیۆنگ و دایکی ھاتنەوە، خێرا چووە لایان.


جێنی: بەخێربێنەوە، ماندوو نەبی گیانەکەم؟


تێھیۆنگ: سوپاس گیانەکەم.


جێنی: سوپرایزێکم بۆت ھەیە!


تێھیۆنگ: چییە؟


جێنی: ھھە دەی وەرە لەگەڵم بۆ ھۆڵەکە زۆر دڵت پێی خۆش ئەبێ.


ووتی و دەستی گرت بردی بۆ ھۆڵەکە.


تێھیۆنگ: ئەی! دایکە! ھھھە بەخێربێی!


خ.تێۆن: سوپاس کوڕەکەم.


جێنی: دایکە، با بە خەسووم بتناسێنم، ئەمە خاتو تێۆن'ە


خاتو تێۆن ھەستایەوە لەبەر دایکی جێنی و تۆقەیان کرد.


خ.کیم: بەخێربێیت خاتون.


خ.تێۆن: سوپاس خاتوو یونا.


چانیۆل: سڵاووو ھەموو لایەک...ئا میوانمان ھەیە ببورن...


چانیۆل لەپڕ خۆی کرد بە ژوورا و ووتی.


جێنی: ھھھە ئوپا شوکر بۆ ئێوارەیەک گەڕایتەوە، وەرە تۆش بە خەسوم بناسێنم...ئەوە خاتوو تێۆن، ئەوەش چانیۆل'ی برا گەورەمە.


چانیۆل: بەخێربێیت خانمەکەم گەورەت کردین.


خ.تێۆن: سوپاس کوڕم بەڕێزیت.


خ.کیم: دەی با دەستمان بشۆین و نانەکە بخۆین ئێوە فەرموونە سەر خوانەکە.


دواتر ھەموویان لەسەر خوانەکە بوون و دەستیان کرد بە نان خواردن.


تیفانی: شۆربایەکەت بە دڵ بوو خاتوو تێۆن ؟


خ.تێۆن: زۆر خۆش بوو دەستتان خۆش بێ.


خ.کیم: زۆر درەنگ یەکترمان ناسی ئێمە خاتو تێۆن!


خ.تێۆن: وایە.


خ.کیم: زەماوەندی تێھیۆنگ و جێنی زۆر خۆش بوو، خۆزگە تۆشی لێبوایە.


خ.تێۆن: ئەوکات ناساغ بووم.


چانیۆل لەو کاتە پەیوەندیەکی بۆ ھات.
ئیزنی وەرگرت و ھەستا بۆ لایەکیتر تا وەڵام بداتەوە.
دایکی زیاتر گومانی بۆ دروست بوو کە کوڕەکەی بە نیازی شتێکە.
بۆیە ئیزنی وەرگرت و بە ھێواشی بەدوایدا چوو.


کە لە دواوەیەوە چوو توانی ئەوەندەی گوێ لێ بێت لە دەمی چانیۆل.


چانیۆل: ژوورێکی گەورە ئامادە بکەن لە ھۆتێلەکە و بیڕازێننەوە.


ھەر کە ھەستی کرد دایکی وا لە دواوەیەوە دێت بە دوو قسە پەیوەندیەکەی داخستەوەو و ئاوەڕی لێدایەوە.


خ.کیم: چان ژوری ھۆتێلی چی؟ ئەچیتە گەشت؟


چانیۆل: دایکە تۆ گوێت لە من ئەگرت؟


خ.کیم: چی ڕوئەدات کوڕەکەم!؟


چانیۆل: وەک چی؟


خ.کیم: کەمێک سەیر ھەڵسوکەوت ئەکەی!...مشاوەشی و ھۆتێل گرتنو نازانم چی و چی..!


چانیۆل: ھیچ نییە نا ھەر ئەمەوێ کەمێک پشو وەرگرم.


خ.کیم: ھم...لەگەڵ کێ؟


چانیۆل:...لەگەڵ کەسێکی تایبەت.


خ.کیم: مەبەستت ئارا.


چانیۆل:........


خ.کیم: چان من چەندجار پێم ووتی دورکەوە لەو کچە!؟


چانیۆل: من ئەچمە ژورەکەم ئەخەوم دایکە، ماندوم شەوشاد.


چانیۆل چووە ژورەکەی و دایکیشی بە بێزاری گەڕایەوە سەر خوانەکە دانیشت.


جێنی: دایە تێۆن جێگاکەت باشە؟ بالیفێکی بچوک بێنم لە پشتت داینێم؟


خ.تێۆن: نا کچم باشم ئاوا.


تێھیۆنگ: ئێ دایکە..ھەواڵی گەڕەک چۆنە ھەموو باشن؟


خ.تێۆن: مەبەستت کێیە؟


ووتی و تێھیۆنگ شێوەی کەمێک تێکچوو کە ھەستی کرد دایکی بە توانجەوە پرسیارەکەی کرد.


تێھیۆنگ: .....ئێ...ھەموو ئەوانەی گەڕەک...


خ.تێۆن: بۆ خەمی ئەوانتە؟!...زۆر بیریان ئەکەی؟


تێھیۆنگ:...........


لەو کاتە خزمەتکارەکان خواردنێکی تریان ھێنا کە قارچکی لەسەر بوو.


خاتو تێیۆن بە بێدەنگی بە مڵاکەکەی دەستی قارچکەکانی لەسەری لائەبرد و جێنی بینی.


جێنی: دایە تێۆن ئەگەر بە قارچکەوە حەزت لێ نییە پێان ئەڵێم با دانەیەکیترت بۆ بێنن سادە...


خ.تێۆن: بەسە بەسەەە کچم بەسە!


بە ھاوارەوە دەنگێکی گریاناوییەوە قسەکەی بە جێنی بڕی و ھەمووان شۆک بوون!
بەتایبەتی جێنی...چونکە ترسا لەوەی ھەڵەیەکی کردبێ!


خ.تێۆن: بەسە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی دڵی من ڕازی بکەی!


جێنی: من چی خراپم ووت؟


خ.تێۆن: حاڵم خراپتر ئەبێ کە ئەبینم تۆ چەندێک باشیت! بەسە ئیتر!


تێھیۆنگ: دایکە ئەوە چیتە ئارام بەوە!


خ.تێۆن: ھەردووکمان ڕاستییەکە ئەزانین!


جێنی: باسی کامە ڕاستی ئەکەیت؟


خ.تێۆن: لەبارەی گەڕاندنەوەی خانووەکەم بۆ ناو دەستی من!زززئەزانم کە لەلایەن بەڕێز سوھۆ ئەو کارە جێ بە جێ کرا....ووتی ئافرەتێکی خێرخواز ئەو خانووەی بۆت گەڕاندۆتەوە....کامەتانن ئەو خانمە خێرخوازە؟ تۆی؟ یان دایکتە؟ یانیش پورت؟


خ.کیم: ئەوە تۆ باسی چی ئەکەیت خانمەکەم؟!


خ.تێۆن: کەواتە جێنی باش ئەزانێ کە باسی چی ئەکەم!


خاتوو تێۆن ملوانکەکەی دیاری جێنی لە جانتاکەی دەرھێنا و بە توندی لەسەر مێزەکە لەپێش جێنی داینا.
ڕوی تێکرد تا قسەی بۆ بکا لە کاتێک کە جێنی شۆک و چاوی پڕ فرمێسک بووە لەو کردارانەی دایکی مێردەکەی!


خ.تێۆن: لەوانەیە پێتوابێ کە خێرێکی گەورەت کردووە!...پێتوابێ کە ئافرەتێکت لە بێ ماڵی ڕزگار کردووە!....من نامەوێ کەس بەزەیی پێمدا بێتەوە! وە ناتوانم لێرە دانیشم لاتان وا نیشاندەم کە نازانم تۆ ئەو خانووەت کڕییەوە لەبەر من!....تەنانەت گەر ئەوکات بمزانیبا تۆی بەو کارە خێرە ھەڵساوی ھەرگیز و ھەرگیز قبوڵم نەئەکرد!


خ.کیم: چی!؟؟


تێھیۆنگ: دایکە!


جێنی: ئـ- یەک خولەک دایە تێۆنـ..


خ.تێۆن: تێھیۆنگ خۆی بۆ پارە فرۆشت بۆیە ھاوسەرگیری لەگەڵ کردی جێنی خان!....بەڵام سوپاس بۆ خوا من کەرامەت و شەرەفم ھەیە !


ووتی و ڕۆشتە دەرەوە لەوێ.


تێھیۆنگ مێشکی خەریک ئەبوو بتەقێ و حەپەسا بوو لەو قسە و کردارانەی دایکی!


خێرا بەدوای دایکیدا ڕایکرد.


لە کاتێک کە لەو دەمە جێنی ھەستی ئەکرد دڵی کز ئەبێ و ھێز لە قاچەکانی نامێنن
باڵانسی نەئەما و مێشکی بڕوای بەوە نەئەکرد کە بیستی...!
ھەستی کرد دوبارە دونیا بەسەریدا ڕوخا...
ھەستی کرد دوبارە ئەوەی تێیدا ژیاوە جگە لە درۆیەک زیاتر ھیچیتر نەبووە..


فرمێسک بە ڕیزە لە چاوەکانی ئەھاتنە خوارەوە.


جێنی:...یانی...تێھیۆنگ لەبەر خاتری پارە...ھاوسەرگیری لەگەڵم کرد!؟....نەک لەبەر ئەوەی.....بەڕاستی خۆشیوستبم...!؟








ئاخخ بوک و خەسوو دەردیان گرانە 🐸💔
با ئەوەش تا ئێرە بێ دەی بزانین تێھیۆنگ دیسان چ قوڕی بۆ گیراوە.
قوڕبەسەرەی 🐸 بۆ ڕیش چوو تازە سمێڵیشی لەسەر دانا 😂💔
سۆ ڤۆت لەبیر مەکەن و بە 1574 ووشەش ھاتینە چۆتایی ئەو ئەڵقەیەش تا ئەڵقەیەکیتر بە خواتان ئەسپێرم گوڵ و دڵ و ئەو شتانە 💜

Comment