Part '10'


من ھێشتا لە ماڵەوە بووم و ئەو ڕۆژە وانەم نەبوو.
لەپڕ زەنگی مۆبایلەکەم لێدرا و سەیرم کرد.
بینیم جێنیە.


ئارا: بەیانی باش جێنی ؟


جێنی: بەیانی باش ئارا گیان چۆنیت؟


ئارا: باشم ئەی تۆ؟


جێنی: سوپاس باشم، ئەمەویست بتبینم و ھەندێک قسە بکەین کاتت ھەیە ئەمڕۆ؟


ئارا: ب-بەڵێ بۆ نا لە کوێ؟


جێنی: زۆر باشە بۆ نانی بەیانی چاوەڕێت ئەکەم لەو ڕێستورانتەی کەنار دەریاکە.


ئارا: ئۆکەی یەک ئەبینینەوە، خوات لەگەڵ.


زوو خۆم ئامادە کرد و تامەزرۆ بووم تا بزانم جێنی ئەیەوێ باسی چیم لەگەڵ بکات!


دوای نیو کاتژمێر گەیشتمە ئەوێ، جێنی'ش دانیشتبوو لەوێ چاوەڕێم بوو.


دوای کەمێک قسە کردن و نان خواردن لێم پرسی لەبارەی تێھیۆنگ کە ئایا نێوانیان چۆنە؟


بەڵام جێنی ڕوخساری کەمێک تێکچوو و ھیچی نەووت..


ئارا: جێنی ؟ چی بوو؟ ھیچ کێشەیەک لە نێوانتان ڕوویداوە؟


جێنی: .......ڕاستییەکەی .....تێھیۆنگ داوای ھاوسەرگیری لێکردم!


ئارا: بەڕاست! ئێێ ئەی چیت پێ ووت؟


جێنی: ڕەتم کردەوە.


ئارا: بەڵام بۆچی؟؟ ھیچ شتێکی ناشرینی کردووە لەگەڵت؟


جێنی: نەخێر! بەپێچەوانەوە، زۆر باش بوو لەگەڵم..


ئارا: ئەی مادام بۆ چی ڕازی نەبووی؟


جێنی:.......ھاوسەرگیری کردن شتێکی زۆر جددیە و منیش ئەوەندە بەباشی تێھیۆنگ ناناسم تا بگاتە ئەو ئاستەی ھاوسەرگیری لەگەڵ بکەم...


ئارا: ب-بەڵام تۆ خۆت ووتت کە خۆشتئەوێت؟


جێنی: ئارا گیان تکایە با باسی ئەو باسە نەکەین....من ڕاستییەکەی بۆ ئەوە پەیوەندیم پێوە کردی تا بۆ دواجار بتبینم.


ئارا: دواجار ؟؟؟


جێنی: ئەھا پێم ووتی کە بۆ گەشت کردن ئەڕۆم، لەوانەیە بگەڕێمەوە و لەوانەشە ھەرگیز نەگەڕێمەوە...


ئارا: بەڵام! بۆ کوێ ئەڕۆی!؟


جێنی: ئەچم بۆ دوورگەی مالدیڤ...ھەمیشە حەزم کردووە بچم بۆ ئەوێ...بۆیە ئەمەوێ بەر لەوەی بڕۆم سوپاست بکەم کە ھاوڕێیەکی باش بوویت بۆم وە مامۆستاش ھەروا..


جێنی لەگەڵ ووتنی ئەم قسانە بە چاوێکی پڕ فرمێسک و دڵێکی پڕەوە ھەستایەوە و ھاتە لام باوەشێکی پڕ بە دڵی پێدا کردم.
تێگەیشتم لەو باوەش پێکردنە...وەک باوەشکردنی کۆتا جار بوو.
وەک ئەوەی پێم بڵێت "ئارا ئەمە کۆتا جارە ئەمبینی و من ئیتر بۆ ڕێگایەک ئەڕۆم گەڕانەوەی تێدا نییە"......


منیش باوەشم پێدا کردەوە و زۆر دڵیشم بۆی ئەسوتا.
لە کۆتاییدا من کەسێک نەبووم کە بە مردنی ھیچ مرۆڤێک دڵخۆش بم، تەنانەت گەر کەسەکە دوژمنیشم بێ...!


جێنی: باش ئاگات لەخۆت بێ، ھیوادارم ھەموو شتێک لە ژیان بە دڵی تۆ بێ، من ھەمیشە وەک ھاوڕێ و خوشکێک تۆم بینیوە...زۆرم خۆشئەوێی..ماڵئاوا.


ئارا: .........تۆش ھەروا...ئاگاداری خۆتبە....


دوای ئەوە جێنی بە چاوێکی پڕ گریان و پڕ پرسیاری بێ وەڵام و پڕ قسەی نەووتراو، ڕۆیشت و منیش زیاتر خەمبار بووم بە بینینی بەو شێوەیە.
وە لەھەمان کاتیش بیری ئەوەم کەوتەوە کە بەڕاستی ئێستا من و تێی بێ چارە ماوینەتەوە و چی بکەین لەمەودوا....؟


~~~


جێنی گەیشتەوە ماڵەوە و بینی چانیۆل لە ھۆڵەکە دانیشتووە بە مۆبایلەکەی خەریکە، ئەویش چوو بۆ لای.


جێنی: سڵاو کوڕی باش!


چانیۆل: سڵقاو لە تۆش کچی خراپ!


جێنی: ئاا ئۆپاا من خراپم؟ :(


چانیۆل: ئەبینم ئەمڕۆ جەوت لە دوێنێ باشترە شوکر، جارێکیتر خۆت بێتاقەت ناکەی بەھۆی ئەو کوڕە تێھیۆنگ'ە مێھیۆنگ'ە چییە ناوی، ھەر گرنگیشی پێمەدە......دەی دەم و لچت ئاوا پێکدا مەدە یەکسەر بە بیستنی ناوی ئەو گەمژەیە
دایکم بۆی باس کردم لەبارەیەوە...باش بوو زوو کۆتاییت پێھێنا...بڕوا ناکەم جارێکیتر یەکتر ببیننەوە، وانییە؟


جێنی: بەڵێ تەواو، بڕواناکەم یەکتر ببینینەوە..


چانیۆل: چی کرد تا بەو شێوەیە دڵگرانی کردی؟


جێنی: ھیچ...یانی ....من بێزار بووم لێی..


چانیۆل: باشتر....پێموابێ لەمەودواش واز لە وانەی مەلەکردن ئەھێنی وانییە؟ ئەسڵەن بڕوا ناکەم دوای ئەو ھەموو ماوەیە ئێستا فێری ببیت!؟


جێنی: ھھھە ڕاستییەکەی، لە سەرەتاکان فێربوونی مەلە ئەوەندە گرنگ نەبوو لام، بەڵکو تێھیۆنگ...ئێھ لەبیریکە..


چانیۆل: ھھە ڕاستییەکەی منیش ئەوەندە کەر نەبوومە بۆ وانەی تێنس...


جێنی: ھھھە ئۆۆ ئێستا زانییم...! ئارا زۆر کچێکی باشە وانییە؟


چانیۆل: وایە...وە زۆر سەرنجڕاکێشیشە...بڵێم چی ! کاریزمایەکی بڕواپێنەکراوی ھەیە....! بەڵام با پێشت بڵێم کە سارد و سڕە لەگەڵم و زۆر مەجالم پێنادات...خۆشەویست و شتی ھەیە؟


جێنی: ئەوەندەی من بزانم نەخێر !


چانیۆل: جوانەەەە کەواتە ھەر ناتوانێ تا کۆتایی بەرگەی ئەو قۆزییەی من بگرێ و سارد بێ لەگەڵم.


جێنی: ھھھە دەی ئەوەندەش بڕوات بەخۆت نەبێ
وەک ووتت ئارا کچێکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام ئەو وەک ئەو کچانە نییە کە ئەیانناسیت.


چانیۆل: ھمممم..


جێنی: دەی ئوپا ھەستە بچین بۆ بەلەمەکە، با ماسی ڕاو بکەین.


چانیۆل: گود ئایدیا ! لێطص بڕۆین.


~~~


منیش تەواوی ڕۆژەکە پەیوەندیم بە تێھیۆنگ'ەوە ئەکرد و وەڵامی نەبوو و دواتر مۆبایلەکەی داخراو بوو.
ھەتا چووم بۆ یانەکە و پرسیم کە ئایا ھاتۆتە ئەوێ؟
بەڵام ووتیان کە تێھیۆنگ ئەم دوو ڕۆژە مۆڵەتی وەرگرتووە!
سەرم سوڕما ھەزار و یەک بیرۆکەی بێ مانا بە مێشکم دا ئەھاتن و ئەچوون!


تۆ بڵێی ئەو پیاوانە شتێکیان لێ نەکردبێ!؟


خێرا سواری تەکسییەک بووم و چووم بۆ ماڵەکەی تێھۆنگ.
کە ھاتمە خوارەوە بینیم ماتۆڕەکەی لە گەراجەکە نییە!!
دوو ئەوەندەیتر ترسام و ھەستم کرد کە ئەوەی بیرم لێ ئەکردەوە کردوویەتی!


بە ڕاکردن چوومە لای دەرگاکە و لە دەرگام دا بە ھیوای ئەوەی تێھیۆنگ'ی لێبێت و دەرگام لێ بکاتەوە..
خۆم بۆ نەگیرا لەوە زیاتر و دەستم بە گریان کرد، دڵم لەترسا بە خێرایی لێی ئەدا.


دوای پێنج خولەکێک و بەردەوام بوون لە دەرگا دان
تێھیۆنگ بە سەرسوڕماوی دەرگای لێ کردمەوە!


تێھیۆنگ: ئارا؟!


خێرا باوەشم پێدا کرد.


ئارا: گەمژە بۆ دەرگام لێ ناکەیتەوە!؟؟ بۆ ومۆبایلەکەت داخرابوو؟؟ تۆ خەریکی چیت ھاا؟


تێھیۆنگ: ئارا ھێواش بەوە چیتە؟ وەک ئەبینی قژم تەڕە لە گەرماو بووم و مۆبایلەکەشم شەحنی تەواو ببو بۆیە داخرابوو.


ئارا: گەمژە من ترسام وەک شێت ترسام کە بەتەنیا ڕۆیشتبی و بەجێتھێشتبم..


تێھیۆنگ: شێت مەبە.. من بێ تۆ بۆ ھیچ شوێنێک ئەڕۆم؟!


ئەمەی ووت و فرمێسکەکانی سڕیم، سەری ماچ کردم.


تێھیۆنگ: دێیت لەگەڵم ھا...!؟


منیش بە تەواوی قەناعەتەوە ووتم بەڵێ دێم لەگەڵت!


من بێ ئەو نەمەتوانی، من بێ ئەو ھیچ نەبووم!
چۆن بمھێشتایە بەتەنیا وێران بێت..!؟
ئەگەر ئەو ڕێگایە ڕێگای چوون و نەگەڕانەوەشمان بوایە ھەر ڕازی بووم و ئەچووم لەگەڵی..!
ئەگەر پێویستی کردبا ئازار بکێشێ ئەبوایە من پێشی ئەو بیکێشم.
چونکە خۆشم ئەویست....


ئەویش زۆر دڵخۆش بوو کە زانی ئەچم لەگەڵی. باوەشی پێمدا کردەوەو ووتی کە ماتۆڕەکەی فرۆشتووە تا ھەندێک پارەمان لەدەست بێت.
تەنانەت بلیتی شەمەندەفەریشی بڕیبوو بۆ ھەردووکمان، چونکە دڵنیا بوو کە من ئەچم لەگەڵی..


ئارا: باشە تێھیۆنگ ئەی چی بکەین تا لەو پیاوەی یونگی ڕزگارمان بێ ئەوەی ھەمیشە بەدوامانەوەیە؟


تێھیۆنگ: چارەم کردووە، یەکەمجار ئەچین بۆ ناو مۆڵێک، تاکو سیکیورتی ئەو ئەپشکنن ئێمە خێرا ڕائەکەین و لە دەرگاکانی یارمەتی فریاگوزاری ئەچینە خوارەوە و لە دەرگای دواوە دێینە دەرەوە و ئەو ناماندۆزێتەوە...
ئینجا سواری تەکسییەک ئەبین و یەکسەر بەرەو وێستگەی شەمەندەفەرەکە ئەڕۆین...ھەرچۆنێک بێ تۆ بڕۆوە خۆت ئامادە بکە ئەمشەو کاتژمێر ھەشت بڕۆین.


ئارا: باشە بەڵام سەرەتا ئەبێ قسە لەگەڵ دایکم و خوشکم بکەم..ئاااھ خوا ئەزانێ دایکم چ دەردێکم پێ ئەکات جا..


تێھیۆنگ: ھەوڵدە بە ئارامی تێیانبگەیەنیت باشە گیانم؟


ئارا: باشە ..دەی جارێ ئەڕۆم لەوێ یەکتر ئەبینینەوە.


تێھیۆنگ: باشە ئاگاداری خۆت بە.


~~~


جێنی و چانیۆل'یش ئەو ڕۆژە بەیەکەوە چووبون بۆ ناو بەلەمەکەیان بۆ ڕاوە ماسی.
بێگومان بیرۆکەی جێنی بوو بۆئەوەی کۆتا ڕۆژێکی خۆش وەک یادگاریەک بەجێبێڵێت بۆ براکەی بەر لەوەی ئەو شەوە بڕوات...


دواتر گەڕانەوە بۆ نانی ئێوارە ماسی بخۆن لەگەڵ دایکییان.
خاتوو کیم کە ماسییەکەی خوارد زۆری پێخۆش بوو.


خاتوو کیم: باشە مناڵینە ئەو ماسییە خۆشانە بەڕاستی ئەوانەن کە ئەمڕۆ ئێوە ڕاوتان کردوون؟؟


چانیۆل: نەخێر، خوشکم بەرگەی مردنی ئەو ماسییانەی نەگرت کە ڕاومان نابوون، بۆیە فڕێمان دانەوە ناو دەریاکە.


جێنی: ھھھە نەمویست بمرن..ژیان و مردنیان بەدەستی من بوو لەو کاتەدا...ئێمەش فڕێماندانەوە ناو دەریاکە و ئەوانەی بەردەمیشت ئامادە کراوەکان بوو کڕیمان.


خاتوو کیم: من چی بکەم لەگەڵ ئەم دڵە باشەی تۆ کچە جوانەکەم؟؟


چانیۆل: دەی دڵی ئێمە بۆگەنە وانییە؟


جێنی: ھھھھە ئۆپاای حەسوود!


خاتوو کیم: ھھھھە ئێوە ھەردووکتان باشترینی منن، زۆر سەربەرزم پێتان....خوا ھەمیشە بتانپارێزێ بۆم...


جێنی: تۆش و براکەشم ھەروا دایکە گیان...


~~~


منیش چوومەوە ماڵەوەو بە دوودڵیەکی زۆرەوە و سترێس کردن لەخۆم، ھەموو شتێکم بە دایکم ووت.
وووتیشم کە لەگەڵ تێھیۆنگ ناچارین بڕۆین بۆ بوسان.
بێگومان شۆک بوو و بڕوای نەئەکرد، دواتر کەزانی بەجددیمە دەستی بە قسە ڕەقەکانی کردو قسەی زۆری بە تێھیۆنگ ووت کە بەھۆی ئەوەوە منیش توشی کێشە بووم.


من زۆر ھەوڵمدا کە دڵنیایان بکەمەوە ھەر پارەیەکم بەدەستھێنا بۆیان ئەنێرم و خەمیان نەبێ.
بەڵام سوودی نەبوو لەگەڵ دایکم.


منیش توڕە بووم بەوەی کە ھیچ ڕێزی لە ڕای تایبەتی خۆم و ژیانم نەگرت.
بۆیە خێرا چووم جانتاکەم دەرھێنا و جلەکانم و ھەندێ کەل و پەلەکانم تێکرد و ھاتمەوە ھۆڵەکە
بینیم دایکم ئەگری و مینی خوشکم ئارامی ئەکاتەوە.


دڵیشم بۆیان ئەسوتا زۆر، بەڵام چی بکەم !
ئەبێ لەگەڵ تێھیۆنگ بم نابێ بەتەنیا بەجێبێڵم...
لە جانتاکەم ھەندێک پارەم دەرھێنا و بۆم لەسەر مێزەکە دانان.


مینی ھات باوەشی پێداکردم بەگریانەوە.


مینی: ئۆنی ئاگاداری خۆت بە تکایە..


منیش ماڵئاوام لێکرد و ڕۆیشتم...


دوای بیست خولەکێک گەیشتمە لای مۆڵەکە و لەبەر دەرگاکە چاوەڕێی تێھیۆنگ بووم.
کەمێکی پێچوو و ئەویش گەیشت و ھاتە لام وەستا.


تێھیۆنگ: لەمێژە چاوەڕێم بووی؟


ئارا: نا کەمێکە گەیشتم... بەڵام تێی، ھۆسۆک لەدواتە، ئەی ئەگەر ئێستا ھاتە لامان؟


تێھیۆنگ: مەترسە دەستت بێنە و با یەکسەر بڕۆین بۆ ژوورەوە.


منیش ئەوەم کرد کە تێھیۆنگ ووتی و چووینە ژوورەوە و پلانەکەمان چۆن دانابوو ئاوامان کرد.
توانیمان خۆمانی لێ وون بکەین !
سواری تەکسییەک بووین و بەدڵخۆشییەوە بەرەو وێستگەکە ڕۆیشتین.


ھۆسۆک'یش بە مشاوەشیەوە پەیوەندی کرد بە یونگی و پێی ووت کە خۆیان لێ بزر کرد و دڵنیایە بەنیازی ڕۆیشتنن.
یونگی'ش زۆر توڕە بوو و ووتی ئێوە ماڵی ئارا پێئەزانن ھەر ئێستا وەرن ئەچین بۆ ماڵی ئەو و ئەبێ لە دایکی بزانین بۆ کوێ ڕۆیشتوون!


ئەگەر بچن بۆ ژێر ئەرزیش ھەر ئەبێ بیاندۆزینەوە.


دوای کاتژمێرێک دایکم ھەر بەردەوام بوو لە گریان، کاتێک لە دەرگایان درا.
دڵخۆش بوو و ووتی ئەوە کچەکەمە گەڕایەوە !نەیتوانی دایکی خۆی بەجێبێڵێت مینی خێرا ھەستە دەرگاکە بکەوە!


بەڵام کە دەرگایان کردەوە، منیان نەبینی..
بەڵکو کۆمەڵێک پیاوی شێوە ترسناک بە جلی ڕەشەوە، خۆیان کرد بە ژوورا.
مینی و دایکم ویستیان ھاوارکەن لە ترسا بەڵام دەمیان گرتن و نەیانھێشت.


یونگی: ھێی خانمەکەم ھێواش بنەوە تکایە، من ھیچ کێشەم نییە لەگەڵ ئێوە! تەنھا بەدوای ئارا و خۆشەویستەکەیدا ئەگەڕێین.


خ.پارک: ئارا!!؟ چیتان لێی ئەوێت؟!


یونگی: خاتون، سەیرکە، ئێمە ھیچمان لە کچەکەت ناوێ، بەڵکو لەو سەگەی کە ناوی تێھیۆنگ'ە، کێشەی من لەگەڵ ئەوە.


خ.پارک: ئاخ تێھیۆنگ تێھیۆنگ چیت بەسەر سەری کچەکەمدا ھێناوە!! خوا تۆڵەی لێبکاتەوە کچەکەمی توشی کێشە کرد!


یونگی: بەڵێ کردی، وە ئێستاش ئەیانەوێ ڕاکەن..خانمەکەم کارم بە کچەکەت نییە بەڵام پێویستە ئەو ھیچ و پوچە بدۆزمەوە! ئێوە ئەزانن بۆ کوێ ڕۆیشتن؟؟


خ.پارک: نازانم ھیچی نەووت..


یونگی: خانمەکەم تکایە سەیرکە ھیچ لە کچەکەت ناکەین......ئەگەر ئەو بڕە پارەیەم لێ وەرگرن گەورەم ئەکەن...تەنیا پێم بڵێن بۆ کوێ ڕۆیشتن چوار ھەزار دۆلارە.....ھمم...؟؟


ووتی و پارەکەی لەناو گیرفانی دەرکرد و داینا سەر مێزەکە.


خ.پارک: چون بۆ بوسان، بەڵام گەر زیان بە یەک تاڵە قژی کچەکەم بگەیەنن بە گرتنتان ئەدەم! ئێستاش بڕۆن لێرە.


یونگی: جوانە، کەواتە ئێستا لە وێستگەن دەی کوڕینە بابڕۆین..ھاھ پارەکەشت لێ پیرۆز بێ خاتوو پارک ھھە سوپاستەکەم.


~~~~


ئەوشەوە یێری سکرتێری خاتوو کیم لە ماڵی ئەوان ئەمایەوە چونکە کاری دۆسیە ئامادە کردنیان زۆر ھەبوو و کات درەنگ بوو تا بچێتەوە.


شەوەکەش چانیۆل بانگی کرد بۆ ژوورەکەی تا ئەو شەوە بەیەکەوە بەسەر ببەن.


بەڵێ چانیۆل ھێشتا پلەی بۆی بوو، بەڵام ھیچ کام لەو کچانەی بەڕاستی خۆشنەدەویست..
ھەرچۆنێک بێ ئەو شەوەی لەگەڵ یێری بەسەر برد و یێری'ش چانیۆل'ی خۆشئەویست بۆیە ھیچ کات لاری نەبوو تا کاتی لەگەڵ بەسەر بەرێ.


دوای کاتژمێرێک، یێری ھاتە دەرەوە لە ژوورەکەی چانیۆل تا بگەڕێتەوە بۆ ژوورەکەی خۆی بەڵام، لە ئاوێنەکەی سەر قادرمەکانەوە بینی کە جێنی بە جانتایەکی گەورەوە لە دەرگاکە چووە دەرەوە بەم کاتە درەنگە!
بۆیە دوودڵ بوو و چوو بۆ ژوورەکەی جێنی
بینی نامەیەکی بەجێھێشتووە، نامەکەی ھەڵگرتوو خوێندییەوە شۆک بوو!


ڕایکرد تا چانیۆل و دایکی بەخەبەر بێنێ و پێانبڵێت کە جێنی بەو شێوەیە ڕۆیشت.
ئەوانیش ھەستان و نامەکەیان خوێندەوە تێیدا نوسیبووی..


"دایکە گیان، چانیۆل ئۆپا...بمبورن کە بێ ئەوەی پێتان بڵێم ڕۆێشتم، من پێویستیم بەوەیە کە ھەندێک تەنیا بم و دوورکەومەوە، ھەندێ جار مرۆڤ ئەیەوێ دوورکەوێتەوە لە ھەموو کەسێک...
منیش بۆ ماوەیەک دوور ئەکەومەوە...وەک ئەوەی ھەمیشە ویستوومە، بەتەنیا بم...بە ئازادییەوە ھەندێک شوێن ئەگەڕێم بۆخۆم...
کەی ئەگەڕێمەوە نازانم..تکا ئەکەم خەمی منتان نەبێ، من باشم.
دڵنیام ڕۆژێک لە شوێنێک یەکتر ھەر ئەبینینەوە
زۆرم خۆشئەوێن....ماڵئاوا"


چانیۆل: دایکە ئەوە مەبەستی چی بوو ئێستا؟؟


خ.کیم:...........


دایکی تەنھا بە ڕوخسارێکی شۆک بوو و چاوی پڕ فرمێسکەوە مابووەوە و قسەی بۆ نەئەکرا.


چانیۆل: دایکە کاتی گریان نییە تکایە پێم بڵێ ئەمە چییە؟!


خ.کیم: چانیۆل ئەبێ ھەر ئێستا پێڕابگەین بچین بۆ فڕۆکە خانە ونەھێڵین بڕوات دەی خێراکە!


چانیۆل: باشە.


چانیۆل و دایکی بە خێرایی خۆیان گەیاندە فڕۆکەخانە و بە ڕاکردن بەرەو پرسگەکان ئەچوون تا جێنی بدۆزنەوە.


دوای گەڕانێکی زۆر بینیان جێنی لای کاونتەرێکە و خەریکە ئەڕوات.
دایکی خێرا چوو بۆی و قۆڵی گرت و ڕایکێشا لای خۆی.


جێنی: دایکە!!؟ چانیۆل؟ ئێوە چی ئەکەن لێرە؟


خ.کیم: تۆ چی ئەکەی لێرە جێنی ھا؟؟


جێنی: ئەڕۆم ئەبێ بڕۆم.


خ.کیم: نەخێر نەخێر جێنی ڕێت پێنادەم بڕۆی!


جێنی: دایکە مەگری تکایە بەرمبە بڕۆم!


خ.کیم: کچەکەم من ئەزانم بە نەخۆشییەکەت و ئەشزانم بۆ ئەتەوێ بڕۆی!


جێنی: !!!!


چانیۆل: نەخۆشیی!؟؟ نەخۆشی چی؟ جێنی چییەتی؟؟


خ.کیم: ناھێڵم بڕۆی نابێ بڕۆی!


جێنی: دایکە منیش نەمەویست ئاوا ڕوبدات بەڵام....د-دایکە ئەوە چی ئەکەی پاسپۆرتەکەم بدەوە!


دایکی پاسپۆرتەکەی لەدەست جێنی برد و ویستی بڕوات.


خ.کیم: نەخێر ناتدەمەوە! نابێ بڕۆی!


جێنی: دایکە !


خ.کیم: جێنی ووتم نەخێر!


جێنی: نەئەبوایە بھاتبانایە ئێرە و ڕێگریم لێ بکەن ھیچ!!


خ.کیم: من دایکتم جێنی! دایکتم لێم تێبگە!


جێنی: من ئەمەوێ بەتەنیا بم لێمگەڕێن!!!


جێنی ئەوەی بە گریان ووت و بە ڕاکردن ڕۆیشت لەوێ تا گەیشتە ئۆتۆمبێلەکەی و لە فڕۆکەخانەکە ڕۆیشت.


چانیۆل: دایکە ئارام بەوە، جێنی چییەتی پێم بڵێ؟


خ.کیم: خوشکەکەت دوبارە نەخۆشیەکەی بۆ گەڕاوەتەوە چانیۆل ! وە ناشیەوێ چارەسەر وەرگرێ! ناکرێ ئاوا لێیگەڕێین تا بمرێ ناکرێ نا!!!


~~~


ئێمەش تازە شەمەندەفەرەکەمان گەیشتبوو و چووین دانیشتین لای یەکەوەو دڵخۆش بووین بەوەی کە لەکۆڵمان بوونەوەو ڕزگارمان بوو.


بەڵام بێگومان وەک ھەمیشە خۆشییەکان زۆر ناخایەنن..
پیاوێکی جل رەشمان بینی لەبەردەممان و ووتی "بەھیوای گەشتێکی خۆش گەنجەکان ھھھە"


بەڵێ ئەوەی لەبەردەممان بوو ھۆسۆک بوو!
ووتی کە کە ئەگەر ئێستا نەچین لەگەڵیان ئەوا دایک و خوشکەکەم ئەکوژن!


یانی ھیچ چارەیەکم بۆ مایەوە تا بمووتبایە نایەم!؟


بە گریان ھاتم لە ترسی ئەوەی کە شتێک لە دایکم و خوشکەکەم بکەن و تێھیۆنگ'یش زۆر توڕە بوو بەڵام چی لە دەست ئەھات لەگەڵیان!؟


ناچار ھەستاین و ئێمەی بردە دەرەوە لە وێستگەکە و سواری ئۆتۆمبێلەکەی کردین تا گەیشتینە شوێنی ئۆفیسەکەی یوونگی.
ئێمەیان بردە ژوورەو دەستیان کرد بەلێدانی تێھیۆنگ بەبەرچاومەوە..
لەگەڵ ھەر لێدانێکیان لە تێھیۆنگ وا ھەستم ئەکرد پارچەیەک لە جەرگم لێ ئەکەنەوە و ئازارم ئەدات..


زۆر گریام و ھاوارم کرد تا وازی لێ بێنن، زۆر ھەوڵمدا پارێزگاری لێبکەم بەڵام ئەوان منیان ئەگرت و نەیانئەھێشت.


دواتر یونگی ھات و ووتی بیانھێننە ژوورەکەم، ئەوانیش ئەوەیان کرد کە یونگی پێیانی ئەووت
دایانیشاندین و منیش بەبێ چارەییەوە ھەر ئەگریام.


یونگی: ھمم کەواتە ئەتانەویست ڕاکەن، لە کێ ڕائەکەن ئێوە کوڕم؟ ئەتانەوێ کێ کەر کەن؟ ھا؟  من پێم ووتن کەس ناتوانێ خۆی لە  قەرزی من بدزێتەوە!! ووتم من پارەی خۆم لای کەس بەجێناھێڵم ! ناتوانن بۆ ھیچ شوێنێک بڕۆن! گەر بچن بۆ ژێر ئەرزیش ھەر ئەتاندۆزمەوە! ھھە چونە لای پۆلیس و ھیچتان پێ نەکرا!
ویستتان ڕاکەن و ئەوەش حاڵتانە ئێستا! ئەو قەرزەم ئەدەنەوە یانیش ھەردووکتان ئەطۆپێنم!
گەر ئەتانەوێ بژین پارەکانم بۆ بێننەوە...ھھھە باشە ئارا من تێناگەم تۆ کوێی ئەم کوڕەت خۆشئەوێ و لەبەر خاتری ئەو خۆت توشی کێشە ئەکەی؟! تۆ کچێکی ئاقڵ و جوانیشیت ھھھە بەڕای من یەکێک بدۆزەوە زیاتر گونجاو بێت بۆت، کەسێکی بەڕێز و زیرەک لە کار بێ!


دوای تەواو کردنی قسەکەی ڕێک تفێکم لە ڕوخساری کرد.


ھەموو ئەوانە لەوێ بوون شۆک بوون بە ڕەفتارەکەم!


یونگی کە ئەم قسانەی ئەکرد زۆر لێم ھاتبووە پێشەوەو تێھیۆنگ'یش تا ئەوپەڕی توڕەییەوە سەیری ئەکرد.
منیش چیتر بەرگەی ئەم قسە ھیچ و پوچانەیم نەکرد بۆیە تفێکم بەناو دەموچاویدا کرد!


ئەویش ھەستایەوە و بێگومان شۆک بوو!
ئاوڕی دایەوە دەستی بڵند کرد لێم بۆوەی شەقم لێبدات
بەڵام تێھیۆنگ خێرا ھەستایەوەو دەستی گرت.
پاڵی پێوەنا و ھاواری لەسەرکرد کە کەس بۆی نییە دەست لە من بدات!


پیاوەکانی ھەموو چەکەکانیان لەسەر سەری تێھیۆنگ ڕاگرتبوو منیش لەترسا ھاوارم کرد تا تێھیۆنگ بوەستێ لەمە نەوەک شتێکی لێبکەن!


تێھیۆنگ: ئەتکوژم دەستی لێبدەی! واز لەو بێنە!
وازی لێبێنە من بکوژە و لەکۆڵمان کەوە!


یونگی: وای وای وای کەواتە بەو شێوەیە ئەو کچەت خۆشئەوێ ھا!؟ گوێبگرە کاک تێھیۆنگ، تۆ گەمژە نیت، ترسنۆکیش نیت، بەڵام ھەندێک کەم و کوڕیت ھەیە....یارییەکە بە جدی وەربگرە! منیش ئاوا کەم مەبینە ھا! ...لەکۆتاییدا منیش حەز ناکەم ئازاری دووکەس بدەم کە بەو شێوەیە یەکتریان خۆشئەوێ ....تەنھا پارەکەم بدەرەوە.


تێھیۆنگ: نییە نااا پارەم نییە کوڕە تۆ تێناگەی!!!؟ چی بکەم!!؟ لەکوێ ئەو ھەموو پارەیە پەیا کەم!؟؟؟


یونگی:ھھھە کچە دەوڵەمەندەکە؟ چی دەربارەی ئەو؟؟ چی ڕویدا؟؟؟ نەتتوانی ھەڵیخەڵەتێنی ھاا؟!!
چییە بۆ وا شۆک بوون ھەردووکتان !؟ پێتان ناڵێم من ئاگاداری ھەموو ھەنگاوێکتانم؟ چی ئەکەی بیکە ! بەڵام تا ئەو پارانەم بۆ نەگەڕێنیەوە وازتان لێ ناھێنم...دەی ئێستاش بزر بن لەبەر چاوم.


ھەستاین و چوینە دەرەوە لەو شوێنە.
بەرەبەیان بوو و لە ڕێگا بووین تا بگەڕێینەوە ماڵەوە دوای ھەموو ئەوەی کە ڕوویدا.
بەڵام تێھیۆنگ پەیوەندیەکی بۆ ھات و بینی دایکی جێنیە!


تێھیۆنگ: بەڵێ فەرموو؟


ج.کیم: سڵاو تێھیۆنگ ، کچەکەم لای تۆیە؟؟


تێھیۆنگ: نەخێر لای من نییە.


خ.کیم: ڕاستییەکەم پێ بڵێ تکایە!


تێھیۆنگ: ڕاستیەکە ئەڵێم خاتوو کیم! جێنی لای من نییە...! ئەسڵەن لەو ڕۆژەوە نە قسەمان کردووە نە یەکمان بینیوەتەوە!


خ.کیم: باشە ئەگەر شتێکت لەبارەیەوە زانی پەیوەندیم پێوە بکە تکایە!


تێھیۆنگ: باشە خوات لەگەڵ.


ئارا: چی بووە؟


تێھیۆنگ: نازانم جێنی بزرە.


ئارا: ئەی خوایە...


جێنی چووبو بۆ گۆڕستان لای گۆڕەکەی باوکی دانیشتبوو و قسەی بۆ ئەکرد.


جێنی: باوکە گیان...بمبورە، تۆ ھەمیشە پێت ئەووتم کە بەھێز بمێنمەوە...بەڵام زۆر قوڕسە بۆم زۆر کە لە چاوەڕوانی مردندا بژیم....! بەم زووانە یەک ئەبینەوە...بەم زووانە...


جێنی ئەمەی ووت وھەستا و چوو سواری ئۆتۆمبێلەکەی بوو و بەرەو کەنار دەریا ڕۆیشت.
ئەو شوێنەی کە تێھیۆنگ داوای ھاوسەرگیری لێکرد..


من و تێھیۆنگ'یش دانیشتبووین بەبێدەنگی تاوەکو زەنگی مۆبایلەکەی تێھیۆنگ لێدرا و بینیمان جێنی بوو!


ئارا: وەڵامی بدەوە زوو!


تێھیۆنگ کردی بە سپیکەری دەرەکی تا منیش گوێم لێبێ و وەڵامی دایەوە.


تێھیۆنگ: جێنی ؟؟


جێنی بە گریانەوە وەڵامی دایەوە.


جێنی: زۆرم حەز ئەکرد کە بۆ داوایەکەت بڵێم بەڵێ... بەڵام ناتوانم..! تازە بۆ ھەموو شتێک زۆر درەنگە، بۆ ئێمەش زۆر درەنگە...! زۆر حەزم ئەکرد شتێک ھەبوایە بە ناوی ( ئێمە )... بەڵام نابێت!
چونکە من ئەڕۆم.. ئەڕۆمە شوێنێک گەڕانەوەی تێدا نییە....ماڵئاوا...خۆشمئەوێی....تەنیا ویستم ئەوەندە بزانیت.


تێھیۆنگ: ئەلۆ جێنی بووەستە تۆ لەکوێی؟ ئەلۆ جێنی !؟؟؟ دایخست!....شتێک لەخۆی ئەکات! ئەبێ ڕێگری لێبکەین!


ئارا: باشە باشە بەڵام نازانین لەکوێیە؟؟


تێھیۆنگ: گوێم لە دەنگی شەپۆلی دەریا بوو! بەڵێ دڵنیام لەو شوێنەیە کە داوام لێی کرد!


ئارا: تێھیۆنگ خێراکە زوو پێڕابگە تا شتێکی نەکردووە!


تێھیۆنگ بەخێرایی چاکەتەکەی لەبەر کرد و مۆبایلەکەی ھەڵگرت و ڕۆیشت.


جێنی'ش لەسەر لمەکە دانیشتبوو و ھەر بیری لەو ڕۆژە ئەکردەوە.
بیری لەو ژیانە خراپە ئەکردەوە کە چی پێ ئەکات و ناچاری چی ئەکات.


بەڵێ جێنی ئەترسا تەنانەت پێشی لەناو ئاو دابنێت!
بەڵام قوڕسایی ئەو خەمەی لەسەر دڵ و مێشکیدا کەوتبوو وایلێکرد بێ ھیچ کاردانەوەیەک جورئەت بگرێ و بچێت بۆ ناو دەریا تاکو خۆێ بخنکێنێ و چیتر لە ئازاری چاوەڕێ کردنی مردن نەمێنێتەوە...!


پێڵاوەکانی لەپێ کردەوەو ھەستایەوەو ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەوە ڕووی دەریاکە ڕۆیشت...
گەیشت و پێیەکانی خستە ناوی..
ھێواش ھێواش زیاتر بەرەو قوڵاییەکە ئەڕۆیشت و..........








🥺 بە 3008 ووشە ھاتینە کۆتایی پڕۆگرامەکە
تا پڕۆگرامێکیتر بەخواتان ئەسپێرم وڤۆت و ڕایەکانتان لەسەر ئەم پارتە لەبیر مەکەن بەڕەڵاکان 🥰

Comment