Part '12'


چانیۆل: دەی با بڕۆین درەنگە، ھێشتا ئەبێ ئارا'ش ھەڵگرین.


تێھیۆنگ: چــی !؟ ئارا!؟


بە سەرسوڕمانەوە پرسی.


جێنی: بەڵێ پەیوەندیم بە ئارا'ش کرد و داوەتم کرد، ووتم با ئۆپام بەتەنیا بێزار نەبێت.


تێھیۆنگ: ...ئ-ئەھا...باشە.


خ.کیم: چان کوڕم، باش ئاگاداری خوشکت بە، زۆر خواردنەوەو خۆ ماندوو کردن قەدەغەیە!


چانیۆل: ھھە باشە دایکە خەمت نەبێ، دەی شەوشاد.


تێھیۆنگ: شەوشاد خانمەکەم.


خ.کیم: شەوشاد بە ھیوای کاتێکی خۆش.


لە ماڵەکە ھاتنە دەرەوە و سواری ئۆتۆمبێلەکەی چانیۆل بوون و بەڕێکەوتن.


بێگومان ھۆسۆک'یش ڕێک بەدوایانەوە بوو و لە ڕێگا پەیوەندی بە یونگی کرد.


ھۆسۆک: ھیۆنگ؟


یونگی: بێژە.


ھۆسۆک: ئەم ھەتیوەی خۆمان وا تازە لە ماڵی کچە دەوڵەمەندە ھاتە دەرەوە لەگەڵ کچەکە و براکەشی بەیەکەوە، دیارە بۆ شوێنێک ئەچن.


یونگی: بەدوایانەوە بە، بزریان نەکەی، بزانین ئەو زۆڵانە بەنیازی کوێن.


ھۆسۆک: خەمت نەبێ بەدوایانەوەم و دواتر خەبەرت ئەدەمەوە بۆ کوێ چون.



منیش مەیکەپەکەم تەواو کرد و ئامادە بووم، چاکەتەکەم لەبەر کرد و ھاتمە دەرەوە لە ژوورەکەم.
دایکم بینیمی بەو جلانەوەو پرسی بەم کاتە بۆ کوێ ئەڕۆم؟
ووتم ھاوڕێکانم پەیوەندیان پێوە کردم ئەچین بۆ دەرەوە.
ووتی باشە.
سەرمسوڕما! قەت دایکم نییە ئاوا بێ قسە بەڕێم بکا..!


ئارا: ھیچ ناڵێی ئەبینم؟!


خ.پارک: جا ئەگەر بیڵێم چی ئەبێ؟ یەک نەزانێ تۆ زۆر گوێ لە قسە ئەگری! لەمەودوا ھیچ ھەقم بەسەرتەوە نییە، چی ئەکەی بیکە!


منیش سەرم لەقاند بە مانای ئەوەی ئیشێکی باش ئەکەی کە تەداخولم ناکەیت.


چوم پێڵاوەکانم لەپێکرد و چومە دەرەوە چاوەڕێی ئەوانم ئەکرد.
دوای چەند خولەکێک ئەوانیش گەیشتن و بینیم تێھیۆنگ لە دواوە دانیشتووەو جێنی لە پێشەوەو چانیۆل'یش لێئەخوڕێت.


چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە و سڵاوم لێیان کرد و بەخێرھاتنیان کردم.
من و تێھیۆنگ ھەر سەیری یەکترمان ئەکرد.
ڕاستییەکەی تێھیۆنگ زیاتر، چونکە پێنەئەچوو جلەکانمی بەدڵ بێ ...


جێنی: لێم مەگرە ئارا گیان بەم کاتژمێر دەی شەوە تۆم ھێنایە دەرەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر زۆر ئەوە یەکەم دەرچوونی شەومە بیکەمەوە بۆیە حەزم کرد تۆش لەگەڵمبیت.


ئارا: نا کێشە نییە، منیش پێمخۆش بوو.


چانیۆل: بەڵێ ئارا بڕواکە ھەر لەبەر ئەوەبوو بانگی کردی، من لەناو بابەتەکە نەبووم ھیچ!


جێنی: ھھھە چاااان! یەکێ نەزانێ تۆ پێت خۆش نەبووە؟!


چانیۆل: ھھھھە


چانیۆل لەگەڵ ئەوە لە ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە سەیرێکی کردم و منیش یەکسەر ڕووی خۆم سوڕاند.


بینیم تێھیۆنگ خەریکە لە توڕەییا ئەتەقێتەوە و چاوەکانی ئاگریان لێ ئەباری.
بێگومان ئەو زیاتر لە چانیۆل ھەڵچوو بوو وەک لە دڵپیسییەکەی بەرامبەر جلەکانم!
بۆیە منیش بەدزییەوە لە ژێرەوە دەستم گرت تا ئارام بێتەوە.


ئارا: ئێ جێنی پێموابێ پەشیمان بویتەوە لە گەشتەکە وایە؟


جێنی: ھھھە بەڵێ، بێگومان ئەوەش بەھۆی تێھیۆنگ'ەوە بوو.


ئارا: ھمم ئێ زۆر چاکە، کەواتە وابزانم ئەتوانی لەمەودوا وانەکانت دەستپێبکەیەوە لام وانیە؟


جێنی: یاا ڕاستەکەی لە بەیانییەوە دەستپێئەکەمەوە.


ئارا: زۆر باشە.


دوای چارەگێک گەیشتین، گەیشتینە یانەیەکی شەوانە و قەرەباڵخ بوو.
ھەموو کوڕ و کچی گەنج تێیدا ئەھاتن و ئەچوون و دانسییان ئەکرد و چێژیان لە شەوەکە وەرئەگرت.


بەر لەوەی بچینە ژوورەوە، چان و جێنی پێش ئێمە چوون تا شوێنێک بگرن.
من و تێھیۆنگ'یش بە ھێواشی بەدوایانەوە ئەڕۆیشتین.
تێھیۆنگ چیتر بەرگەی نەما و بە سەری زمانییەوە قسەی کرد.


تێھیۆنگ: ئەم چانیۆلە لە کەیەوە ئاوا بە تۆ سەرسامە؟


ئارا: شێت مەبە تێھیۆنگ سەرسام بونی چی؟ ....دواتر گەر سەرسامیش بێت پێم چی ئەبێ؟


تێھیۆنگ: ئەوکات بەدەستەکانی خۆم ئەیطۆپێنم!


ئارا: ئارام بەوە، ئارام بەوە، دەی بڕۆ با ھەستمان پێ نەکەن!


دانیشتین لە شوێنێک و تێھیۆنگ ھیچ میزاجی باش نەبوو.
ڕوخساری ھاواری ئەکرد کە بەزۆر ھاتووەو دانیشتووە.
خۆ منیش وابووم بەڵام ناچار بوم کەمێک باش خۆم دەربخەم، ھەرچەند قوڕسیش بوو..


دواتر گارسۆنەکە ھات و چانیۆل داوای خواردنەوەی بۆ ھەر چوارمان کرد و ھێنایان کەمێکمان خواردەوە و سەیری ئەو خەڵکەی ئەوێمان ئەکرد.


جێنی: ئۆپا ؟ ئەوە جیسو و بێکھیون نین لەوێ وەستاون؟؟


چانیۆل: کوا؟ ھممم کورە بەروەڵا خۆیانن ئەوە چی ئەکەن لێرە ھھھە


جێنی: دەی ھەستە مادام با بچین سڵاوێکیان لێ بکەین...ئارا تێھیۆنگ ببورن، ئەوانە ھاوڕێی مناڵیمانن لە کاتی قوتابخانەوە...ئەچین بۆ لایان چەند خولەکێک و دێینەوە، لەسەر ئیزنتان.


ئارا: ناھ ئاساییە کاتی خۆتان وەرگرن.


ئەوان ڕۆیشتنە لای ھاوڕێکانیان و مەجال بۆ ئێمە باش بوو تا قسە بکەین.


تێھیۆنگ: ئارا تۆ بۆ ھاتی ئەمشەو؟ دواتر ئەم جلانە چییە؟ یەکجاری ئەوەشت لەبەر نەکردبا!!


ئارا: تێھیۆنگ!  ئێمە ھاتووین بۆ یانەی شەوانە، خۆ بەنیاز نەبووی بە جلی فۆلکلۆرییەوە بێم بۆ شوێنێکی وا !؟... دواتر بۆ نەیەم!؟ جێنی داوەتی کردم و منیش ڕازی بووم...


شێوەی زۆر نیگەران دەرئەکەوت و ھیچ دڵی ئاسودە نەبوو لە چانیۆل.


ئارا: تێھیۆنگ...گیانم، سەیرکە...ئەمە یارییە، ھەتاوەکو ئامانجەکەمان ئەپێکین ناچارین سەبر بگرین، وا خۆت شێت مەکە تکایە..


تێھیۆنگ: با من دەم و لوتی ئەو چانیۆلە بشکێنم جارێ ئینجا ئەڵێم بە ئامانجەکەم گەیشتم!


ئارا: ھمم بە گددیتە ؟


تێھیۆنگ: بە گددی؟ ئەوە تۆ پێم ڕائەبوێری؟..باش ئەبینی کە بە گددیمە یا نا !


پێکەنیم بە کیوتی دڵپیسی و توڕەییەکەی.


تێھیۆنگ: پێبکەنە پێبکەنە... کە ئەو کراسە کورت و ناشرینەی بەرتم لێ دڕاندی بزانم ئەوکاتیش ھەر ئاوا پێئەکەنی خانم !


ئارا: ھمم بەڕاست؟ یانی جلی من ناشرینن؟


تێھیۆنگ: بەڵێ ناشرینە! پێویستە ئەو جلانە تەنھا بۆ من لەبەر بکەیت نەک لەبەر چاوی ئەو ھەموو کوڕە!  ئێستا خوا ئەزانێ بیر لە چی ئەکەنەوە ئاوا سەیرت ئەکەن..حەزەکەم ھەستم مێشکی ھەموویان بتەقێنم !


ئارا: ھھھە ھێواششش ئەوە چیتە .....شێت و شور کێ سەیر ئەکا با بیکا!....چانیۆل چی ئەکا با بیکا، سودیان چییە بۆم تا من تۆم ھەبێ؟ .... من تۆم خۆشئەوێ تۆ گەمژە! ... نەک چانیۆل ھاری ستایلس'یش بێ من تەنھا تۆ ئەبینم.


تێھیۆنگ: ھھھە سەیری ئەو قسە گەورانە، من ئەوەی بزانم تۆ شێت و ھاری بۆ مستەر ھاری ستایلس ئیتر چۆن ئەو بە من ئەگۆڕییەوە!؟


ئارا: ھھھە ڕاستە بەڵام ئەو لە خەونە پەمەییەکانی تەمەنی ھەرزەکاریم ھەموو شتێکم بوو، وە بۆ ھەمیشە وەک یەکێک لە جوانترین یادگارییەکانی ژیانم ئەمێنێتەوە... بەڵام تۆ....تۆ شتێکیتری... تۆ دنیایەکی تەواو جیای لە ھەموو کەسێک و ھەموو شتێک..... تۆ ھیچ کەسێک جێگرەوەت نییە لە دڵی من تێئەگەی؟


تێھیۆنگ: ........تۆ زۆر لەوانە زیاتری بۆ من ئارا... ئاخخ چەند حەزەکەم ئێستا ماچێکت بکەم...زۆر بیرت ئەکەم زۆر!...بۆ نەچینەوە ماڵی من بەیەکەوە ئەمشەو ھا ؟


ئارا: جارێ ووسبە، وا جێنی و چانیۆل ھاتنەوە.


چانیۆل: ھاتینەوە.


جێنی: تێھیۆنگ دەی ھەستە کەمێک سەما بکەین!


تێھیۆنگ بە ناچاری ھەستایەوەو لەگەڵ جێنی چوون تا سەما بکەن.


من و چانیۆل'یش بەتەنیا ماینەوە.
چانیۆل جۆرێک سەیری ئەکردم و ئەیەویست قسەیەک بدۆزێتەوە تا قسە بکەین.
منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و ڕوی خۆم لە لایەکەیتر کرد تاوەکو قسە نەکات.


بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر لەوەی چانیۆل قسەی خۆی نەکات!


چانیۆل: ھەستە با ئێمەش دانس بکەین!


ئارا: ئێ..من زۆر تاقەتم نییە بەڕاستی...


چانیۆل: زۆر ماندووت ناکەم منیش خەمت نەبێ، دەی ھەستە.


ووتی و چاوێکی لێ داگرتم.


ناچار ھەستام و دەستی گرتم تا بۆ دانس چووین.
ھەریەک لە من و تێھیۆنگ بە خەمبارییەوە بەدزی سەیری یەکترمان ئەکرد و ھەوڵمانئەدا بە درۆ خۆمان دڵخۆش دەربخەین.


بەڵێ ئێمە ھیچ کات دڵمان بەو یارییە خۆش نەبوو! ھیچ کات دڵمان بەوە خۆش نەبوو کە بە درۆ لەگەڵ کەسانێک بین!
چونکە کەسی خراپ نەبووین....!
بێچارەیی لە ژییان ئەوانەی پێمان کرد...


چانیۆل: ھیوادارم خۆشەویستەکەت لێت توڕە نەبێ کە ئاوا بەم شەوە تۆمان ھێنا دەرەوە ھھھە


ئارا: بە قسەی کێ من خۆشەویستم ھەیە؟


چانیۆل: یا بیرت چوو منت ڕەت کردەوە ھھھە


ئارا:..........


جێنی: من باشترە دانیشم ئیتر.


تێھیۆنگ: تۆ باشیت؟؟


جێنی: باشم بەڵام ئەو ھێزەی جارانم نەماوە ئیتر ھھھە


جێنی چووەوە بۆ شوێنەکەی خۆمان و ویستی دانیشێ بینی پیاوێک لە شوێنی ئێمە دانیشتووە!
لەو کاتەدا من و تێھیۆنگ'یش بینیمان.


شۆک بووین کە بینیمان یونگی جوان جوان لە شوێنەکەمان دانیشتووە !
بۆیە خێرا بەدوای جێنی'دا چووین.


جێنی: ئێێ ببورە؟ وابزانم بە ھەڵە لێرە دانیشتویت، ئێرە شوێنی ئێمەیە.


یونگی: نا ھەڵە نیم خاتون، من ھاتوم تا ئێوە بناسم.


جێنی: بەڵام من لەگەڵ خۆشەویستەکەم لێرەم!


تێھیۆنگ: تۆ !!!!!


ئارا: تێھیۆنگ ئارام بەوە!


یونگی: ھمم کەواتە لەگەڵ خۆشەویستەکەتی..


چانیۆل: چییە ئەوە؟


جێنی: ھیچ نییە، بەھەڵە لێک تێگەیشتنێکە.


یونگی: ببورن ھھە کاتێکی خۆش.


ووتی و بە بێ باکییەوە ئەوێی بەجێھێشت.


چانیۆل: ئەوە تەواو بوو ئەو کابرایە؟


تێھیۆنگ:......من ئەچمە دەرەوە کەمێک ھەوا ھەڵەمژم.


تێھیۆنگ خێرا چووە دەرەوەی شوێنەکە و یونگی وەستاند.


تێھیۆنگ: ھێی ئەوە تۆ خەریکی چی ئەکەیت ھا؟؟؟


یونگی: ھھە کاری خۆم ئەکەم...ئەبینم ژیانت عەیبی نییە، ئەگەڕێی و ئەسوڕێی لەگەڵیان!


تێھیۆنگ: ھەر ئێستا لێرە بزر بە کوڕە تاوەکو دەم و لوتم ورد نەکردوی!


یونگی: ھھھھھە ئەسڵەن تۆ وام لێمەکە قسە بکەم!
سەیرکە، کارەکانت باش ئەڕۆن لەگەڵ ئەو کچە دەوڵەمەندە، پارەکەی لێ پەیاکە و قەرزەکەت بدەوە کوڕم.... ئاااند بەڕاست، ئەڵێی خۆشەویستەکەشت ھاتۆتە ناو ئەو یارییەوە؟ ئەو چی لێ ئەکەی ھھھھە  ئەیدەیتە براکەی ؟


چاوەکانی تێھیۆنگ تا دوا ئاست کرانەوە بە قسەکەی کۆتایی و چیتر خۆی بۆ نەگیرا و بۆکسێکی پێدا کێشا!


تێھیۆنگ: ئەوە تۆ چی ئەڵێی خوێڕی ھاا چی ئەڵێی!؟؟؟؟


لەو کاتەدا ئێمە بینیمان کە وا تێھیۆنگ خەریکە یەخەی یونگی گرتووەو شەڕ ئەکات لەگەڵی و پیاوەکانی بەردەرگای یانەکە لێی کۆبوونەتەوەو ئەیانەوێ بیوەستێنن!
ئێمەش خێرا ڕامانکردە لایان.


تێھیۆنگ: ئەتکوژم سوێند ئەخۆم ئەتکوژم!


یونگی: ھھھە ئا بەریدەن ئەم فشەکەرە بزانم چی پێ ئەکرێ!


جێنی: تێھیۆنگ ! ئەوە چی ڕووئەدات لێرە؟


چانیۆل: واز لە تێھیۆنگ بێنن ، ئەو لەگەڵ منە.


چانیۆل ئەمەی ووت و پیاوەکانی سیکیورتی ئەوێ تێھیۆنگ'یان بەردا و یونگی'ش ڕۆیشتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و ڕۆیشت لەوێ.


جێنی: تێی تۆ باشیت؟!


تێھیۆنگ: باشم ھیچ نییە.


چانیۆل: با ئێمەش بڕۆین ئیتر تا کێشەیترمان بۆ دروست نەبووە.


چانیۆل بە توڕەییەوە ئەمەی ووت و سەیری تێھیۆنگ'ی ئەکرد.


تێھیۆنگ'یش بە ساردییەوە ڕۆیشت لایان
ڕێک لەو کاتەی تێھیۆنگ ڕۆیشتە ئەملا.
جین'ی دەسگیرانی پێشوی جێنی پەیا بوو !


لەبەردەمی جێنی وەستا.
جێنی شۆک بوو بە بینینی!


جین: جێنی ؟


جێنی: جین !!!


جین: چۆنیت؟


جێنی: ...........


جێنی وەڵامی نەدایەوەو ڕۆیشت لەوێ.
چانیۆل'یش بەھەمان شێوە بە نیگایەکی توڕەییەوە بەرامبەر جین ڕۆیشت.
منیش بەدوایاندا چووم.
چانیۆل توڕە دیار بوو و جۆرێک سەیری تێھیۆنگ'ی ئەکرد!
دەرگاکەی بۆ جێنی کردەوەو خۆشی چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی.


جێنی'ش زۆر تێکچووبو بەھۆی دوبارە بینینی جین، زۆر دڵی تەنگ بوو.


چانیۆل شەوشادی کرد و ڕۆیشتن.


چانیۆل: جێنی تۆ باشیت؟


جێنی:.......دوای دوو ساڵ، بۆ یەکەمجار دوای دوو ساڵ بینیمەوە...


ئێمەش سەرکەوتینە ناو تەکسییەک بوین و لە ڕێگا بووین.


ئارا: بڕوا ناکەم ئەمشەو چی ڕویدا !


تێھیۆنگ: ....شەوەکەم لەو کچەش وێران کرد...ئەمتوانی ئەو ناپیاوە بکوژم! ئەو نیگایە گەمژانەی چانیۆل'یش بەرامبەرت...!


ئارا: ئەوە ئەڵێی چی تۆ؟ ئەگەر یونگی لەو کاتەدا ھەموو شتێکی لە ئەوان گەیاندبا!؟؟  ئەوکات ئێمە وێران ببوین!!


تێھیۆنگ: بەڵام ڕوخساری جێنی'ت نەبینی چۆن بوو کە ڕۆیشتن؟


ئارا: بینیم، بەڵام بەھۆی تۆوە نەبوو...کە تۆ ڕۆیشتی دەسگیرانە کۆنەکەی پەیا بوو و بینی، بۆیە تێکچوو.


تێھیۆنگ: ئەھا..


دواتر ھەریەکەمان چوینەوە ماڵی خۆمان چونکە بەڕاستی ھیچ تامەزرۆییەک و جەوێکمان نەما تاکو ئەو شەوە بەیەکەوە بەسەر ببەین بەھۆی ئەوەی ڕویدا...
یان ڕاستر بڵێم بەھۆی یونگی'ەوە..


~~~


بەیانی ھات و لە خەو بەخەبەر ھاتم بەدەنگی کردنەوەی زنجیری جانتاکەم.


بینیم مینی خوشکم خەریکی جانتاکەمە!


ئارا: ئەوە چی ئەکەی؟ شت لەناو جانتاکەم ئەبەی؟!


مینی: بەڵێ لە حەبی ئازار شکێن ئەگەڕام ئەوەتا دۆزیمەوە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی سوڕی مانگانەمە، سکم زۆر دێشێت بۆیە.


مینی ئەوەی ووت و چووە دەرەوە لە ژوورەکەم.


منیش شتێک بەناو دڵمدا ھات ڕێک ھەستامەوە!
کەمێک سەرم لێشێوا و بیرم کردەوە....


ئەمڕۆ چەندی مانگە !؟


خێرا دەفتەرە بچووکەکەم دەرھێنا تا سەیری کۆتا بەروار بکەم کە تێیدا لە سوڕی مانگانە بووم!


!!!!!!!


بینیم مانگێک و نیو تێپەڕ بووە و ھێشتا سوڕەکەم نەھاتووە !


ھھە نا نا نەخێر نابێ...!


بەڵام بیرم ھاتەوە، کە تێھیۆنگ ھەمیشە پێی ئەووتم من منداڵم لێت ئەوێ..!
وە شەوەکانم بیر کەوتەوە کە بەسەرمان بردووە بەیەکەوە...


بۆیە خێرا ھەستام جلەکانم لەبەر کرد و دەمووچاوم شوشت و ڕامکردە دەرەوە.


چووم لەو دەرمانخانە نزیکەی لای ماڵمان تێستی دووگیانیم کڕی و ھاتمەوە ماڵەوە.


چووم بۆ توالێتەکە، وەستام.
زۆر ئەترسام!
بەڵام ھەر ئەبوایە دڵنیا ببمەوە..
سەیرێکی چۆنیەتی بەکارھێنانەکەیم کرد و تێستەکەم کرد.


دوای پێنج خولەک شیکارەکەی دەرئەچوو..
لە ماوەی ئەو پێنج خولەکە ھەزار و یەک بیرۆکە لەناو مێشکم سەمایان ئەکرد..
وەک مناڵێک ئەلەرزیم لە ترسا !
درێژترین پێنج خولەکی ژیانم بوو...


شیکارەکەی دەرچوو..
دوعام ئەکرد نێگەتیڤ دەرچێ..


بەڵام پێچەوانەکەی دەرچوو...


دەرچوو دووگیان ببوم !


ھەناسەم قوڕس بوو..
بۆ ساتێک ھەستم کرد لە ھەموو کاتێک زیاتر وێران بووم !


بە بێدەنگی دەستم بە گریان کرد تاکو دایکم و خوشکم گوێیان لێنەبێ.


دواتر ھەرچۆنێک بێت خۆم کۆ کردەوەو خێرا جانتاکەم ھەڵگرت و چوومە دەرەوە لە ماڵەوە تا بچم بۆ ماڵی ڕۆزێی ھاوڕێم.


بە درێژایی ڕێگاکە ئەگریام فرمێسکەکانم ووشک نەئەبوون..
بیرم ئەکردەوەو سەیری خەڵکی دەوروبەرم ئەکرد..


ئەی خوایە، ئەبێ دواتر ئەو خەڵکە چۆن باسم بکەن و چیم پێ بڵێن؟!
چی بکەین!؟ چۆن بتوانین لەمەودوا ڕزگارمان بێ!


تازە مناڵێک کەوتە ناو بابەتەکەوە... کارەکە زۆر زیاتر ئاڵۆز بوو لێمان!
چۆن بتوانین لەو یارییە بەردەوام بین تاکو ژیانمان ڕزگار بکەین...؟!
من سکم لە گەورە بوون بێ و ھێشتاش لەگەڵ تێھیۆنگ ھاوسەرگیریمان نەکردبێ ! 
چۆن لە دایکم ڕزگارم ئەبێ! 
چۆن لە زمانی ئەو خەڵکە ڕزگارم ئەبێ؟
چۆن سەیری خەڵک بکەم لەمەودوا....؟










سۆۆ پارت'ی 12 بە 1979 ووشە کۆتایی ھات.
تۆ بڵێی چی بکەن و ئارا چۆن ڕەفتار بکات لەمەودوا ؟
بۆ پارت'ی داھاتوو 💜
ڤۆوت لەبیر مەکەن بەڕەڵا جوانەکان 🐥🌸😘

Comment