Part '34'


چانیۆل: بۆم باس ناکەی کە چیتە؟


بە شڵەژاوی سەیرم کرد و سەرم نزم کرد.


چانیۆل: ئارا سەیرکە...بۆمی باس بکەی یان نا، من پێویستە سەرەتا شتێکت پێ بڵێم!


سەرم بڵند کرد تا بزانم ئەڵێ چی.


ئارا: بیڵێ.


چانیۆل: ئارا من ئاشقت بوومە!


سەرمسوڕما!
یانی ئۆکەی ھەستم کردبوو کە ئەو ھەستێکی بۆم ھەیە.
بەڵام ڕێک ئاوا لەناکاو پێم بڵێت ئاشقت بوومە..!؟
لام سەیر بوو و بە سەرسوڕمانەوە سەیرم ئەکرد.


چانیۆل: سەیرکە... ئەزانم مەلەفی ڕەشم زۆرە...بەڵام سوێندت بۆ ئەخۆم کە تۆ تاکە کەسی من ئاشقی بوبم!....بیرتە !؟...لە ئاھەنگەکەی لەدایکبونی جێنی؟...لەو کاتەوە ئاشقت بوم و یەکەمجاریش بوو تۆم بینی لەوێ.


نەمەزانی چی پێ بڵێم و چ وەڵامێکیشی بدەمەوە!


چانیۆل: دوای ئەوەی تۆم ناسی...بۆم دەرکەوت کە ئەوانەی پێش تۆ لە ژیانم بون ھیچ نەبوون بۆم.


ئارا: چانیۆل من....


چانیۆل: ئارا... من ھەمیشە چاوم لە ڕێگاتە....بە بەردەوامی مێشکم لە لاتە....بیرەکەمەوە ئەبێ ئارا لە کوێ بێ ئێستا؟ ئەبێ ئارا چی بکات ئێستا؟ ئەبێ دڵی خۆش بێ؟ ئەبێ ماندوو نەبێ؟ ئەبێ بیر لە من بکاتەوە ھیچ؟ ئەبێ ھیچ گرنگ بم بۆی؟...


ئارا:..........


چانیۆل: ھھە بڕوام پێ ناکەی وانیە؟...ھەقی خۆتە بڕوا نەکەی خوا ئەزانێ پێشتر چەند کەس ئەو قسانەیان بۆ کردی و دواتریش بێ ھیوایان کردی..


ئارا: نەخێر...ڕاستییەکەی...کەس بەو شێوەیە ئاوا ڕاستگۆ نەبووە بەرامبەرم!


چاوەکانی گەشانەوە و زەردەخەنەیەکی کرد.


چانیۆل: باشە چانسێکم ھەیە یانی؟!


ئارا: .....چانیۆل من لەوانەیە پێرفێکت نەبم لە ھەموو ڕویەکەوە بۆ تۆ...


چانیۆل: لە چاوی من لە پێرفێکت پێرفێکتتری.


ئارا: چانیۆل من کچ نیم !


چانیۆل:........


زەردەخەنەیەکی سەر ڕوخساری بە ھێواشی وون بوو.


ئارا: خۆت ئەزانی من خۆشەویستم ھەبوو...وە ھەموو شتێکم بەو بەخشی لەبەر خۆشەویستیەکەم بۆی...کچێنیشم بەو بەخشی...بۆیە من نامەوێ ھیوا بە کەس بدەم و دواتریش شەرمەزار بم...ھەموو شتێک بۆ من تەواو بووە ئیتر...خۆشبەختیش ھەروا...


بە خەمباری ووتم و سەرم نزم کردەوە.


چانیۆل: ھیچ شتێک تەواو نەبووە!


قسەکەی وایکرد ئاوڕی بۆ بدەمەوە.


ئارا: چۆن؟!


چانیۆل: تۆ ووتت کچێنیم لە دەستداوە...یەکێ نەزانێ من زۆر پاک بوومە پێشتر؟!...منیش بە کەیفی خۆم ڕامبواردووە ئەوە شتێکە ناتوانم ئینکاری لێ بکەم...بەڵام مرۆڤ ھەڵە ئەکات و ئەگۆڕێ!....ئەگۆڕێ ھەرکاتێک کە ئەشقە ڕاستەقینەکەی ژیانی ئەدۆزێتەوە.... بۆیە من ھیچ ئەوە ناکەم بە کێشە کە تۆ کچ نیت....لە کۆتاییەکەی وەک بزانم تەواو جیا بونەوە لەگەڵ ئەو کوڕە و تۆش وا خەریکی لەبیری ئەکەی؟


بەڕاستی ئەمجارە سەرسامی کردم!
خۆزگە ھەموو کەسێک ئاوا وەک ئەو پیاو بوایە و تەنھا ھەڵەی بەرامبەرەکەی نەبینیبا و ھەڵەی خۆی بیرچێتەوە....


ئارا: چانیۆل...تۆ زۆر کەسێکی باشیت...ڕاستییەکەی...من ھەموو شتێکم گۆڕی تا کەس نەبینمەوە بەڵام...کە بینیم تۆ چەند گەڕابوی بەدوام ئەو ماوەیە و...کە پەیوەندیت بە ڕۆزێ کرد بۆ من بپرسی...دڵم خۆش بوو...


چانیۆل: تۆ تەنھا باش بە من ھەمیشە لەپشتت ئەبم.


دەستی گرتم و زەردەخەنەی بۆ کردم، منیش بۆم کردەوە.


چانیۆل: ئەکرێ بزانم ئەو خۆشەویستە کۆنەت کێ بووە؟


بە نیگەرانییەوە سەیرم کرد بۆ پرسیارەکەی کردی.


ئارا: لێی گەڕێ..


چانیۆل: چۆن بیدۆزمەوە؟


ئارا: نەخێر چان!


چانیۆل: ئەبێ وانەیەکی باشی پێبدەم!...ئەبێ بزانێ باجی ئازاردانی تۆ چۆنە!


ئارا: چانیۆل ! ئەگەر بتەوێ ئێمە بەیەکەوە بین...


چانیۆل: چی چی!؟؟...بەیەکەوە ئەبین؟!


ئارا: یانی مەبەستم...ئەگەر بەیەکەوە بوین...ئەوا ئەبێ بەڵێنم پێبدەی، نە لە ناوی نە لە ھیچ شتێک لەبارەی ئەو ناپرسی!


چانیۆل: بەڵام...


ئارا: ئەگەر ئەپرسیت، ئەوا جارێکیتر نامبینییەوە.


چانیۆل: ھھە ئەمە مەحاڵە.


ئارا: تکایە...من وا ھەوڵ ئەدەم کە بە تەواوی ئەو لەبیر بکەم...بەڵام ئەگەر تۆ وا بەردەوام بی شت لەبارەی ئەو بپرسی...ئەوا با لە ئێستاوە ھیچ دەسپێکێکمان نەبێ باشترە!


چانیۆل: من ھیچ شتێک ناکەم کە تۆ ئازاری پێ بخۆی...ئەگەر مەرجەکەت ئەوەیە؟ من ئامادەم ھەموو شتێک بکەم کە تۆ ئەیڵێی.


ئارا: بەڵێ تاکە مەرجی من ئەوەیە.


زەردەخەنەیەکی جوانی کرد و دڵی خۆش بوو.
دواتر دوای نان خواردن ھەستاین و چانیۆل منی گەیاندەوە ماڵی ڕۆزێ.
بەر لەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزم دەستی گرتم.


چانیۆل: بەیانی کاتژمێر چەند بێم بە دوات؟


ئارا: نازانم جارێ..قسە ئەکەینەوە.


چانیۆل: زۆر سوپاستەکەم.


ئارا: بۆ چی؟


چانیۆل: بۆ ئەوەی ڕێگات پێدام خۆشمبوێی..


ئارا: ....ڕاستییەکەی... من سوپاستەکەم.


چانیۆل: ھھە تۆ بۆ چی؟


ئارا: بۆ ئەوەی وات لێکردم دوبارە بڕوام بە ئەشق دروست بێتەوە.


ئەمەم ووت و ڕوخساری چانیۆل ئەگەشایەوە لە دڵخۆشیا.


ماڵئاوایم کرد و لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتمە خوارەوە.
چومەوە ناو ماڵەکەی ڕۆزێ.


چانیۆل پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لێبوخڕێ نامەیەکی بۆ ھات و سەیری کرد بینی یێری'یە.


چانیۆل: ئاھ یێری ھەر تۆم لێ کەم بوو ئێستا ئەو کاتە خۆشەم لێ تێکدەی!


نامەکەی کردەوە بینی ڤیدیۆیەکە!


ڤیدیۆکەی کردەوەو شۆک بوو کە خۆی بینی لەسەر جێگاکە بە بێ جل و یێری'ش لەگەڵیەتی و بەیەکەوەن!


چانیۆل: نەفرەت!!!


خێرا ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی و تا ماڵی یێری نەوەستا.


لە دەرگایدا و یێری بە زەردەخەنەوە بۆی کردەوە.
بەڵام ئەو زۆر بە ڕق و توڕەییەوە چووە ژوورەوە.


چانیۆل: ئەوە تۆ چیت لە ژێر سەرە؟!


یێری: ئۆۆ لە کۆتاییدا توانیم سەرنجت بە شتێک ڕابکێشم!


چانیۆل: تۆ شێتی کچێ؟؟ بە نیازی چیت!؟؟


یێری: قۆڵم بەردە! تۆ و دایکت ناھەقیتان بەرامبەر کردم!


چانیۆل: تۆ چۆن ڤیدیۆی ئەو ساتانەت گرتووە؟؟ بە چ ھەقێک!!؟ ناشتوانی ئەوە لە دژم بەکار بێنی تێئەگەی!!!


یێری: بێگومان بەکاری ئەھێنم!...کە ئەو ڤیدیۆیەم لە ئینتەرنێت بڵاو کردەوە ئەوکات ھەموان ڕوی ڕاستەقینەت ئەبینن!


چانیۆل: ھھھھە تۆش بەوە حەیات ئەچێ خۆ!


یێری: گرنگی پێنادەم.


چانیۆل: تۆ تەواو نی! دڵنیام تۆ نەخۆشیت!


یێری: کە ئەو ڤیدیۆیە بڵاو ئەکەمەوە تەنھا حەیای تۆ ناچێ!...ھی دایکت و خوشکەکەشت ئەچێ! گوناحە وەڵا جێنی بە ھیچ نەمرێ ئەوجارە بەمە ئەمرێ.


چانیۆل: جوان قسە بکە بێ ئەدەب!


یێری: ھھھە لە ئێستاوە لاپەڕەی ڕۆژنامە نوسەکان لەپێش چاومە "ئابڕو چونە گەورەکەی کوڕەکەی خێزانی کیم لەگەڵ سکرتێرەکەی دایکی" ھھھە


چانیۆل: کوا دەمت داخە و ئەو فلاشەم بدێ کە ڤیدیۆکەی تێدایە زوو!


یێری: ھھھە ئاوا بە ئاسانی؟!


چانیۆل: ئەی چیت ئەوێ چی؟؟؟ پارە؟؟


یێری: پێتوایە ھەموو کەس کۆیلەی پارەیە؟ ..من پارەم ناوێ!


چانیۆل: بە نەفرەت بی ئەی چیت ئەوێ چی!؟؟


یێری: ئەمەوێ بگەڕێمەوە سەر کارەکەم.


چانیۆل: چی؟!


یێری: منتان دەرکرد لەو کۆمپانیایە وەک گەمژەیەک! ئەبێ بگەڕێمەوە ئەو کارە و ببمەوە بە سکرتێری دایکت.


چانیۆل: ھھھە یێری شێت مەبە! خۆت دایکم ناناسیت؟! ھەرگیز کەسێک ئەگەڕێنێتەوە سەر کار گەر دەرکرابێ؟؟!


یێری: ئێھ ئەوەیان کێشەی من نییە تۆ چارەی ئەکەیت ئیتر..


چانیۆل:....وەرە دانیشە...لەپێش چاوی من لەناو کۆمپیوتەرەکەت و مۆبایل و ھەموو شتێک ئەو ڤیدیۆیە ئەسڕیتەوە وە فلاشەکەشم پێ ئەدەیت کە تێیدایە.


یێری: سەرەتا کارەکەم.


چانیۆل: یێری !


یێری: من قسەی خۆمم کرد...سەرەتا کارەکەم بۆ ئەگەڕێنیەوە.


~~~


تێھیۆنگ و جێنی'ش دوای ئەوەی ئەو شەوە بەیەکەوە بوون پاڵکەوتن و قسەیان ئەکرد.


تێھیۆنگ: تۆ باشیت؟


جێنی: ئھم باشم...بیرم کردبوی زۆر.


تێھیۆنگ: منیش ھەروا..بیست ڕۆژی تەواو بوو دەستم لێت نەدابوو.


جێنی: بیست و یەک.


تێھیۆنگ: ھا ؟


جێنی: ھھھە بە ئەمڕۆوە بوو بە بیست و یەک ڕۆژ.


تێھیۆنگ: ھھھە


جێنی: خۆزگە زوو چاک ببامەوە..


تێھیۆنگ: ئەگەر گوێڕایەڵ بی بە باشی ئەوا زوو چاک ئەبیتەوە...دواتریش ئەچین بۆ دورگەی مالدیڤ، ئەھا ووتت خەونمە بچم بۆ ئەوێ؟ کەواتە پێویستە زوو چاک بیتەوە تا بچین.


جێنی: ئەیی تخوا بەڕاست!؟ یانی ئەچین گەر باشتر بومەوە؟


تێھیۆنگ: بێگومان، ئێمە ھێشتا مانگی ھەنگوینیمان نەکردووە وەک ئەو خەڵکە.


جێنی دڵی توند بوو بەو قسەیە و زەردەخەنەکەی نەما.


جێنی: ڕاستەکەی...ھەمووی بە ھۆی من بوو...


تێھیۆنگ: سەیرکە دیسان دەست بەو قسانە نەکەیەوە ھا با سزات نەدەم!


جێنی: باشە باشە تەواو.


تێھیۆنگ: ھھھە ئاوا نەبێ ئاقڵ نابی.


جێنی: من ئاقڵم بەخوا.


تێھیۆنگ: ھھە باشە بەس مەگری..دەی گیانەکەم تۆ ماندوی بخەوە.


جێنی: باشە گیانم شەوتشاد...خۆشمئەوێی.


تێھیۆنگ: من زیاتر...شەوتشاد.


جێنی چاوەکانی داخست لە باوەشی تێھیۆنگ و کەوتە نێو جیھانی خەونەکانی.
بەڵام تێھیۆنگ وا بە ئاسانی خەوی لێ نەئەکەوت بێگومان...
چاوەکانی ھەر کراوە بوون و بیری لە من ئەکردەوە کە ئەبێ ئێستا چی بکەم؟
ئەبێ باش بم؟
ئەبێ چۆن دەیتەکەم لەگەڵ چانیۆل بەسەر بردبێ..؟
من ھەمیشە لە بیری ئەودا ھەبووم.
بەڵام ئەو بە پێچەوانەی دڵی ھەڵسوکەوتی ئەکرد...


~~~


منیش لە ماڵی ڕۆزێ دوای خۆ گۆڕین و ماکیاژ لابردنەکە دانیشتم.
ڕۆزێ زۆر پێداگیری لێکردم کە بۆی باس کەم شەوەکەم چۆن بووە.


ڕۆزێ: دەی کچم دە بۆم باس بکە!


ئارا: .........


ڕۆزێ: پێم نەڵێی خراپ جەوەکە ڕۆیشت؟؟


ئارا: نەخێر باش بوو...زۆر باش.


ڕۆزێ: تخوا؟ زۆرممم پێ خۆش بووو!


ئارا: چانیۆل کەسێکی نایابە، ژیکەڵە و خوێن گەرمە...باسی ئەوەشم بۆ کرد کە من کچ نیم....بۆ ئەوە وام پێی ووت تا پەشیمان بێتەوە لە خۆشویستنم بەڵام...ئەو بە شێوەیەک خۆشیئەوێم گرنگی بەو شتە ھەر نەدا...ئەو زۆر جێگای متمانەیە.


ڕۆزێ: بەڕای منیش ھەروا.


ئارا: ئھم ..بەڵام...


ڕۆزێ: بەڵام چی؟


ئارا: من ئاشقی ئەو نیم.


ڕۆزێ: ئاھ دیسان نا...


ئارا: نا نا...تۆ ڕاستت کرد....ئەشق ھەموو شتێک نییە....ئەشق و خۆشەویستی دوو شتی جیان لە یەکتر....خۆشویستن مرۆڤ چارەسەر ئەکات...ئەمشەو وەک ئەوە وابوو برینەکانم چارەسەر بکرێن!....بۆ یەکەمجار دوای ئەو ماوەیە ئازاری تێھیۆنگ'م تۆزێک لێ کەم بۆوە...سەیر نییە؟


ڕۆزێ: قوربانت بم...باشتریش ئەبیتەوە!


ئارا: بەڕاست ئەبێ وابێ؟


ڕۆزێ: بەڵێ وا ئەبێ...


باوەشمان بەیەکدا کرد.
ھەستم بە سۆز و میھرەبانی ئەکرد لە باوەشی ڕۆزێ.
ئەو ڕێک وەک خوشکی خوێنیم وایە...
ھەمیشە لە پشتمە لە ھەموو بارودۆخێک...
ھەمیشە قەرزاری ئەوم من.


ڕۆزێ: ئێھ ئەڵێی چی بەیانی تینا داوەت بکەین بێت و کەمێک کات بەسەر ببەین؟


ئارا: ھھە ھەفتەی پێشو بینیم لەگەڵ جۆنگکوک، دانیشتین و قسەمان کرد، دیارە بە نیازی خوێندنی ماستەرە.


ڕۆزێ: ڕاستەکەی بە منیشی ووت.


ئارا: ئۆکەی گەر ھیچ شتم نەھاتە پێش دوای کار پێی بڵێ با بێت نەوەک بێت و چانیۆل'یش بەرنامەی چونەدەر لەگەڵم ڕێکبخا ئەوکات عەیب ئەبێت بۆم بڕۆم.


ڕۆزێ: ھھھە ئۆۆ ئەبینم کاک چانیۆل لە ئێستاوە دەستی پێکردووە بە شت ڕێکخستن!


ئارا: ھھھە بەسە دەی ھەستە با بخەوین درەنگە.


ڕۆزێ: ھھھھە ئۆکەی.


~~~


بەیانی ھات و خاتوو کیم دوای نانی بەیانی چوو بۆ کۆمپانیا.
چووە ئۆفیسەکەی بینی چانیۆل لەوێ دانیشتووە.


خ.کیم: ئۆۆو کێ ئەبینم بەم بەیانییە زووە! ھھھە کوڕەکەم وامزانی ھێشتا خەوتوویت!؟


چانیۆل: ھھھە بۆ؟؟


خ.کیم: ئێھ بە پێی ئەوەی شەو تا درەنگ لەگەڵ ئارا بویت.....کوڕم تکات لێ ئەکەم واز لەو کچە بێنە لەگەڵ ئێمە ناگونجێ...


چانیۆل: دایکە دەستت پێکردەوە دیسان؟...بڕۆم؟


خ.کیم: من قسەی خۆمت پێ ئەڵێم چونکە دایکتم و خەمی تۆمە!


چانیۆل: خەمت نەبێ حاڵم زۆر باشە....ئێھ لەوە گەڕێ داواکارییەکم ھەبوو.


خ.کیم: چییە بزانم؟


چانیۆل: داوات لێ ئەکەم دوبارە یێری بگەڕێنیتەوە سەر کارەکەی.


خ.کیم: ھھھە چی؟!!


چانیۆل: دایکە، ناھەقی بەرامبەر مەکە، چەند ساڵێک ئەو کاری بۆ کردی!


خ.کیم: شتی وا نابێ من کەسی بێ سەرنج و ئیھمال وەرناگرم.


چانیۆل: باشە لەبەر خاتری من؟ کچەکە لە حاڵەتێکی سەختی داراییە پێویستی بەو کارەیە!


خ.کیم: ھیچ وای بۆ ناچم...


چانیۆل: دایکە تکات لێ ئەکەم..


خ.کیم: ئەوە تۆ چیتە کوڕم!؟...خۆتەزانی من لە بابەتی کار چەند ھەستیارم بۆیە ئەو بابەتە لەبیرکە.


ووتی و چانیۆل بە بێ ھیوایی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە.


~~~


چەند ڕۆژێک تێپەڕی و نێوانی من و چانیۆل بەرەو باشتر بوون ئەڕۆیشت.
ھەستم بە ئاسودەیی ئەکرد لەگەڵی.
بێگومان ئەو ھیچ ھەلێکی لە دەست نەئەدا تا دڵخۆشم بکات.


وە لەو چەند ڕۆژەش بەڕێوەبەری یانە کۆنەکە چەندین جار پەیوەندی پێوە کردم و داوای کرد بگەڕێمەوە سەر کار.
زۆرێک لە یاریزانەکانم منیان داوا کردبۆوە تا وانەیان پێ بدەم.
بۆیە زۆر پێداگیریان کرد و منیش ڕازی بووم بچمەوە یانە کۆنەکەم کار بکەم.


یەک دوو جاریش ناتی خۆشەویستی یونگی ھەوڵیدا پەیوەندیم پێوە بکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەی من ژمارەکەشم گۆڕیبوو بەڵام سەیرم ھات کە چۆن ئەو ژمارەشی دۆزیوەتەوەو پەیوەندی ئەکا تا دوبارە ھەمان قسەکان بکات تا سکڵاکە لەسەر یونگی لابەین و ئازاد کرێ!
بەڵام ھەرگیز بە شایەنی ئەوەم نەزانی کە چرکەیەک ھەوای دەرەوەش ھەڵمژێ!
ئیتر چۆن ئەچوم بە دەستی خۆم ئازادی کەم!؟
ناچار ناتی'م بلۆک کرد.


ئەمڕۆ ئەو ڕۆژە بوو کە چوومەوە بۆ یانە کۆنەکە.
ھەموان بە گەرمی بەخێرھاتنیان ئەکردم و دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەم.


دواتر پرۆگرامی ڕۆژانەکەم وەرگرت و چوومە گۆڕەپان وانەیەکم تەواو کرد.
دانیشتم پشووم ئەدا تا لەپڕ یەکێک لە دوامەوە دەنگی ھات.


"ھێیی کاپتن بەخێربێیەوە"


ئارا: چانیۆل ! ھھە


چانیۆل بە زەردەخەنەوە ھاتە نزیکم وەستا.


چانیۆل: چۆنیت گیانەکەم؟


ئارا: باشم ئەی تۆ؟


چانیۆل: تۆم بینی دەردم لێ نەما تەواو ھھھە... بەس بەداخەوە ئەبێ ئێستا بڕۆمە کار، ھەر بۆ دوو خولەک ھاتمە ئێرە تا بتبینم و بڕۆم.


ئارا: ھھھە تۆ شێتی!


چانیۆل: بەڵێ شێتم، وە ئەم ئێوارەیەش ئەچینە دەرەوە وەک پێم ووتی.


ئارا: ئۆکەی.


چانیۆل: دەی من ئەڕۆم گیانەکەم ئاگات لەخۆت بێ زۆر خۆت ماندوو مەکە.


ھاتە پێشەوە ویستی ماچم بکا بەڵام دوورکەوتمەوە.


ئارا: یا چان ئەوە چی ئەکەی!؟ من لە شوێنی کارم!


چانیۆل: ئاھھ باش :( دەی جارێ بای ئێوارە ئەتبینمەوە.


چاوێکی لێ داگرتم و ڕۆیشت.


ئارا: ھھھە خوات لەگەڵ.


~~~


جێنی'ش لە ماڵەوە بوو و خەریکی ئاودانی گوڵ و مەرجانەکان بوو.
لەو کاتە تیفانی پوری ھاتە لای.


تیفانی: جێنی گیان ئەبینم دڵت خۆشە بە ئاودانی ئەو گوڵانە؟


جێنی: ھھھە زۆر.


تیفانی: بەڵام زۆر خۆت ماندوو ئەکەی کچەکەم!


جێنی: نا نا پورێ گیان من ماندوو نیم...ئەھا سەیری ڕەنگی ئەو گوڵەیان چەند جوانە.


جێنی لەناو ئەو قسانە بوو وەستا کە دەنگێکی ناسراو لە دواوەی بانگی کرد!


جین: جێنی ؟


جێنی سەریسوڕما کە بینی جین لەناو ماڵەکەیەتی!
وە بە چەپکێک گوڵەوە وەستاوە لەبەر دەمی!


جین: سڵاو جێنی ؟


جێنی: ...کێ ڕێی پێدای بێیتە ژوورەوە؟


جین:......سڵاو خاتوو تیفانی.


تیفانی: سڵاو...بەڵام ناڵێم دڵخۆش بوم بە بینینت!


جین: خۆشم چاوەڕێی ئەوە نەبووم...


تیفانی: باشە کەوایە وەک چۆن ھاتیت ئاوا ئەڕۆیت وانیە؟


جین: ئەڕۆم بەڵام ئەمەوێ کەمێک قسە لەگەڵ جێنی بکەم.


تیفانی: نەخێر ناکرێ قسەی لەگەڵ بکەی.


جێنی: ئەو ھەموو ئازارەت پێدام پێشتر... ئێستا بە چ ڕوێک ئەتەوێ قسەم لەگەڵ بکەی؟!


جین: جێنی ئەزانم لێم نابووری... بەڵام ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم تکایە زۆر گرنگە..


تیفانی: جێنی بڕۆ ژورەکەت.


جین: تیفانی خان تکایە...تەنھا پێنج خولەک تکایە!


جێنی: ....باشە تەنھا پێنج خولەک.


تیفانی ڕۆێشت تا بەجێیان بێڵێ و تەنیا قسە بکەن.


جێنی بە چاوێکی پڕ لە ئازار و شکاو سەیری کرد و قسەی کرد.


جێنی: لەو کاتەی کە لەمردن گەڕامەوە...لەو کاتەی کە دوبارە بە ژیانێکی نوێ شاد بوومەوە.... منت بەجێھێشت!


جین:.........


جێنی: من لەبەر خاتری تۆ شەڕم لەگەڵ نەخۆشییەکەم کرد!....تا دڵخۆشت کەم ھەموو ئەو ئازارانەم تێپەڕاند...


جین: من لەناو خەمۆکی بووم ئەوکات جێنی... تکایە لێم تێبگە!...ھەتا دەرمانی دژە خەمۆکیم ئەخوارد! ...من ھیچ لەسەر خۆم نەبووم! یانی...گەر ئەوکات مێشکم لەسەر خۆم بوایە ئافرەتێکی وەک تۆم قەت بە جێ ئەھێشت؟!


جێنی: ھەرچییەک بێ!...بارودۆخی تۆ ئەوەندەی بارودۆخی من سەخت نەبوو!...نەوەستابووی لەبەر دەرگای مردن و چاوەڕێی بکەی خۆ!؟


جین: ڕاستەکەی بەڵام...من ئێستا خراپم چونکە بێ تۆم!...ناتوانم لەبیرت کەم نا!


جێنی: جین بوەستە لەو قسانە...


قسەکەی تەواو نەکرد کە جین لێی نزیک بۆوە و ھەردوو شانەکانی گرت.


جێنی: ئەوە چییتە!؟ بەرمدە من ئێستا مێردم ھەیە ئەوە چی ئەکەی!؟؟


جین: با ھەموو شتێک بەلاوە نێین و سەر لە نوێ دەست پێ بکەینەوە جێنی!


ئەو قسانەی ئەووت لە کاتێک توند جێنی لە باوەشی خۆی قفڵ کردبوو و ھەوڵی ئەدا ماچی بکات.
جێنی'ش ئەیەویست خۆی لێ دەرباز بکات و بە دەستە بچوکەکانی پاڵی بنێ تا لێی ببێتەوە.
بەڵام ھێزەکەی ھیچ نەبوو لەچاو ھێزی ئەو.


جێنی: بەرمدە جین تۆ لەسەر خۆت نی!...دە بەرمدە لاچۆۆ!


جین گوێی بۆ نەگرت و زۆر نزیک بوو تا ماچی بکات.
ڕێک بە دەنگی ھاوارێک لە دواوە وەستێنرا !









تێھیۆنگ: ئەوە تۆ چی لە ژنەکەم ئەکەیت کوڕە!!!؟







ئەرێوەڵا قەوما 🐸💔
چۆنن چۆن؟ ئەڵێم وا ھێواش ھێواش لە کۆتایی نزیک ئەبینەوە.
وەشش کۆتاییەکەیم بەتەواوی ڕێکخست شوکر 😭
بەس ھێشتاش ماوە ھا خۆتان زۆر خۆش مەکەن ووتم وا ھێواش ھێواش لە کۆتایی نزیک ئەبینەوە 😂
نازانم چەند پارت'ی ماوە چونکە دیاریم نەکردووە
ئەلموھیم ھۆپ یو ئینجۆی و ئەو شتانە... ئاند 2402 ووشە بۆ پارت'ی 34
ھەتا پارتێکیتر بە دوعا....ئەگەر ماین 🐸💔

Comment