. لادەر .

***

هاوڕێیەک کەسێکە کە هەمیشە لەوێیە
بۆ ئەوەی گوێیەک بدەن یان نیشانی بدەن کە گرنگیت پێ دەدەن.

لەگەڵت پێدەکەنن و لەگەڵت دەگرین
وە یارمەتیت دەدەن لە ساتەوەختە قورسەکانی ژیانت

هاوڕێیەتی ڕاستەقینە گەوهەرێکی بەنرخە
ڕووناکی له جیهانێکی ئاوا تاریکدا
ئەوان نهێنییەکانی تۆ دەزانن، هیواکانت، ترسەکانت

کاتێک ژیان سەخت دەبێت و کێشە سەرهەڵدەدات
هاوڕێیەک گوێی لێ دەگرێت و هاوسۆزی دەکات.
ئەوان شانێک پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستیت

هەبوونی هاوڕێیەک لە تەنیستت  هەرگیز بەتەنیا نابیت
هاوڕێیەکی بەردەوام بۆ ئەوەی لە سەرکەوتن و شکستەکانت بەشداری بکەن

ئەوە کەسێکە کە دڵت دەبینێت
لە جیهانێکدا کە خەڵک دێن و دەڕۆن
هاوڕێیەکی ڕاستەقینە هەمیشەییە، لێشاوێکی بەردەوامە.

هاوڕێیەک کە ساختەیە وەک ئەستێرەیە
ئەوەندە نزیکە بەڵام
ئەوان زۆر ڕووناک دەدرەوشێنەوە و زۆر ڕاست دەردەکەون بەڵام لە کۆتاییدا ئەوان بۆ تۆ نین.

وشەکانییان وەک چەقۆ وایە
ئەوەندە بە قووڵی دەتبڕێت و ژیانت دەدزێت.
لە کۆتاییدا تۆ جێدەهێڵیت لە دوای هەموو ئازار و ناڕەحەتییەکانی دەیبەخشنە نێو ژیانە سادەکەت
وەک ئەوەی هیچ شتێک نەبێت بەجێت دەهێڵن

ئەوان مێلان'یان شکاند بەڵام تەنها کەس کە بەو جۆرەی بەسەر هاتبێت ئەو نەبوو چەندەها کەسی تر لە خوێندنگاکان بەهۆی گێچەڵیکردن ئازاریان دەچەشت

بەڵام لە کۆتایدا چی ڕویدا؟
چی ڕویدا کاتێک هەموو هەڵەکانی ئەوان بەدەر کەوتن
بێگومان جیۆن جۆنگکووک بەڵێنەکەی بردە سەر

وە لە کۆتایدا هەموو خراپەکانیان بەسەر خۆیاندا شکایەوە لە کاتێکدا زۆربەی خویندنکارەکان هەڵە و خراپەیەکی ئەوانیان بەدەر خست ئەوان لە خوێندنگە گواسترانەوە

وە هەموو گرتە و وێنەکانیش لە ناو بران
کێشەکان چارەیان بۆ دۆزرایەوە بەڵام شکانی دڵێک و وێرانبوونی ناخێک چ چارەیەکی بۆ دەدۆزرێتەوە

وا دەڕوات بۆ دە ڕۆژ بەسەر تێپەڕبوونی ئەم ڕووداوانە..

هۆکاری چارەبوونی هەموو شتێک جۆنگکووک بوو، کە هەڵسا بە شکاتکردن لە دانە بە دانەی ئەو قوتابیانەی بەژداربوون لەم پلانە قێزەونەی دژی هۆکاری لێدانەکانی دڵیان دایان نابوو..

بێگومان شتانێک نین جێگەی قبوڵ کردن بێت..

چونکە جۆنگکووک هەموو شتێکی بە بەڵگەوە نیشاندان..

ئەم دوو کچەی کە هەر لە سەرەتاوە هۆکاری هەموو شتێک بوون تەنیا لەبەر ئیرەیی بردم گواسترانەوە قوتابخانەیەکی تر..

ئەم دوو چەپەڵەی تریش وازیان هێنا..
بەهەرحاڵ، شتەکان بەرە بەرە باشبوون دەرۆن

مێلانیش لاری نیە لەوەی ئەم ڕووداوە ناخۆشە لەبیرکات چونکە بەڕاستی جۆنگکووک یارمەتیدەرە
لەو کاتەوە بەتەنیا جێی نەهێشتووە..

شتێکی هێندە ئاسان نیە لەبیرکرێت
بەڵام هەوڵدەدات..

---

..
نزیکی کاتژمێر ٤ی ئێوارە بوو..هەستی دەکرد برسیەتی حەزی چووە سەر خواردنی چەن سوکە ژەمێک بۆیە بەڕێکەوت تا بچێتە مارکێتێک

جلێکی فراوان و ئاسوودەی لەبەربوو کە پێکهاتبوو لە جینزێکی قاوەیی و هودیەکی کەمێک گەورەی سپی..

جێگەی مقەستەکان لەسەر قژی پڕبوونەتەوە..کە ئێستا لەسەر شانەکانین..

حەزی دەکرد بچێتە مارکێتەکەی کە جۆنگکووک کاری لێدەکات..

ئەمڕۆ نەیبینیوە..جۆنگکووک تەواوی ئەم ماوەیە هەموو ڕۆژێک دوای تەواوبونی کاری مارکێتەکە دەچێت و بە فێڵیک دەیبینێ..

هەندێکجاریش بەیانیان زوو دەیباتە قوتابخانە..

زۆرجاریش دەنگی کێشان بە پەنجەرەکەیدا خەبەری دەکاتەوە..

ئەوە ئەوکاتانەیە کە جۆنگکووک لە ئیشە شەوانەکەی دەگەڕێتەوە، بە هەزار داوای لێبوردن و ئەملا و ئەملا کە خەبەری کردۆتەوە خۆی دەدزێتەوە بەڵام هێشتا دڵخۆشە بەوەی کە ئەمڕۆشی تێنەپەڕی بە بێ بینینی مێلان’ـی..

---

لەملاوە کە جۆمگکووک خەریکی پاککردنەوەی سەر  مێزەکە بوو
بزەیەکی گەورە سەر لێوەکانی گرتەوە..
کاتێک سەری بەرزکردەوە، دڵی لێدانێکی فڕێدا. ئەو لەوێ لەبەردەم ئەو ڕاوەستابوو، وەک هەمیشە جوان دەردەکەوت. قژە کورتەکەی بە شەپۆلی نەرم بە دەوری دەموچاویدابوو و چاوەکانی لە ڕووناکییەکەدا درەوشاوە بوون.

"هێی، مێلان"
. "خۆشحاڵم بە بینینت"

مێلان سەیری کرد، بەڵام هیچی نەگوت. لە جیاتی ئەوە، قژەکەی لە پشت گوێچکەیەوە دانا و سەیری زەوییەکەی کرد.

لە کاتێکدا دڵی جۆنگکووک بازی دەدا بەبینینی
زەردەخەنەکەی سەر ڕوخساری لانەدەچوو
لە کاتێکدا مێلان هەر لە پێش چاویدا بوو کە لەنێو رەفەکاندا دەگەڕا

ئەمەی باشبوو ئێستا مارکێتەکە چۆڵتر بوو لە هەمووکات، تەنیا دوو منداڵی بچکۆلەی لێیە کە خەریکی دەمەقاڵێن لەوەی کە چۆن ئەوەندە پارەی پێیانە خەرجی بکەن بە باشترین خواردن

لەسەر کورسییەکەی هەڵسایەوە تا بچێتە لای مێلان بەڵام ئەم دوو منداڵە هاتنە بەردەمی.

جۆنگکووک پێکەنی هەر کە شەڕەکەی ئەم دوانەی بینی، دانەویەوە ئاستی ئەوان چونکە کچەکە خوارەوەی قەمیسەکەی جۆنگکووکی گرت..

“چیبووە منداڵینە بۆچی وادەکەن؟..”
بە هێمنی پرسی و لێی دەڕوانین..

“هیۆنگ، دایکم وتی بە یەکسانی شت بکڕن بەڵام ئەو دەیەوێ زیاتر بۆخۆی ببات..”کوڕەکە وتی

هەرچەندە زۆر منداڵ بوو بەڵام
ئاهـ چەندە زۆرزان دیارە
کچە بچووکەکە دەستی کرد بە گریان..

"ئای خوایە ئەم بچکۆلە ئەیەوێ بەشی براکەشی شت هەڵگرێت؟"
تەنیا بەسبوو بۆ پێکەنینی جۆنگکووک لەملاوە مێلان سەرنجی لەسەر ئەوان بوو کاتێل هەندێک شتی بەدەستەوە گرتبوو
پێدەکەنی..

“باشە باشە بوەستن لە شەڕکردن، تۆش بوەستە لە گریان بچکۆل..ئێوە خوشک و بران پێویستە باش بن لەگەڵ یەکتر”جۆنگکووک وتی و فرمێسکەکانی کچە رومەت پرەکەی سڕی
دواتر سەری کەمێک بەرز کرد
بۆ مێلان و پێکەنی..

“پێم بڵێ حەزت لە چیە من پارەکەی ئەدەم باشە؟”
ڕازی کرد..دوای ئەوەی بە سەلامەتی بەڕێیکردنەوە

لە کۆتاییدا..
چووە لای مێلان و قۆڵی چەپی جێگیرکرد لەسەر ڕەفەکە، مێلان سەری بەرزکرد و لە چاوە ڕەشەکانی دەڕوانی

مەرجە هێندە نزیک بێتەوە و ڕەفتارەکانی ئاوابن؟
تەنانەت بۆچی بزەکەی هێندە لادەرانەیە!

“ئەمانە هەمووی بەرە، حەزت لە چیتریش بوو بیبە تەنانەت بۆچی ئەمانــ-..”

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات چونکە مێلان قسەی کرد
ئاهـ تەنانەت جوڵەی لێوەکانیشی دڵی دەلەرزێنێ..

“یاا چیتە وازبێنە”بە منگەوە ئەمەی وت و
چوو تا شەربەتێکی میوە بێنێ

“بۆچی ئەمڕۆ هێندە جوانیت..”
جۆنگکووک وتی و دوای مێلان کەوت
ئەمەش بەس بوو بۆ سووربونەوەی ڕومەتەکانی مێلان و گەرم داهاتنی..

جۆنگکووک لێوی خستە نێوان ددانەکانی و پێکەنی دەستی درێژکرد تاوەکوو ڕوومەتی مێلان بخاتە نێوان پەنجەکانی..

ئەم کچە داماوە خەریکە بسوتێ..

“دەی وامەکە..”سەری بردە دواوە و دەستی بە ڕوومەتی گرت

خەریکبوو ئەم چەند شتەی دەستی ئەخاتە ناو زەرفێکەوە

“تۆنەکانی دەنگیشت تایبەتن دەی زیاتر قسەم بۆ بکە مێلانی..”وتی کاتێک خۆی دانەواندووە لە نزیکەوە سەیری ڕوخساری مێلان ئەکات..

مێلان بە توندی ڕایکرد لە ژێر دەستی گرەنتی نادات دوو چرکەی تر بەرگەی ئەم سەرسەریە بگرێت..ئەم پارەیەی لە دەستی گوشیبوی لەسەر مێزەکە جێی هێشت و چۆ دەرەوە

جۆنگکووک نەوەستا و ویستی دوای کەوێت بەڵام لەلای دەرگاکە خاوەن مارکێتەکەی بینی..ئەم بێ خێرەش

“هێی هێی بۆکوێ جۆنگکووک!”

“تەنیا دە خولەک بەڕێز شی زوو دێمەوە..”ئەمەی وت پارەکەی هەڵگرت لەسەر مێزەکە و خۆی دەرباز کرد

چۆن دەکرێت جۆنگکووک هەم میهرەبان و بەخشندە بێ و کەسایەتیەکی جوانی هەبێ لە هەمان کاتتدا نەوەستێ لە قسە مونحەریف و پیسەکانی مێشکی و هەڵسوکەوتە شێتانەییەکانی

ئەمانە هەمووی نوێن بۆ مێلان، هەست بە شتانێک دەکات کە هەرگیز پێشتر هەستی پێنەکردبوون..

وەک ئەوەی بەردەوام ئاگری ناو سکی تەشەنە بکات..
شەپۆلی گەورە ڕووی تێبکەن..
یانیش گەرمایەکی سوتێنەر..

هەمووی بەلایەک بەڵام ئەم بونەوەرانەی سکی کاتێک لە نزیکی جۆنگکووکە..

وە قسە لادەرانەکانی جۆنگکووک وادەکات جگە لە شەرم و پەمەیی بوونی ڕوخساری هیچیتری بۆ نەمێنێ

جۆنگکووک ڕایکرد تا بگا بە مێلان

“چەندە خێرایی..”بە هەناسە بڕکێوە لە تەنیشتی وەستا

دەستی مێلانی گرت و پارەکەی خستە دەستی

“نەکەی ئەمە دوبارەکەیتەوە!”

چی؟توڕەبوە بەوەی مێلان پارە جێدێلێ بۆ شت کڕین؟

“چی!؟من شتی خۆڕایی ناخۆم بیبەوە دەی..”

“مێلان بوەستە لەوەی توڕەم کەیت چۆن ئەکرێ پارە لە تۆ وەرگرم ئەی نازانی تۆ بۆمن …”دوبارە قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک مێلان بڕی

وەک ئەوەی بزانێ جۆنگکووک شتێکی باش ناڵێ، کاری ئەو تەنیا شەرمەزار کردن و سوور کردنەوەی ڕوخساری ئەم داماوەیە..

“کەواتە ئەمانەش بەرەوە..”زەرفەکەی دایە دەستی جۆنگکووک..

“مێلان بەخوا ئا لێرە خۆم دەخەمە بەردەم ئەو سەیارانە..شێتم مەکە ئیتر!”

بە پیاسە ئەڕۆیشتن..

“گەر تۆ دەرنەکرای من هیچ نەبم”مێلان ئەمەی وت بە هێواشی کاتێک سەیری بەردەمی ئەکات

ئەمە بەسبوو بۆ ئەوەی وا لە جۆنگکووک بکات بە قاقا پێبکەنێ

“گاڵتەم پێ ئەکەی؟گەر دەرکرێم لەسەر کێیە هەڵبەتە تۆ!”

“مەگەر من پێت دەڵێم وەرە و دوامکەوە!!”مێلان بە گرژی وتی

جۆنگکووک قۆڵی ئەوی گرت و ڕایکێشایە بەردەم خۆی چونکە مێلان بەردەوامبوو لە ڕێکردن

سەیری ڕوخساری ئەکرد..

“بەڵێنم بەخۆم داوە نەهێڵم پەنجەیەکیشت ئازاری پێبگات دوبارە!..”
مێلان تەنیا بێدەنگبوو..

کێ ئەمەی ناوێ؟هەست بە پارێزراوی ئەکات لەم ساتەوە هەست دەکات بە بەردەوامی لەنێو قۆڵە بەهێزەکانی جۆنگکووک لە دنیای دەرەوە شاردراوەتەوە

جۆنگکووک کە سەعات بە سەعات خولەک بە خولەک چرکە بە چرکە..

هەموو ڕۆژەکانی هەفتە زیاتر ئاڵوودە دەبێت بەم کچە..
دوای دەکەوێت و نازی دەکێشێت..

بەجدی دەیەوێ بەدەستی بێنێت، بەتەما نیە نکۆڵی بکا لە هەستەکانی ئەو بۆ یەکەمجارە ئاشق دەبێت بۆ دەبێ بە ئاسانی دەستبەرداری خانمەکەی بێت؟
هەموو هەوڵێک دەدات..

شتێک نیە مایەی شەرم بێت، شتێک نیە بیشارێتەوە

مێلان هەمووکات هەوڵدەدات قسەکانی ببڕێ، جارێ ئامادە نیە تاوەکوو ژوان ببەستێ کە دڵنیاییە جۆنگکووک ئەمەی ئەوێت!

ئاخر هەڵسووکەوتەکانی هەموو شتێکی دەرخستووە..

هەرچەندە بەرامبەر بە جۆنگکووک شتانێکی تر هەست پێدەکات..

بەڵام بەڵکوو جۆنگکووک چاوەڕێی بکات تا گەورەتر ئەبێت؟

ئەمانە بیرکردنەوەی پێش خەوی بوو..

بێ ئاگا لەوەی جۆن لەمە ئاشقترە تا بەرگەی هەبێت بوەستێ تا ئەمکات..

کەمیش ناڵێ مێلان خان، ئەم داماوە بە مانگێک ئاشق بوو ئیتر بەتەمای وەستانیشە؟

مەحاڵە، هەر لە ئێستاوە لە پرۆسەی بەدەستهێنانە بەڵکوو لەم ماوانەش پارەی تەواو کۆبکاتەوە و ڕۆژێک لە دەرگای ماڵیان بدات..

ئەمە تاک و تەنها مەبەستی ئەو بوو..کە نە مێلان توشی دڵەڕاوکێ بێت و نە پەیوەندیەکەش بە شێوازی خۆشەویستی درێژە بکێشێ

لەلای جۆن جۆنگکووک، خۆشەویستی یەکسانە بە هاوسەرگیری

خۆشەویستی جوانە، بەڵام ئاشکرایە کە دڵداری کردن بۆ ماوەیەکی زۆر بەبێ زەواج کردن تەنیا شتێک لە دواوەی بێ جیابونەوەیە

جۆنگکووک کە مەبەستی بەیەک گەیشتنی هەمیشەییە~

خەریکبوو لە بەرامبەر ماڵیان وەستابوو سەیری بکات تا ئەگاتەوە ژورەوە بە سەلامەتی..

مێلان ئاوڕی دایەوە تا بڕوا

“ماچێکم بەرێ پێش ئەوەی بڕۆی..”

“هاا؟؟”

“هیچ بڕۆ”

مێلان کە گوێی لێبوو، خۆی لەخەتدا ئەمە بەتەمای چیە لەم گەڕەکە قەرەباڵغە بۆ خاتری پیرۆزەکان..

پێکەنی کاتێک مێلان هەنگاوی نا بەرەو ژورەوە و بەر لە داخستنی دەرگاکە دەستی بەرز کردەوە بای بایی لێکرد..

کیوت..

ئاهـ ئەمە زۆر زۆرە، من ڕانەهاتووم!

پێدەکەنی بە بەردەوامی کاتێک پشتی ملی ئەخوراند ئاوڕی دایەوە تاوەکوو بڕواتەوە بۆ سەر ئیشەکەی

__

بەیانی هات..

هەرچەندە چاوەڕێی کرد بەڵام پێدەچێت مێلان ڕۆشتبێ..

ئای لەم لاسارە چیدەبێ دوو خولەک بوەستێ تا دێم؟

سوێندی بۆ ئەخورێ کە یەک خولەک دواکەوت لەچاو ڕۆژەکانی تر!

ئەوەتا کچەکە خۆی ڕۆیشتووە
هەرچۆنێبێ ئێستا دڵی ئاسوودەیە بەوەی کە کەس نزیکی نابێتەوە و زیانی پێ ناگەیەنن..

هێشتا لەسەریەتی بیپارێزێ، دواتر دوبارە پەشیمانی دادی کەس نادات..

نایەوێ ببێتەوە هۆی فرمێسک کەوتنی مێلان..
ئەسڵەن بۆ ئەبێ بهێڵێ یارە چاو کاڵەکەی بگری؟
ئیتر ئەو گرنگە بۆی لەپاڵ دایکی تەنیا شتێکە بۆی بژیت..

ئیتر خۆی بە خاوەنی دڵی خۆی نازانێت چونکە هەر ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەمجار چاوە کاڵەکانی بینی ئاشقی بوو دڵی دزرا..
ئیتر خاوەنی دڵی خۆی چی..

مێلان تەنیا هۆکارێک بوو بۆ هەستانەوەی ئەو لە کاتێکدا لە خاڵێک بوو بێهیوا بوو لە هەموو شتێک

تەنیا ویستی ئەوەبوو ڕزگاری بێت لەم جەنجاڵیەی ژیانی..

ئیشکردن بێ وەستان، دەرمان کڕین، خزمەتتکردنی دایکە نەخۆشەکەی، پاککردنەوەی ماڵەکەیان کۆتایی هەفتەکان خواردن دروست کردن..

لە هەمووی زیاتر تەنیا بوو، لە کاتێکدا لە هەموو لایەکەوە گيچەڵی پێدەکرا..

خۆ ئێمە باسی زۆر شتمان نەکردووە..
ئەی ئەو سوکایەتیانەی کە پێی دەکرا؟

دێی و دەڕۆی تەپەی گوێی دەهات دەیزانی باسی ئەو دەکەن..

دایک سۆزانی.
بە ئازارترین وشە بوو کە گوێی لێبوبێ

تەنیا لەبەر ئەوەی دایکی گەنجتر بوو لە ئافرەتەکانی تر، لەبەر ئەوەی باوکی لە زوەوە نەمابوو پێیان وابوو ئەم کوڕە تەنیا لە شتێکی قێزەونەوە دروست بووە

قسەدەکەن بێ ئەوەی چیرۆکەکەت بزانن~

ئیشیان نەدەدا پێی، لە هەرزەکاریدا هەندێک جار توشی کێشەی زۆردەبوو شەڕی دەکرد..نەک لەبەر ئەوەی شەڕفرۆش بێ

بەڵکوو ئەوکاتیش هاوتەمەنەکانی شەڕیان پێدەفرۆشت

یەک لەمانە هەر لە منداڵیەوە هان سودای بوو..بەخۆی و کۆمەڵەکەی دژی جۆنگکووک بون..

وانەی بیرکاری تەواو بوو و زەنگی کۆتایی لێیدا..

شتەکانی هەڵدەگرتەوە، یەکەمجارە لە قوتابخانە دڵخۆش و ئاسوودەبێ و نەترسێ

ئیتر کەسانێکی لێنیە تەشقەڵەی پێبکەن..

ڕاستە ئەوانی تریش باشنین بەڵام هەرنەبێ نزیکی نابنەوە ئەوە بە هەمووی هەیە

هێشتا سەیری هەر کامیان دەکات بیری دێتەوە کە یەک بە یەکیان وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی ئەویان بینیوە..

ڕاستە جۆنگکووک زوو چارەی کرد، هەمووی سڕیەوە!

بەڵام خۆ زۆرینەی بینیان..

لە کۆتاییدا ئەو هیچ تاوانێکی نەبوو..ناکرێ چیتر خەمبار بێ و خۆی بێتاقەت کا

بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوت..

سبەی کۆتایی هەفتەیە ئاهـ پشوێک..

بەڵام پشوێکی بێزارکەر چونکە لە یەکشەممەوە تاقیکردنەوەی هەیە

یەکەم دانەش کیمیا..چەندە لێی دەترسێت، لەوانەیە بەهۆی مامۆستا خراپەکەوە بێت

جارێکیان جۆنگکووک وتی باشم لە کیمیا

بەڵام چۆن باشە لە کاتێکدا تەواوی نەکردوە تۆبڵێی خوێندکارێکی زیرەک بووبێ؟

هەمووکەسێک لە وانەیەک باشترە لەوانی تر و بەباشی لێی تێدەگات

ئاخر کیمیا کەی سودی هەیە یەکێک بیڵێت؟

هەزەی مۆبایلەکەی بوو..لە گیرفانی دەری کرد کاتێک لە ڕێگایە بۆ ماڵەوە

نامە لەلایەن جۆنگکووکی..

دڵێکیش لە تەنیشت ناوەکەی

جۆنگکووک خۆی وا سەیڤی کردووە بۆیە هەرکاتێک سەیری دەکات پێکەنین دەیگرێ

وەک ئەوەیە بەزۆر خۆت خۆشەویست کەیت
بەڵام واشنەبێ مێلان ڕقی لێی نیە..تەنانەت…

-تەواوبویت؟

-دێم بەدوات لەکوێی..نانا بەتەنیا مەچۆوە مێلان

-مێلان تخوا توڕەم مەکە تەنیا کەمێک بوەستە هەرنەبێ نامەیەک بنێرە دێم

-دڵم لاتە

نامەکان لەسەر یەک لەسەر یەک بوون..مێلانیش تەنیا سەیری دەکردن..

-ئەتکووژم هەر

لە کۆتاییدا پەیوەندی کرد مێلانیش هەڵی گرت

“چیتە سەیری نامە دەکەیت و قسە ناکەی ئایە دەستت ئیش ناکات دەست سودی چیە؟”

گوێی لە بۆڵە بۆڵی ئەگرت..

هەمووجارێک بە نامە و تەلەفۆن هەزار هەڕەشە و توڕەبوون..کەچی کە دێتە بەرامبەری ئیتر ئەبێ بە پیاوێک ئامادەی مردنە لە پێناوی
دەتوێتەوە بۆی..

ههههـ وەک ئەوەیە لە مێلان بترسێ بەرەوڕوو
“بۆچی هێندە لەسەریەک نامە دەنێریت پێڕا ناگەم، تۆ زۆر خێرای” مێلان وتی بە هێمنی پێچەوانەی ئەو

“بۆچی دەنگت ئاوایە نەخۆشیت؟”جۆنگکووک پرسی

“ژمارەکەت بلۆک دەکەم”
هەڕەشەی مێلان

“گەر زانیت بیکە تۆ تەنانەت نەتزانی ژمارەکەی منیش سەیڤ کەیت”

“وەک ئەوەی تۆ بلیمەت بی لە تەکنەلۆجیا..”بە بێزاری وتی

“هەڵبەتە وام”

وەک هەمووکاتێک کاتژمێر یانزە و نیوی شەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێتەوە

ماوەیەکە تێیهیۆنگی نەبینیوە، خۆ ناکرێ هەر ئەو داماوە لێی پرسێ

مۆبایلەکەی دەرکرد..

“سڵاو”تێیهیۆنگ وتی

“عاجزی؟”جۆنگکووک وتی و وەڵامی نەداوە

“نا ئەسڵەن، بۆ؟”

“دەنگت وادیارە، سۆجوو دێنم دوسێ کارتۆن دانێ بۆ دانیشتن لە جێگەی خۆمان”جۆنگکووک وتی و دایخست

..

“باشیت؟”تێیهیۆنگ پرسی

“مێلان باشە منیش باشم”

“ئەی دایکت؟”

“ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێ”ئەمەی وت و سەیری ئاسمانی دەکرد..

خۆزگەی دەخواست بیتوانیایە هەرشتێک بکات کە دایکی پێویستیەتی پێش ئەوەه شتێکی خراپ ڕووبدات

تەنیا ماوەیەکی تر کاربکات نیوەی پارەی نەشتەرگەریەکەی دەستدەکەوێت..

لەوانەیە نیوەکەی تر قەرز بکات، بەڵام لە کێ نازانێ..
هێشتا پارەکەی نەداوەتەوە بە مێلان..
بەتەمایە لەجیاتی ئەوە خەرجی زیاتری بۆ بکات..


وادیارە ئەمڕۆ ئەو پشووە نیە کە جۆنگکووک چاوەڕێی بوو..

ئاخر ڕێی تێناچێت ئەو دڵی خۆشبوو ئەمڕۆ هەردووکیان پشوویانە و یەکتر دەبینن و دوبارە کات لەگەڵ یەک بەسەردەبەن کە هەموو ئاواتی جۆنگکووک بوو

کەچی خانم کتێب و قەڵەمی بە دەستەوە و داواش ئەکات سەعت پێبکەم..

“مێلان نەدەکرا ئەمڕۆ ئەوانە نەهێنی؟”جۆنگکووک وتی بە بێزاری کاتێک قاچی ڕاستی بە سێگۆشەیی داناوە

پاڵی داوە بە دارە بەرزەکە..

مێلانیش لە تەنیشتی سەری لەسەر ئەم کتێبانەیە

“سبەی تاقیکردنەوەم هەیە”

“دەی تکایە کەمێک دەرسم پێبڵێ، هیچ لێی نازانم”بە گرژی وتی و لێوەکانی لەسەر یەک دانان

کە بەس بوو بۆ نەرمکردنی جۆنگکووک..

ئەسڵەن بەرگەگرتنی لە ئاستی مێلان لە نزمترین ئاستە

“باشە من بۆ وتم لە کیمیا باشم..”وتی و پشتی جیاکردەوە لە دارەکە و نزیک بۆوە تا سەیری بابەتەکە بکات..

“توخمەکان و بارگەکانیانت لەبەرە؟”ئەمەی پرسی و سەیری کرد

دڵی توایەوە ئەم کچە ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر ئەبێت لەبەر چاوەکانی

مێلان سەری بە نەخێر جوڵاند چاوەڕێ بوو جۆنگکووک توڕەبێ

بە پێچەوانەوە جۆنگکووک بەردەوام بوو لە سەیرکردنی و بزەکەی سەر لێوی

“ئەم چاوانەت ڕۆژێک من دەکوژن، سوێند دەخۆم..”بە مەستی وتی مێلان تەنیا شەرمی کرد و دانەیەکی کێشا بە قۆڵە پڕ ماسولکەکانی..

ئەمڕۆ جۆنگکووک تی شێرتێکی نیلی تەنکی نیو قۆڵی لەبەرە لەگەڵ جینزە کەم کەم دڕاوەکەی..کالەیەکی وەرزشی..

تاتۆکانی ئەمڕۆ بە ئاشکرا دیارە، مێلان هەرگیز حەزی بە تاتۆ نەبووە

بەڵام ئەمانە شتێکی ترن، هێندە لێی دەوەشێتەوە حەزناکات چاوی لابدات لەسەری

“بارگەی سۆدیۆم چەندە موجەبە یان سالب..”

“چوزانم بابە..”

“مەگەر تۆ لەپۆلدا نیت؟”جۆنگکووک وتی و سەیری کرد بە گرژی

“خۆ وتم خراپم لە کیمیا..”

“مانای ئەوەنیە گوێ لە مامۆستا نەگریت..چ قورسیەک هەیە لە دەرخکردنی ئەم توخمانە”

“ئەم نموونانەم بۆ شیکاربکە، دوای ئەوە تەنانەت گەر نەشتزانی گرنگ نیە لام دەبێت ئەم کتێبانە لابەیت..”ئەمەی وت و چاوی سوڕاند

بەتەمای چیبوو چیشی کرد..

مێلان خەریکبوو ئەم نموونانەی شیکار ئەکرد، جۆنگکووک نایابە تەنانەت لە مامۆستاکەش جوانتر باسی کرد

جۆنگکووک ئەمەی بە هەلزانی و دوبارە مۆبایلەکەی دەرکرد تاوەکوو چەند وێنەیەکی بگرێت..

مێلان هەستی بە ڕووناکی و دەنگی چرکاندنەکە کرد

“یاا بۆچی وێنەم دەگریت کاتێک ئاگادارنیم”وتی و هەوڵیدا مۆبایلەکەی لێ بستێنێ بەڵام جۆنگکووک پێی نەدەدا

“دەڵێم پێمی بدە ئەگینا..”

“ئەگینا..؟ئەمکووژیت؟هەر خۆی منت کوشتووە بە جوانیەکەت”جۆنگکووک وتی و پێکەنی کاتێک دەستی بەرز کردبۆوە تاوەکوو مێلان پێی نەگات و مۆبایلەکەی لێ نەستێنێ

دوبارە کاتێک بۆ شەرمەزارکردنی..
مێلان بەتەواوی دەیزانی ئەگەر کەمێکی تر لەو کارە بەردەوام بێت دەکەوێتە نێو باوەشی و شەرمەزار دەبێت لە کاتێکدا ئەوەی پێشی شێتانە زەردەخەنە دەکات و مۆبایلەکەی لێ دوور دەخاتەوە
وەک ئەوەی مەبەستی کەوتنی مێلان بێت بۆ نێو باوەشی

وە بێگومان ئەوە تاکە شت بوو کە لەوساتەدا دەیویست ڕوبدات هیچ لاری نەبوو ئەگەر بکەوێتە نێو باوەشی و گەرمی پێببەخشێت..

مێلان بەتەواوی لە ئەو تێگەیشتبوو
وە بۆیە پێش ئەوەی خۆی شەرمەزاربکات بە خێرایی هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە
" نامەوێت!.. چیت دەوێت بیکە!.."

دوو هەنگاو دوور کەوتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکەی پێشووی بەڵام ئەو دەستە بەهێمنی قۆڵی گرت و گەڕاندییەوە هەمان شوێن کە لە دوخسار و باوەشی نزیک بوو..

چاوە ڕەشەکانی لەگەڵ چاوە هەنگوینیە کالەکانی گرێدا وەک ئەوەی پەیوەندییەکی بێ کۆتا پێک بهێنێت و هەرگیز نەیەوێت چاوەکانی لێی دابرێت

" بیرم نەدەکردەوە کە بەو جۆرە بە ئاسانی کۆڵ بدەیت.." بە دەنگێکی نزیک لە چرپەکردن وشەکانی دەردەبڕی لە کاتێکدا شێتانە لەو دوو چاوە پەشۆکاوەی پێشی دەڕوانی

" تۆ ئەو کارەت بە دڵ نابێت کە دەمەوێت بیکەم.." دەنگی هیچ تۆزێکی بەرز نەکرد بەلکو هێمن تر و پڕ سۆزتر دەردەکەوت وەک ئەوەی کە نێو دەریای ئەو چاوەنەدا خۆی ون کردبێت..

دڵی میلان لە کاتێکدا گوێی لە قسەکانی بوو  دەیزانی کە ئەو بەرەو شتێک دەچێت، شتێک کە لەوانەیە حەزی لێ نەبێت.

"مەبەستت چییە؟" مێلان پرسی دەنگی خۆی بە ئاستەم لە سەرووی چرپەیەکەوە بوو.

جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کرد "تۆ ناتەوێت بزانیت"  دەنگی نزم و لادەرانە دەردەکەوت

مێلان هەستی بە لەرزینێکی کرد کە لە پشتەوەی دڵی  ڕادەکات. ئەو دەیزانی کە ئەو لە گەشتێکی کێویدایە، بەڵام نەیتوانی بەرگری لە جوانی ڕوخسارە بێوێنەکەی بکات.

"پێم بڵێ"

جۆنگکووک هەنگاوێک لە خۆی نزیک کردەوە و میلان هەستی بە هەناسەکەی کرد لەسەر پێستی. چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی نەرمی دەرکرد.

"تۆ ناتەوێت بزانیت"، ئەو دووبارەی کردەوە، دەنگی نزم و هاسکی.

میلان چاوی کردەوە و سەیری کرد. ئەو ئاگرەکەی لە چاوەکانیدا بینی و دەیزانی کە ئەو بە جدییە.

جارێکی دیکە جۆنگکووک لێوەکانی لێکنا بۆ درکاندنی ئەمجارە دەنگی خۆی بەهێزتر دەرخست
لە گوێیەکانیدا چرپەی کرد. "دەمەوێت ماچت بکەم"، ئەو گوتی، دەنگی بە ئاستەم لە سەرووی دەنگێکەوەیە

دڵی مێلان پێشبڕکێی دەکرد
کاتێک هەستی بە تێروانینە سوتێنەرەکانی چاو ڕەشەکە دەکرد.

هەستەکانی وەک ڕۆلێر کۆستەر بوون
بەرز و نزم. بەڵام بەتەواوی چاو رەشەکەی نزیکی
هەستی خۆی نیشانی دەدات بەتەواوی ڕوون بوو وە دلنیا بوو کە ئەو کەسەی دەیپارێزێت جۆنگکووکە..

جۆنگکووک دڵنیابوو لەوەی کە دەیەوێت چیبکات تەنانەت گەر ئەمجارە قورسایی هەموو جیهان لەسەر شانەکانی بێت..

تەنانەت گەر مێلان نەیەوێت..
تەنانەت گەر قبوڵی نەکات..

تەنیا شتێک کە ئێستا ئارەزووی بکات بەیەک گەیشتنی لێوەکانیەتی بە لێوە مەیلەو پڕ و دڵخوازەکانی ئەوەی بەرامبەری..

لای گوێکانی جێهێشت و سەری هێنایەوە ئاستی ڕوخساری مێلان کاتێک بە لاری سەیری دەکرد
لێرەدا مێلان خەریکە ببێ مۆم و بتوێتەوە لە هەوادا دیارنەمێنێ..

نیازی ئەمەی بەرامبەری دەزانێت، هەستانێک لە ناخی هەیە کە ئەویش بە جۆرێک ئەمەی بوێت..

بەڵام هەستە ڕێگریەکانی زیاترن، کە بۆچی ئەو کارە؟هەدەف و مەبەستەکەی پشتەوەی؟

تفێکی قوت دا کاتێک هەوڵیدەدا سەیری جۆنگکووک نەکات بوێری ئەم چاوە تیژ و کاریزما تایبەتەی جۆنگکووکی نیە تا چاوی گیرکا تێیدا

بەڵام هەرزوو هەستی بە پەنجە باریکەکانی کرد لە ژێر چەناگەیەوە کە بە هێمنیەکی زۆرەوە بەرزی دەکاتەوە..

سەیری چاوەکانی کرد..
یەکەمجار نیە ئەم نزیکبوونەوەیە..

بەڵام خۆ جاری یەکەم و دوەم شتێک بوو وەک ناچاری.. لە راستیدا ئەو کات هیچ هەستێک لە مێلانەوە نەبوو

جۆنگکووک تاکە ئاواتی ئەوەیە ئەمجارەیان لە ڕێگەی بەریەککەوتنی لێوەکانیان کۆمەڵە هەستانێکی نوێ بڵاوبکاتەوە بۆ هەردولا.

بەڵکوو مێلانیش هەستەکانی جوڵە بکەن وەک ئەو..

نزیکتر دەبۆوە بەو ڕادەیەی هەناسەی یەکتریان هەڵدەمژی..جۆنگکووک چاوەکانی داخستبوو بزەی دەکرد لەگەڵ هەڵمژینی نەفەسی ئەزیزی دڵی..
چەندە تایبەتە ئەو هەستە..

نزیکتر بۆوە کاتێک دڵنیابۆوە هیچ ڕێگریەک نیە لە مێلانەوە، گەر ئەم بێ جوڵەییەی لەبەر شەرمکردن بێت یان شۆکبوون یان هەرچیەک جۆنگکووک بە ئەرێنی وەری دەگرێت..

وەک ئەوەی قبوڵی بکات لێوەکانی بدزرێن ئەمجارە لەلایەن جۆنگکووک نەک ماچە خێرا و ناچارکراوەکانی خۆی..

پەنجەکانی لە چەناگەی جیاکردەوە تاوەکوو بیخاتە سەر ڕوومەتی و دواتر دەوری ملی و قژی..کە زیاتر پەلکێشی خۆی کرد..

لە کۆتاییدا هەردووکیان هەستیان
بەم کارلێکەی نێوان لێوەکانیان کرد..

ئەمجارە لێوە سوتێنەرەکانی جۆنگکووک لێوەکانی مێلانیان گەرمتر کرد..

هەردووکیان چاوەکانیان داخست کاتێک جۆنگکووک بە سۆزەوە لێوەکانی دێنێ و دەبات

ماچێکی پڕاو پڕ لە سۆز و خۆشەویستی جۆنگکووک کە پێشکەشی یارە بچکۆلەکەی دەکات، وەک ئەوەی بیەوێ لەم ڕێگەیەوە پێی بگەیەنێ کە چەنێک تایبەت و جوانە لە ژیانی..

دەستەکەی تری بەرزکردەوە و خستیە سەر کەمەری مێلان تا نزیکتری بکاتەوە دواتر بەرزی کردەوە بۆ ناو قژی..

تا دەهات قوڵ دەبۆوو..مێلان تەنیا وەستاوە و ڕێگە دەدات ئەم شەیدایە چۆن دەیەوێ وا چێژ لە لێوەکانی وەرگرێت دەزانێت چەندێکە بە حەسرەتیانەوەیە

جۆنگکووک هەستی بە هەناسە ناڕێکەکانی مێلان کرد، لە کۆتاییدا ئەوە کچە ناسکەکەیەتی بەرگەی ئەم ماچە قوڵ و دورو درێژە ناگرێ بە پێچەوانەی ئەوەوە کە ئامادەیە چەندان سەعات لەمە بەردەوام بێت

تەنیا ئینجێکی چەند سانتیمی دور کەوتەوە تا بواری پێبدات هەندێک هەناسە هەڵمژێت و ئەم هەڵبەزینەوەیەی سنگی نەمێنێت..

پێکەنی، هەر کە لێوە ئاوساوەکانی مێلانی بینی..
وەک ئەوەی شانازی بکات..
پەنجەی گەورەی هێنا بە لێویدا

دڵی مێلان وەک تەپڵێک پێشبڕکێی دەکرد
لەگەڵ جێهێشتنی لێوەکانی

خۆشەویستییان وەک گڕ بوو
گەرمتر و گەرمتر بۆ یەکتر دەسووتان..

[بەردەوامە ]

[ ٣٤٠٨ وشە ]

_______________

هەستتان چۆن بوو لەبارەی ئەم پارتە ؟ 😭💕

Comment