. باوەش .

***

هیچ کامێکیان تەواوی کاتەکە قسەیان نەکرد
لە کۆتایدا تاکە دەنگ کە دەبیسترا دەنگی کردنەوەی دەرگای ماڵەکەی بوو

کلیلەکەی لە نێو دەرگاکەدا دەرهێنا
و بەرەو ماڵە پەرش و بڵاوەکە هەنگاویان دەنا

جۆنگکووک دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست و چەند گڵۆپێکی تری داگیرساند بۆ روناکردنەوەی ماڵەکە
کە لەو ساتەدا بە تەواوی پەرش و بڵاوی ماڵەکە دەردەکەوت

مێلان تەنها وەستابوو لە دوای جۆنگکووک'ەوە
بەبێ ئەوەی هیچ بکات تەنها دەستی بە جانتاکەیەوە گرتبوو

ڕاستەوخۆ چاوەکانی بە خێرای ئاڕاستەیان گۆری بەرەو ئەو ژنەی کە لەسەر قەنەفەکە پاڵی دابۆوە و چاوەکانی داخستبوو

"تۆ دەتوانیت لەوێ بمێنیتەوە.."
جۆنگکووک خەریک بوو بە کۆکردنەوەی هەندێک کەلوپەل کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوون و سەر قەنەفەکەی رێکدەخست لە کاتێکدا دەستی بۆ ژوورەکەی ڕاکێشا و شوێنەکەی نیشانی دا
بەڵام مێلان هەنگاوێکیشی نەنا بەڵکو تەنها بەدیار ئەوەوە وەستابوو و لێی دەڕوانی

"بۆچی لێم دەڕوانیت؟.. من لێرە لەلای دایکم دەمێنمەوە.." لە کۆتایدا سەر قەنەفەکەی هەمووی کۆکردەوە و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت کە ئەوێش زۆر لە ژوورەکانی تر بڵاو تر بوون

ئەوەی مێلان کردی سەرنجی جۆنگکووکی بەرەو خۆی ڕاکێشا،  ئەو جانتاکەی دانا و بەرەو چێشتخانەکە هات
هەردوو قۆڵی کراسەکەی بەرزکردەوە و لە پێش قاپە پیسەکاندا وەستا

"چی دەکەیتت.. من خۆم ئەم کارانە دەکەم.." جۆنگکووک ویستی دووری بخاتەوە لەوێ
بەڵام مێلان تەنها بەبێ دەنگی مابۆوە و دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی قاپەکان

جۆنگکووک سەری سورمابوو لەو کارانەی کە مێلان ئەنجامی دەدا بۆی ، وە لە هەمان کاتتدا هەولی جلەوکردنی توڕەییەکەی دەدا بەهۆی بێدەنگییەکەی و بێ وەڵامییەکەی کچە کەلەرەقەکەی بەردەمی

دوو کەسی کەلەرەق خەریکی یارمەتیدانی یەکتر بوون لە کاتی کۆکردنەوەی ماڵەکەدا بەبێ هەبوونی هیچ گفتوگۆیەک لە نێوانیاندا

هاهـ.. ئەوە سەیر بوو هەر وەک ئەوەی نێو کاتژمێر لەمەوبەر ئەوان نەبوون کە لێوەکانیان بەیەک گەیشت و فرمێسکیان دەڕشت..

ماڵەکە بەتەواوی پاک بووەوە..
تەواوی ئەو کارانەی ماڵەکەیان ئەنجامدا کە دەبوایە ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش ئەنجام بدرێت
بەڵام بێگومان ئەوە سەخت بوو بەبێ بوونی خاتوونێک لە ماڵەکەدا..

هەموو ئەو ماوەیە دایکی بە بێئاگای مابۆوە لەسەر قەنەفەکە و لە خەوێکی قوڵدابوو

مێلان قۆڵەکانی بەرز کردەوە و ڕوخساری گرژکرد
جۆنگکووک دەستە تەڕەکانی بە خاولییە ڕەنگ خۆڵەمێشیەکە وشک کردەوە کە لە سەر مێزەکە داندرابوو

“برسیتە، ئێستا شتێک بخۆین”جۆنگکووک پرسی

مێلان تەنیا سەری نزم کرد و هیچی نەگوت ئەو شەرمەزارییەی هەستی پێی دەکرد زۆر لەوە گەورەتر بوو کە رێگەی پێبدات وەڵامی قسەکانی بداتەوە ، بەڵام بەڵێ برسیەتی زۆر!

ئەو چیتر لە خەمی ئەوەدا نەبوو کە پێویستە بگەڕێتە ماڵەوە، چونکە ئاڵۆزی بارودۆخی ماڵەوە و شەری نێوان دایک و باوکی بینی..

دوای شەڕەکان دایکی دەڕواتە ماڵی داپیرەی تا بەیانی نادەهاتەوە .باوکیشی کە بەس بۆ پارە بردن دەهاتەوە

جۆنگکووک دەست بەجێ دوو نودڵسی لە تاکەکەی سەرەوە دەرکرد و دەستی کرد بە ئامادەکردنی کاتێک بە مێلانی گووت دابنیشێت لەسەر مێزەکە..

هات و دانیشت

دەستیان کرد بە خواردن..

“حەزم لە ڕامیۆنە زیاتر لە هەموو خواردنێک..” جۆنگکووک وتی تاکە وەڵام کە توانی وەری بگرێت بزە کەمەکەی کچەکە بوو کە وای کرد جۆنگکووک کەمێک پێبکەنێت

هەردووکیان لەسەر مێزەکە دانیشتوون و پێکەوە چێژ لە خواردنەکە دەبینن. ژوورەکە بێدەنگە جگە لە دەنگی چۆپستیکەکانیان کە لە دژی قاپەکان دەلکن.

نۆدڵسەکان گەرمن و بۆنەکەی نێو ژوورەکەی پڕ کردبوو ، نۆدڵسەکانی ناو قاپەکە رەنگ قاوەییەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو
ئەوە یەکەم ژەمە خواردن بوو کە بەیەکەوە خواردیان
بەڵام تاکە شت کە دەیانکرد لادانی چاوەکانیان بوو لەسەر یەکتر ، لەیەکیان دەڕوانی بەڵام کاتێک یەکێک لە چاوەکانیان یەکیان دەگرت ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی چاوەکانیان دەگۆڕی بۆ گۆشەیەکی ژوورەکە


لە دوای تەواوبوونیان ، جۆنگکووک چوو بەرەو قەنەفەی هۆڵەکە تا دەرمانەکان بدات بە دایکی
کاتێک مێلان لەسەر کورسیەکەوە ئاوڕی داوەتەوە تا سەیری بکات

چاوەکانی بە هێمنی کردەوە وەک هەمووجارێک، کاتی خواردنی دەرمانەکانی بوو ، ئەوە بۆی وەک ڕۆتینێک بوو کە بە تەواوی لە مێشکیدا کاتەکەی جێگیرکردبوو
بە جۆرێک ئەگەر تەنانەت لە خەوێکی قوڵدا بوایە
لە کاتی خواردنی دەرمانەکانی خۆی ڕاستەوخۆ بەئاگا دەهات

حەپەکەی قوتدا کە کوڕەکەی بۆی ڕاگرتبوو..
لەگەڵ روانینی لە ژوورەکە یەکەم شت کە تێبینی کرد گۆڕانی پاکی و بۆنی ماڵەکە بوو

“ماڵەکە پاکە..”بە هێواشی وتی کاتێک سەرنجیەکانی خستە سەر کوڕەکەی کە لە پێشیدا هەڵسایەوە

جۆنگکووک پێکەنی..

“بەتەنیا نەمکرد..”
ئەمەی وت و مێلان لە پشتیەوە دەرکەوت
ڕاستەوخۆ بۆی چەمایەوە

دایکی برۆکانی گرژ کرد ، چونکە نامۆ بوو ئەم ماڵەی کە چەندین ساڵە جگە لە تێیهیۆنگی هاوڕێی جۆنگکووک کەسی تری لێ نەبینیوە..

“ئەم خانمە بچووکە میوانە..”وتی و بزەیەکی کرد کاتێک دەستی بۆ مێلان ڕاکێشا بچێتە لای
ماچێکی لە سەری بەجێهێشت و مێلانیش بزەیەکی کەمی کرد

“بەڵێ..ئەمشەو میوانی ئێمەیە”
وتی و دەستی بە شانی مێلاندا هێنا..

مێلام کەمێک شڵەژا..بۆیە جۆنگکووک دور کەوتەوە

“خانمەکەم..تکایە ئێستا پشووی خۆت وەربگرە..”
جۆنگکووک بزەیەکی کرد بۆ بەڕێزی و شێوازی مامەڵەکردنەکەی مێلان..

جۆنگکووک بەرەو ژوورەکەی تر ڕێی دەکرد وە مێلان تەنها لە هۆڵەکە مابۆوە ، جۆنگکووک گەڕایەوە و لێی دەڕوانی
" چی دەکەیت؟.. وەرە بۆ ئێرە.."

"چی..”مێلان وتی کاتێک سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد..

دواتر هەڵسا بەرەو لای جۆنگکووک ڕۆی

“ئـ-ئەوە..من دەبێت بڕۆمەوە”مێلان وتی

“باشە تەنیا  کاتژمێرێکی تر بمێنەرەوە..”جۆنگکووک ئەمەی وت و مێلان بێدەنگ بوو وەک پەسندکردنی پێشنیارەکە، چونکە دڵنیاییە لەدوای شەڕەکان دوای چەند سەعاتێکیش بارودۆخی ماڵەوە چاکنابێتەوە

لەسەر کورسیەکان دانیشتبوون دەستیان خستبووە سەر مێزەکە..

“مێلان تۆ هێشتا ناوی من نازانیت؟..”جۆنگکووک وتی کاتێک لەسەر بێدەنگیەکەی شکاند و وایکرد مێلان کەمێک سەری بەرزکات

مێلام چاوە کاڵەکانی خۆی گواستەوە سەر چاوە ڕەشەکانی جۆنگکووک بەڵام هەر دوای دوو چرکە لایدا..
تاکە شت کە دەیکرد یاری کردن بە پەنجەکانی بوو

وەسفکردنی ئەوەی کە ئێستا مێلان هەستی پێئەکات هەندێک سەختە..چونکە شتەکان هەمووی زۆر لەناکاو بوون بۆ ئەو، ناسینی کەسێک بە سوتفە و ڕوودانی چەندین شت تر لەدوایدا..

نازانێت هەست بە چی ئەکات بەڵام قورساییەکی زۆر هەیە لەسەر سنگی، ئەو هێشتا زۆر منداڵە بە بەراورد ئەو ڕوداوانەی بەسەری دێن..تەنانەت زۆر نائاسوودەیە بە دواکەوتنەکانی جۆنگکووک..بەڵام لە کۆتاییدا تێناگات کە بۆچی یارمەتی دا و دیسان خۆی خستە کێشەوە؟تەنانەت پارە کۆکراوەکانیشی

“مێلان بەڕاستی ناتەوێت هەرگیز ناوم بێنیت..؟”جۆنگکووک دووبارە پرسیەوە..

“تکایە زۆرم لێمەکە..”مێلان وتی و چاوەکانی ئەبریسکانەوە وەک ئەوەی ئێستا بیەوێت بە توندی بگریت..ئەو زۆر شتی بەسەرهات تەنانەت کۆتاجار شەرمەزاربوو بەوەی جۆنگکووک هەراکەی ماڵیانی بینی..ئەو ئێستا بەڕاستی پێویستی بە باوەشێکی گەرمە تا سەرشانی تەڕ بکات بە فرمێسکەکانی..

“باشە باشە تەواو ببوورە..بۆچی چاوەکانت پڕن.. مێلان بمبوورە تکایە وامەکە!..”جۆنگکووک وتی هەر کە هەستی بە مێلان کرد  کەمێک کورسیەکەی سوڕاند کە کەوتە بەرامبەر مێلان دەیویست ببێتە دڵدەرەوەی دەیویست لە باوەشی بکات

تێدەگات لە هەستی کچێکی تەمەن کەم کە بەهۆی ئەوەوە لەم بارودۆخەیە..

هەرگیز جۆنگکووک بەم ڕادەیە هەستی بە شەرمەزاری نەکردوە بەرامبەر کەسێک

“دەستە گەورە و پەنجە دورودرێژەکانی خۆی بە دەوری دەستە بچووکەکانی مێلان’دا سوڕاندەوە دەستی داپۆشی..

هەنسکە لەناکاوەکەی مێلان دڵی جۆنگکووکی دوو ئەوەندە پارچە کرد..سەری لار کردەوە لێی ڕوانی.."بۆچی بۆچی وائەکەی مێلان!"

“وامەکە ئیتر دڵم بەرگە ناگرێت..”وتی و بێ ئەوەی بیر لە دواتر کاتەوە دەستی خستە پشتی سەری مێلان و پەلکێشی کرد تا نوقمی سنگی بێت..بەڵکوو ئەمە ئارامی کاتەوە، چی لە دڵی ئەم کچە بچووک و دڵ ناسکە بکات خۆ خەریکە ئەتوێتەوە لە خەممان بۆی..

مێلان پەنجەکانی کە بە نیوەیی دیاربوون لەبەر سەرقۆڵی جلەکەی لەسەر سنگی جۆنگکووک دانابوو بێ ویستی خۆی فرمێسکی ئەڕشت..کە خۆشی نەیدەزانی بۆ کام ڕووداو!تەنیا شتەکان زۆر بەسەریەکەوە هاتن کۆمەڵە هەستانێک هێرشیان کردۆتە سەر کە تەنیا دەتوانێ بگریت و بگریت..

بە هێمنی پەنجە درێژەکانی لە تاڵە خاوەکانی قژە ئاوریشم ئاسا و ڕەنگ قاوەییە تۆخەکەی مێلاندا ئەجوڵاند کە ئەمە وایئەکرد گشت گیانی مێلان لە شەرما گرژ بێت..بەڵام هێشتاش درێغی ناکات لە تەڕکردنی سەر سنگە پانەکەی جۆنگکووک

“هەمووی چاک ئەکەمەوە بەڵێنبێت..”وتی کاتێک دەرفەتی بۆ مێلان ڕەخساند چاوەکانی دابخات تا چیتر سوور نەبنەوە بەهۆی فرمێسکەکانی..

هەر کە هەستی کرد کە ئیتر ناگری و تەنیا پاشماوەی هەنسکەکانی ماوە کە جار بە جار لەسەر سنگی هەڵئەبەزێتەوە، دەستەکەی تری خستە سەر پشتی مێلان و پەستانی خستە سەر پشتی تا باوەشەکەی توندتر بکات

کۆمەڵێک هەست هێرشیان کردە سەر مێلان..ئێستا ئەو لە باوەذی ئەو کەسەیە کە هەموو شتێکی بەهۆیەوە ڕوویدا..

هەموو شتێک..

ناچار بوو یەکەم ماچی بدات بە کەسێک بە ناچاری تەنانەت پێیان دووبارە کردەوە..

ئەترسێت، ئەترسێت دیسان تووشی ناچارکردن ببێت..

بەڵام ئەوەندە هەست بە ئاسوودەی دەکات لەم باوەشە کە خەریکە لەبیری دەکات کێیە کەسەکەی بەرامبەر..
ئەوەندە باوەشێکی گەورە و گەرمە..

مێلان کەمێک دوور کەوتەوە..کاتێک سەری نزم کردبوو..
جۆنگکووک هاتەوە هۆش خۆی کە دەرکەوت ئەویش بێبەش نەبووە لە ڕژاندنی فرمێسکەکانی..
کە هەرزوو دەستی بە روخساریدا هێنا بۆ سرینی

“مێلان.. من بە زووترین کات پارەکانت بۆ ئەگەڕێنمەوە باشە؟تەمانەت گەر پێویست بکات زیاترت پێدەدەم..هەموو هەوڵێک دەدەم-" جۆنگکووک تەنها بە قوڵی دەگەڕا بە نێو چاوەکانی مێلان.

“چارەسەری دایکت بکە..من پێویستم بە پارە نیە چیتر..بەڕاستمە”

جۆنگکووک کەمێک بێدەنگبوو..بێگومان قەرەبووی ئەکاتەوە بەڵام نەیویست چیتر سەر بخاتە سەری

“مێلان..ئەزانی”بە هێمنی وتی کاتێک لە بەرامبەری مابوویەوە و مێلان یاری بە پەنجەکانی ئەکرد
لە ناخەوە چاوەڕێ بوو بزانێ چی پێ دەڵێت..

“تۆ..تاکە کەسیت کە ئەوەندە گرنگیت پێبەم..”

بۆچی..بۆچی؟دیسان بۆچی؟
ئەمانە لە مێشکی مێلان بوون..بۆچی گرنگی بەمن دەدات؟؟
تەنیا بێدەنگ مایەوە..

“م-من هەرگیز ئەوەندە باش دەرناکەوم، دانی پێدا دەنێم من تەنیا سەرسەریەکم..مێلان من لە بەرامبەر تۆ هەست. ە ب..”قسەکەی بۆ تەواونەکرا کاتێک گوێی لە مێلان بوو

“تکایە بمگەڕێنەوە ماڵەوە..”


[ بەردەوامە ]

[ ١٣١٥ وشە ]


Comment