. بمبوورە .

***

لە سەری کۆڵانە دورو درێژەکە وەستابوو
چاوەڕوانی گەڕانەوەی مێلان بوو لە قوتابخانە تا ئەویش بیگەیەنەتە ماڵەوە

قوتابخانەکەی هەندێک لێرەوە دورە بۆیە لێرە چاوەڕێی دەکات دەستی لە گیرفانیدا جێگیر کردووە و بەو دەورەدا دەسوڕێتەوە

لەناکاو هەستی کرد قۆڵەکانی لە پشتەوە بەستران لەلایەن دوو کەسەوە دانەیەکیشیان هاتە بەرامبەری

بێگوومان کێیە جگە لە خاوەن قەرزەکان؟

“نەفرەتی، دووبارە ئێوەن!!”وتی کاتێک هەوڵیدەدا دەستی دەربێنێ لە ژێر دەستی ئەو دووانەکەی پشتەوە

“ههـ، سەیرنیە کوڕینە؟جۆن جۆنگکووک سەرەرای ئەوەی قەرزدارە بە نەفرەتیشمان ئەکات..”
بە گاڵتەجاڕییەوە پێی پێدەکەنی

“تەواوبوو جۆنگکووک! چیتر وەستان نیە..یان ئێستا قەرزەکە..یانیش مەرگی خۆت ببینە”
وتی لە کاتێکدا لە روخساری جۆنگکووکی دەدا
ئەویش بێگومان بەو جۆرە رانەوەستابوو بەڵام نەیدەتوانی هیچ بکات چونکە ئەوەی چوار کەس بوون..

"دەتەوێت بۆ کوێ بڕۆیت ؟.. لێرە چاوەڕوانی کچەکەت دەکرد ؟.." کوڕەکە بە بەهێزی پاڵی بە شانی جۆنگکووک'ەوە نا ، بە ئازاربوو بەڵام جۆنگکووک خۆی بە دەردەنەخست

"هەر لێرە چاوەڕێ دەکەین..
ئەو پارانەی لێ وەردەگریینەوە
کە لە تۆی وەردەگرێت."

جۆنگکووک بە بەهێزی کێشای بە قاچی ئەوەی کە لە پشتەوە گرتبووی و خۆی هەڵدایە سەر ئەوەی بەردەمی دەستی توند کردبوو و لە روخساری کوڕەکەی دەدا

"پارەکانتان- و خۆشتان- بە نەفرەت بن."
چەند جارێک لێی دا بەڵام دووبارە ئەویان گرتەوە
ئەوەش بەس بوو بۆ بەرکەوتنی لێدانە بەهێزەکەی کوڕەکەی بەردەمی

وەستا لەگەڵ سەیرکردنی دەوروو بەری و پێکەنینە قێزەونەکەی " وابزانم ئەوەی چاوەڕێی دەکەین لێرەیە.."

کە لە دوای وتنی ئەوە ڕستەیە ڕاستەوخۆ سەرنجی جۆنگکووکی ڕاکێشا ئەوە خۆی بوو .. مێلان بوو..

لەو ساتەدا هەزارەها شت بە مێشکی جۆنگکووکدا گەشتی دەکرد وە لە مێشکیدا نەفرەتی لە خۆی دەکرد کە لەوێدا وەستابوو ، ئەو لە ڕێگای ماڵەوەی مێلان وەستابوو ، نەفرەتی لە خۆی دەکرد کە پێی وابوو ئەو کەسەیە کە مێلان دەپارێزێت لە کاتێکدا لەم ساتەدا ئەو کەسەیە کە خەریکە دەیخاتە نێو کێشەکانی خۆیەوە

" ناااا.. مێلان ڕابکە.. ڕابکەە!!.." بە توندی هاواری کرد و دەیویست دەربازی بێت لە نێو دەستی ئەو دووەی کە توند قۆڵەکانیان گرتووە

مێلان تەنیا بە شۆکەوە وەستابوو نەیدەزانی کە پێویستە چیبکات

گەر جارەکەیتر بیر خۆی بێنێتەوە بە ڕاکردن دەڕوات بەڵام وەک ئەوەی قاچەکانی بە زنجیری پۆڵاین بەسترابن نەیدەتوانی ڕێبکات چونکە ئەو کەسەی کە ماوەی دوو هەفتە زیاترە مێلان ئەپارێزێت و دەیهێنێت و دەیبات بۆ قوتابخانە، ئەوەی لە هاوڕێ خراپ و مەسڵەحەچیانەکانی ئاگاداری کردەوە و لای ئەوان پاراستی..

بەهۆی ئەوەوە چیتر پارەی خواردنی هاوڕێکانی نادات کە بە ساویلکەیی خۆی پێی وابوو گەر وانەکات هاوڕێکانی لەدەست دەدات

لەم بیرکردنەوانە بوو کە گوێی لە جۆنگکووک بوو پێی دەوت ڕابکە..لێرە بڕۆ ، خۆ ئەو هێشتا ناوی ئەو کەسە نازانێت کە بەتەمایە خۆی بخاتە مەترسیەوە لەبەر ئەو

کوڕەکە ئیشارەتی بۆ ئەوی تر کرد ڕابکات و کچەکە بگرێ

لەناکاو مێلان ئەمەی بینی وەک شێت ترسا تاکە شتێک لەدەستی هات ئەوەبوو بە هەنگاوە بچووکەکانی ڕابکات و لەم ڕووخسارە ترسێنەرە ڕزگاری بێت

بەڵام هەرزوو دوو دەست لە کەمەری گیربوو..
ئەمەش وایکرد مێلان قیژە بکات..

“بۆکوێ ئەچی بچکۆل وەرە پاڵەوانەکەت ڕزگارکە..”لەبن گوێیەوە وتی و بە زەردەخەنە پیسەکەی مێلانی بەزۆر دەبرد بۆ ئەوێ

کاتێک جۆنگکووک هەوڵدەدات لە ژێر دەستی ئەو دوەی تر ڕزگاری بێت پڕ بە هەموو دەنگی هاوار ئەکات کە واز لە مێلان بێنن

لە بەدبەختی کەس تێناگات بۆ کاتی ئەم کێشانە کەس لەم گەڕەکانە بوونی نیە؟
یارمەتیەک شتێک..

خۆ گەر هەشبن خۆیان ئەدزنەوە..مەگەر ئەو خەڵکە خۆپەرستانە نەناسێت

“مێلاننن!!!بەریدەن،.!واز لەو بێنن!!”
جۆنگکووک هاواری بەسەریاندا دەکرد بەڵام ئەوە هیش شتێکی لە ئەواندا نەدەگۆری

مێلان'یان لە پێش جۆنگکووک فڕێدا

“وازم لێبێنەە، بەرمدەەە تکایە”بە گریان و دڵپڕیەوە

“وەرە و پاڵەوانەکەت ڕزگاربکە خەریکە بە قەرزەکانی ئێمە ببێت بە بازرگان و هێشتاش پارەکەی پێی
نەداومەوە”

بە ڕادەیەک نزیک بوو کە جۆنگکووک بتوانێت شەقێکی لێبدات  

“ یەکتۆز غیرەتت هەبێت، بەرمدەدەنن!!!”
هەموو هێزی کۆکردەوە و خۆی ڕزگارکرد لە ژێر دەستیان چوو بە بۆکس کەوتە سەر سەرۆکەکەیان کە قەرزاری ئەو بوو..

بەردەوام لێیدەدا

ئەوانی تر هێرشیان کردە سەر مێلان..
دانەیەکیان مێلانی هەڵساندەوە و چەقوێکی لەسەر ملی ڕاگرت

“وازی لێبێنەە!!ئەگینا..شازادە بچووکەکە ئەنێرمە بەهەشت”وتی کاتێک چەقۆکەی لە ملی مێلان نزیک ئەکردەوە

مێلان تەنیا ئەگریا، تێناگات چی کردووە شایەنی ئەوانە بێت بەم تەمەنەوە دووجار هێرشی کراوەتە سەر و ناچاری شتانێک کراوە

“ب-بەرمدە..تکایە..”
وتی بە گریانەوە هەوڵیدەدا دەستە بەهێزەکانی کوڕەکە لە ملی دور خاتەوە

جۆنگکووک سەری هەڵبڕی..
ناخی دەکوڵا  لە توڕەییا ئەوان توڕەییان بەسەر ئەو کچە دەڕشت کە تەنانەت ناوی خۆی پێ نەگرتبوو
خەریکبوو ددانەکانی دەشکان لەناو دەمی ئەوەندە بە تووندی لەیەکی دەدان

بە هەموو هێزی هاواری کرد و هەڵسایەوە

“نەکەیییی!!!بێیتە پێشەوە ئەیکووژم!!”

ناچار وەستا..

چەند هەنگاوێک لە دووریان..

مێلان دەگریا تاکە شت کە دەیویست لەوساتەدا رزگارکردنی بوو ، ئەو کەسەی کە هەموو ئەو ماوەیە دەیپاراست لە ئێستادا بەهۆی ئەو لە کێشەدایە

" من- من پارەم پێیە پێتان دەدام.." بە پچڕ پچڕ وشەکانی دەردەبڕی بەهۆی نزیکی چەقۆکە و کوڕەکە کە توند گرتبووی

" چی.. مێلان .. "
جۆنگکووک لەگەڵ بیستنی وشەکانی بە جۆرێک بوو کە بەستبێتی، مێشکی ئالۆزتر دەبوو بە بیرکردنەوەی لەوەی کە مێلان بەو جۆرە بیر لە ئەو دەکاتەوە

" نەخێر .. من ئەو ناناسم .. وازی لێ بهێنن"
کوڕەکان ئەویان گرتەوە هەر کە ویستی بەرەو مێلان بڕوات

"کەواتە.. دووبارە ڕزگاری دەکەیت؟.. همم شتێکی باشت هەڵبژارد ئەم جارە.."

" ڕێگەم بدە- ڕێگەم بدە پارەکە دەربکەم.."

"ناا مێلان ناا.. ئەو کارە مەکە .." جۆنگکووک هاواری دەکرد لە کاتێکدا لەسەر ئەرزەکە ڕێگەیان نەدەدا بڕوات
توڕەیی ناخی دەگۆڕدرا بۆ فرمێسکە بە ئازارەکانی ..
کە تاکە شت بوون نەیدەویست لەلای کەس دەربکەون

کوڕەکە چەقۆکەی لێ دوورخستەوە و مێلان جانتاکەی هێنا و ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر کۆی کردبۆوە پێیدان بەڵام ئەوان هێشتا دەستبەرداری نەبوون و رێگەیان نەدا بڕوات..

جۆنگکووک سەری دانەواندبوو،  ئازارەکەی ناخی ڕێگەی نەدەدا جیتر ئەو دیمەنە ببینێت..
فرمێسکەکانی دەکەوتنە سەر ئەرزە خۆڵاوییەکە

"پێت چۆنە کارێکی خۆشتر ئەنجام بدەیت؟." کوڕەکە کە پارەکەی ژمارد دەستی بە قژی مێلانەوە گرت و ڕای کێشا بەرەو لای خۆی

"ئەمەیان بە چێژتر دەبێت.. وەک سوپاسێک چونکە پارەکە لەو بڕەش زۆرتر بوو کە دەبوایە بیدات.."

ئێستا..ماچی بکە!”

مێلان چاوە پڕ فرمێسکەکانی فراوان بوو، دووبارە ناچار دەکرێ شتێکی وا بکات

وە جۆنگکووک سەری هەڵبری بە توڕەییەک کە خەریکبوو ناخی لەت لەت بکات
ئەو نایەوێت مێلان ناچار بکرێت تاوەکوو نزیکی ببێتەوە و ماچی بکات..
ئەوە وادەکات لای چەپی سنگی ئازاری هەبێت

ئەو گرنگی بە مێلان دەدات کۆمەڵێک هەستی هەیە کە خۆشی ناتوانێت لێکدانەوەی بۆ بکات
نایەوێ لەبەر ئەو خۆی ناچار بکا و شتانێک بکات کە ئەیگریەنن

“لێیگەڕێن بڕوات..نەفرەتی خواتان لێبێت!کێشەی ئێوە لەگەڵ منە منن!!”ئەمەی کۆتایی بە هاوارەوە وت کاتێک دەیویست ئازارەکەی بشارێتەوە و لای ئەوان لاواز نەبێت

مێلان هەنسکی دەرکرد

“تکایە وازمان لێبێنن”ئەمەی وت و سەری شۆڕ کرد فرمێسکەکانی جۆگەیان کردبوو

«وازمان لێ بێنن..»

ئەمە لە مێشکی جۆنگکووک دەسوڕایەوە سەرەرای ئەوەی بارودۆخەکە گونجاو نەبوو تا بیر لەو شتە بکاتەوە

مێلان ئێمەی کۆکردەوە

خۆم و خۆی..

ئەوانی تر دەستیان کرد بە پێکەنین
ئەوەیان وەرگرت کە ئەیانویست..ئێستاش یاری ئەکەن..

هەرگیز بەو ڕادەیە جۆنگکووک ژيردەستە و بێ دەسەڵات نەبووە..بەڵام وەک ئەوەی هێز لە قاچەکانی نەمابن ئەیەوێ لێیان بپاڕێتەوە چی لەمن ئەکەن بیکەن بەس با مێلان بڕوات

جۆنگکووک سەری بە نەخێر جوڵاند کاتێک قژی مێلانیان گرتبوو لە ڕووخساری جۆنگکووکیان نزیک ئەکردەوە..

مێلان هەوڵیدەدا فرمێسکەکانی ڕابگرێت تا بەردەمی ڕوون ببێتەوە..

لێوەکانی پەستێوا بەیەکەوە تا چیتر دەنگی لێوە نەیەت

“نەفرەتتت خێراا!!دەی ماچی بکە دەتەوێ خۆم یارمەتیتان دەم؟ماچ نازانن؟؟”کاتێک مێلان و جۆنگکووک یەک ئینج مابوو بەیەک بگەن

جۆنگکووک ماندوو بوو..ئازاری هەبوو جگە لە ئازاری جەستە و دەموچاوە تێک شکاوەکەی دڵی ئازاری هەبوو..

هەر ئێستا ئەوان کەسێک ناچار دەکەن دان بە جەرگی بنێت و شتانێک بکات کە ئازاری دەدەن..لەبەر کێ؟لەبەر ئەو

مێلان تفێکی قوت دا هەناسەکانی ڕێک کردەوە..

“ب-بەڵێن دەدەن، واز بێنن؟”
وتی بە دەنگە مناڵانەکەی

“ههههـ بەڵێن دەدەین هەرخۆی حەزمان بە چارەی جۆنگکووک نیە..”

مێلان چاوی داخست و نزیک بۆوە لێوە پەستێنراو بەیەکەکانی خۆی دانا لەسەر لێوە باریک و وروژێنەرەکانی جۆنگکووک..
کە خوێن دایپۆشیبوو

جۆنگکووک هەستی بە گەرمبوونی هەموو جەستەی کرد..
بە ئازارەوە چاوی داخست
بەڵام ئەمەی نامۆ بوو..وەک ئەوەبوو لە بەهەشت بێت..

هەستانێکی زۆر دڵڕفێن ڕوویان تێکرد..وەک ئەوەی لەناو سەوزاییەک بێت و فەڕشێکی سووری گوڵاویش ڕاخرابێت..

وە بۆنی بەهەشت بکات

مێلان کە قەترە قەترە کەمی ئەکرد..فرمێسکێک لە چاوە قەپاتەکانی کەوت کە بەهۆی نزیکیان بەر روخساری جۆنگکووکیش کەوت..

هەستی بە پەپولەکانی سکی ئەکرد کە ئەفڕن..
کۆمەڵە هەستانێک ڕوویان لە هەردوولا کرد تەنیا لەماوەی…

«دوو چــــــرکـــە»

بە پێکەنینەوە کوڕەکان لێیان دەڕوانین
قژی مێلانی بەردا و کەمێک دوورکەوتنەوە

بەلای خۆیانەوە ئەو کارەی کە ئەنجامیان دا یارییەکەی زۆر بە چێژبوو،  لە کاتێکدا نەفرەتییانە ئازاری ناخیدان

"دەزانم چێژتان بینی..هههه"
کورەکە لە کۆتایدا بە دەنگی پێکەنینە بەرزەکەی ئەوێیان بە جێهێشت

لە کاتێکدا جۆنگکووک دەستی بە سەرییەوە گرتبوو و بەبێدەنگی وەستابوو ، مێلان لەسەر زەوییەکە بڕ بە دڵی دەگرییا و ئازاری ناخی هەڵدەڕشت

بە پێکەنینەوە کوڕەکان لێیان دەڕوانین
قژی مێلانی بەردا و کەمێک دوورکەوتنەوە

بەلای خۆیانەوە ئەو کارەی کە ئەنجامیان دا یارییەکەی زۆر بە چێژبوو،  لە کاتێکدا نەفرەتییانە ئازاری ناخیدان

"دەزانم چێژتان بینی..هههه"
کورەکە لە کۆتایدا بە دەنگی پێکەنینە بەرزەکەی ئەوێیان بە جێهێشت

لە کاتێکدا جۆنگکووک دەستی بە سەرییەوە گرتبوو و بەبێدەنگی وەستابوو ، مێلان لەسەر زەوییەکە بڕ بە دڵی دەگرییا و ئازاری ناخی هەڵدەڕشت

کە جۆنگکووک بە تەواوی هەستی بەو ئازارە دەکرد کە کچەکە هەستی پێدەکات لەو ساتەدا ، بە تەواوی سەرنجی رۆیشتبوو ئازارەکەی لەسەریدا زۆرتر و زۆرتر دەبوو دەنگی لەرزیو بوو لە کاتێکدا لەلای هەموان بە دڵڕەق و بێهەست داندرابوو

"مێلان.."

" مێلان.. مەگری.."

" مێلان بووەستە.. ت-تکایە م-مەگری.."

قۆڵی مێلانی گرت و بەرەو باوەشی خۆی رایکێشا
" بەرم بە .. وازم لێبهێنە!!.." ئەو کەمێک بەرگری کرد بەڵام ئەو شتەی کە بە تەواوی لێی دلنیا بوو
ئەوە بوو کە لەلای جۆنگکووک پارێزراوە..
ئەو کەسەی ئازاری دەدات جۆنگکووک نییە..

بۆیە چیتر بەرگری نەکرد و خۆی ون کرد لە نێو باوەشیدا ئەوەی سەرسامکەر بوو فرمێسکەکانی جۆنگکووک بوو کە وەک ڕوبارێک بە روخساریدا دەهاتنە خوارەوە بۆ سەر شانی کچەکە توند یەکیان لە باوەش گرتبوو

قۆڵە پڕ ماسوولکەکانی کردبۆ قەفەزێک بەدەوری جەستەی مێلاندا کە خۆی کۆکردبۆوە وەک کەسێک کە دەترسێت و تازە لە حاڵەتێکی ناخۆش ڕزگاری بووە..

دەستەکانی بەسەر پشتیدا دەگێڕا تا هەم خۆی هەم ئەو ئارام کاتەوە

“تەواو..بمبوورە بمبوورە، تەواوبوو”وتی کاتێک هەوڵیدەدا مێلان لەم گێژاوە دەربکات هیچ وشەیەکی لە نێو مێشکیدا نەدەدۆزییەوە زیاتر لە وتنی "بمبورە"

خۆی هێناوەتە جێگەی ئەو دەزانێت حاڵی چۆنە
تەنیا هەنسکی ئەدا لە باوەشی ئەو..دەستەکانیشی بە دەوری کەمەری جۆنگکووک ئاڵاندووە..

“م-من دەترسم”وتی و هەنسکێکی کرد کە جۆنگکووک هەستی بە وێرانبوونی دڵی ئەکرد لەو ساتە

“تەواو، تەواوبوو ئیتر ڕۆیشتن..”وتی و ڕوخساری مێلانی گرت تا سەیری بکات

سەیری چاوەکانی ئەکرد، لەناکاو مێلان چاوەکانی قەپات کرد..وایکرد جۆنگکووک بزەیەک بکات

مێلان کە ئەمەی بینی مستێکی کێشا بە سنگی..وە کە بیری هاتەوە لەکوێیە یەکسەر هەستایەوە سەرپێ

جۆنگکووکیش بە سەختی هەوڵی دا هەڵسێتەوە  چونکە هیچ بەشێکی جەستەی نەمابوو لێدانی بەرنەکەوێت

مێلان لەو باشتر نەبوو جلەکانی پیس بوو قژی تێکچوبوو بەهۆی ئەوەی ئەو کوڕە بەزۆر ڕایکێشا کەوت..ئەژنۆی بریندارە کە خۆشی هەستی پێنەکردوە

“مێلان..ئەژنۆت..”وتی کاتێک هەڵسایەوە

مێلان سەیری قاچی کرد..لەناکاو فرمێسکەکانی دووبارە کەوتنەوە

“شش..تەواو تەواو مەگری ئیتر..”جۆنگکووک وتی کاتێک هەوڵیدەدا دەستی مێلان بەسەر ڕووخساریەوە لابات

“د-دایکم”هەنسک”ئەمکوژێ”هەنسک

“م-من ناوێرم بچمەوە”وتی کاتێک خوارەوەی بە دەستی توند جانتاکەی دەگوشی کە چەند چرکەیەک لەمەو پێش لەسەر ئەرزە تەپ و تۆزاوییەکە هەڵی گرتەوە

لە کاتێکدا جۆنگکووک دەستی بە ڕوخسارە تەرەکەی خۆیدا هێنا و فرمێسکەکانی سڕی قۆڵی مێلانی گرت و بەرەو کورسییەک ڕۆیشت کە لە نزیک دوکانەکەی بوو

مێلان لەوێ دانیشت و جۆنگکووک لە برینەکەی ئەژنۆی دەڕوانی تەنها برینێکی کەم بوو بەڵام بە ئازاربوو کاتێک دووبارە بە یادی دەهاتەوە کە ئەو کچە توشی چی بوو بەهۆی ئەوەوە

" مێلان.. بەڕاستی مەبەستم ئازاردانت نەبوو..
من- من مەبەستم وەرگرتنی پارەکانی تۆ نە-"

"دەزانم.."

"کەواتە بۆچی ئەو کارەت کرد..
هاهـ بۆچی دەبوایە ڕاتبکردایە.."

“مێلان بۆچی واتکرد؟بۆ ڕات نەکرد لە کاتێکدا هەلی ڕاکردن هەبوو؟؟بۆچی مایتەوە؟؟بۆچی پارەکانی خۆت بەخشیە ئەوان لە پێناو من؟؟”ئەمانەی وت کاتێک لە ئاستی ئەو دانیشتبوو لەسەر ئەژنۆی

سەیری چاوەکانی مێلانی دەکرد کە ئەو لە زوییەکەی دەڕوانی و بێ وەڵام بوو .. وەک ئەوەبوو بڵێ بەسە وازم لێبێنە چیتر پرسیار مەکە
جۆنگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ..

“م-من..داوای لێبووردن دەکەم مێلان..من گەمژەم!خۆویست و خراپم بەهۆی منەوە چەندین جارە تووشی کێشە دەبیت تۆ شایەنی ئەمانە نیت.. تکایە بمبوورە..”وتی بە دڵتەنگی سەری دانەواند چونکە هەموو وشەکانی لە نێو مێشکیدا گیربووبوون

“دەزانم ئاوا دەرناکەوم کە زۆر پەسند بم..دەزانم لەوان باشتر نامبینی..بەڵام..م-من زۆر نەهامەتیم هەیە مێلان م..”قسەکەی تەواو نەکرد مێلان پێی بڕی

“دەمەوێ بگەڕێمەوە ماڵەوە!”

جۆنگکووک بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی تر بلێت هەڵسایەوە و مێلانیش بە دوایدا هەڵسایەوە و بەڕێکەوتن

تەواوی ڕێگاکە هیچ کامیان هیچ قسەیەکیان نەکرد تەنها بەبێدەنگی بە رێگاکەدا دەڕۆیشتن
تاکە دەنگ کە دەبیسترا دەنگی قاچیان بوو کە بە زەوییەکدا دەخشا

نزیک بوونەوە لە پێش دەرگای ماڵەکەی
بەڵام ئەو دەنگەی مێلانی سەرسامکرد دەنگی دایک و باوکی بوو ، دەنگە بەرزەکەی ئەوان لە دەرەوەش دەبیسترا

مێلان سەری هەلبری و لە جۆنگکووکی دەڕوانی وە دووبارە چاوەکانی لادا ، جۆنگکووک بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی پێ بڵێت دەستی گرت و بە دوای خۆیدا رایکێشا

تەنانەت مێلان هیچی نەگوت
چونکە دەیزانی کە جۆنگکووک شتێکی خراپ ئەنجام نادات

لە کۆتایدا دەنگی جۆنگکووک بێدەنگییەکەی نێوانیانی کۆتایی پێهێنا  " ئەم شەو لەلای من بمێنەوە.."

مێلان ڕاستەوخۆ سەیری کرد بە سەرسوڕماوی بەڵام هەرزوو وەڵامێکی گونجاوی وەرگرت بۆ هەموو پرسیارەکەی کە لەو چرکەیەدا بۆێ درووست بوو
" مەترسە.. من لەگەڵ دایکم دەژیم.."
لە دوای گوێبیستبوونی جۆنگکووک هیچ شتێکی تری نەگوت 

وە جۆنگکووک زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی
دڵخۆش بوو چونکە دەیزانی لە ئێستادا مێلان ئەو بە یەکێک لەو کوڕانە نابینێت..

[ بەردەوامە ]

[ ٢١٠٠ وشە ]

Comment