ڕۆژی پێنچەم #28

پاش ئەوەی کە نزیک بوونەوە لە دەرگای شوێنەکە بینیان کە قسەی ڕێزەر ڕاست بوو هەر لە دەرگای پێشەوە زۆمبی زۆری لێبوو
ئیزیۆ : وتت ئێرە جەند ئەستێرەیە
ڕێزەر : بەداخەوەم بەڵام دوو ئەستێرەیە

کرێس بەپێشیان کەوت شمشێرەکەی دەرهێنا کە 0.75 سانتیمە سەری زۆمبێیەکی بڕی بە ئاسانی
کرێس : دەڵێم ڕێزەر بۆ نایکەیتە نیو ئەستێرە
ڕێزەر : تۆ ئاگەداری خۆت بە

لە دواوەی کرێس سێ زۆمبی هات کرێی خۆی خولاندەوە شمشێرەکەی لە هەر سێ زۆمبیەکەی دا سەری هەرسێکیان پەڕاند بە ئاسانترین شێوە دواتر ڕای کردە لای زۆمبیەک شمشێرەکەی هەڵدا لە سەرکی زۆمبیەکەی دا دواتر پێیەکی لەسەر زگی زۆمبیەکەی دانا پازیداو شمشێرەکەی دەرهێناو خۆی خولاندەوەو زۆمبیەکی کردە دوو کەرتک
کرێس : سپاس بۆتۆ سیاکۆ ئەم شمشێرە زۆر تیژە
سیاکۆ : شایەنی نیە هەر لەخۆیدا من پێویستیم پێ نەما ئەمدارە بۆمن باشترە

سیاکۆ بە دارەی بەیسبوڵ کە سەرکی دارەکە بزماری پێوە بوو لەسەرکی زۆمبیەکی دا لەسەرکی چەقی دەریهێنا زۆمبیەکە خوێنی لێ دەباری دواتر لە دانەیەکی تری دا بەربۆوە بە خێرای دارەکەی لەسەر چەقاند سەرکی زۆمبیەکەی شکاند پارچە پارچەی کرد دواتر زۆمبیەک لەدواوە زۆر لێی نزیک بۆوە سیاکۆ نەیتوانی دارەکەی ڕاوەشێنی تەنها لە دەمی زۆمبیەکەی جەقاند بەڵام دارەکە نەدەهاتە دەرەوە
سیاکۆ (شڵەژاوە) : کێشەی ئەم دارە لەوەدایە کە دەبێت بینی منو زۆمبیەکە مەترێک بێت ئەگەر کەمتر بێت ئەوە کێشەیە بۆمن بەڵام ڕێزەر بیرۆکەی داوەتە بەمن

ڕۆژی جوارەم پاش ئەوەی پلانیان دانا خۆیان ئامادە دەکرد
ڕێزەر : سیاکۆ ئەم دارە بۆتۆ باش نیە
سیاکۆ : بۆچی ؟
ڕێزەر : لەبەر ئەوەی ئەگەر زۆمبیەکە لە مەترێک زیاتر نزیک بۆوە دەبێتە کێشە بۆتۆ
سیاکۆ : ئەمەش ڕاستە بەڵام تۆ دەمپارێزی ئەوکات
ڕێزەر : پێ دەچی منت بەکرێ گرتبی نەخێر بیرۆکەیەکم هەیە چی دەبێت ئەگەر دوگمەی بۆدانێی

لەکاتی ئێستا
سیاکۆ دوگمەکەی دانانە بەگوێی ڕێزەری کرد کاتێک کە دوگمەکەی داگرت لەسایەی بزمارەکان کارەبا بەبینی دوگمەو بۆ بزمارەکان دا دەڕۆی کە ئەوەش وای کرد زۆمبیەکە کارەبا لێی بدات تا ڕەقو ئیشک بۆوە
سیاکۆ : زۆر سپاس بۆ ئەم بیرۆکەیە ڕێزەر
ڕێزەر : شایەنی نیە

ڕێزەر لەلای خۆی دوو چەقووی بە سیاکۆ لەحیم کرد کە سەری جەقوەکان کەمێک درێژ بوو بەڵام خوار بوو لەبەر ئەوەی ڕێزەر حەزی دەکرد سەری زۆمبیەکان بە ئاسانی بپەڕێنی بەبێ هیچ کێشەیەک خوار بوونەوەی سەری چەقو وای لێ کرد کە بە ئاسانی هێسکی زۆمبی بشکێنی ڕێزەر کاتێک کە زۆمبیەک لێی نزیک بۆوە سەری پەڕاند بە سایەی چەقوەکە وە کاتێک دوو دانەش نزیک بۆوە ڕێزەر بەئاسانترین شێوە سەری هەردووکیان پەڕاند لەبەر ئەوەی ڕێزەر دەتوانی مێشکی لەلای هەردوو دەستی دانێ بۆویە دوو دانەی لەلا بوو ڕێزەر جەقوێکی هاویشت بۆ زۆمبیەکی دوور دواتر ڕای کردە لای زۆمبیەکە جەقوەکەی دەرهێنا پازی دایە لای زۆمبیەکەی پشتی وە هەردوو چەقوەکەی لە جاوی ڕاکرد دواتر هەردووکی دەرهێنا
کرێس : ناتوانی لاسای من بکەیتەوە
ڕێزەر : کەسێک نەزانی تۆ پازدانت دۆزیتەوە
ئیزیۆ : بەسە من ژانە سەرم گرت لەگەڵتان

ئیزیۆ دوو دەستەوانەی لەدەست بوو کە ناو دەستەوانەکان ئاسنی تێدابوو وە سەری دەستەوانەکە تیژ بوو وەک دامبۆکس ئیزیۆ بە هەر زۆمبیەکی دەدا زۆمبیەکە دەموو دەست تەواو دەبوو داوتر زۆمبیەک لە پشتی هات ئیزیۆ سەری زۆمبیەکەی گرت لەسایەی دەستەوانەکەی گازی زۆمبیەکە سودی نەبوو زۆمبیەکەی گرت بە ئەوەی تر دادە هەردوو زۆمبیەکان لەسەر ئەرز کەوتبوون ئیزیۆ بەیەک لێدان سەری هەردووکیان لەگەڵ ئەرز کردە یەک
ئیزیۆ : ماندوو بووم کەی تەواو دەبن
ڕێزەر : سەیری دەوروو بەرت بکە

کاتێک ئیزیۆ سەری بەرز کردەوە هەموویان جەستەیان ببو بە خوێن وە هیچ زۆمبیەک لە شوێنەکە نەمابوو
ڕێزەر : دەبێت ڕۆژەکە بەتەواوی خۆم بشۆم تاوەکوو خاوێن ببمەوە
کرێس و سیاکۆ : ئێمەش
ئیزیۆ : من لە هەمووتان خاوێنترم
ڕێزەر : لەبەر ئەوەی لە هەموومانت کەمتر لەناو برد
ئیزیۆ : من یاریم دەکرد لەگەڵیان دەنا من لەئێوەم زیاتر لەناو دەبرد
سیاکۆ : ڕاستە ڕاستە

هەموویان پێدەکەنن ڕێزەر جوو بۆ ژوری پاسەوانەکە بۆ ئەوەی دەرگاکەی بکاتەوە لەوێ پاسەوانەکە مردبوو وە نیوەی ببو بە زۆمبی وە لەدەستی جەکی لەدەست بوو
ڕێزەر : وا دیارە تۆ تا کۆتایش کاری خۆت کرد پاسەوانی ئەم شوێنە

دوگمەکەی داگرد دەرکاکەی کردەوە
سیاکۆ : ئێستا دەتوانین بجینە ژورەوەی پارکەکە
ئیزیۆ : ڕاستە ڕێزەر وتی ژورەوە دوو ئەستێرەیە بەڵام وەک ئێرە ئاسان دەبی
ڕێزەر : نەخێر ئاسان نیە بەڵام ئێمە بەهێزین گەمژە
ئیزیۆ (بەتوڕەبوونەوە) : ئەوە لەگەڵ کێت بوو گەمژە

هەر چواریان جوونە ژورەوەی پارکەکە وە لێرە ڕا مەترسی زیاد دەبی لەبەر ئەوەی هەموو شوێنەکی ئەم پارکە خەڵکی لێیە وە هەر هەموویان بوونە بە زۆمبی
کرێس : ئەگەری هاتنە دەرێمەن جەندە
ڕێزەر : 0 لەلای خۆت دانێ
سیاکۆ : 10 لەلای منیش
ئیزیۆ : من سیقەم بە خۆیە 30 دانێ
کرێس : ئەوە سیقەت بەخۆیە ئەوەندەت وت ئەی ئەگر نەتبێ چی دەکەی بە سالب دادەنێیت
رێزەر : ئەی تۆ کرێس
کرێس : منیش 10
ڕێزەر : واتا هەموو دەبێتە ٪50 لێرە ڕزگارمان دەبێت
ئیزیۆ : من بەختی خۆم دەناسم گەر 99٪ش بێت ئەوە هەر دەمرم
کرێس : واتا تۆ دەترسی

ئیزیۆ بەدوای کرێس دەکەوێت

وە لێرە ڕا هاتنە دەرەوە ئەستەمە

Comment