شیکردنەوەی گەڕانەکە

کازومی: پێم وایە دۆزیمەوە!

شینچی: بەڵام چۆن؟، لەکوێیە؟

کازومی: لەناو کەلوپەلە گوازراوەکان، ڕێک لەنێو ئەو پاکەتەی نزیک مێزەکەت بەوپێیەی کە تۆ هەمیشە لەسەری داتدەنا

شینچی: کەواتە دەبێت خێرا ڕایانبگرین تا نەڕۆیشتوون!

"پاش کەمێک"

*کازومی ئەوانی بینی*

کازومی: بەڕێز شینچی، ئەوەتان!

شینچی (بە دەنگی بەرز): تکایە چاوەڕێ بکەن

*بارهەڵگرەکە وەستا*

شینچی: سوپاس بۆ وەستانتان

کرێکار: فەرموون

شینچی: پێمان وایە شتێکمان لەناو کەلوپەلەکان بەجێ هێشتووە، دەتوانین بگەڕێین؟

کرێکار: باشە، بەڵام بە خێرایی، چونکە کارێکی گرنگم هەیە دەبێت بیکەم

شینچی: زۆر باشە، نیگەران مەبە

"پاش کەمێک"

شینچی: دۆزیمەوە!

کازومی: زۆر باشە، دەتوانیت بڕۆیت بە بەڕێوبەری ڕابگەیەنیت؟، من یارمەتی ئەم بەڕێزانە دەدەم لە ڕێکخستنەوەی شتەکان

شینچی: وا دەکەم، سوپاس بۆ یارمەتیەکەت

کازومی: شایەنی نیە، ئەوە تەنها بەخت بوو توانیمان لەکاتی خۆی بیدۆزینەوە

شینچی: من دەڕۆم، دواتر دەتبینمەوە

/شینچی ڕۆیشت/

"پاش کەمێک"

کازومی: بەڕێزم، پێم وایە هەموویمان ڕێکخستەوە

کرێکار: زۆر سوپاس بۆ تۆ، دڵخۆشم کە توانیتان شتە ونبووەکە بدۆزنەوە

کازومی: لە چاکەی تۆ بوو کە هێشتت بگەڕێین

کرێکار: زۆر باشە، کەواتە من دەڕۆم

کازومی: خوات لەگەڵ

*کرێکار چووەوە ناو بارهەڵگرەکە و ڕۆیشت*

ئاشینکۆ (لە دوورەوە): هێێێی کازووومییی!

کازومی: ئەوە تۆیت ئاش

ئاشینکۆ: بەڕێوبەر بەشوێن تۆدا دەگەڕێت

کازومی: لەبەر چی؟

ئاشینکۆ: ئەو تەنها ئەوەندەی وت

کازومی: سوپاس بۆ تۆ، دواتر دەتبینمەوە

"پاش کەمێک"

/کازومی چووە ژووری بەڕێوبەر/

کازومی: بەشوێن مندا گەڕابوویت؟

بەڕێوبەر: سڵاو لێکۆڵەر، پێم بڵێ چۆن توانیت ئەڵقە ونبووەکە بدۆزیتەوە؟

کازومی: ئەوە درێژ خایەنە، بەڵام ئەگەر دەتەوێت باسی دەکەم.

بەڕێوبەر: دابنیشە و دەستپێبکە

کازومی: سەرەتا لەوێوە دەستیپێکرد کە ئێوە قوتابیەکانی ئێمەتان پشکنی لەو کاتە تێبینی گواستنەوەی شمەکم کرد لە فرۆشگاوە بۆ دەرەوە

بەڕێوبەر: چاوەڕێکە، هەر لە سەرەتاوە پێشبینی ونبوونیت کرد لەجێی بردن؟

کازومی: جگە لە بەڕێز شینچی هیچ کەسی تر ناتوانێت بچێتە ئەودیو مێزی فرۆشتنەوە ئەویش جێگەکەی بەجێ ناهێڵێت هەتا کاتی ڕۆیشتنەوەی لە کاتژمێر ١٢:٠٠ کاتێک لەگەڵ فرۆشیارەکەی تر جێگەیان دەگۆڕنەوە

بەڕێوبەر: بەردەوامبە

کازومی: کاتێک بەڕێز شینچی هەستی بە ونبوونی ئەڵقەکەی کرد لەو کاتەدا وانە هەبوو بۆیە هیچ قوتابیەک لە دەرەوەی پۆلەکەی نەبوو

بەڕێوبەر: چۆن ئەوەندە دڵنیایت لەوە؟

کازومی: چونکە ئەگەر ئەوە ڕووی بدایە دەستبەجێ نوێنەری پۆلەکەی دەهاتن و ئێوەیان ئاگادار دەکردەوە

بەڕێوبەر: چۆن دەزانیت ئەوە ڕووی نەداوە؟

کازومی: ئەگەر ڕووی بدایە ئەوکات هەموو گومانەکان بۆ ئەو قوتابییە دەچوو و پێویستتان بە گەڕان نەدەبوو

بەڕێوبەر: فکرەیەکی جوانە، کەواتە چۆن دۆزیتەوە؟

کازومی: ئەوەیان درێژە، ڕۆژێک لێیم پرسی کە چی لە ئەڵقەکە دەکات لەکاتی ئامادە کردنی خواردن ئەویش وتی لەسەر پاکەتە ئاوەکەی نزیک مێزی خواردن ئامادە کردن دایدەنێم، ئیتر ڕۆژانە تێبینیم دەکرد کە هەمان کار دەکاتەوە و لێی ڕاهاتبوو، کاتێک ئەمڕۆ ئاگرەکە کەوتبۆوە و پاکەتە ئاوەکانیشی گرتبۆوە بەهۆی سووتانەوە ڕەنگی ئەڵقەکە ڕەشبووە و لەکاتی کوژاندنەوەی کەوتۆتە ناو پاکەتەکە، بۆ دۆزینەوەی تەنها پێویستبوو کەلوپەلە گوازراوەکان بپشکنین

*بەڕێوبەر چەپڵەی بۆ کازومی لێدا*

بەڕێوبەر: دڵخۆشم کە خوؽندکارێکی وەک تۆمان هەیە لە قوتابخانەکەمان

کازومی: سوپاس بۆ ستایشەکەت، شتێکی مەزنم نەکردووە

بەڕێوبەر: نازانم ئەگەر گرنگی پێ بدەیت بەڵام لەم مانگەدا هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێی خوێندکاران ئەنجام دەدرێت بۆ قوتابخانەکەمان، پێم باشە خۆت بکەیتە کاندیدێک و دڵنیام سەرکەوتوو دەبیت و شایەنی ئەو پۆستەیت چونکە ئەو پۆستە کەسانی زیرەکی دەوێت

کازومی: بیری لێ دەکەمەوە، سوپاس بۆ پێشنیارەکەت

بەڕێوبەر: بەهەرحاڵ، پێش ئەوەی بزانیت ئەم کارەت لە قوتابخانەکەدا بڵاوبۆوە ئێستا هەمووان باسی زیرەکی تۆ دەکەن

کازومی: پێویستی بەوە نەدەکرد، هەر خۆی من بەختم هەبوو کە توانیمان لەکاتی خۆی پێی ڕابگەین

بەڕێوبەر: وەک هەمیشە بێ فیزیت، کەسانی وەک تۆم بەدڵە

کازومی: من ئەو کارەم تەنها لەبەر ڕێزی بەڕێز شینچی کرد و تەواو، ئەگەر ڕێگە بدەیت دەمەوێت بڕۆم

بەڕێوبەر: فەرموو

/کازومی لە ژووری بەڕێوبەر هاتە دەرەوە/

/گەڕایەوە بۆ پۆلی خۆی و لەسەر کورسیەکەی دانیشت/

ئاشینکۆ: کازومی، تۆ ئێستا بەناوبانگیت!

کازومی: تەنها سوپاسگوزارم کە توانیمان ئەڵقەکەی بەڕێز شینچی بدۆزینەوە

*زەنگی ئاگاداری قوتابخانە لێیدا*

^سڵاو لە هەمووان، کێشەکە بە سەرکەوتوویی چارەسەر بوو سوپاس بۆ بەڕێز 'کازومی ساتۆ' کە قوتابی ساڵی دووەمە لە هۆبەی B توانی چارەسەری بکات، لە ئێستادا ڕۆژەکە وەک ئاسایی لێ هاتووەتەوە و وانەکان وەک خۆی دەخوێندرێن^

#بەو جۆرە دۆخەکە ئاسایی بووەوە وەک ڕۆژانی تر#

"کاتژمێر ٤:٠٠-لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ"

کازومی (لە ناخی خۆی): ئەمڕۆش تێپەڕ بوو با بگەڕێمەوە

ئاشینکۆ (لە دوورەوە): کازوومییی!

Comment