𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟧














یون: کافێکە هی منە و ئەویش دزیەکەی کردوە ئەو کوڕە هیچ تاوانێکی نیە ئەو تەنها بۆی هەڵبەستوە

چاوەکانم فراوان بوون و هەڵستامەوە سەرپێ

دێڤی: یون!

بە ئاگاداریەوە وتم

پۆلیس: ههههـ کەواتە خۆت کارەکەت ئەنجام داوە و زمان درێژیش دەکەیت؟ هەر ئێستا بیبەن

دوو ئەفسەر هاتن و قۆڵیان گرتم و ڕایان کێشام

دێڤی: تکایە بوەستن ئێوە کەسێکی هەڵەتان گرتوە.. سوێند دەخۆم من ئەو کارەم نەکردوە

بەلای یوندا تێپەڕیم و وتم

دێڤی: یون مەڵێ کە تۆش دەستت لەگەڵ ئەواندا هەیە

یون: ئەو قسە بێ مانایە چیە؟.. من وتم حەز ناکەم بتخەمە زیندان بەڵام دوای ئەوەی تۆ ئەو کوڕەت تاوانبار کرد ئەمە منی توڕە کرد و ویژدانم قبوڵی نەکرد

وتی و ویستی بڕوات لەناکاو دەنگێک وەستاندی

هیونجین: ئەو بێ تاوانە

لە دوورەوە لای دەرگاکە بوو هاواری کرد دواتر هاتە لامان

پۆلیس: ئۆهـ.. بەخێر بێیت

بە شڵەژانەوە وتی.. دڵنیام هەمووتان گەندەڵن و دەستتان تێکەڵ کردوە بۆیە بەو شێوەیە ڕێزی دەگریت

یون: چی؟

هیونجین: ئەو هیچ تاوانێکی نیە.. ئەمە تاوانبارەکەیە

وتی و کچێک هاتە ژوورەوە
بەڵێ دڵنیام ئەمە هەمان کچە کە لەکامێراکە بوو وای نیشاندابوو منم

دێڤی: گەمژەی نەفامی هیچ

وتم و بەرەو ڕووی چووم پۆلیسەکان هاتن تاکو بموەستێنن بەڵام هیونجنین توند منی گرت












دوای ئەوەی سەلمێندرا کە بێ تاوانم بەبێزاری لە بنکە هاتمە دەرەوە و ویستم بڕۆم

یون: دێڤی

بە نیگەرانیەوە وتی و منیش بە گاڵتەجاڕیەوە سەیریم کرد

دێڤی: بەڵێ بەڕێز یون؟

وەک نەناسراوێک ڕەفتارم کرد لەگەڵی

یون: هیچم نیە بۆ وتن.. بەڕاستی زۆر شەرمەزارم

دێڤی: لەنێوان هاوڕێکان متمانە هەیە هەر لەبەر ئەو هۆیەش بەو متمانەیە دەڵێن هاوڕێیەتی.. بەڵام دیارە ئەمە لە نێوان من و تۆدا نەبوو.. دیارە ئێمە هەر لە سەرەتاوە هاوڕێ نەبوین

یون: ببورە زۆر پەشیمانم بۆ ئەو قسانەی کە پێتم وت

دێڤی: پێویست بەمە ناکات.. هەر وەک وتت تەنها گەر منت لە هەر شوێنێک بینی سڵاوم لێ مەکە.. منیش هەمان شت دەکەم

وتم و دوای ئەوە یون ڕۆیشت
ویستم منیش بڕۆم بەڵام لەو کاتە ئەو کوڕە لە بنکەکە هاتە دەرەوە


هیونجین: بۆستە

بەبێزاریەوە سەیریم کرد و وتم

دێڤی: چیت دەوێت؟

هیونجین: بۆچی هێشتا بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ دەکەیت دوای ئەوەی هەموو ڕاستیەکانم ئاشکرا کرد؟

دێڤی: هەر دەبوایە وات بکردبا.. دڵنیام ئەو کچەش بە فەرمانی تۆ ئەو کارەی کردوە بەڵام ئەو داماوە ئێستا لە بری تۆ خۆی بەدەستەوە داوە

وتم و بڕیارمدا چیتر لەگەڵ ئەو نەفرەتیە قسە نەکەم و بڕۆم ئەو جێهێشت و بەرەو ماڵەوە ڕۆیشتم












بە شەقامەکەدا دەڕۆیشتم و بیرم لەوە دەکردەوە کە ئێستا بڕۆمە ماڵەوە دەبێت چی ڕوبدات دوای ئەوەی هەموو شتێکیان بۆ باس بکەم ، بۆڵەبۆڵەکانی دایکم.. ئای خوایە هەر نامەوێ بیریشی لێ بکەمەوە

دیسانەوە هەمان کوڕ لەوێ دانیشتبوو ، بۆچی هەموو کاتێک لەوێیە.. ماڵێکی نیە یان چی؟

دێڤی: بۆچی بەردەوام لێرەیت؟

وتم و لە تەنیشتی دانیشتم بێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە ئایا دەیەوێت یان نا

لینۆ: خۆشم نازانم.. بەڵام هەر کاتێک هەست بە دڵتەنگی بکەم قاچەکانم دەمهێنێتە ئێرە.. چونکە ئارام و بێدەنگە

ئەو ڕاست دەکات ئێرە وایە

لینۆ: چی سەبارەت بە تۆ.. بۆچی هەمیشە بێرەدا دێیت؟

بە هێمنی وتی و سەیری کردم

دێڤی: ئێرە ڕێگای ماڵەوەمە

سەری لەقاند بە مانای ئەوەی تێگەیشت
دوای کەمێک ئەوم جێهێشت و ڕۆیشتم







گەڕامەوە ماڵەوە دایکمم نەبینی لە ژوورەوە دواتر سەیری سۆهی'ـم کرد کە دانیشتوە بەدیار مۆبایلەکەیەوە

دێڤی: دایکم لە کوێیە؟

بێ ئەوەی سەیرم بکات وەڵامی دامەوە

سۆهی: نان دەدات بە باوکم

وتی و لەوکاتە دایکم هاتە دەرەوە بەلای مندا تێپەڕی و هەر سەیریشی نەکردم.. باشە لەبەرچی؟ من دوژمنی ئەوم؟ دوژمنیش بەو شێوەیە نیە

دێڤی: دەمەوێت شتێکت پێبڵێم

بە کەمێک نیگەرانی و ترسەوە وتم

دایکم: چیە؟

بە ساردی وتی

دێڤی: لە کارەکەم نەماوم

چاوەڕێی کاردانەوەیێکی خراپ بوم لێی بەڵام ئەو تەنها بە ساردی سەیری کردم ، دواتر هەموو شتێکم بۆی باس کرد کە چی ڕوویداو توشی چی بووم بەڵام هەمووی ئەوەی ئەو گوتی

دایکم: ئاساییە.. ئەمە نابێتە بەهانە کارێکیتر بدۆزەوە

بێگومان ناچارم دەبێت کارێکیتر بدۆزمەوە ، ڕۆیشتمە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخست دواتر بە هێواشی هەنگاوم نا بۆ سەر جێگاکەم و لەسەری دانیشتم.. ناتوانم لە بیرکردنەوە لە کاری ئەو کوڕە بوەستم تەنها لەبەر ئەوەی کەمێک ڕەفتارەکانمی بەدڵ نەبوو ئەوەی دەهێنا وابکات من کارەکەم لەدەست بدەم لە هەمووی گرینگتر یون.. ئێستا ئێمە نێوانمان تێکچوو بەهۆی ئەوەوە

لە توڕەیان دەستم گرت بە قژمەوە و چاوەکانم داخست












بەڕێوبەرێک: ببورە ئێمە هیچ کارمەندێک وەرناگرین کە تەمەنی لە خوار 20 ساڵ بێت

لە قاوەخانەکە هاتمە دەرەوە و بەبێ هیوای دەڕۆیشتم
ئێستا هیچ کارێکم دەست ناکەوێت.. چارەسەر چیە؟



تەنانەت من ئەمڕۆ نەڕۆیشتمە قوتابخانە بڕیارمدا تەواوی کاتەکە بەدوای کارێکدا بگەڕێم بەڵام هەم کارەکە نەبوو هەم قوتابخانەکەشم چوو
شەو داهات و منیش وەک دۆڕاوێک بەرەو ماڵەوە دەگەڕامەوە

بەڵام بەر لەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە بڕیارمدا کەمێک دانیشم
لەسەر کورسیەکە دانیشتم بەڵام لام سەیر بوو ئەو کوڕە بۆچی ئەمڕۆ لێرە نیە

هەر لەناو ئەو بیرکردنەوانەدا بووم لەناکاو کەسێک هات و لە تەنیشتم دانیشت منیش سەریری ئەو کەسەم کرد
دیارە تازە هات

لینۆ: سڵاو

دێڤی: ئۆهـ سڵاو.. پێم سەیر بوو لێرە نەتمبینی

لینۆ: ڕاستە من هەمووکاتێک زوو دەهاتم بەڵام ئەمجارە کارێکم هاتە پێش بۆیە.. ڕاستی ئێرەم زۆر بەدڵە بۆیەش تەواوی شەوەکە من لێرە بەسەری دەبەم

دێڤی: بۆچی تۆ هیچ هاوڕێیێکت نیە تاکو کاتی لەگەڵدا بەسەر ببەیت؟

سەری بە نەخێر جوڵاند

لینۆ: من تەنانەت خێزانێکیشم نیە

کەمێک سەرسام بووم

دێڤی: بەڕاست ئەی لەگەڵ کێدا دەژیت؟

بەڕاستی نەمدەزانی بۆچی ئەو پرسیارانە دەکەم بەڵام زیاتر پەرۆشی زانینی ژیانی ئەو کوڕە نامۆیە دەبووم

لینۆ: دایک و باوکم بە ڕوداوێک گیانیان لەدەستدا وە لە ئێستادا لەگەڵ خۆشکەکەم لای مامم و ئەوان دەژین

بەڕاستی هەستم بە غەمباری کرد بۆ دایک و باوکی ڕاستە دایک و باوکت گەر باشیش نەبم بۆت ئەوا بە بونیان هەستێکی وەک ئاسودەیت هەیە بەڵام من هێشتا نازانم ئەو هەستەم هەیە یان نا چونکە بێ دایک و باوکیم نەبینیوە

دێڤی: بەداخەوەم.. ببورە

دوای وتنی وشەی ' ببورە ' ئەو سەیری کردم

لینۆ: بۆچی داوای لێبوردن دەکەیت؟

بە ئاسایەوە وتی

دێڤی: لەبەر ئەوەی بیرتم هێنایەوە

ئەو سەیری پێشەوەی خۆی کرد

لینۆ: هەر خۆی ئەوان هەمووکات لە بیرمدان

بە وتنی ئەوە دڵم تەنگ بوو هەستم بەو غەمباری و شکاویەی ئەو دەکرد
دەبێت ئێستا زۆر بیریان بکات ئەمە زۆر سەختە ، ماوەیێک بێدەنگ بووین دواتر ئەو بێدەنگیەکەی شکاند

لینۆ: دەتەوێت یەکتر بناسین؟

سەیری کردم و وتی منیش کەمێک زەردەخەنەیێکم کرد

دێڤی: بەڵێ.. من ناوم کیم دێڤی'یە

وتم و ئەویش کەمێک سەرسام بوو ئەو لەوانەیە بەهۆی ناوەکەمەوە سەرسام بوبێت

لینۆ: ناوەکەت سەیرە

وەک پێشبینیم کرد

دێڤی: بەڵێ ڕاستە باوکم ئەو ناوەی لێم ناوە.. ئەو حەزی بە ناوێکی بیانی بوو بۆ یەکەم منداڵی

ئەو سەری جوڵاند بە مانای تێگەیشتم

لینۆ: منیش لی مینهۆ'ـم.. دەتوانی بە لینۆ بانگم بکەیت

وتی و لەکۆتایدا دەستی ڕاکێشا

دێڤی: خۆشحاڵ بووم.. لینۆ

دەستیم گرت و هەستم بە گەرمی دەستەکانی کرد

لینۆ: منیش.. دێڤی

لەگەڵ وتنی ناوی من زەردەخەنەیێکی کرد ، دڵم دەستی کرد بە هەڵبەز و دابەز کاتێ گوێم لە ناوی خۆم بوو لە دەمی ئەوەوە
هەرگیز ئەو هەستەم نەبوە کاتێ هەر کەسێک ناومی هێنابێت ، وتنی ناوەکەم لە دەمی ئەوەوە هەستم بە دڵخۆشیێکی سەیر کرد

ئیتر من لەگەڵ لینۆ تا ڕادەیێک باش یەکترمان ناسی و باسی خێزانەکانمان و شێوازی ژیانمان و ساتە خۆش ناخۆشەکانمان دەکرد و هەر ئاگاداری کات نەمابوم کاتژمێر ببوو بە 11:30ی شەو کەمێک شڵەژام بەڵام هەر زوو بیرم کەوتەوە کەس نیە نیگەرانم بێت کەواتە بۆچی بشڵەژێم؟








بەردەوامە...

_________________________

دەزانم پاڕتەکان کورتن بەڵام هەوڵ دەدەم هەموو ڕۆژێک پاڕتێک دابنێم
بە هیوای چێژ بینین

Comment