𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟥









𝑫𝒆𝒗𝒊

فرمێسکەکانم سڕیەوە بەدەم هەنسکی بچوکەوە ڕێم دەکرد دەستم لەسەر دڵم دانا.. ئازاری هەیە!

من خۆم بینیەوە لەسەر شەقامەکە ئەو شەقامە وەک ناخم تاریک و بەتاڵە هەرگیز حەزم بەو شەقامە نەبوە
بەڵام لەمڕۆوە بڕیارم گۆڕی وا هەست دەکەم لێرە دەتوانم بە ئاسانی هەناسە بدەم
ئاسودەم لێرە

کەواتە لەمڕۆوە ئێرە دەبێتە شوێنی دڵخوازم
ئەوەندە قاچەکانم ماندوو بوو چیتر توانای وەستانم نەمابوو بۆیە بڕیارم دا بڕۆم لەسەر کورسیەکە دابنیشم

بەڵام بەداخەوە هەمان کوڕ دووبارە لەوێیە
بێ گرینگیدان ڕۆیشتم و لەسەر هەمان کورسی لە تەنیشتی دانیشتم بەڵام نێوانێکی زۆرمان هەبوو ئەو سەیرێکی منی کرد بەڵام بێ ئەوەی من سەیری بکەم هەستم بەوە کرد

هەستم بەوە کرد ئەو زۆر سەیرم دەکات و چاوەکانی لەسەرم لانادات.. ئایا ئەو هەر خۆی وا بێشەرم و سەرسەریە یانیش..
نائاسودەیە بەبونی من؟
لەوانەیە نائاسودە بێت چونکە ئەو هەمووکاتێک لەهەمان شوێن دانیشتوە کەواتە منیش شوێنەکەیم لێ داگیرکردوە و ئەوی بێزارکردوە ، بەبێ ئەوەی سەیری بکەم بە ساردی وتم

دێڤی: تکایە هەست بە ناڕەحەتی مەکە.. وای دابنێ من لێرە نیم

ئەو هەر بێدەنگ بوو چاوەڕێ بووم قسەیێک بکات بەڵام نەیکرد ، دوای ماوەیێک لەو کەشە بێدەنگە کوڕەکە لە شوێنی خۆی هەڵستا و ویستی بڕوات بەڵام وەستاندم

دێڤی: دەزانم بونی من لێرە بێزارت دەکات.. کێشە نیە تۆ لە شوێنی خۆت دابنیشەوە من دەڕۆم

بێ ئەوەی چاوەڕێ قسەیێک یان وەڵامێک لەو بکەم ئەوێم جێهێشت
تەنانەت ئەو نەناسراوەش بە بونی من لەوێ نائاسودە بوو

ناچار گەڕامەوە ماڵەوە.. ماڵەوە؟ تەنها بە وشە ماڵە نەوەک ڕەفتار و کردارەکان ئەوە ماڵ نیە بەڵکو دۆزەخێکە بۆ من کە دەبێت بەرگەی بگرم بەڵام نازانم تاکەی.. وشەی ماڵ و خێزان لەو خێزانەی ئێمە ناوەشێتەوە بەڵکو لەو خێزانانە دەوەشێتەوە کە ، دڵخۆشن ، بەختەوەرن ، بونی سۆز و خۆشەویستی ، ئارامی و هێنمی ، دڵدانەوە و ئاسودەی ، گرینگی پێدان و.. لە هەمووی گرینگتر ئەو هەست و سۆزەی دایک و باوک هەیەتی بۆ ڕۆڵەکەی

من هەرگیز گلەیی لە باوکم ناکەم ئەو باشترین و نایابترین کەسی ژیانم بوو بەڵام دایکم نا.. من گلەیم لەو هەیە ئەو زۆر ئازارم دەدات
ئازاری جەستەی نا بەڵکو دەرونی.. ئەو دەرونم ئازار دەدات

دەزانم ئەویش ئازاری هەیە و خەمی هەیە بەڵام من جارێ بچوکم بۆ ئەو هەموو شتە ئەو دەبێت هێشتا گرینگیم پێبدات دەبێت هێشتا دڵنەوایم بکات بەرامبەر ئەو ژیانە بێبەزەیە

بەڵام ئەو لە خراپکردنی شتەکان باشتری ناکات



دەرگاکەم کردەوە بینیم دایکم لەسەر قەنەفەکان بە تەنها دانیشتوە و سەیری تیڤیەکە دەکات و ڕوخسارێکی مۆنی نیشان دام و هیچی نەگوت.. بێگومان چی بڵێت؟ ئەو هەموو کات ئازار و خەمەکانی بەمندا دەڕژێنێت

ویستم بڕۆمە ژوورەکەم بەڵام ئەو لەکۆتایدا دەستی کرد بە قسەکردن بە هیوای ئەوەی پەشیمانیێک هەبێت تاکو کەمێک ناخم ئاسودە بێت

دایکم: وەک منداڵێک ڕەفتار دەکات.. تەنانەت نازانێ ڕاست و هەڵەش چیە هاوار بەسەر دایکیدا دەکات وەک ئەوەی کۆیلەی ژێر دەستی بم

ئەو بە توانجاوە قسەی دەکرد و سەیری منی نەدەکرد.. گریان لە قوڕگم بوو هەستم دەکرد شتێکی وەک چەقۆ لەناو قوڕگم گیر بوە و ئازارم دەدات
ئاخر ئەو قسانە چیە بەمنی دەڵێیت؟ من هەرگیز لە قسەت دەرنەچوومە

هیچم نەگوت و بەخێرای ڕۆیشتمە سەرەوە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشتم و ئاوەکەم کردەوە و بە جلەکانی بەرمەوە ڕۆیشتمە بەر ئاوەکە وەک شیتێکم لێ هاتوە

تەنها بە هێمنی دەگریام و هیچم نەدەکرد وەستابووم دواتر ئاوەکەم گرتەوە و لە شوێنی خۆم دانیشتم و هەستم بە ساردیێک کرد ڕێک لەگەڵی جەستەم دەستی کرد بە لەرزین

زەویەکە ساردە جلەکانم تەڕن کەشەکەش بەرەو ساردی دەڕوات گرینگ نیە.. تەنها با بمرم لەو سەرمایەدا

خۆ من ئێستا حەزم لە مردنە وەک چۆن خەڵکی حەزیان لە ژیان کردنە
گەر تۆزێک بوێریم هەبوایە ئەوا لەوانەیە ئێستا هەوڵی خۆکوشتنم دابا بەڵام بوێریم نیە بە نەفرەت بم

هەڵستام و وازم لەو شێتیەم هێنا و خۆم گۆڕی و ڕۆیشتمە ژێر جێگاکەم ، تاکە شت کە لە ئازارەکانم دەرم دێنێت خەوتنە
تەنها کە دەخەوم ئاگاداری خەم و ئازاری دڵم نیم و ئاگاداری هیچ شتێکی ئەو جیهانە نیم کە ڕودەدات












سۆهی: دایکە: هەست ناکەیت دێنێ زۆر توند بوی لەگەڵی؟ وابزانم ئازاری هەستەکانیت دا

بە هێمنی و ترسەوە وتی دایکیشی هاواری بەسەردا کرد

دایکی: ئەوەی کە ئازار دەچێژێت منم نەوەک ئەو گەمژەیە.. ئێوە هیچ بیرێک لەو زەحمەتیانەی من ناکەنەوە کە چەشتومە لە پێناوتنان

وتی بە توڕەی و کۆتا قاپی لەسەر مێزەکە دانا

دایکی: هەر ئێستا بڕۆ هەڵیستێنە.. درەنگ کەوتوە بۆ قوتابخانە

سۆهی: باشە دایکە

بە هێمنی وتی و ڕۆیشتە ژوورەکەی دێڤی بە هێواشی لە دەرگایدا

سۆهی: دێڤی نانی بەیانی ئامادەیە.. هەڵستە دوا دەکەویت بۆ قوتابخانە

وتی و هیچ دەنگێک نەبوو بڕیاریدا دەرگاکە بکاتەوە هەر کە کردیەوە سەرنجی دا سیسەمەکەی ئەوی لێ نەبوو دواتر ڕۆیشتە خوارەوە

سۆهی: دایکە دیارە ئەو زووتر ڕۆیشتوە

دایکی بەبێزاریەوە وتی

دایکی: تەنانەت ناویەێ ئێمەش ببینێ بۆیە زوو ڕۆیشتوە.. دوای ئەو بێ شەرمیەی دوێنێ کردی بەرامبەر بە دایکی












لە قوتابخانە بەتەنها لە سوچێک دانیشتبووم و سەیری ئاسمانم دەکرد لەناکاو تۆپێک بەرم کەوت و ئاهێکی بچوکم لەدەم دەرچوو ، تۆپەکەم بە دەستەکانم گرت

دێڤی: تەنانەت لێرەش ئەوەی بێزاری دەکەن منم

وتم و دواتر کوڕێک هاتە بەر دەمم

کوڕەکە: ببورە بە مەبەست نەبوو.. ئۆهـ تۆ؟

بە سەرسامی وتی و منیش سەرنجم خستە سەری.. ئەو کوڕە؟

هیونجین: خۆشحاڵم کە لە هەمان قوتابخانەین

بە زەردەخەنەوە وتی ، من هیچ خۆشحاڵ نیم.. تۆپەکەم بۆ هەڵدا و ئەویش گرتیەوە ویستم بێ وتنی هیچ شتێک بڕۆم بەڵام ئەو زۆر بەبێ شەرمانە دەستمی گرت منیش بە سەرسامیەوە سەیری ئەو بێ شەرمەم کرد

دێڤی: بۆچی دەست لەمن دەدەیت؟ کۆتا جارت بێت

بە جدی و توڕەیەوە وتم ئەویش بەردەوام بوو لە کردنی ئەو زەردەخەنە بێ مانایە ، ئەو شێتە یان خۆی وا دەردەخات؟

هیونجین: تۆ زۆر بە زووی هەڵدەچیت لە کافێکە وانەبویت.. ڕووت خۆشبوو زەردەخەنە جوانەکەشت بەردەوام لەسەر لێوەکانت بوو

ئەو ڕاست دەکات لە دوێنێوە من کەمێک گۆڕاوم.. هەست بە گۆڕانە لە ناکاویەکەی خۆم دەکەم

دێڤی: بەتۆ چی؟ ئێرە قوتابخانەیە و ئەوێش شوێنی کارەکەمە.. تۆش لە کۆتایدا وەک ئەوان ڕەفتار دەکەیت

کۆتا ڕستەم لەبەر خۆمەوە وت و ئەوم جێهێشت












خەریکی سڕینەوەی زەویەکە بووم کە ناکاو دەرگای کافێکە بە توندی کرایەوە و بە سەرسامیەوە سەیرم کرد

یون هاتە ژوورەوە و بەرەو من هات بە توڕەییەوە مێزەکەی بەر دەممی بە قاچی لێیدا کە دەنگێکی گەورەی دروست کرد

ديڤی: بۆچی وات کرد؟

بە سەرسوڕماویەوە وتم

یون: من دەبێت ئەوەت پێبڵێم.. بۆچی وات کرد؟ ئاخر بۆچی دێڤی؟ من متمانەم پێت بوو وەک هاوڕێیێک وەک خوشکێکی خۆم.. ئەوەی کردوتە ناچێتە ئەقڵەوە

بە شێواویەوە قسەکانی دەکرد و دەهات و دەچۆ

دێڤی: بە ڕوونی قسە بکە من تێناگەم

هەر بەڕاستی لە هیچ شتێک تێناگەم کە دەیڵێت ، ئارامیم نەما

یون: دزیکردن.. چاوەڕێی هەموو شتێکم لێت کردبا چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد.. نەخێر مێشکم ئەوە قبوڵ ناکات

بە بڕوا پێنەکراویەوە سەیری دەکردم منیش بە شۆکەوە

دێڤی: دزی؟ من دزیم کردوە.. بۆ خاتری خوا چی دەڵێیت؟

وتم و بە تێنەگەیشتنەوە سەیری یونم دەکرد ئەویش بە سەر لێشێواوی

یون: باشە.. کەواتە وەرە سەیری ئەوە بکە

لەگەڵی ڕۆیشتم بەرەو ژوورێکی کافێکە کە گرتەی کامێراکانی دەوروبەری ئەو شوێنەی لێیە
من هێشتا بە داخەوە سەیری یونم دەکرد چونکە ئەو گومانە سەیرانەی بەمن برد ئێستا سەیری کامێراکە دەکەین و بۆ تاهەتایە نابێ چاوی بەمن بکەوێتە و ئارەقەی شەرمەزاری بسڕێت

دوای کەمێک ئەو گرتەی کامێراکەی لێدا و منیش چاوەکانم لەو سوڕاند و سەرنجم خستە سەر کۆمپیوتەرەکە ، ئەوە منم.. ئای خوایە ناکرێت ڕاست بێت

بە گوێرەی ئەوە بێت کە بینیم ئەوا من هەموو پارەی کافێکەم برد بەڵام چۆن؟ بۆستە.. ئەوە هەر من نیم!

دێڤی: یون.. ئەوە من نیم

بە شڵەژانەوە وتم شڵەژام لەبەر ئەوە نا کە منم و گومان دەکات لەبەر ئەوەی دەمەوێت بڕوام پێ بکات دەترسام وا نەکات

یون: دێڤی تۆ گاڵتەم پێ دەکەیت؟ بە ڕونی دیارە جلوبەرگی تۆیە

دێڤی: بەڵام خۆ جلوبەرگەکان هەمووی هی کافێکەی تۆیە.. ئەوانە جلوبەرگی کاکردنن نەوەک جلەکانی خۆم

یون: باشە واز لە بابەتی جلوبەرگ بێنە.. پرسیارێک..

بێدەنگ بوم تاکو بیڵێت

یون: جگە لەتۆ کەسیتر لەو کافێ بچوکە کار ناکات وەکو کارمەندی نیوە کاتی بۆ من.. کەواتە کێیە؟

ئەو ڕاست دەکات جگە لەمن کەس لێرە کار ناکات

دێڤی: بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا.. هێشتا نابێت تۆ بەو شێوەیە بیر لەمن بکەیتەوە

یون: ئایا من حەز دەکەم تاوانبارت بکەم و لەو بارودۆخەدا بتبینم؟ نەخێر.. بەڵام شتەکە وەک خۆی دیارە

دێڤی: بەڵام سەیرکە ئەوە کچێکە و کڵاوی لەسەرە.. من دێنێ و ئەمڕۆ هیچ کاتێک کڵاوم لەسەر نەناوە

یون: دێڤی.. تاوانبار دەتوانێت هەموو کاتێک بەهانەیێک بهێنێتەوە.. من نامەوێت سکاڵات لێ بکەم چونکە ڕێزێک لەو پەیوەندی هاوڕێیەتیە دەنێم کە ماوەیێکی زۆرە هەمانە.. بەڵام بەبێ دەنگی لە کافێکە بڕۆ دەرەوە و هەرگیز مەگەڕێوە.. گەر لە هەر شوێنێک منت بینی سڵاوم لێ مەکە چونکە من لێتی ناکەم






بەردەوامە...

_________________________

لەهەر کەموکورتیێک ببورن

وە هەر هەڵەیێکم هەیە پێمی بڵێن تاکو چاکی کەم

Comment