❦شانشینی گاردنیا ئەفسانەی ئەکاسیاprt15 کۆتای❦

ھەوڵمیا لەبیرت کەم....بۆنت لەبیرکەم....ھەناسەکانت....قسەکانت....ھەڵسوکەوتەکانت...سێرکردنت
ھەموشتێکم کەپەیوەندی بەتۆوە وەیە....کەسێکم خۆش ویست لەجیھانێکی ترەوە


چاوەکانی بەقورسی ئەکاتەوە و ئەیەوێت بینینی ڕون ببێتەوە....بەبەشی سەرەوەی ھەستایەوە وەسێری دەورو بەری کرد بە سەڕسەڕمانەوە


دیفانا: م..من لەکوێم....
دواتر بینی کەسێک یەتە ژوورەوە و کوپێک قاوەی بەدەستەوەیە وە لەناکاوا وەستا کەئەو کەسەی بینی...وە خێرا بەرەو ڕوی ڕایکردوو بەتوندی و بە بیرکردنێکی زۆرەوە باوەشی پیایاکرد وەک بلێیت لەدەستی ڕائەکات


دیفانا: اااااە جیمین دوورکەوەرەوە خەریکە ئەمخنکێنیت
ئەویش دورکەوتەوە و زەردە خەنەیەکی کرد بەھۆی بۆڵە بۆڵەکانیەوە
دواتر بەھەردوو دەستی دموچاوی گرت وە وتی


جیمین: لەکۆتاییا ھەستایت لەترسا خەریکبوو ئەمردم چۆن واتلەخۆت کرد نەمزانی بەمشێوازە لاوازی


ئەویش سەری بەتێنەگەیشتنەوە جوڵاند و وتی
دیفانا: جیمین تۆباسی چی ئەکەیت کوانی کوک وەچی ڕوییا وە بۆچی لێرەم!


جیمین بەتێنەگەیشتنەوە وتی
جیمین: کوک کێییە! دیفانا باسی چیئەکەیت تۆتازە لەغەیبوبە ھەستاویت چونکە ھەوڵتیا خۆت ئینتحار بکەیت وە ویستت من جێبێڵیت تەنھا لەبەر ئەوەی تای....


قسەکەی تەواو نەکردوو تای و کچێک ھاتنە ژوورەوە
دیفانا: جیمین باسی چ غەیبوبەیەک ئەکەیت وەمن ھەوڵی ئینتحارم نەیاوە نەفرەت وەختی گاڵتەکردن نییە...وەتۆ تای پێمبڵێ کوک چۆنە ئەوباشە


تای: دیفانا لەکۆتاییا ھەشتایت من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم چونکە بەھەستەکانی تۆم نەئەزانی


دیفانا بەتوڕەییەوە وتی
دیفانا: نەفرەت بۆستن پێمبڵێن کوا کوک ستێلا تکایە پێمبڵێ کوک لەکوێیە


تەنھا بەتێنەگەیشتنەوە سێری دیفانایان ئەکرد ھەتە پزیشک ھاتە ژوورەوە
و پشکنینی بۆ دیفانا کرد


پزیشک: تەندروستیت زۆرباشە خاتون دیفانا وە ئەوە ھەواڵێکی باشە ئێمە ھیوامان لەدەست یابوو لەغەیبوبەکە ھەستیتەوە بەڵام ئێستا زۆر باشیت


دیفانا: بۆچی وائەکەن تکایە بەسە گاڵتە کردن کوانێ کوک...بۆستە من لەکوێم ئێستا...ج..جیمین ئا..ئایە من گ..گەڕا..و..ومە..تە...تەوە


جیمین: ھێمن بەرەوە دیفانا دیارە کاری گەری غەیبوبەکە ھێشتا لەسەرتە تۆ دیفانای پۆلیسیت و لێکۆڵەرەوە ی منیش جیمینی ھاوڕێتم


ھەرکەوای وت دمووچاوی دیفانا شۆک دای گرت


Devana pov
ھاتەدی من گەڕامەوە بۆ جیھانەکەی خۆم...بەڵام...ئەمەویست لەگەڵیا بمێنمەوە..اااەە بۆچی ئەوباشە...لەناخیا وایوت و دەستی کرد بەگریان بەبەرزی وە ھەرگریانێکی لەوەی کەی بەرسترە...کەس نازانێت چی لێبەسەر ھاتوە ھەتایەکێک لێی نزیک بۆیەوە و باوەشی پیاکرد
Devana pov end


دیفانا: تکایە جیمین بمبە بۆلای من باتوانم بێ ئەو بژیم تکایە ئەو خوێنی لێئەھات


جیمین: تکایە دیفانا ھێمن بەرەوە ئەوانە تەنھا خەونێک بوون وەتۆ بۆماوەی شەش مانگە بێھۆشیت ئەوە تەنھا خەونە


ھەرکەوای وت دیفانا بەبێھۆشی کەوتە باوەشی بەھۆی ئەو دەرزی ھێوەر کەرەوەی کەلێیان یا
.
.
.
لەھەمان شوێن دائەنیشێت کەژیانی گۆڕی...سێرکردنە ھێمنەکەی بڕا بەھۆی ئەوکەسەی کەلەلایەوە دائەنیشت...دواتر سێرێکی کرد و زەردە خەنەیەکی کرد


ئەوکچە دڵخۆشە و لێو بەخەندە یەی ناما ئێستا بەدەگمەن زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانی ئەبینی ئێستا تەنھا ئەگری و ھاوار ئەکات


جیمین: ئێستا تەندروستیت جۆنە بجکۆلا نەکەم
دیفانا: اممم باشە
جیمین: دوومانگ تێپەڕیوە دیفانا وە تەندروستیت بەرەو خراپتر ئەڕوات تکایە وامەکە تای زیاتر لەچەند چارێک داوای لێبوردنی لێکردیت


دیفانا: ھھە جیمین من ڕقم لە تای ھەلنەگرتوە وەبەڵکو زۆریشم پێخۆشە ئەوھاوڕێمەو ھیوای باشەی بۆئەخوازم...وەمن ھەوڵی ئینتحارم نەیاوە ئەزانم قوڕسە باوەڕ کردن بەوە بەڵام من لە غەیبوبە نەبوومە تەنھا بەجەستە خەوتبوم بەڵام من لەلای ئەوبوم ئەزانم شێتیە بەڵام ئەوە ڕاستیە


جیمین: مەبەستت جۆنکۆکە..؟
دیفانا: چۆن ناویت بەتەواوی زانی
جیمین: لەبەر ئەوەی دایمەن لەکاتی خەوتا ناوی ئەو ئەھێنیت


دیفانا: اممم
جیمین: دیفانا متمانەت بەمن نییە دەی پێمبڵێ من ھاوڕێی تۆم ھەموشتێکم پێبڵێ
دیفانا: باوڕم پێناکەیت تۆش وەک ئەوان پێمەڵێیت کەشێت بوومە
جیمین: دیفاناااا من ھاوڕێ تۆم جۆن شتێکی وات پێئەڵێم وام لێمەکە کەتوڕەبم بڵێ کێییە جۆنکۆک
دیفانا: باشە.....


دیفانا ھەمووشتێکی دەربارەی جۆنکۆک بۆ جیمین باسکرد..قسەکانی کردو فرمێسکێک لەچاوەکانی ھاتە خوارەوە ھەستی کرد خەنجەرێک لەناوەڕاستی دڵیەتی تەنانەت پێیوت کەچۆن ڕۆشتوە وە چۆن ئەفسانەکە ئەوی بردوە تەنانەت ئەوشەوەی لەگەڵ جۆنکۆکا ڕۆحیان بەبەیکێک جیمین بەسەر سەڕمانێکی زۆرەوە گوێی گرتبوو ئەوەی کە دیفانا باسی ئەکات لەچیرۆکێک ئەچێت نەک ڕاستی.....


جیمین: کەواتەدواتر چی ڕوییا
دیفانا: نازانم تەنھا ئەوە ئەزانم ئەوەی بینیم بوبەڕاست


دیفانا: جیمین تکایە بمبەرەوە بۆماڵەوە
جیمینیش سەری بەمنای باشە جاڵاند و ھەڵیگرت........
.
.
.
.
لەسەر کورسی چاوەڕوانی دانیشتوە تاکو سەرەی یەت...بێدەنگیەکە سەوتی ئەو پەرستارە بڕی کەبانگی کرد تابڕواتە ژوورە وە و دکتۆرە پشکنینی بۆبکات


لەسەر شوێنی پشکنینەکە پاڵکەوت و جیھازێکی بچوک خرایەسەر سکی
وەلەڕێگای ئەو جیھازە بچەکەوە سێری ئەکرد...وەزەردە خەنەیەک لەسەر لێوی دکتۆرە درەست بوو و وتی


دکتۆرە: پیرۆزە خانمەکەم تۆ دوگیانیت وەلە مانگی دووەمتایت پێویستە ئەگات لەتەندروستیت بێت


دیفانا: من..د دوگیانم تۆگاڵتە ناکەیت واییە
دکتۆرە: بۆچی ئەگریت شیرینەکم بەڵێ تۆ شتێکی بچوکی جوان ھەڵەگریت
سەری جوڵاند بۆلای شاشە بچەکەکە وەبینی شتێکی بچوک ئەجوڵێت وەلەوکاتەیا نەی ئەزانی دڵ خۆشبێت یان خەمباربێت دڵخحشبێت چونکە بەرھەمی خۆشەویستیان ھەڵەگرێت یان خەمباربێت لەبەر ئەوەی مناڵەکەی باوکی نابینێت ........ـ


ھەستاو سوپاسی دکتۆرەکەی کرد...دەستی خستەسەر سکی و زەردەخەنەیەکی کرد ئێستا ھۆکارێک ھەیە بۆئەوەی بژی
.
.
.
چاوی بە جیمین کەوت چونکە پێشەوە پەیوەندی پێوەکرد تایەکتری
ببینن لە مۆزەخا نەیەکی کۆن ماوەیەک پێکەوە ئەڕۆشتن ھەتا دیفانا ھەستی کرد کە جیمین وەستا


دیفانا : جیمین چیبوو بۆچی وەستایت
جیمین: دیفانا ڕازیت ھاوسەر گیریم لەگەڵ بکەیت


دیفانا تۆشی شۆک بوو ئەیزانی پێشترکە جیمین دیفانای خۆشەوێت بەڵام دیفانا ھەمان ھەستی نییە بۆی


دیفانا: ج...جیمین م من....ـ
جیمین لێی نزیک بۆیەوە و دەستی خستە سەردەمی و بەزەردە خەنەوە وتی
جیمین: ئەزانم کەتۆ منت خۆشناوئت تەنھا حەزمەکرد ڕۆژێک لەڕۆژان ئەوقسەیەت پێبڵێم...دیفانا


دیفانا: ھمم
جیمین: سێرێکی دواوەت بکە
کەتێک دیفانا ئەوڕی یایەوە ئەم وێنەیەی بینی




دیفانا بەھەنگاوێکی قورسەوە بەرەو لای ئەو وێنەیە ڕۆشت قاچەکانی پێھێز بوبون بەسەختی خۆی گرتوەتا نەکەوێت ئایە ئەوەی ئەیبینێت ڕاستە ئەوە ئەوە پاشای دڵی...دەستی بەسەر وێنەکەیا ئەھێنێت فرمێسکێک لەچاوی ھاتە خوارەوە و بەسەوتێکی پڕگریانەوە وتی


دیفانا: جۆنکۆک...
دواتر سێرێکی جیمینی کردوە وە بینی ھاوڕێکەی بەزەردە خەنەیەکی شکاوەوە سێری ئەکات جیمین ھەموو شەوەکە بەدوای ئەم وئنەیە ئەگەڕا بەدوای جیۆن جۆنکۆک...وە دواتر بۆی دەرکەوت پاشایەکە لە مێژوی خحۆیدا  خاوەن گەورەتری شانشینەکان بووە لە جیھاندا


جیمین: ئایە ئەوە ھەمان خۆشەویستە
دیفانا سەری بەمانای بەڵی جەڵاند و باوەشی کردبە جیمینا
دیفانا: ئایەلەبەر من ھەموو ڕۆژەکە گەڕاویت وام زانی کەتۆ باوڕناکەیت
جیمین: گەمژە من لەھەموو کەسێک باشتر ئەتناسم یەکەم جاربەلامەوە سەیربوو بەڵام دوای بۆم دەرکەوت کەئەوە وەتۆ خۆشەویستەکەی ئەویت کەلە جیھانەکەی ئەوا مردوویت


دیفاناش بەگریانەوە سەری جوڵاند
جیمین: وە ھەروەھا تۆ ئەوکچەیت کەوای لێکردکە ببێت بەکەسێکی باشوو دانا وەھەر تۆبویت واتلێکرد ببێت بە پاشایەکی دڵباش وە میھرەبان بەڵام سارد...تۆ پاراستت...
.
.
.
.


پێش ٢ مانگ
چاوەکانی بەبێزاری  ئەکاتەوە....بەھۆی ئەوەی کەکەسێک ماچی ھەموو دموچاوی ئەکات


دیفانا: بەسە ئەمەوێت بخەوم
جۆنکۆک: ناوەستم چونکە ئێستا بویتە بەھیمن
ئەویش چاوەکانی کردەوە و دموچاوی لەبەردەم ئەوابوو وە زەردەخە نەیەکی کردو وتی


دیفانا: بەیانی باش
جۆنکۆک: بەیانی باش گۆڵە بچوکەکەم
ماچێکی کردوو ھەستایە سەرپێ...دیفانا دمووچاوی تێکیان کاتێک بینی بەو جلانەوەیە



دیفانا: بۆچی بەم شێوەزە خۆت گۆڕیوە
جۆنکۆک: بچکۆلانەکەم بیرت چوو ئەمڕۆ جە......
دیفانا: بە..بەڕاست ئەڕۆیت بۆجەنگ


جۆنکۆکیش سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند
دیفانا خئراھەستاو ڕۆشتە بەردەمی وە ئەوزەردە خەنەیە لەسەر لێوی لاچوو کەوای وت


دیفانا: مەڕۆ تکایە
جۆنکۆک: نەخێر دیفانا من پاشام وەپێویستە شانشینەکەم بپارێزم


دیفانا: نا نا تۆلێم تێناگەیت تکایە مەڕۆ لەگەڵمابە
جۆنکۆک کاتێک زانی دیفانا زۆر دودڵە بەھەردوو دەستی دمووچاوی گرت و وتی


جۆنکۆک: بێخەمبە ئەیکوژم و ئەگەرێنەوە بۆلات ئەوکاتە بەڵێن بێت گەورەترین ئەھەنگی ھاوسەر گیری ئەگێڕین ھمم


دیفانا: جۆنکۆک من دودڵنیم من ئەترسم بەڵێ من پێموتی پێشتر ئەترسم بەڵام ئەمجارە ئەمرم لەترسا تۆلێم تێناگەیت بۆیە تکایە مەڕۆلەگەڵمابە


ھەربەردەوام بوو لەپاڕانەوە...لەکۆتاییا ڕازی بوو وە ترسێکی زۆری ئەبینی لەچاویا


ھەردوکیان لەجەیشەکە نزیک بونەوە و لەبەردەمیا وەستان...جۆنکۆک بەسەوتێکی گڕوو بەرزەوە وتی


جۆنکۆک: ئایە ھەمووتان ئامادەن
جەیشەکە: بەڵێ گەوەرەمممممم


دیفانا دەستی جۆنکۆکی بەتونی گرتبوو وەک ئەوەی بزانێت کەچی ڕوئەیات بەڵام ناتوانێت ھیچشتێک بگۆڕێت


جۆنکۆک ئاوڕێکی یایەوە و زەردە خەنەیەکی شکاوی بۆ کرد
دیفانا: من ئامادەم دەی
سەری بەمانای نەخێر جوڵامد وە دیفانا بە سەڕسوڕمانەوە سێری کرد وەیەکسەر ھەستی کرد شتێک کێشرا بەسەریا وە بێھۆش کەوت وە جۆنکۆک خێرا ھەڵی گرتەوە و یای بەوەی کە کەلەجیاتی ئەو ھەڵیبگرێت


جۆنکۆک: نەھێڵیت بێت جیمین ھەرچیەک ڕوبات
جیمین: بەڵام
جۆنکۆک: ئەزانم تحئەزانیت جیمین ئەوە ئەوە ڕاستە کچی ئەفسانەکە بەڵام ناھێڵم ئەفسانەکە بیبات وەک چۆن دایکمانی برد


جیمین: باشە براکەم بەھیوای سەرکەوتن
ئەویش بەسەری سوپاسی کردوو شمشێرەکەی بەرز کردەوە لەگەڵ جەیشەکەیا ڕۆشت بۆجەنگ


دوێنێ شەو
ماچیکی سەری کردوو ھەستا تاپۆشاکەکانی لەبەر بکات...بەڵام بەشۆکەوە وەستا ئەونیشانەیە لەسەر لەشە بچوکەکەی...بە پەنجەکانی دەستی لێئەیات وە فرمێسکێک لەچاوی کەوتە خوارەوە....ئایە ئەوکچەی کەئاشقی بوە وە ئەوەی ئەوی گۆڕی بەجێی ئەھێڵێت


دایکیشی لەڕابردوە وەبوو ھاوسەر گیری لەگەڵ باوکی کردوو دواتر لەجەنگا خۆیکرد بەقوربانی لەبەر شانشینەکە
بەڵام ئەوناھێڵێت کات چارێکی تر خۆی دوبارە بکاتەوە
ئەیپارێزێت بەھەر نرخێک بێت...ئەگەر شتێکی لێبێت ئەو ئەمرێت ئەوە دڵنیایە


ھەستا بەھۆی ئەوەی یەکێک بەھێواشی ئەیکێشا بەدمووچاویا
کەتێک ھەستا بینی تای ئەگری وە ستێلا ھێمنی ئەکاتەوە


دیفانا: اااە سەرم چی ڕوییا وە
تای: ج...جۆنکۆک.....
کەناوی ھێنا ھەمووشتەکانی بیرکەوتەوە و نەیھێشت تای قسەکانی بکات خێرا بەڕاکرد ڕۆشتە دەرەوە وە جیمین و تاھیۆنگ و ستێلا ئەیانەوێت بگەنەوە بە دیفانا


دیفانا: نا نا تکایە باش بە بۆچی واتکرد وەنت ھێشت بێم لەگەڵتا
فرمێسکەکانی لەگەڵ ھەرقسەیەکی کەئەیکات زیاتر ئەبێت....بەڵام لەناکاو وەستا


وەئەوانیش لەتەنیشتیەوە وەستان...تای و جیمین لەدوای بینینی ئەودیمەنە کەوتنە سەر ئەژنۆیان


دیفانا: ئەمە گاڵتەیە وایە ک..کوک دەی ھەستە تۆلەکوێیت
وە بەقورسیەوە ئەڕۆشت بەڕێگایا...وەلەبەردەم ئەو لاشایەیا وەستا...کەوت تەواو قاچەکانی ناتوانن ھەڵی بگرن


رۆحی برینارە لەبەردەمیایەتی و شەڕی مان و نامان ئەکات لەھەموشوێنیەکیەوە خوێنی لێیەت...بەسەر ئەژنح ڕۆشت بۆلای سەری ھەڵگرتوو خستیە سەر ئەژنۆی
وەبەھەموو ھێزیەکیەوە قیژانی وەچەند بەئازاربوو سەوتەکەی


دیفانا: ناااااااااااااااااااا جۆنکۆکککککککککک


تای: نا نا براکەم تکایە ھەستە جیمین پێیبڵی کەھەستێت پێی بڵێت کەھەستێت ئەوگاڵتە ئەکات


ھەمویان لەبارودۆخێکی دڵ شکێنەربوون ھەتا ئەوکەسە خەنجەرەکەی ھەڵگرت


جیمین: نااااااااااا دیفانااا
جیمین لەجیاتی دیفانا خۆی خستە بەر شمشێرەکە وەکەوتە باوەشی دیفانا وە.....
تای بەگریانەوە ھاواری کرد


تای: ناااااااا جیمین
تاھیۆنگ بەسەوتی بەرزئەگریا بەڵام دیفانا شۆکی کرد
دیفانا بەھاوارەوە


دیفانا: من من ھۆکارم ھااااااااااااا...ھەموی بەھۆی منەوەیەەەەەەەەە
وەلەناکاو رەنگی ئاسمان گۆڕا


بەزەردەخەنەیەکی شکاوەوە وتی
دیفانا: تای من جۆنکۆک جیمینت بۆ ئەگەڕێنمەوە بەڵێن بێت
ستێلا تەنھا بەشۆکەوە سێری دیفانای ئەکرد چۆن نا چونکە لەشی بەرزبۆیەوە وە نیشانەکەی دەستی کرد بەدرەو شانەوە...سێری جۆنکۆکی کردو بینی وردە وردە چاوەکانی ئەکاتەوە دوای ئەوەی بینینەکەی ڕون بۆیەوە بینی تای ئەگری وەجیمین لەلایەوە جیمین کەوتوە وەچاوی بەرز کردەوە وەچاوی فرمێسکی لێئەھاتە خوارەوە


جۆنکۆک بەھاوارەوە
جۆنکۆک: وامەکە تکایەەەەەەەە دیفانابەجێم مەھێڵەەەە نااااااااا تکایە
ویستی ھەستێت بەڵام نەیتوانی


دیفانا بەزەردە خەنەوە
دیفانا: خوات لەگەڵ کوک خۆشمەوێیت ئاگات لەخۆت بێت
جۆنکۆک: ناااااااا


وەردە وردە تیشکەکە دیار نەئەما لە لەشی دیفانایا وەدواتر بڵاو بۆیەوە بەھەموو شوئنێکا وەلەناکاو دیار نەما وەھەرکە دیار نەما جۆنکۆکیش چاوەکانی داخست


لەناکاو ھەستا و ھاواری کرد...وە لەجێگای خۆیا وەستا کاتێک گوێ لەودەنگە بوو... وە جیمین لەوکاتەیا خێرا ھاتەژورەوە


جیمین: چی ڕوییا تۆباش.....
دیفانا: ئەوە تۆیت تکایە تۆلێرەیت
جیمین: مەبەستت کێیە


جیمین لاجێگای خۆیاشۆک بوو کاتێک گوێی لەودەنگە بوو بەڵام ئەوەی زیاتر شۆکی کرد ئەوەبوو ھەمان دەنگی دیفانای ھەبوو


؟؟: سڵام دیفانا بابڵێم سڵاو لەخۆم
دیفانا: بۆچی ھااااا بۆچیی
؟؟: ئەی ئایە ئەوەتۆنەبویت ئەوبڕیارەتیا ئەتەویست بگەڕێیتەوە جھیانەکەت وەپێم وتی مەکەورە داوی خۆشەویستیەوە


دیفانا: داوای لێبوردن ئەکەم
؟؟: ئایە داوای لێبوردنەکەت ھەمووشتێک چاک ئەکات
دیفانا: تکایە بمبە بۆلای من بێئەو ئەمرم


؟؟: ناتوانم تەنھا بۆماڵ ئاوای ھاتووم...بەڵام بزانە ئەفسانەکە نامرئت وەتۆ ھێشتا نیشانەکەت پێوە ماوە
وەسەوتەکە نەما وە دیفانا ھەستایە سەرپێ بەگریانەوە


وەخێرا ڕۆشتەدەری بەپێی پەتی ڕائەکات و لەبەری خۆیەوە ئەڵێت
دیفانا؛ من واھاتم چاوەڕێمکە.....لەبەردەم ئاوەکەیا وەستاو زەردە خەنەیەکی کرد وەویستی خۆیھەڵا بەڵام ئەودەستە وەستانی


جیمین: نەفرەت شێتبویتە دوبارە ئەتەوێت خۆت بخەیتە ئاوەکەوە
دیفانا: نەخێر من ئەگەڕامەوە
جیمین: دیفانا شێتم مەکە تۆمردویت لەو جیھانەیە چۆن ئەڕۆیتەوە


کەمێک کراسەکەی ھەڵیایەوە و وتی
دیفانا: سێرکە ھێشتا نیشانەکە ماوە وامزانی نەماوە بەڵام لەجێگات خۆیەتی
.
.
.
.
چاوەکانی باخێرای کردەوە و بەخێرای ھەناسەی ئەیا
ئەوەنەی پێنەچوو گوێی لەدەنگێک بوو


تای: کەواتە ھاتیتەوە بکوژەکە
زەردەخەنەیەک لەسەر لێوی دروست بوو و ئاوڕی یایەوە
دیفانا: تای
ئەویش خێراباوەشی پیاکرد و وتی


دیفانا: زۆرم بیرکردن
تای: ئێمەش زۆرمان بیرکردی بەبێتۆ کۆشک بوە بە دۆزەخ...ھەمومان دوای لەدەستیانی تۆ زۆر دڵتەنگ بوین بەڵام چۆن ھاتیتەوە


دیفانا: لەکاتێکی کەیاپێتەڵێم کوانی کوک ئایە ئەو ئەزانێت کەمن ھاتووم
تای: جۆنکۆک لەدوای ڕۆشتنی تۆوە زۆر ڕوخاوە وەزۆر ساردبوە نەھێڵێت کەس بیبینێت وە تەنھا لەکۆبونەوە کانا ئەیبینین


دیفانا بەخەم بەریەوە دەستی خستەسەر شانی تای و وتی
دیفانا: خەمبار مەبە ئێستا من ھاتومەتەوە وە...
قسەکەی تەواو نەکرد بەھۆی ھاتنە ژورەوەی ئەودوانە


جیمین: تای جڵەوی ستێلا بگرە
ستێلا: بێدەنگبە ھەی موچی ئەوە ھەمووی....
بەشۆکەوە سێری ئەوەی بەرام بەریان ئەکرد وە دیفانا دەستی کرد بەگریان بەڵام ئەوەی سەیربوو ستێلا بەخێرای ھات باوەشی بە دیفانایا کرد ئایە ئەو ڕقی لە دیفانا نەبوو


بەڵام ھەرباوەشی پیاکرد
دیفانا: ااااەەە بوەستە جیمین گوێچەم
جیمین: نەفرەت دیفانا چۆن شتێکی وائەکەیت ئەزانی چەنێک ڕقم لەخۆم ئەبێتەوە کەوام لێکردیت بڕۆیت جیمین لەوڕۆژەوە جۆنکۆک چارەی منی ناوێت


وایوتو وەکوومناڵ دەستی کردبە گریان چونکە ئەو دیفانای زۆر زیاتر لەخوشکێک خۆشی ئەوێت


دیفانا: ھششش ھێمن بەرەوە من لێرەم ئێستا لاکاتێکی کەیا پێتان ئەڵێم...ئێستا بەتۆڵە لەو سەھۆڵە بکەینەوە چونکە بەم شێوازە مامەڵای لەگەڵ ئێوەکردوە
ھەمویان بەھۆی قسەکان و ڕەفتارەکانی دیفانا پێکەنین


ڕۆشتە ئەوژەرە تاریکە کەپرە لەدوکەڵ...بەھەموو ساردیەکەوە دانیشتوە ژێرچاوی ڕەش بووە بەدەستێکی بگەەی پێیە و دەستێکی تری شەرابی پێییە چاوی تەنھا لەسەر ئەوپۆشاکە خوێناویەیە.....


بەخەم باریەوە ھەناسەی یایەوە وەستاو ھاتەپێشەوە وە بەدەستیەوە پۆشاکێکی سپی خوێناوی کەدیفانا ئەو شەوە لاباریابوو وە ئەوە کۆتا بیرەوەریە لەلای جۆنکۆک
باوەش بەپۆشاکەکەیا ئەکات و بەبێدەنگی ئەگری دواتر شەرابەکەی بەرزکردەوە و خواردی


وە وەستا کاتێک گوێی لەدەنگی پێبوو لەژورەکەی وەیەکسەر توڕەبوو چونکە ئەوناھێڵێت کەس بێتە ژوورەوە
جۆنکۆک: کێ لێرەیە ئایە تێناگەن ئەتانەوێت بتان کوژم
دیفانا: بمبورە خاوەن پایە پورت پێیوتم کەژورەکەت پاکەمەوە


ئەویش بێزاربوو بەقسەکانی وەبە سەوتێکی توڕەوە وتی
جۆنکۆک: خێرا تەواو بە ئەگینا سەرتە پەڕێنم


جوڵا وەبەردەوامە لەداخستنی سەری دەستیکرد بەپاک کردنەوە وەبینی چاوی بەھیلاکیەوە داخستوە
فرمێسکێک لەچاوی ھاتە خوارەوە بەھۆی خۆشەویستەکەیەوە


جۆنکۆک: سێرم مەکە ھەست بە بێزئەکەم
دیفانا ھەوڵی یابەھەموو ھێزیەکیەوە ھەوڵی ئەیاتا سەوتی بگۆڕێت


دیفانا: بوچی بێز لەسێرکردەنی من ئەکەیت وە بێزلەو پۆشاکە خوێناویە ناکەیت


لەتوڕەییا چاوی سووربۆیەوە و بەھەنگاوە ناڕێکەکانی بەرەو ڕویھات
لەقۆڵیەوە گرتی و بەتوڕەییەوە وتی


جۆنکۆک: قسەکەت دووبارە بکەرەوە ھیچشتێکنیت تەنھا خزمەتکارێک وەبوێری ئەوەت ھەیە بەپۆشاکی شاژنەکەم بڵێیت قیزەون ئێستا پیشانتەیەم


پاسەوانەکەن خێراوەرن و بیبەن بۆ دادگای لەسێداران ئێستا پیشانت ئەیەم
دیفانا: وەمن لەمردن ناترسم
پاسەوانەکان بردنیان وە زەردەخەنەیەکی کرد


سەریگرت خێرا چونکە ئەوخزمەت کارە ھەمان قسەی بچکۆلانەکەی ئەکات جۆن ئەوێرێت لاسای بچکۆلانەکەی بکاتەوە


دەست بەسراوەتۆتەوە سەری دانەواند کاتێک جۆنکۆک ھات...سەری ھەڵبڕیوو سێری لەشیکرد...لەناکاو دڵی بەخێرای لێییا نازانێت بۆ


جۆنکۆک: ھیچ ئاواتێکیترت ھەیە کچەکە
قسەکەی کرد وەھێشتا سەریداخستوە


دیفانا: پێموتی لەمردن ناترسم بەڵام ئەترسم دوبارە لەدەستت بەم
سەری ھەڵبڕیوو زەردەخەنەیەکی کرد
دیفانا: ئەگەر ویستت بمکوژیت ئەواھیچ بەرھەڵستیەکم نییە بەڵام مناڵەکەت مەکوژە


ھەمویان سەریان سەوڕما چونکە شازادەیەک یەت بۆئەم شانشینە...وەھەمویان دەستیان کردبە ھاواری خۆشی تای و جیمین سەمائەکەن...وە جۆنکۆک ھێشتا لەجێگای خۆیاماوە تۆتەوە تەنھا سێری دیفانا ئەکات ھەستاو بەبێ ھیچ رەدەفعلێک لێی نزیک بۆیەوە


لەبەردەمیا وەستاو شمشێرەکەی ئاڕاستەی سەریکرد ھەمویان بەشۆکەوە وەستان
جۆنکۆک: چی ئەکەیت لێرە
دیفانا بەبێدەنگیەوە سێری ئەکرد


جۆنکۆک: ھاااااااااا نەفرەت قسەبکە چی ئەکەیت لێرە دوای ئەوەی منت بەجێ ھێشت چۆن ئەتوانیت بگەڕێیتەوە


دیفانا سەری جەڵاند و وتی
دیفانا: کاواتە بگەڕێمەوە بۆ جیھانەکەم
جۆنکۆک: بوێربەو جارێکیتر بەجێم بھێڵە پیشانتەیەم کەچی ئەکەم پەتەکەی دەستی کردەوە و خێرا باوەشی پیاکرد و ماچیکرد


دوای ماوەیەک لەیەک دوورکەوتنەوەو دەستی یەکتریان گرت وەھیچکامێکیان نایەوێت لەیەک دوورکەونەوە
دواتر دەستێکی خستە سەر سکی و وتی


دیفانا: بەھۆی ئەم شتەبچوکەوە توانیم بگەڕێمەوە
جۆنکۆکیش بەدڵخۆشیەکی زۆرەوە زەردەخەنەی کرد ئەو ئەبێت بەباوک


جۆنکۆک: گەورەتری ئەھەنگی ھاوسەرگیریم بۆئامادەکەن وە پێشوازی بۆگەڕانەوەی شاژنەکەم


وەنزیک بۆیەوە و بەھێواشی لەلای گوێچکەیا وتی
جۆنکۆک: سزایەکت ئەیەم بەھۆی ئەوەی کەجێتھێشتم ئەوماوە زۆرە
دیفانا: وەمنیش بەو سزایە ڕازیم
.
.
.
.
.
.
کتئبەکەی داخست و وتی
جیمین: تەواو بوو ئەوە چیرۆکەکەمان بو ئەفسانەی ئەکاسیا


کچەکە: ئایە چیرۆکەکە ڕاستە
جیمین: بەڵێ ئەمە چیرۆکی خۆشەویستی پاشا جیۆن و خۆشەویستەکەیەتی.....
وەستا کاتێک بینی ئەو بچکۆلانەیە ڕائەکات بۆلای


ایلا: باوکە بڕۆین
جیمین: داوای لێبوردنتان لێئەکەم ئەمە کچەکەمە وە ھیوادارم چیرۆکەکەم بەدڵتان بوبێت


کچەکەی ھەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە...کتێبەکەی کردەوە و سێری ڕەسمەکەی کرد


جیمین: چەنێکم بیرکردویت ھاوڕێکەم خۆشەویستیەکەت بوە بە ئەفسانەیەک ھەموکەسێک ئاشقی بووە


ایلا: باوکە ئەوە ھەمان کچی کتێبەکەیە کەھاوڕێتە
جیمین: بەڵێ
ایلا: لەکوێیە
جیمین: لەشوێنێک کەپێویستە کەلەوێبێت.



کەواتە مانای چیرۆکەکەمان چی ئەبەخشێت متمانە لەنێوان ھەموکەسێکا شتێکی زۆر گرینگە کەلەوانەیە بەدەستی ھەموومان نەگات وە خۆشەویستی ڕاستە قینە لەھەموشتێکی جیھان بەھێزترێکە کەناتوانرێت تەنانەت ئەفسانەیەک بیوەستێنێت ھیوادەرم بەدڵتان بووبێت وەبزانن ھیچشتێک ئەستەم نییە لەم جیھانەیە بەڵکو تۆ ئەستەم دروست ئەکەیت
بۆیە ئەوبەر بەستە بشکێنە. ☺️💖


لەکۆتاییا تەواومان کرد ھیوادارم بەدڵتان بوبێت وەلەھەر کەموو کورتیەکم ببورن☺️ ھیوادارم بەدڵتان بوبێت باییی🥺🦋

Comment