part 9

هەرچەندە چاوەڕان نەکراو بوو بۆ بۆرا بڕیاریدا لە باوەشی دڕندەیەک بمێنێتەوە تا پارێزراو بێت لە دڕندەیەکی تر واتا پڵنگە ڕەشەکە.




بەیانی بوو کە چاوەکانی بۆرا جارێکیتر ئاشنای بینین بوونەوە هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشا کە پڵنگە ڕەشەکە و نە جیۆن جۆنکووکی نەبینی لە ژوورەکە.


وە کاتێک بۆرا بەرەو خوارەوە چوو لەسەر پەیژەکان جیۆن جۆنکوکی بینی کە چەند خزمەتکارێک خۆیان بە قاچەکانی هەڵواسیوە داوای بەزەیی دەکەن لە گەورەکەیان لە بنەڕەتدا هیچ وشەیەک لای جۆنکوکو نییە بە ناوی بەزەیی.






جۆنکوکو هەندێ لە خزمەتکارەکانی لە کارەکەیان دوورخستەوە وە هەندێکیشی بە لێبڕینی مووچەکەیان و سزادانیان کۆتای بە قسەکانی هێنا.






کە لەسەر ئەوە سزایان دەدات کە فەرمانەکانی وەکو خۆی جێبەجێ نەکراوە وە ڕێگایان داوە بۆرا نان بخوات واتا هۆکاری سزادانی ئەوان هەڵەی بۆرایە.





کە بۆرا ئەو دیمەنی بینی ڕاستەوخۆ کەوتە سەر ئەرزەکە وە دەستەکانی بە مانای هێمای پاڕانەوە مەسیح دانا کە داوای کرد جیۆن جۆنکوك بەزەیی هەبێت جارێکی تر هەڵەی لەو شێوەیە ناکاتەوە.




بەڵام جیۆن جۆنکوك ئەوێی جێهێشت
و گرنگی بە هیچ شتێک نەدا.



دوای ئەوەی نیوەڕۆ بوو کاتێک بۆرا لەسەر لێواری پەنجەرەکی ژوورەکە دانیشتبوو خەریکی بیرکردنەوە بوو چۆن ڕێگایەک بدۆزێتەوە وە بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە شوێنەکەو وە لە جیۆن جۆنکوك و سزاکانی.






لە ناکاو لە دەرگادرا سەرۆکی خزمەتکارەکان لەگەڵ ستافێک هاتە ژوورەوە کە جیۆن جۆنکوك داوای کردەوە بۆرای بە جۆرێک بۆ ئامادە بکەن شایستە بە شەوەکانی ئەو بێت دەیەوێ کاتی لەگەڵ بەسەر ببات.





لە دوای گوێبیست بوون لەم وشانە بۆرا دەیوویست کاردانەوەی تووندی هەبێ بەڵام بەرهەڵستی نەکردن تا وەکو ئامادەی بکەن لەبەر ئەوەی دەیزانی تەنها لەبەر نانخواردنی ئەو خزمەتکارەکان سزا دران.






نایەوێ دووبارە بەهۆی ئازاردانی کەسانێکی تر بۆیە بڕیاریدا هەر کاردانەوەیەکی هەبێت بەرامبەر بە جیۆن جۆنکوك بیکات نەوەک خزمەتکارەکان بخاتە کێشەوە.




دوای ماوەیەک بۆرایان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئامادە کرد کە عەزەیەکی پرتەقاڵی لەبەر بوو سینگی جلەکە بەرەو سەرەوە چووبوو وە دوو دانە فەتحە تا سەر ڕانەکانی هەبوون چاوە ڕەشە بریسکەدارەکانی بۆرا و قژە ڕەشە ئاوریشمیە خاوەکەی نیگای خەڵکیان داگیر دەکرد وە ترپەی دڵی زۆرێک لەوان بەهەمان دەنگی تەقەی پێلاوە پاژنە بەرزەکانی بۆرا ئاوازیان دەژەنی.







لە دوای ڕۆیشتنی ئەوان بۆرا بەتەنیا مایەوە لە ژوورەکە دەیوویست فرمێسکەکانی بێنە خوارەوە بەڵام کتوپڕ کەسێک هاتە ژوورەوە!..





کە خاتوون جیۆن بوو ئەنگوستیلەیەکی نیشانی بۆرا دا کە سەرەکەی دەکرایەوە دەرمانێک لە ناو ئەنگوستیلەکە هەبوو سەرەکەی داخستەوە خستیە دەستی بۆرا!.







خاتوون جیۆن: بەمە خۆت ڕزگار بکە وای گوت بەڵام هەرکە بۆرا ویستی لێی بپرسێ کە پێوستە چی بکات.





راستەوخۆ سەرۆکی پاسەوانەکان هاتە ژوورەوە کە خاتوون جیۆنی بینی برۆیەکی بەرز کردەوە وە بۆرای لەگەڵ خۆی برد هەروەکو چۆن فەرمانی پێکراوە.






لە نێو ئۆتۆمبیلەکە بۆرا ئەنگوستیلەکەی خستە پەنجەی وە بیری دەکردەوە چی بکات!.






دوای ئەوەی گەیشتنە دەرەوەی شار بۆرایان بردە خانووێک کە دەرگای ئۆتۆمبیلەکەیان بۆ کردەوە وە دابەزی و بەرەو ژوورەوە چوو کە لە ژوورەوە مەلەوانگەیەکی گەورەی داخراو هەبوو کە بۆرا بە تەنیشتیدا ڕێی دەکرد وە سەرۆکی پاسەوانەکان لە پێشەوەی بۆرا دەڕۆیشت وەك ڕێ نیشاندەرێک.




دوو دانە پاسەوانیش لە دواوەی بۆرا بوون کە نەدەوێران سەرنجیان بخەنە سەر بۆرا لەبەر ئەوەی موڵکی جیۆن جۆنکوکە.





کە گەیشتنە بەردەم ژوورێکی گەورە سەرۆکی پاسەوانەکان دەرگاکەی کردەوە ڕێنوێنی خانمەکەی کرد بۆ ژوورەوە و دەرگاکەی داخست.






کە بۆرا چووە ژوورەوە کەسی لێ نەبوو بەڵام
دەنگی ئاو دەهات لە گەرماوەکە.





بۆرا تێبینی ستڵێکی سەهۆڵی کرد کە دوو دانە بتڵی (Makigoli)لە ناو بوو لەگەڵ دوو گڵاس لە تەنیشتی بۆرا هەر زوو چووە ئەوێ بۆ ئەوەی دەرمانەکە تێبکاتە نێو گڵاسی شەڕابەکەی جیۆن جۆنکوك.







لەو کاتە جیۆن جۆنکوك هاتە دەرەوە.
جیۆن جۆنکوك: خەریکی چیت؟!...




بۆرای خۆی لادا بە مانای ئەوەی جۆنکوکو بیبینێ کە شەڕابی تێکردووە هەرچەندە شڵەژاو بوو بەڵام شاردییەوە.


بۆرا هەر زوو گڵاسی شەڕابەکەی خۆی
بڵندکرد و خواردیەوە.







جیۆن جۆنکوك: تۆ لە من بێ ئۆقرەتر
دەردەکەوی ئەوەم بە دڵە.




بۆرا تەنها لیکی دەمی قوت دایەوە بە ئەستەم جۆنکوکو بەرەو لای چوو ئەویش شەڕابەکەی خۆی قومێک لێدا و دایناوە وە بۆرای خستە باوەشی خۆیەوە وە سەیری چاوەکانی بۆرای کرد بۆ چەند ساتێک.



وە قژی بۆرای بۆ دواوە برد و دەستێکی خستە سەر کۆڵمەی بۆرا بۆ ئەوەی ماچی بکات!.





هێندەی نمابوو لێوەکانیان گرێبەستی بەریەک کەوتن ئیمزا بکەن بەڵام بۆرا چاوەکانی لێڵ بوو وەکو جەستەیەکی مردوو کەوتە باوەشی جۆنکوکو!!..









جۆنکوکو بزەیەکی کرد ئەمە فێڵێکی پشت گوێ خراوە لە لای من وای گوت.




بەڵام هەر بەڕاستی درکی بەوە کرد کە جەستەی بۆرا لەسەر دەستەکانی شلە وە بێ کاردانەوەیە بۆیە دەستی لە کۆڵمەی بۆرا خشاند بەڵام دواتر ئانگوستیلەکەی خاتوون جیۆنی بینی لە پەنجەی!.





ڕاستەخۆ لێرە هەستی بەوە کرد کەسێک لێرە یارمەتیدەری بۆرایە بۆیە بۆرای لە باوەش گرتوو خستەیە سەر جێگاکە.



━━━━━━༻❁༺━━━━━
بیری ئێوەم کردبوو ناسکۆڵەکانم 😁❤️

Comment