❸⓿


















ئەو ئافرەتە سەری سووڕمابوو لە تێڕوانینی پڕلە توڕەیی کوڕی تاقانەی بەرامبەر هاوسەرەکەی! لەژینیدا نەیدیتبوو منداڵەکەی و هاوژینەکەی تاقە بچووکترین ناکۆکیان لەبەیندا بووبێت،
لێ وائێستا شەڕی نیگای نامۆ بەو خێزانە و بەپەیوەندی باوک و کوڕێتیان بەرامبەر بەیەکدی دەکەن!

ڕۆیشت و لەتەنیشت هاوسەرەکەیەوە دانیشت و جموجوڵی بوو تالەنێو سەرقاڵی هاوژینیدا و لەنیگای قوڵی کوڕەکەیدا کەلێنێک بۆ پرسیارێک بدۆزێتەوە.

" ئەزیزم چی ڕوودەدا؟! "
بەنزمی پرسی لە هاوسەرەکەی
کە سەرقاڵی خوێندنەوەی هەندێ کاغەزبوو لەنێو دەستیدا،
هێشتاش کوڕەکەی لەنیگاکردن پاشەکشەی نەکردبوو لەهەمبەر باوکیا..


" نازانم!؟ بۆچی چ شتێک ڕوویداوە یاخۆ بەتەمای ڕوودانە؟ "
بەپرسیارێکی دیکە وەڵامی خستەڕوو بێئەوەی هۆشی داببڕێنێت لەکارەکەی واخەریکیەتی..


" تۆ سەیری ئەو کوڕە بکە!! لە ئێوارەوە کە گەڕاونەتەوە ئاوەها بەقوڵی سەیری تۆ ئەکات و بیرئەکاتەوە بێئەوەی هیچ بدرکێنێت!
زمانی لەدەمیا ئەجوڵێت وائاودیوی ڕوومەتی ئەبێت کەچی وشەوشەیەکیش ناڵێت! هیچ شەڕێکتان کردووە؟! ناخۆشیەک هەیە لەنێوانتانا؟! "
چرپاندی بەگوێیدا و بەمەراقیشەوە چاوەڕێی قسەی هاوژینەکەی بوو..

پاییز دیدەنیەکی یەک دوو چرکەی بەست لەگەڵ چاوی کوڕەدا و پاشان سەیری خانمەکەی تەنیشتی کردەوە هەمدیس تێرڕوانی لە کوڕە و بزەیەکی بچوکی کرد.



" کوڕە چیە ئەو سەیرکردنە!؟ لەچی ئەچم وا ئاوا دەنواڕی لێم؟ "
بەجۆرێ پرسی کە گوایە لەمەبەستی تێروانینەکانی ئەو گەنجە ناگات..

" چۆن سەیرت ئەکەم؟! "
شێوەزاری وەڵامدانەوەکەی هەڵوێستێکی گونجاو نەبوو لەهەمبەر گوتەی باوکی پرچ سپیدا! پاییز ڕوکەشی ئارامی خۆی نەگۆڕی و هەر ئاسایی بەهەڵوێست بوو بەرامبەری..


" ئاههـ باشە با گێلانە هەڵسوکەوت نەکەین، دەتەوێ چی بڵێی بڵێ!
دەزانم بیردەکەیتەوە لەبارەی ئەمڕۆوە دەی بڵێ چی دەگوزەرێ لەخەیاڵتا؟! "
کاغەزەکانی دەستی هەڵدایە سەر مێزەکەی بەردەمی و لەتەنیشت هاوسەرەیەوە پاڵی دایەوە و قۆڵی لێک ئاڵاند و لەچاوەڕوانی شتی نەبیستراودابوو.

" بـــاشە ئەمڕۆ بۆچی ئاوا نواندنت ئەکرد!؟ ئەزانیت کە زەویەکان گران بەهان و منیش تێئەگەم نرخەکە زۆرە بەڵام بۆ بەپشتی ئەو کابرایەوە نوساوی!؟ بۆئەوەندە پێدائەگریت لەسەر کڕینیان!؟؟ کاری باشتر و بە قازانجترمان دەستدەکەوێ جا لەم هەرێمە یان لەدەرەوە کەچی تۆ زۆر نامۆ هەڵسوکەوت ئەکەیت لەگەڵ ئەو بنەماڵەیەدا! پێوەیان نوساویت دەڵێی ئەوان نەبن شکست دەهێنی لەژیانتدا!! "
کوڕەی لاو پاش گووتەکانی باوکی و کەمێ بیرکردنەوە،،،
لێشاوێک گلەی ئازادکرد و باراندی بەسەر باوکیدا لەئاکامدا توڕەییەکی خەست نەخشا لەسەر ڕووی باوکی...

" یــــــــان!! ئەی خوایەگیان!! ئەی باشە تۆ چ کارت بەکچی ئەو پیاوەیە!!؟؟ یەکەمجارە تۆیەکی ئاوا ئەبینم باوکە!! ئەو قسەکردنە، ئەو دەربرینە و لێڕوانینە!! پێممەڵێ بیرۆکەی ئەو کچە مێشکتی داگیر کردووە!! "
توڕەو بێهیوا بەسەر باوکیا دەیباراند وتە . تورەی زیاتر ئەبوو لەمابەینیاندا بەڵام هێشتا بەحاڵ میانگیری لەو کەش و هەوایەدا مابوو، ژینگەی دەوروبەریان بێهەناسەی دەکردی، هەردوک هاوشێوەی مین'ێک بوون کەوا خەریکە بتەقێتەوە.

" چاکە هاتیتە سەر ئەسڵی ئەوەی کە بەراستی دەتخواست بیڵێی! "
گوتی،
پشتی ڕێک کردەوە و پەنجەکانی تێکئاڵاند و لەبەردەمی خۆی ورددەبۆیەوە پێش ئەوەی زیاتر بدوێت.

" جارێکی دیکە پەیوەندی دەبەستمەوە لەگەڵیاندا و قسەیان لەگەڵ ئەکەم ، ڕەنگە سبەینێ.. بەڵام پیلانی دووەمم هەیە ئەگەر ئەو کابرا مێشک وشکە هەرسوربێت و ڕازی نەکەم ! "
کوری لاو برۆیەکی بەرزکردەوە و بە جووتەچاوێکی پرسخواز دەیڕوانی لەبابی تا زیاتر بابەتەکەی بۆ شیبکاتەوە..

" پیلانی دووهەم چیە!؟ "

" من پارەی زیاتری نادەمێ، بەڵـــام
پێیدەڵێم کە ئەتوانم بەش و زەوی کچەکەی بهێڵمەوە و هەمان نرخ بدەم، ئەمە خەیاڵی ئاسودەتر دەکا کاتێ بیردەکاتەوە بەیەکجار هەموو و موڵک و ماڵی بنەماڵەکەی لەدەستنادا لەگەڵ ئەم قسەبێمانایەی دەڵێن یادەوەری و لەهەمبەردا خوازبێبیشی لێدەهێنینە بوون و بەوجۆرە و ئەگەر ڕازیش ببێت هیچ لەدەست نادەین و بەڵکوو چاکتر قازانج دەکەین. "
ڕوونی کردەوە و چاوەکانی بەرزکردەوە بۆ دیتنی ڕوکەشی کوڕەکەی، کـــــە

هیچ لە ڕوویدا بەدی نەئەکرا جگە لەوەی سەرگەرمی بیرکردنەوە بوو

پاشانیش وردەوردە لێوەکانی جوڵەیان دەکرد بەرەو بزەیەک و پاشتر بۆ خەندەیەکی ڕەق و توند و هەتا ئەوەی جیڕەی ددانگەلی لێوە دەبیسترا.

" لەکەیەوە ئەوەندە نوکتەچی بوویت باوکە!؟ "
کەمەدەنگێکی پێکەنینی ساختەی لەدەم دەرچوو و باوکی هیچ جۆرە کاروکاردانەوەیەكی نەبوو.
هەرچەند وەک شێت توڕەبوو وە کینە لەدەروونیا هەڵدەقوڵا بـــەڵـــام هیچی زیاتری نەگوت، چوون لەئەسنای باوەڕکردن بەقسەکانی باوکی نەبوو!

" ڕۆژێکی بێزارکەرمان تێپەڕکرد شەوێکی شاد "
گوتی پاشان هەنگاوی نا و پشتی لە باوانی کرد لێ ڕاوەسەتا کە بەرسڤدانەوەی بابی بەرگوێیانی کەوت .

" لەگەمژە دەکەم ئاوەها ڕەفتار دەکەی؟! پابلۆ گاڤێرا، دەست بکە بەگەڕان وماڵێکی گونجاو بدۆزەرەوە بۆخۆت و کچێک کە دەبێتە هاوژینت!! "
بەتوندی هاواری کرد بەسەریدا،،


" هۆکارێکم نیە بۆ ئەوکارە لەگەڵ کچێک کە یەکەمین جارە لەژینمدا دەیبینیم! تۆ هەتە!؟ "
لەگەڵ دەربڕینی دواهەمین وشەدا هاواری کرد بێ ئاوڕدانەوە لەپشتی خۆی..


" ئێمە ڕاستـــەوخـــۆ خاوەندارێتی ئەو بەشەزەویە ناکەین بەڵام دەیهێڵینەوە لەژێر ناوی دانێلا لویس گارثییادا و کارەکەشمان جێبەجێ دەکەین ئەمە کاتێک هاوسەرگیری دەکەن، وە هەرچۆنێک بێت دەبێتە تاکێک لە خێزانەکەمان و ژێردەستەی خۆمان دەبێ!!! " 
لەپاشی گوتەکانی، شەرمەزار و ئیهانە کرا بەوەی
لاوەکە لە توڕەییاندا بەدەنگێکی ئازادی بەرزەوە پێکەنی، پێکەنینێکی بێمانا و نەگونجاو لەگەڵ ئەو ساتەوەختەدا بێ بێگرنگی دان بەهیچ ئادابێك !!




" بێڕێز!! "
گاڤێراناو کە هەروەک ئەوەی هیچی لەبابیەوە نەبیستبێت دەستیکردەوە بەڕۆیشتن و  هەنگانانی زەق و ڕەق بەجۆرێ پێیەکانیشی ئازاری دەگەشت لەو ڕۆیشتنە بەڵام بەبیریدا نەدەهات چلەون توڕەیی پەنگ خواردووی هەڵبماڵێ و بیڕێژێ و بگا بەئارامی ..











*****










بەدرێژایی شەوگەلێکە خەو چاوانی ناگرێتە باوەش و لەدووری ماڵەوەش ژین بەڕێ دەکات ..
لەدوای ئاژاوەی دوو شەو لەمەوپێش دوور لەماڵەوە لەیەکێک لەو هۆتێلانەی خاوەنداری دەکەن لەسەنتەری شاردا دەمێنێتەوە..
بەتاقی تەنیابوو هەتا ئەم ئێوارەیە کە هاوڕێگە سەربەکێشەکەی دۆزیەوە لەدەرەوە و شوێنی کەوت تا هۆتێلەکە و چین چین قسەی لێدەڕژێ و گاڵتەی پێدەکات.



" مۆبایلەکەت لابە چم پێگوتیت! "
هاواری بەسەردا کرد بەڵام گاڤیێرا ناو وای نیشاندا هیچی نەبیستوە.




" دەی ئیتر درۆم لەگەڵ مەکە!! ئەو کچە کێیە واخەریکیت وتەی ڕۆمانسی بۆئەنوسی، وە دوای ئەوەی لەیانە شەوانەکە هاتنەدەرەوە هێنات بۆهۆتێل دووڕۆژە ڕێت نەداوە لەجێگادا بێتەدەرەوە تا من ئاشکرام کردن و ئەویش ونبوو لەپڕێکدا "
گاڤی چ کاردانەوەی نەبوو چوون لەوکاتەوەی یەکیان گرتووە لۆپێز بەردەوامە لە گوتنی کۆمەڵگەلێک لە هەڵیت و پەڵیت و چیرۆک گەلێکی هەڵبەستراو،

هەتتا لۆپێز خۆی پێکەنینی بەخۆی دەهات بەو چیرۆکانەی هەڵیدەبەست، بەڵام ئەو شێتە و هاوڕێکەی شێتتر،
کە ئەوەی پێناڵێت بۆچی لەماڵەوە نیە و لەهۆتێل دەمێنێتەوە!

" ئۆی خوایە هەی زۆرزان ئەو کچە لەشازادەخانم نایابتر بوو!! "
وەک شێت هاواری کرد و هاوشێوەی ڕەفتاری کچان دەسی خستە سەر دەمی، هەردووکیان پێکەنین بەو کارەی وادەیکەن لێ کوڕەی گەنج هێشتا وەڵامی نوکتەکانی نەدابوەوە..

لە ئاکامی بێدەنگیەکەیدا،.. کوڕە کە بەبرای گەورەی بێزمان دەشێ، بەواتایەکی دیکە لە گاڤێرا بەتەمەنترە، چەند گۆڤارێکی مانگانەی دیت لەسەر مێزێک، وە هەڵی گرت و یەک یەک دەیگرتە دەمبەستراوەکەی بەرامبەری.



" هەی شێت بۆ ئاوائەکەیت!! "


" پێمدەڵێی کێشەت چیە یا کورسیەکانت تێبگرم! "
هاواری کرد بەسەریا و نیگای تیغ تیژ و هەڕەشەئامێزی دەگرتە ئەو کوڕەی لەدووری سێمەتر لێیەوە دانیشتووە و یەک تۆسقاڵ گرنگیش نادات!
بەڕاستی پێدەچوو لۆپێز ترسی نەبێت لە هەڵدانی کورسیەکەی دەستی!



" نەفرەت لەتۆ فێرمین لۆپێز!!"
دەستی خستە سەردەموچاوی و بەمنگە و دەنگێکی کەمەوە گوتی، پاشان وەک نەریتی ڕەواندنەوەی توڕەیی دانیشت لەسەر قەنەفەکان و بەپەنجەکانی کەمە مەساجێکی بۆ سەرە قورس و پڕبیرگەلەکەی دەکرد..

" ئەها ببینە کورسیەکە!! "
ئاگاداری ڕادەستی گاڤی کرد لەوەی قسەی لەگەڵ نەکات دوورنیە و دەشێ هەرچی دێتە بەردەستی تێی بگرێت!

دەی ئیدی ئاوایە ڕەفتارت، کاتێ نەتدیوە بەژیانت، بەتەمەنی هاوڕێیەتیت،،، لەگەڵ ئەزیزترین هاوڕێت کە خەم خۆی هەڵواسیبێت بەڕووییەوە و ڕووگەی وەک نیگارێکی پڕخەم و تێکشکاو
نەخشێندرابێ، هەڵکۆڵدرابێ!

" ئێممم.. "
وەلەکۆتایدا زمانی بەوشەی 'ئێ' کەوتە کار بۆ گواستنەوەی ئەوەی لەمێشکیدایە بۆ مێشکی ئەوی تر، وە
فێرمین بەخەندەوە و بەگوتنی ' بەڵێ بەڵێ بەردەوامبە ' و لەقاندنی سەری جۆشی چاوەڕوانی دەردەبڕی..


گاڤی چاوەکانی خستە سەر بنمیچەکە و بەهەڵەشەی دەیتروکاند و دەستەکانیشی و بگرە جەستەی لە هەڵەشەیی و جوڵەی پەلەی بەردەوامدابوو بوو کاتێ گوتی :
" لەوانەیە هاوسەرگیری بکەم . "
گوتی، پاشان ڕێڕەوی بینایی گۆڕی تا فێرمین ببینێت
وە بینی هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، بەڵام ڕوخساری وای نمایشدەکرد لە هەڵسەنگاندنی ئەو ڕستەدایە!

" واتا دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەم!! "
ئاشکرایە کە تەنانەت ناشیهەوێت خەیاڵی بکات بەڵام ئیدی لەدەستی خۆی دیارە دەرچووە و ناچارە بێت و بگەڕێ لەدوی رێگەچارەسەرێک بۆ یەکێ لەهەرە گرنگترین ڕووداوەکانی ژینی.

" هاوسەرگیری؟ تۆ؟!! "
فێرمین بەتەواوەتی سەرسامبوو بەبیستنی ئەو ڕستە کەم'وشەیەی کە پەسنی ژیان و بارودۆخی داهاتوی پێدەدا..

بەرسڤدانەوەی پرسیارەکەی فێرمین نیگا پڕخەمەکانی گاڤیێرابوو لەهەمبەردا.

" وا سەیرم مەکە کە بەراستیتە! "
سەرسوڕمانی ئەو لەقاڵبی خۆیدابوو،
دەی مەگەر کێ دەستدەبا بۆ بەکاربردنی وشەی هاوسەرگیری لەم ڕۆژگارەی ئیسپانیا و بەم لەناکاویە، هەروەها کە وەک ناوی خۆی دڵنیایە لەم ساتەوەختەدا هاوڕێکەی پەیوەندی نیە لەگەڵهیچ کچێکدا،
دەی ئیتر ئەمەی لەکوێ هێنا!؟

" جا کام کچ بەتۆ قایل دەبێ؟! مەگەر من خۆم بەتۆ ڕازی ببم بۆئەوەی تا کۆتای ژیانت لەبێ هاوسەریدا نەژیێی گەرنا کەس تۆی ناهەوێ! "
بەتەنزەوە گوتی بەڵام گاڤی پێکەنی، سەری لەقاند و پاشان فێرمینی دیت لەتەنیشت خۆیا، چاوانی ئەبڵەق بووە و شاراوەنیە کە پڕە لە پرسیار!


" تۆ هاوڕێی کچیشت نیە دەی لەکوێ بگات بەوەی لەئێستایا ئەو کارە بەنجام بگەیەنیت!....
باشە باشە واز لەهەمووی بێنە بۆمی باسکە
کێیە، چۆن کچێکە جوانە؟! کەسایەتی خێزانەکەی چۆن!؟ ئەی چۆن یەکتان ناسیوە؟! "
کورتەیەک لە پرسیارەکانی خوێندەوە بە مەراقێکی گەورەوە چاولەڕێی وەدەسکەوتنی وەڵام بوو!

" گوتم لەوانەیە، وە... تەنها دە خولەک بینیومە، تەنانەت شێوەی لەخەیاڵیشمدا نەماوە.. "


" ئۆهــ.. کەوایە! هاوسەرگیریەکی ڕێکخراوە؟ دەی کوا ئێستا ئەم کارە ناشیرنە دەکرێ! کوا ئێستا کەس خۆی هەڵدەقورتێنێ تێیدا! "
بەسەراسیمەیی گوتی، نەیدەزانی کام لەوهەموو کاردانەوەیە بنوێنێ کە ڕییزیان بەستووە بۆ خۆنیشاندان لەسەر ڕوخسار و ڕەفتار و گوفتاری.






" هشتاگریمانەیە بەتەنیا،
هیواخوازم ڕوونەدات. "




























ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سەلام لە خۆتان و داک و بابتان صەدیق و ئەحباب و دۆستە خۆشتڤیەکانم کە نامناسن لەیادیشتان کردووم، ئەوەنە دەمێکە دوورکەوتوم😔💔..

قەینا دەی

ئینجاااا جەژنتان پیرۆزبێێ یاخوا هەموکات لەجەژن و خۆشیا بن و إن شاءاللە خواگیان نوێژ و ڕۆژووی هەمومان و عیبادەت و دووعاکانمانی لێوەرگرتوین و باشتر و خێرتر لەدوعاکانمان بهێنێتەدی 💗

جا تشتێک لەسەر ئەم بەشە کە دیسان زۆر ناخۆشا،
خۆی هەر کە یەکەمجار بیرۆکەکەم بەخەیاڵا هات وتم کوا هەر زەواج کردن لە ئەوروپایا هەیە تا ئێستا گاڤی بەین بە شهوووو، جا ڕێکخراو و اختیارکراویش!
خۆمەزانم خەڵکی ئەوروپا ئیمانیان بەو کارە نیە هەر خۆشەویستی ناوەکەی خۆیانە، بەڵام ئەشکرێت و زۆریشە تیایانا ئیتر وەلحاڵ خۆ ئەمە ژیانی ڕاستی نیە هەر خەیاڵە پڵاوەکانی خۆمانا بەکارهێنانی ناوی ئەم کەسانەش بەس بۆ گەیاندنی ئامانجەکەمە، لەم چیرۆکە و هەموو چیرۆکەکانی ترم نەڪ بۆ تێکیانی خەیاڵی خوێنەرە ئەزیزەکانم🙄💕 

إن شاءاللە بەدڵی ئێوەیە، جا هیوادارم کاردانەوەتان بەکۆمێنت دەربڕن لەگەڵ خوێندنەوەی چیرۆکەکە و سوپاصیییی هەرهەموتان ئەکەم بۆ خوێندنەوەی دەستنوسەکانم😭💕💋.









Comment