سـەیـرانـێـکی بـچـووک

-










" ڕوانـگـــەی ئـێــڵــیــنــا"

پرسیارم لە لیۆن کرد کە چۆن زانی ھێشتا لە رێستۆرانتەکەم وتی کە نیوت پێی وتووم دەربارەی ئەوە


دوای پاککردنەوەی چێشتخانەکە بە یارمەتی لیۆن کە پێشم وت یارمەتیم نەدات چونکە ماندوو بوو بەڵام پێداگری کرد


وە دواتر گەڕاینەوە ماڵەکەی من
لیۆن گەرماوێکی کرد و دوای خۆگۆڕین ھاتە لای من کە خەریکی ئامادەکردنی ھەندێ ژەمی سووک بووم


لەدواوە ھەستم بە دەستی کرد کە خستییە سەر کەمەرم وە سەری لەسەر شانم دانا


"ئایا ھێشتا لێم توڕەی؟"


ئەو دەربارەی پەیووەندییەکانی ڕابردوو قسەی دەکرد کە ھیچ جوابی نەدابۆوە


تەنھا سەرم جوڵاند بە نەخێر
لە ڕاستیدا من توڕە نەبووم ئەو کات تەنھا نیگەران بووم


"داوای لێبوردن دەکەم بەڵام ئەو کات کارم زۆر بوو وە ڕێگریان دەکرد لە بەرکاھێنانی مۆبایل یاخود پەیووەندیکردن....
ھاایش ئەوە سەخت بوو وەک ئەوە بوو بە زۆر فێری
شتەکانم بکەن"


وتی کاتێک جەستەی منی کردە ڕووی خۆی


"پێم وتی کێشەنییە وە من توڕە نیم....ھەرچۆنێک بێت ڕۆشتیتە لای دایک و باوکت؟"


"بەڵێ ڕۆیشتم دایکم زۆری لێکردم بۆ ئەوەی لەوێ بمێنمەوە بەڵام من بەپەرۆش بووم بۆ بینینی تۆ"


وتی وە زەردەخەنەی بۆ کردم منیش ھەمان شتم کرد





-




"سێرم کە کوڕە بۆیە ئەھێڵم ئەمشەو لێرە بمێنیتەوە چونکە ماندوویت وە تۆ لەسەر سۆفای ھۆڵەکە ئەخەویت تێگەیشتی؟"


بە لیۆنم وت کاتێک ئەو بە گرژی سێری ئەکردم



"ئـێـڵ بۆچی دەبێت من لای تۆ نەخەوم...سێرکە ھیچ شتێک
ناکەم تەنھا ئەخەوم"



"من دەزانم تۆ ھیچ شتێک ناکەیت....تەنھا بەو شێوەیە باشترە"
وتم وە بێ ئەوەی سێری بکەم ڕۆیشتمە ژوورەکەم ئەگەرنا کەمێکی تر ڕازی ئەکردم



-




"دوایـــ ســێ ھـــەفـــتـــە"
"ڕوانــــگـــەی ئـێـڵــیــنــا"




بەڕێز مۆنرۆس و خاتوون نیلا کە ئێستا دەتوانم
بە دایکە و باوکە بانگیان بکەم
باوکیشم گەڕاوەتەوە وە لێرەیە بێگوومان
وە ماڵی مامم
وە نیوت و خێزانەکەی تەنانەت دەزگیرانەکەی
وە خۆشەویستەکەی کارلۆس
کە کچێکی زۆر سادە و شیرین دەردەکەوێت




ھەموومان کۆبووینەتەوە دەتوانم بڵێم وەک سەیرانێکی بچووک وایە شوێنەکەم زۆر بەلاوە جوانە سەوزای بەتەواوی شوێنەکەی داپۆشیووە وە جوانترین شت بەلامەوە لێرە گوڵەکانە لەگەڵ ڕووبارە بچووکەکە کە کەمێک لێرەوە دوورە



لیۆن پێی وتم کە دواتر بەیەکەوە ئەڕۆینە ئەوێ




" لیۆن تۆ فێڵم لێ دەکەیت من یاری ناکەم"
وتم بەبێزاری کاتێک ھەمیشە بە فێڵەکانی گۆڵی تۆمار ئەکرد


ڕۆیشتم لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی مێزەکە دانیشتم کە لە بەرامبەر باوکم بوو




لیۆن ھاتە لام و ماچێکی ڕوومەتی کردم
کەمێک شەرمم کرد چونکە لەبەردەم باوکم ئەوەی کرد


ھەرچۆنێک بێت ئێمە ئێستا دەزگیران دارین


"کچم ئێڵینا وەرە خواردنەکان بەرە سەر مێزەکە بانگی
کلارا'ش بکە"
مامۆژنم وتی


دوای ئەوەی بانگی کلارام کرد و خواردنەکانمان بردە سەر مێزەکە


" ئایا ڕۆژی ھاوسەرگیرییەکەتان دیاری کردووە؟"
بەڕێز مۆنرۆس وتی


" بەڵی باوکە لەم ھەفتەیەدا ڕۆژێکی باشمان دیاری کردووە"
لیۆن وتی


" زۆر باشە کارێکی باشتان کردووە"



-



درێسەکەم کەمێک بەرزکردەوە بۆ ئەوەی قاچەکانم بکەمە
نێوو ئاوەکە


لیۆن'یش قاچەکانی کردە نێوو ئاوەکە


"دڵخۆشم بەوەی کە تۆم ناسی"
وتی منیش سێرم کرد و زەردەخەنەم کرد بۆی


"ھەروەھا منیش"







سێری چاوی یەکترمان دەکرد تا من چاوم لەسەری لابردوو ڕۆیشتمە ئاوەکە کە تا سەر سنگم ھاتبوو






"ئـێـڵ....تۆ ھەمیشە ئەو کاتەم لێ تێک ئەدەیت"
بەگرژی وتی کاتێک ئەویش ھاتە ئاوەکەوە






دواتر لە پڕ کەمێک ئاوی ھەڵدا بۆ ڕووخسارم


دەنگی پێکەنینمان شوێنەکەی گرتبۆوە


خەندەیەکم کردوو وتم
"بەڵێنم پێ بدە بۆ ھەمیشە منت خۆشبووێت"



"من دەمێکە ئەو بەڵێنەم بە دڵم داوە وە ئێستاش بە تۆی دەدەم"












-
♡︎کۆتای چاپتەری سیانزەیەم♡︎
510
words

Comment