یەکەم بینین لەگەڵ ئەفسەر جیۆن

کۆدەکان:

تێبینی یەکەم:ژووری ژمارە١٠٧
*ژووری ژمارە ١١١ نهۆمی یەکەم

تێبینی دووەم:ژووری ژمارە ٢٠٧
Secret, end, open, killer, jail, ill, nark*

تێبینی سێیەم:ژووری ژمارە ٣٠٧
*گۆشەی ٣٦٠-گۆشەی ٢٧٠-گۆشەی ١٨٠- گۆشەی ٩٠ـــــــــــ

تێبینی چوارەم:ژووری ژمارە ٤٠٧
*ئەو نەوەی سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوورە

تێبینی پێنجەم: ژووری ژمارە ٥٠٧
19 5 15 11 10 9 14*

تێبینی شەشەم:ژووری ژمارە ٦٠٧
*٦٣ بەهار،٦٣ هاوین، ٦٣ زستان و پایز هات، بەڵام تۆ نەهاتی، ٧٩هەمین ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز، هەمیشە هەر چاوەڕێم تا دوا هەناسە...

تێبینی حەوتەم: ژووری ژمارە ٧٠٧
*3.14–1=7
==================

Ela's pov:

خەریکی سەیرکردنی تێنووسەکەم بووم، مێشکم بەدیار ئەم کۆدانەوە خەریکە دەتەقی ، هیچ سەرەداوێکم دەست نەدەکەوت. لەکاتی تێڕوانین لە تێنووسەکەم هەستم کرد کەسێک لە دوورەوە سەیرم دەکات کاتێک سەرم هەڵبری بینیم کە ئەفسەر جیۆن بە تاسەوە لێم دەڕوانێ، ڕووخسارێکی سەرنجڕاکێش و لە هەمان کاتدا ترسناکی هەیە، ئەو دوو چاوە گەورە و ئەو لەش و لارە ڕێکە سەرنجی منی ڕادەکێشا، بەڕاستی ئەو قۆز و ورووژێنەرە.

کووک: ئای لە خاتوونی مانگ ئاسا، دەتوانم بزانم خەریکی چیت؟؟

-بەڵێ بۆ نا، خەریکی نووسینی یادەوەری بووم

کووک: دەبێ چ یادەوەریەک بێت وا من زیاتر لە بیست خوولەکە لەوێ وەستاوم بەڵام تۆ تەنانەت ئاگاداری دەورووبەری خۆتیش نەبوویت..

-هەموو ژیانی من لەم تێنووسە تۆمار کراوە، بەڵام من نەخۆشی لەبیرچوونەوەم هەیە بۆیە دەتوانم بڵێم ژیانی چوار ساڵی من لەناو ئەم تێنووسە هەیە..

کووک: یانی هیچ شتێک دەربارەی ڕابردووی خۆت نازانی..

-بەنزیکی نەخێر، تەنها یەک شەو لە ڕابردووی خۆم دەزانم ئەویش ئەو کاتەیە کە داپیرە و باپیرەم کووژرا..

کووک: ئای بۆ ئەوان کووژران؟

-نازانم منیش تا ئێستا هۆکاری ئەوە نازانم، دەمەوێ ئەو کەسە بدۆزمەوە و هۆکاری ئەوەی لێ بپرسم..

خۆم پێنەگیرا و دەستم کرد بە گریان، کاتێ کە دەگریام کووک باوەشی پێداکردم و ماچێکی سەری کردم و چپاندی..

کووک: هەموو شتێک باشە، تەنها هەوڵی ئەوە بدە کە بیر لەو شەوە مەکەرەوە، تۆ لەلای منیت..

هەستم بەباشی کرد کاتێک لەناو باوەشی ئەو دا بووم، دەستی منی گرت و دووبارە دەستی بە قسەکردن کرد

کووک: دەتەوێ پیاسەیەک بکەین؟؟

-بەڵێ زۆر خۆشدەبێت، شەوێکی ساردی زستان و پیاسەیەک بەناو باخچەی ئەم زیندانەدا..

پاش ئەوەی لەگەڵ کووک دا ڕۆشتم بۆ پیاسەکردنێک هەستم دەکرد کە کەسێکی زۆر میهرەبانە.. ئەسفەرێکی وا قۆز و شیک پۆش کەم بوو

کووک: ئا دەتوانم بزانم تۆ بەچی وا جوانبوویت؟؟

-لەوانەیە دیاریەک بێت لەلایەن خوداوە..

کووک: پێدەچێت، چەند جارێک هاتم بۆ بنکەی سیئۆل هەر لەوێ تۆم بینی و یەکسەر ماڵی دڵمت داگیر کرد..

- واتە تۆ ئاشقی من بوویت؟؟

کووک: ڕێک، دەزانی چۆنە دەمەوێ لە پێناو بەدەستهێنانی تۆ، تەواوی دوونیا بڕوخێنم، ئەگەر داوای چاوەکانم بکەی ئەوە ئامادەم بۆت دەربهێنم..

- من خۆشبەخترین کچی سەر زەویم چونکی پیاوێکی قۆز و جوان ڕۆمانسی و کەمێکیش سەر شێت ئاشقی من بووە..

لە گەرمەی قسەکردن بووم لەگەڵ کووک دا دووبارە پیاوی شەمشەمە کوێرە لە دوورەوە لە ئێمەی دەڕوانی، هاوارێکم کرد

- بەڕێز جۆنگکووک تکایە سەیری ئەوێ بکە، تکایە

کووک: من سەیری هیچ شوێنێک ناکەم تەنها لێوەکانی تۆ نەبێ..

- تکایە کاتی ئەوە نییە، سەیری پشتەوە بکە..

بێ سوود بوو ئەوە لێوی هێنایە سەر لێوم دەستی بە ماچکردن کرد، هەرچی هەوڵی ئەوەم دا لە خۆمی دوورخەمەوە بێ سوود بوو، ئەو کەسێکی تەواو ڕۆمانسی بوو، بە تەواوی لە هەموو کەسانی ناو زیندانەکە باشتر بوو، پیاوێکی ئارام و بەهێز بوو، پاش ئەوەی ماچەکەی تەواو کرد دوورکەوتەوە و منیش یەک دوو هەنگاو لە ئەو دوور کەوتمەوە..

- بەڕێزم درەنگە دەبێ من بڕۆم..

کووک: باشە دەتوانی بڕۆی ئەوەی من ویستم توانیم بەدەستی بهێنم..

بە شەرمەوە ئەوم بەجێهێشت و بەرەو ژوورەکەی یۆنگی ڕۆشتم..
کاتێ گەشتمە بەردەم ژوورەکەی یۆنگی بینیم هەمان پاسەوان وەستاوە ئەوەی کە هەمیشە هاوکاری منی دەکرد، دووبارە دەمووچاوی داپۆشرا بوو

- ئەی گەمژەی نەفرەتی، تۆ بکووژی دەزانم تۆ بکووژی ئەم زیندانەی تێدەگەی لە من..

پاسەوان: بەخێربێی لە زووەوە یەکترمان نەبینیووە..

- چی ، هەمیشە ئاواتم ئەوە بووە کە زوو ئەرکەکەم تەواو بکەم ئەم زیندانە بەجێبهێڵم..

پاسەوان: ئەوە بزانە هەرگیز تۆ ئێرە بەجێناهێڵیت و منیش بەردەوام یارمەتیت دەدەم.

هیچ شتێکم نەگووت تەنها دەرگاکەی بۆ کردمەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە، بەڵام شرە سەیرەکە ئەوە بوو یۆنگی لە ژوورەکەی نەبوو..کاتێکیش هاتمە دەرەوە بینیم پاسەوانەکە نەماوە دڵنیام لەوەی ئەم پاسەوانە شتێکی گووماناوی هەیە بۆچی وام لێ دەکات کە شێت بم..

دەستم کرد بە ڕۆیشتن بەناو مەمەڕە تاریکەکەی زیندانەکەدا لە دوورەوە یۆنگی بەڕاکردنەوە هات بەرەو لای من جلەکانی تەواو ڕەش بوو..

یۆنگی: ئێلا، ئەمشەو کەسێک دەکووژرێت لە گوانگ لیم، دڵنیام لەوە..

سەیری یۆنگیم کرد کە هەردوو دەستی بە خوێنەوە بوو، ئەوەندە پەشۆکاو بوو وەک بڵێی کەتنێکی زۆر گەورەی کردووە..

- یۆنگی بۆچی دەستت بە خوێنەوەیە؟؟ شتێک بووە؟؟

یۆنگی: نا شتێکی ئەوەندە گرنگ نییە تەنها لەکاتی پیاسەکردندا بەناو باخچەی زیندانەکەدا کەوتم و بریندار بووم وە تۆ و ئەفسەر جیۆنیش بینی پێکەوە..

نازانم چۆن ئێمەی بینی لە کاتێک دا کەس لەناو باخچەکەدا نەبوو جگە لە ئەو کەسەی کە جلی شەمشەمە کوێرەی لەبەر دا بوو..

- ئێ کەوایە بڕۆ دەستت پاک بکەوە و چارەسەری سەرەتایی بۆ بکە، منیش دەڕۆم دەنووم..

یۆنگی: کەواتە خوات لەگەڵ، من دەبێ بڕۆم..

پاش ئەوە دووبارە بەڕاکردنەوە ڕۆیشت، ڕاستییەکەی تەواوی گوومانەکانم لە یۆنگی یە، بۆچی لەناو باخچەکەدا بوو؟؟ یان چۆن دڵنیا بوو لەوەی کە ئەمشەو کەسێک دەکووژرێت لەناو زیندانەکەدا..؟؟؟

««««««««»»»»»»»

Comment