𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟫










بە توڕەیەوە لە ماڵەوە دەرچوم و بەرەو ماڵی ئەو چەپەڵە ڕۆیشتم
بێ ئەوەی ڕێگە پێدان وەربگرم ڕۆیشتمە ژوورەوە بینیم ئەوان لە دەوری کوڕەکەیان دانیشتون و لە حاڵی دەپرسن لەبەر ئەوەی تازە لە زیندان هاتۆتە دەرەوە

هیونجین: ژیانی دوو کەست لەناو برد و کوشتنت هێشتا دەتەوێت بە ئازادی هەناسە بدەیت؟

بەر لەوەی بگەم بەو باوکی ڕێگری لێکردم بەهۆی ئەوەی کەمێک تەمەنی هەبوو بە پاڵێک دوورم خستەوە و ئێقەی ئەوم گرت و بۆکسێکی بەهێزم لە ڕوخساریدا کە کەوت لەگەڵی
دواتر هەڵمستاندەوە دووبارە لێم دایەوە ئەمجارە لە زگیم دا

هیونجین: یان لە زیندان بۆگەن دەبیت یانیش ناهێڵم لەدەرەوەی زیندان هەناسە بدەیت و دەتکوژم سوێند بێت

بە هاوارەوە وتم و لەناکاو گوێم لە دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس بوو دواتر بەرەو ژوورەوە هاتن
دڵینام ئێستا من دەگرن لەسەر ئەوەی کە ئەوەی بەردەمم چ جۆرە کەسێکە
ئەو دادپەروەریەش بە نەفرەت بێت لەگەڵ ئەوان

دوای بینینی باوکم کەمێک سەرسام بووم
ئەو بۆچی لەگەڵ پۆلیسەکانە؟

پۆلیس: تۆ تاوانباری بە کوشتن.. وە سزاکەشی دەبێتە دوو هێندە بەهۆی ئەوەی ڕووداوێکی دروسکراوتان لە بنکە باس کرد و ئازاد کرا

هەرسێکیان دەمیان کرایەوە لە شۆکا
باوکم بە زەردەخەنەیێکی کەمەوە سەیری کردم
لەکۆتایدا کارێکی کرد بە سود بێت

هیونجین: سزاکەی چەندە؟

تەنها حەزم کرد بزانم تا چەند لە زیندان دەکەوێت

پۆلیس: 30 ساڵ!

جگە لەوان خۆشم دەمم کرایەوە گەر ئێستا ئەو لە بیستەکانی تەمەنی بێت ئەوا نزیکەی پەنجا ساڵ ئینجا ئازاد دەکرێت

بە کەیفەوە ئاوڕم بۆی دایەوە

هیونجین: تەمەنەی گەنجیت هەمووی لەوێ بەسەر ببە.. هەر وەک چۆن تەمەنی گەنجی ئەوانت لێ سەندن و شێواندنت هی خۆشت وای لێ دێتەوە

وتم و ئەویش بە توڕەیەوە بەرەو ڕووم هات
زانیم کە لێم دەدات جا بە هەر شێوەیێک بێت بەڵام بیرم لەوە نەکردبۆوە ئەو چەقۆی لایە

پۆلیس: هەر ئێستا بیگرن

ئەویان گرت و بردیان منیش کەوتمە سەر چۆک دەستم گرت بە سکمەوە باوکم بەرەو ڕووم هات












بە نیگەرانی و ترسەوە بەرەو نەخۆشخانە ڕۆیشتم
چوومە ئەو ژوورەی ئەوی لێیە
سۆهی'شم لەگەڵدا بوو
ئەوم بینی کە باشە و لەسەر قەرەوێڵەکە دانیشتوە

دێڤی: زۆر ترسام.. چی ڕوویدا؟

بە هەناسە بڕکێوە وتم ئەویش زەردەخەنەیێکی کرد

هیونجین: هیچ نیە.. ئەوەی لێرە گرینگە لەگەڵ باوکمدا بکوژەکەی ئەوانم بە گرتندا

بە دڵخۆشیەوە وتی
من سەرسام بووم بەڵام دڵخۆشیش بووم
هەم هیونجین تاوانەکەی کەمێک لەسەر کەم بۆوە هەمیش لینۆ دڵخۆش دەبێت و ئاسودە دەبێت

دێڤی: کارە ڕاستەکەت کرد.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەبوایە ئاگاداری خۆت بایت

کۆتایەکەم بە نیگەرانیەوە وت

هیونجین: ئەوەندە ئازارە هیچ نیە بە قەدەر ئەو ئازارەی ئەوان چەشتیان بەهۆی ئێمەوە

وتی و منیش بێدەنگ بوم کەمێک سەرم داخست
دواتر سەرم بەرز کردەوە و بینیم هیونجین سەیری لایێکیتر دەکات
منیش سەرم بۆ ئەو شوێنە جوڵاند کە هیونجین سەیری دەکات
بەڵام بینیم سۆهی بە هێمنی دەگریا هیونجین سەرسام ببوو سەیری منی کردەوە

دێڤی: چی بوە؟

لە هیونجین'م پرسی ئەویش شانی جوڵاند بە مانای نازانم

دێڤی: هەموو شتێک باشە سۆهی؟

دەستم لەسەر شانی دانا

سۆهی: تەنها بینینی ئەو بەو شێوەیە وایکرد بگریم

سەیری هیونجین'م کردەوە دەمی کرابۆوە لە شۆکا

هیونجین: ئاهـ ببورە

هەستی بە تاوانباری دەکرد بۆ گریانی ئەو
تەنها پێکەنینم بە ئەوان دەهات دڵنیام شتێک ڕوودەدات

















لەسەر کورسیەکە دانیشتم بە هێمنی
تکایە ئێستا با بۆ کۆتاجار بتبینم

چاوەکانم داخست لەناکاو هەستم بە هەبوونی کەسێک کرد لە تەنیشتم

لینۆ: دێڤی

بە ئارامی وتی و منیش بە خێرای چاوەکانم کردەوە و لە شوێنی خۆم هەڵستامەوە
لە بەرامبەری وەستام

دێڤی: چۆن وە بۆچی گەڕایتەوە؟

بە شڵەژانەوە وتم

لینۆ: بۆ بینینی تۆ بۆ کۆتا جار

لەگەڵ وتنی ئەمە دڵم پڕ بوو
هەناسەم تەنگ بوو
قوڕگم پڕ بوو

دێڤی: ناکرێ من هەموو شەوێک بتبینم؟ کێشەم نابێت گەر خەیاڵێکیش بیت و نەتوانم دەستت لێ بدەم

چاوەکانم پڕ بوون هی ئەویش بەهەمان شێوە

لینۆ: ئاگادارم کردیتەوە کە نامەوێت بەو شێوەیە بیت لە دوای من

بە ئاگاداریەوە وتی و منیش سەرم داخست

دێڤی: هیونجین ئەو کەسەی چارەکرد.. تکایە لێی خۆشبە هەر چەندە هەڵەی هەیە

نەمدەویست پشتی هیونجین بگرم لەمەدا بەڵام دوای ئەوەی دەبینم کە خۆی خستە مەترسیەوە بۆ گرتنی ئەو کەسەی کە وای بەسەر وان هێنا و هەستی پەشیمانی وایکرد من لێی خۆشببم

لینۆ: من دەمێکە لە هەمووان خۆشبومە.. کەسێک نەبوم ڕق لە دڵم هەڵگرم مینهی'ش بە هەمان شێوە.. بەڵام دڵنیام ئەوان پەشیمانن ، پەشیمانی ئەوان بۆ کارەکەیان بۆمن بەسە

هەستم بە ئاسودەی کرد کە وای وت

دێڤی: دەمەوێت بۆ جارێکیتر سەما بکەین.. کێشەنیە گەر تەنها خەیاڵێکیش بێت

وتم و بەرەو ڕووی چووم هەرچەندە نەمدەتوانی دەستی لێ بدەم و هەستی پێبکەم بەڵام هێشتا ئەمەم دەوێت




دەستیان کرد بە سەما کردن گەر وەک کەسێکی ئاسای دێڤی'ت ببینیبا ئەوا ئەو کچە لەسەر ئەو شەقامە بەتەنها بەدەوری خۆیدا دەسوڕایەوە وەک ئەوەی خەو ببینێت

بەڵام لە چاوەکانی دێڤی وا نەبوو
ئەو سەیری چاوەکانی لینۆ'ی دەکرد بە شێوەیێک سەمای دەکرد وەک ئەوەی هەست بە هەبوونی بکات

لە کۆتایدا وەستا لە سەما کردن و لەسەر چۆک کەوت و دەستی کرد بە گریان بۆ ئەو ساتەی کە سەمایان دەکرد و ئەویش لە ژیاندا بوو

دێڤی: خۆشمدەوێیت

بە گریانەوە ئەوەندەی وت لینۆ'ش زەردەخەنەیێکی بەڕوودا کرد

لینۆ: سوپاس.. لەکۆتایدا وەڵامەکەم وەرگرت

وتی و چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە دێڤی'ش هەڵستایەوە سەر پێیەکانی سەیری لینۆ'ی دەکرد

لینۆ: بە هیوای ژیانێکی خۆش و بەختەوەر.. خوات لەگەڵ.. خۆشمدەوێیت دێڤی

وتی و لەوکاتەدا ڕووناکیێک بەدەرکەوت و لینۆ وەک خۆڵە مێشێک دیار نەما و ڕوناکیەکەش لەگەڵ دیار نەمانی ئەو ون بوو

















چاوەکانم کردەوە و هەوڵمدا هەڵستمەوە و لەسەر جێگاکەم دانیشم
بۆ ساتێک هەموو ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو هاتنە بەر چاوم
بەڵام نامەوێ بیریان لێ بکەمەوە چونکە دەبنە هۆی دڵتەنگی و دووبارە گریانم
بەڵێنم بەودا چیتر دڵتەنگ نەبم و نەگریم بەهۆی ئەوەوە
هەوڵدەدەم وابکەم بەڵام ناشتوانم هەندێ جار خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم

نانی بەیانیم خوارد و بەرەو قوتابخانە ڕۆیشتم

بەڕێگادا دەڕۆیشتم لەناکاو هەستم کرد دڵۆپ دڵۆپ ئاو دەکەوێتە سەر کتێبەکانی دەستم هەر زوو ویستم ڕێگری لەوە بکەم بارانەکە لێمبدات بەڵام هیونجین بە چەترێکەوە دەرکەوت

دێڤی: پێم بڵێ چۆن زانیت من لێرەم و باران دەبارێت

بە پێکەینیەوە وتم و دەستمان کرد بە ڕۆیشتن بەرەو قوتابخانە

هیونجین: تەنها ئەمڕۆ بە ڕێکەوت سەیری کەش و هەوام کرد زانیم باران دەبارێت بەڕێکەوتیش بێرەدا هاتم و بینیم منداڵێکی بچوک بەبێ دەسەڵاتی وەستاوە و خەریکە تەڕ دەبێت.. بەزەییم بەو منداڵەدا هاتەوە

بە شێوەیێکی دراماتیکی وتی و دوبارە گاڵتەی پێم کرد منیش بە قۆڵم کێشا بە سکی ئەو

هیونجین: ئازاری هەبوو گەمژە

بە ئازارەوە وتی و دەستی گرتبوو بە سکیەوە

دێڤی: باشە تکایە مەگری ئێستا دایکت دەگەڕێتەوە ڕۆیشتە ئەو فرۆشتگایە بۆ کڕینی مەساسە بۆت

ئەو بە سەرسامیەوە سەیری کردم وابزانم ئەوەی من بەهێزتر بوو لەوەی ئەو
گوێم بەوە نەدا تەڕ دەبم دەستم کرد بە ڕاکردن ئەویش دوام کەوت







لەناو گۆڕەپانی قوتابخانە بە هەناسە بڕکێوە وەستام و سەیری دواوەی خۆم کرد بینیم هیونجین سەرنجی لەسەر من نیە بەڵکو بە چاوە گەشاوەکانیەوە سەیری لایێکی تر دەکات

وەک ئەو سەیری ئەو لایەم کرد بینیم سۆهی لەگەڵ هاوڕێکانی پێدەکەنێت و بەردەوامە لە زەردەخەنەکردن
هەر بەڕاستی ئەو کچە زەردەخەنەکەی جوانە من تازە هەست پێبکەم
لۆمەی هیون ناکەم کە چۆن قوڵبۆتەوە لە سەیرکردنی
ئەمە هەلێک بوو بۆم تاکو گاڵتەی پێ بکەم

دێڤی: هێی.. چاوەکانت لادە لەسەر خوشکەکەم ئەو شایەنی کەسێکی وەک تۆ نیە.. وە ئەو خۆشەویستی هەیە







بەردەوامە...

Comment